توندڕەوی بەرامبەر ھاوڕەگەزخوازان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

لێزبیان، گەی، دووڕەگەزخواز، و ڕەگەزگۆڕەکان، خەڵکانی ئێڵ جی بی تی زۆرجار تووشی ڕوو بە ڕوو بوونەوەی تووندڕەوی دەبنەوە کە زۆرجار ھۆکاری ئەم توندڕەوییانە ڕووتێکردنی سێکسی و شووناسی جێندەری ئەوانە. ئەم توندڕوییانە لەوانەیە لە لایەن حکومەتەوە ئەنجام بدرێت چوونکە لە ھەندێک شوێن، بە تایبەتی ئەو ناوچانەی پەیڕەوی ئیسلام دەکەن، بە یاسا ھاوڕەگەزخوازی قەدەغە کراوە؛ یانیش لەوانەیە لە لایەن چەند کەسایەتییەکەوە بکرێن کە پەیوەندییان بە یاساوە نییە، وەک شێوازێکی دەستدرێژی. ئەو توندڕەوییانەی بەرەو کەسانێک دەھاویژرێن لەبەر ڕووتێکردنی سێکسییان دەکرێت دەروونی و فیزیکیش بێت، و دەتوانێت درێژ ببێتەوە بۆ کوشتن. ئەم کردەوانە لەوانەیە ھان بدرێن بە ھۆی ھۆمۆفۆبیا، بایفۆبیا، لێسبۆفۆبیا، و ترانسفۆبیا، و لەوانەشە لەلایەن ئایین و سیاسەتیی ناوچەیی چاندەکەوە کاری تێ کرابێت.

لە ئێستادا، لە زۆربەی زۆری وڵاتانی ڕؤژئاوادا کردەی ھاوڕەگەزخوازی بە پێی یاسا پارێزراوە و لە زۆرینەی ئەو وڵاتانەدا توندوتیژی دژی کەسانی ھاوڕەگەزخواز بە تاوانی کینەیی پوڵێن دەکرێت[١] و لێپرسینەوەی لەگەڵ دا دەکرێت، زۆربەی ئەو توندوتیژییەی کە ماوە پەیوەستە بەو بیروڕا کۆنەخواز و ئایینییانەی بەرەو نەمان دەچن کە سەرزەنشتی ھاوڕەگەزخوازی دەکەن یان پەیوەستە بەو تاکەکەسانەی ھاوڕەگەزخوازی بە لاوازی، نەخۆشی، ژنانی و ناڕەوشتی دەزانن. لەدەرەوەی جیھانی ڕۆژاوا ژیان بۆ کەسانی ھاوڕەگەزخواز زۆر مەترسیدارە بەھۆی جیاکاری کردنیان کە کاریگەری ھەیە لەسەر یاسادانانی ئەو وڵاتانە و توندوتیژییە جەستەییەکان. نموونەی ئەو وڵاتانە: ئەو وڵاتانەی ئایینی ئیسلام زاڵ و دەسەڵاتدارە، زۆرێک لە وڵاتانی ئەفریقی (جگە لە باشووری ئەفریقا)، زۆرێک لە وڵاتانی ئاسیای (جگە لە ئیسڕایل، یابان، کۆریای باشوور، تایوان و فیلپین) و ھەندێک لە وڵاتانی رۆژھەڵاتی ئەوروپای سەر بە شیوعییەتی پێشوو وە وڵاتانی ناوەڕاستی ئاسیا وەک ڕووسیا، پۆلۆنیان، ئەلبانیا، کۆسۆڤۆ، مۆنتنێگرۆ، بۆسنە و ھەرسک).

لە ئەورووپا، (بەرێوبەرایەتی ڕێکاریی یەکسانی دامەزراندن) و (یاسای مافە بنچینەییەکان) ی سەر بە یەکێتی ئەورووپا تا ڕادەیەک ھەڵدەستێت بە پاراستن بەرامبەر بە جیاکریکردنی سێکسی.

لە مێژوودا، قەدەغەکردن و دادگای کردنی ھاوڕەگەزخوازان لەلایەن دەوڵەتانەوە تەنھا ھاوڕەگەزخوازی نێری دەگرتەوە. لە سەردەمی چاخەکانی ناوەڕاست دا، ھاوڕەگەزخوازی سزاکەی کوشتن و لەسێدارەدان بوو، وە لە جیھانی رۆژئاوادا لە سەدەی نۆزدەھەمەوە تا ناوەڕاستی سەدەی بیستەم سزاکەی بەندکردن یان سزای دارایی بوو. لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٦، ڕێژەی ئەو وڵاتانەی کە کردە و مامەڵە ھاوڕەگەزخوازییەکان نایاسای بووە کەمی کردووە لە ٨٠ وڵاتەوە (کە زۆربەی ئەو وڵاتانە لە ڕؤژھەڵاتی ناوەڕاست، ناوەڕاستی ئاسیا و زۆرینەی ئەفریقا بووە) بۆ ٧٢ وڵات.

بەپێی ڕاپۆرتە کۆکراوەکان، وڵاتی بەڕازیل بەرزترین ڕێژەی کوشتاری ھاوڕەگەزخوازانی ھەیە لەسەر ئاستی جیھان کە زیاتر لە ٣٨٠ کوشتارە تەنھا لە ساڵی ٢٠١٧ دا و لە ٣٠٪ بەرزترە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٦.

لە جیھانی ئەمڕۆدا[دەستکاری]

لە مانگی ئابی ٢٠١٦ دا، ٧٢ وڵاتی جیھان ھەموو کردەیەکی سێکسی نێوان ھەمان ڕەگەز لە کەسانی پێگەیشتوودا قەدەغەکراوە[٨] و بە تاوان لەقەڵەم دەدرێت. ھەشت لەو وڵاتانە کردەکە سزاردراوە بە کوشتن:

  • برۆنای
  • ئێران
  • مۆریتانیا
  • قەتەر
  • سعودیە (ھەرچەندە توندترین سزا بۆ ھاوڕەگەزخوازی لە سێدارەدانە بەڵام حوکمەت سزای تر بەکاردەھێنێت وەک سزای دارایی، بەندکردن و قامچی لێدان. تەنھا لە بارێک دا نەبێت کە ھەست بکرێت جوڵانەوە ھاوڕەگەزخوازییەکان بەشداربوون لە دژایەتی و بەرەنگاری دەوڵەت.)
  • سودان
  • یەمەن
  • چەند بەشێکی نەیجیرا و سۆماڵ

ئەو وڵاتانەی کردە ھاوڕەگەزخوازییەکان سزادراون بەڵام بە کوشتن نا:

ئەفریقا[دەستکاری]

جەزائیر، بۆروندی، کامیرۆن، چاد، کۆمۆرۆس، میسڕ، ئیریتریا، ئیسۆپیا، گامبیا، غانا، کینیا، لیبیریا، لیبیا، مالاوی، مەغریب، نامیبیا، نەیجیریا (سزای کوشتن لە چەند ناوچەیەک بوونی ھەیە)، سینگال، سیرالیۆن، سۆماڵ (سزای کوشتن لە چەند ناوچەیەک بوونی ھەیە)، باشوری سودان، سوازیلەند، تەنزانیا، تۆگۆ، تونس، زامبیا، زیمبابۆی.

ئاسیا[دەستکاری]

ئەفغانستان، بەنگلادیش، بوھتان، بۆرما، کوەیت، مالیزیا، ماڵدیڤس، عومان، پاکستان، سەنگاپور، سریلانکا، سوریا، تورکمانستان، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ئۆزباکستان، ناوچەی غەزە لە ژێر دەسەڵاتی فەڵەستین دا.

ھەرچەندە لە ئەفغانستان ئەو کردانە ھێشتا سزادراوە بە سزای دارایی و بەندکردن بەڵام سزای کوشتن لابراوە دوابەدوای شکستھێنانی تاڵیبان لە ساڵی ٢٠٠١ ەوە. ھاوڕەگەزخوازی لە ھیندستان سزادراوبوو تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٠٩، دواتر دادگای باڵای دەلھی بڕیاری دا کە بەندی ژمارە ٣٧٧ لە یاسای سزای ھیندی کارپێکراو نییە.[٢] جامایکا بە یەکێک لە توندترین وڵاتانی جیھان دادەنرێت لە سزای ھاوڕەگەزخوازی نێردا کە بۆ ھەر کردەیەک سزاکەی ١٠ ساڵ زیندانی کردنە.

ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ (وەک چاودێریی مافی مرۆڤ - Human Rights Watch و لێبوردەیی نێودەوڵەتیی Amnesty International) سەرزەنشت و شەرمەزاری ئەو یاسایانە دەکەن کە ھاوڕەگەزخوازی لە کەسانی پێگەیشتوودا بە تاوان دادەنێن. لە ساڵی ١٩٩٤، دەستەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری داوە و ئاماژەی کردووە کە ئەو جۆرە یاسایانە سەرپێچیکەری ئەو ماف و تایبەتمەندییانەن کە زامن کراوە لە (ڕاگەیاندنی جیھانی مافەکانی مرۆڤ) و (رێکەوتنی نێودەوڵەتیی مافە مەدەنی و سیاسییەکان).

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ^ Meyer، Doug (٢٠١٥). Violence against Queer People. Rutgers University Press. 
  • ^ Stotzer, R.: Comparison of love Crime Rates Across Protected and Unprotected Groups, Williams Institute, 2007–06. Retrieved on 2007-08-09.