تونێلی گۆتگارد بەیس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
تونێلی گۆتگارد بەیس

درێژترین تونێلی جیھان لە سویسرا دەکرێتەوە، تونێلەکە دەکەوێتە ژێر چیاکانی ئاڵپ و بڕیارە دوای20 ساڵ کاری بەردەوام لە رۆژی چوارشەممە 1-6-2016 بەشێوەیەکی فەرمی بکرێتەوە.

درێژی(گۆتگارد بەیس) کە ناوی تونێلەکەیە، دەگاتە57 کیلۆمەتر، ئەمەش بەمانەی ئەوەیە کە پێش تونێلی (سەیکان)ی ژاپۆنی دەکەوێتەوە و دەبێتە درێژترین تونێل لە سەرانسەری جیھاندا.

تونێلەکە بە ناو چیای (گۆتھارد مەسیف) دا تێپەڕ دەبێت و ناوچەی (ئێرستفیڵد) لە باکووری سویسرا و (بۆدیۆ)ی باشووری وڵات پێکەوە دەبەستێتەوە.

پرۆژەکە بڕی 10 ملیار دۆلاری بۆ تەرخانکرابوو و کردنەوەیشی دەتوانێت تۆڕی خێرای شەمەندەفەریی ئەوروپا پێکەوە ببەستێتەوە.

کۆرین جینۆد بەڕێوەبەری کۆمپانیای گەشتیاریی سویسری دەڵێت: "کردنەوەی ئەم تونێلە گەشتکردن بەناو چەند وڵاتێکی ئەوروپیدا زۆر ئاسان دەکات".

کۆرین جینۆد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گەشتیاریی سویسری دەڵێت: "ئەگەر ئاوڕێک لە رابردوو بدەینەوە، ئەوا دەزانین تێپەڕبوون بە ناو سویسرادا ھەر لە سەدەی چواردەی زاینیدا روویداوە. لەو کاتەدا خەڵکی لە رێی گۆتھاردەوە لە باکوورەوە دەچوو بۆ باشوور و بەپێچەوانەوەش. پێشتر خەڵک بە یەک ھەفتە رێگای نێوان بازڵ و شیاسۆی دەبڕی، بەڵام کردنەوەی ئەم تونێلە وادەکات ئەم رێگایە بۆ دوو کاژێر کورت بێتەوە".

درێلێکی گەورە کە پێی دەگوترێت (سیسی) و لەکاتی دروستکردنی تونێلەکەیشدا ئەندازیارەکان بۆ کوونکردنی شاخەکان بەکاریان دەھێنا. بێگومان بەکارھێنانی درێلەکەش ئاسان نییە و وردیی زۆری دەوێت.

دروستکردنی (گۆتگارد بەیس) بەشێکە لە پرۆژەیەکی گەورەش بۆ ئەوەی پشتبەستن بە ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر بۆ گواستنەوەی کەل و پەلەکان و بەکارھێنانی شەمەندەفەر بۆ ئەو مەبەستە کەم بێتەوە، چونکە بەرپرسان دەڵێن ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەکان دەبنە ھۆی تێکدانی سرووشتی دڵڕفێنی ناوچەکە.

کۆرین جینۆد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گەشتیاریی سویسری دەڵێت: "ئێمەی خەڵکی سویسرا زۆر لە سرووشتەوە نزیکین. سرووشت بەشێکی جیانەکراوەیە لە ژیانی ئێمە. سرووشت وایکردووە کەرتی گەشتوگوزاری سویسراش زۆر پێش بکەوێت. دروستکردنی ئەم تونێلەش دەبێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی لەمەوپاش قەرەباڵخی رێگاکە کەم بێتەوە و بەو شێوەیەش دیمەنی ناوچەکە پارێزراو بێت".

لەکاتی دروستکردنی تونێلەکەدا 28 ملیۆن تۆن بەرد لە چیاکە ھەڵکەنرا. پاشان، کارکردن بۆ تەواوکردنی ھێڵی گواستنەوەی شەمەندەفەر بەشێوەیەکی زۆر پێشکەوتوو لە ناو تونێلەکە دەستی پێکرد و تەواوکردنیشی چوار ساڵی خایاند.

کارکردن لەم تونێلە لە ساڵی 1996 دەستی پێکرد و لە مانگی ئەیلوولی رابردوودا کۆتاییھات. لە ماوەی حەوت مانگی رابردوویشدا ئەندازیارەکان زۆر بە وردی تێستیان کردووە و ھەر کەمووکورتییەک ھەبووە چارەسەریانکردووە. واتە ئێستا تونێلەکە تەواو ئامادەیە و ھەربۆیەش رۆژی 1-6-2016 دەکرێتەوە.

بەرپرسانی سویسراش ئومێدەوارن کردنەوەی تونێلەکە ببێتە یارمەتیدەرێک بۆ زیاتر راکێشانی سەرنجی گەشتیاران بۆ وڵاتەکەیان.