تڕۆڵ فەیس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تڕۆڵ فەیس

تڕۆڵ فەیس وێنەیەکی میمی کۆمیکی تووڕەییی کەسایەتییەکە کە زەردەخەنەیەکی شەیتانانەی کردووە، کە بەکاردێت بۆ نیشاندانی تڕۆڵەکانی ئینتەرنێت و تڕۆڵکردنی ئینتەرنێت. ئەم دەموچاوە یەکێکە لە کۆنترین و دیارترین دەموچاوەکانی کۆمیکی توڕەیی.[١][٢]

مێژوو[دەستکاری]

تڕۆڵ فەیس لەڕێی مایکرۆسۆفت پەینتەوە کێشراوە لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٨، لەلایەن کارلۆس ڕامیرێز، قوتابییەکی کۆلێژی ١٨ ساڵان کە لە ئۆکلەند لەگەڵ باوانیدا دەژیا.[٣][٤] وێنەکە لە پەڕەی دێڤیانت ئاڕتی ڕامیرێزدا بڵاوکرایەوە،[٤] وەک بەشێک لە کۆمیکی تووڕەییی تڕۆڵەکان، کە دەربارەی سروشتە بێماناکەی تڕۆڵکردنە.[٥][٦] ڕامیرێز وێنەکەی لە وێبگەی لێدوانگەی وێنەییی ٤چان بڵاوکردەوە و لە ماوەی کەمتر لە ڕۆژێک بەکارھێنەرانی دیکەی وێبەگەکە دەستیانکرد بە بڵاوکردنەوەی.[٣][٧] لە مانگەکانی دواییدا، وێنەکەی ڕامیرێز ناوبانگی پەیداکرد لە ٤چان وەک ئیمۆتیکۆنە گەردوونییەکەی تڕۆڵەکانی ئینتەرنێت و کەسایەتییەکی فرەکاری کۆمیکی تووڕەیی. لە ٤چانەوە، تڕۆڵ فەیس بڵاوبوویەوە بۆ ڕێدیت و فەرھەنگی ئوربان لە ٢٠٠٩،[٤][٥] لە کۆتاییدا گەیشت بە وێبگەکانی وێنە بڵاوکردنەوەی دیکە وەک ئیمیجەر و فەیسبووک.[٥]

لە ٨ی نیسانی ٢٠١٥، کۆتاکو وتارێکی چاوپێکەوتنیی قووڵی ئامادەکرد لەگەڵ ڕامیرێز دەربارەی کەسایەتیی کۆمیکە تووڕەیییە ناودارەکەی.[٨] لە وتارەکەدا، وێنەکێشی تڕۆڵ فەیس مەزندەی کرد کە زیاتر لە ١٠٠٬٠٠٠ دۆلاری بە باجی لەبەرگرتنەوە، ڕاگوێستن و پارەدانەکانی دیکە پەیداکردووە لەوکاتەوەی وێنەکەی لە نووسینگەی مافی لەبەرگرتنەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تۆمارکردووە لە ٢٠١٠، کە داھاتەکانی دەگەنە ١٥٬٠٠٠ دۆلار لە بەرتزین پێگەی ناوبانگیدا. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕامیرێز باسی چیرۆکی پشت سڕینەوەی میم ڕەنی کرد لە ئیشۆپی وی یوو.

لە ئازاری ٢٠٢١دا، ڕامیرێز خواستی خۆی ڕاگەیاند بۆ فرۆشتنی دراوێکی نەشیاوی ئاڵوگۆڕ بۆ تڕۆڵ فەیس.[٩][١٠]

بەکارھێنانەکان[دەستکاری]

تڕۆڵ فەیس تڕۆڵی ئینتەرنێت نیشان دەدات، کەسێک کە خەڵکی دیکە بێزار دەکات لەسەر ئینتەرنێت بۆ حەزی خۆیان.[١١] کۆمێکە ڕەسەنەکەی ڕامیرێز گاڵتەی بە تڕۆڵەکان دەکرد؛[٣] ھەرچۆنێک بێت، وێنەکە بەزۆری لەلایەن تڕۆڵەکانەوە بەکاردێت.[١٢] تڕۆڵ فەیس وەک ھاوشێوەی گاڵتەی منداڵانی «نیا نیا نیا نیا نیا نیا»یان زمان دەرھێنان باسکراوە.[١٢] وێنەکە زۆرینەی کات لەگەڵ دەستەواژەکانی «کێشەت ھەیە؟»یان «تووڕە بوویت، برا؟» دادەنرێت.[١٣]

مافی لەبەرگرتنەوە[دەستکاری]

ڕامیرێز تڕۆڵەکانی لەگەڵ نووسینگەی مافی لەبەرگرتنەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تۆمارکرد لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٠.[٣] ڕامیرێز دەڵێت کە زیاتر لە ١٠٠٬٠٠٠ دۆلاری وەرگرتووە بە باجی لەبەرگرتنەوەکان و پارەدانەکانی دیکە کە پەیوەندیان بە تڕۆڵ فەیسەوە ھەبووە، وەک لەبەرگرتنەوە بۆ جلوبەرگەکانی کە بە دەموچاوەکە نەخشێندراون لەلایەن زنجیرە تاک فرۆشی ھۆت تۆپیک.[٣]

کایەی ڤیدیۆییی میم ڕەن بۆ کۆنسۆڵی نینتێندۆی وی یوو سڕایەوە بەھۆی سەرپێچیکردنی مافی لەبەرگرتنەوە لەبەرئەوەی تڕۆڵ فەیس لە نێویدا وەک کەسایەتیی سەرەکی دانرابوو.[٣][١٤]

تڕۆڵ فەیس لەلایەن مافی لەبەرگرتنەوەوە پارێزراوە، بەڵام دروشمی بازرگانی نییە.[١٥]

کاریگەری[دەستکاری]

پیاوێک لە میکیاژی تڕۆڵ فەیس لە دراگۆن کۆنی ٢٠١١

تڕۆڵ فەیس لەلایەن لە تێرسێراوە بە «باوکی میمەکان» دانراوە.[٤] نیوەپەیکەرێکی تڕۆڵ فەیس لە مۆزەخانەی موسیۆ دێل میمی مەکسیکۆ سیتی نیشاندرا.[١٦]

لە ئازاری ٢٠١٢دا، ڤیدیۆیەکی بەناوبانگ بانەرێکی نیشاندا کە بە تڕۆڵ فەیس و ڕستەی «کێشەت ھەیە؟» داپۆشرابوو کە لەلایەن ھەوادارانی یانەی تورکیی ئیسکیشپۆرەوە بەکاردەھات لە خۆپیشاندانێک بۆ گۆڕانی یاسا.[١٧]

لە ئەڵقەی «بێدەنگبە و سەما بکە»ی ئاوێنەی ڕەشدا، باج سێنەکان وێنەی تڕۆڵ فەیس دەنێرن دوای ئەوەی دزە بە نھێنییەکانی قوربانییەکە دەکەن سەرەڕای گوێڕایەڵییان.

لە شوباتی ٢٠٢١دا، ڕەبێکا بڵاک ڕیمیکێسکی گۆرانیی ٢٠١١ی «ھەینی» بۆ ئاھەنگێڕانی ساڵیادی دەیەمی گۆرانییەکە بڵاوکردەوە، ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە چەند کەسایەتییەکی کۆمیکی تووڕەیی تێدا بوو، بە تڕۆڵ فەیسیشەوە.[١٨]

تڕۆڵ فەیس جارناجار وەک جلوبەرگی ھاڵۆوین و کەسایەتی کۆسپلەی بەکاردێت.[١٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Hagedorn, Patrick (2012-07-05). "Junge Zeiten: Bitte recht freundlich". Kölner Stadt-Anzeiger (بە ئەڵمانی). Retrieved 2021-08-15.
  2. ^ Staff, Ars (2012-03-12). "Fffuuuuuuuu: The Internet anthropologist's field guide to "rage faces"". Ars Technica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-15.
  3. ^ ئ ا ب پ ت ج Klepek, Patrick (April 8, 2015). "The Maker Of The Trollface Meme Is Counting His Money". Kotaku. Archived from the original on February 21, 2020. Retrieved May 28, 2020.
  4. ^ ئ ا ب پ Christiansen, Axel (2018-09-20). "Trollface: El padre de los memes cumple 10 años". La Tercera (بە ئیسپانی). Archived from the original on May 28, 2020. Retrieved 2020-05-28.
  5. ^ ئ ا ب Lazzaro, Sage (2016-03-30). "The Origin Stories Behind 5 of the Internet's Most Popular Memes". Observer. Retrieved 2020-05-28.
  6. ^ Whynne (September 19, 2008). "Comic – Trolls". DeviantArt. Archived from the original on February 20, 2020. Retrieved 2020-05-28. ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Price, Rob (April 8, 2015). "How the creator of the 'trollface' meme turned an MS Paint cartoon into a six-figure payday". Business Insider. Retrieved 2020-05-28.
  8. ^ "The Maker Of The Trollface Meme Is Counting His Money". Kotaku (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-12-23.
  9. ^ "Not A Drill: Trollface Creator Mints NFTs For The Legendary Meme". Know Your Meme. Retrieved 2021-07-07.
  10. ^ Viniacourt, Elise. "Comme le Nyan Cat, les vieux mèmes d'Internet s'envolent aux enchères". Libération (بە فەڕەنسی). Retrieved 2021-07-07.
  11. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Connor نەدراوە
  12. ^ ئ ا ب Macale, Sherilynn (2011-09-30). "7 memes to know: Internet culture at its finest". The Next Web. Retrieved 2020-06-13.
  13. ^ "Trollface (Racist Versions)". Anti-Defamation League. Retrieved 2020-06-13.
  14. ^ Whitehead, Thomas (March 4, 2015). "Copyright Owner of 'Trollface' Image Explains Role in Getting Meme Run Taken Down". Nintendo Life. Archived from the original on May 16, 2021. Retrieved May 28, 2020.
  15. ^ Edwards, Phil (July 24, 2015). "5 faces you never realized were trademarked". Vox. Archived from the original on May 15, 2021. Retrieved May 28, 2020.
  16. ^ "Museo del Meme estará abierto solo este fin de semana en la Ciudad de México". infobae (بە ئیسپانی). December 8, 2018. Archived from the original on December 9, 2018. Retrieved 2020-05-28.
  17. ^ Eördögh, Fruzsina (March 3, 2020). "Problem? Turkish soccer fans protest rule change with troll face". The Daily Dot. Archived from the original on May 28, 2020. Retrieved 2020-05-28.
  18. ^ "Rebecca Black Reclaims 'Friday'". PAPER (بە ئینگلیزی). 2021-02-11. Retrieved 2021-03-24.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]