توور عەبدین
توور عەبدین | |
---|---|
کیشوەر | ئاسیا |
وڵات | تورکیا |
دابەشکاریی کارگێڕی | پارێزگای مێردین |
پۆتانی شوێن | ٣٧°٢٤′٠″N ٤١°٢٩′٠″E |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ١٬٤٦٨ مەتر |
![]() | |

توور عەبدین (بە سوریانی: ܛܘܪ ܥܒܕܝܢܥܒܕܝܢ، بە تورکی: Tur Abdin) گردێکی بەرزە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا کە نیوەی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ماردین و پارێزگای شرناخ لە ڕۆژاوای ڕووباری دیجلە لە سنووری سووریا تێکەڵ دەکات. ناوی توور عەبدین ناوێکی سووریانییە (ܛܘܪ ܥܒܕܝܢ) بە واتای (توور “شاخ”ی ئەلعابدین). توور عەبدین گرنگییەکی زۆری ھەیە بۆ کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی سووریا چونکە ناوچەکە شوێنی بزووتنەوەیەکی چالاکانەی دێر و کولتووری سووریا بووە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا. دانیشتوانی سووریانی توور عەبدین بەخۆیان دەڵێن ܣܘܪܵܝܝܐ Suryoyi بە واتای سوری. ھەروەھا بە خۆیان ناودەبەن ܛܘܪܵܝܐ توورۆیی، واتە دانیشتوانی شاخ. ئەوان بە زمانی ئارامی بە زاراوەیەک بە ناوی تووریۆ قسە دەکەن.
ئەمڕۆ زۆرینەی دانیشتوانەکەی بەسەر دوو گرووپدا دابەشبوون: کورد کە بە زمانی کوردی قسە دەکەن و عەرەب کە بە شێوەزاری مەحلامی قسە دەکەن. ئەم گرووپەی دوایی لە بنەڕەتدا مەسیحی بوون کە سەر بە کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی سووریا بوون بەڵام لە دەوروبەری سەدەی حەڤدەھەمدا موسڵمان بوون، ھەرچەندە تا ئێستاش ھەندێک داب و نەریتی مەسیحی سووریانی دەپارێزن.
لە سەروبەندی جەنگی جیھانیی یەکەمدا، ناوچەکە نزیکەی ٥٠٠ ھەزار سوریایی لەخۆگرتبوو و لە پاییزی ساڵی ١٩١٥دا ھێرش کرایە سەر گوندەکانی توور عەبدین و سووریانییەکانی ئەوێ کوژران و ئاوارە بوون.[١] ئەمڕۆش کەمینەیەکی سووریانییەکان لە توور عەبدین دەژین کە زۆربەیان مەسیحی ئۆرتۆدۆکسی سووریانین. ژمارەیان لە ئێستادا لە ناوچەی توور عەبدین نزیکەی ٣ ھەزار کەسە، لە کۆی نزیکەی ٥٠ ھەزار سووریانی کە لە کۆماری تورکیا دەژین.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Ungor، Uğur (٢٠٠٥)، [http://ermenisoykirimi.net/thesis.pdf CUP Rule in Diyarbekir Province, 1913-1923] (PDF)، لاپەڕە ٦٢، لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە، لە 1 مارس 2016 ھێنراوە
{{citation}}
: بەستەری دەرەکی لە
(یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|سەردێڕ=
|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)