توسل بھ اکثریت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەنابردن بۆ زۆرینە یەکێکە لە ھەڵە یان چەواشەکارییە لۆژیکییەکان. لەم ھەڵەدا ھۆکاری ڕاستی قسەیەک ئەوەیە کە زۆرینەی گرووپێک بە ڕاستی دەزانن. ئەم گرووپە دەکرێت فەیلەسوف، زانا یان خەڵکی ئاسایی بن.[١][٢]

بۆ نموونە لە ڕابردوودا زۆرینەی خەڵک «زەوی تەختە»یان بە قسەیەکی ڕاست دەزانی؛ بەڵام ئەوەی کە زۆرینە یان تەنانەت ھەموو مرۆڤەکان پێیان وایە زەوی تەختە بەڵگە یان ھۆکار نییە کە زەوی تەختە.

پەنابردن بۆ زۆرینە تەنھا دەتوانێت بیسەلمێنێت کە زۆرینە چ شتێکیان پێ قبوڵە، بەڵام ناتوانێت بیسەلمێنێت کە ئەو شتە ڕاستە.

خەڵکسالاری[دەستکاری]

لە دیموکراسیدا، حکوومەت بە خواستی زۆرینەی خەڵک بەڕێوەدەچێت. ھەریەکێک لەم داواکاریانە لەوانەیە "ڕاست" و "دروست" یان "درۆ" و "نادروست" بن. ئەمەش ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە بۆچی ھەندێک لە دیموکراسییەکان دەبنە ستەمکاری زۆرینە (وەک ئەڵمانیای نازی و ئیتالیای فاشیستیی). ڕەچاوکردنی مافەکانی مرۆڤ دەتوانێت گەرەنتی پاراستنی ئازادییەکانی کەمینەکان لە دیموکراسییەکان بکات و ھەروەھا ئەو زیانانەی کە دیموکراسییەکان دەیگەیەنن کەم بکاتەوە.

ئەم ئارگیومێنتەی خوارەوە بریتییە لە چەواشە یان ھەڵەی لۆژیکی پەنابردن بۆ دەرەنجام:

  1. ڕەنگە زۆربەی خەڵکی وڵاتێک ئاواتی خراپیان ھەبێت.
  2. جێبەجێکردنی ئەم ئاواتە خراپانە ڕەنگە ئەنجامێکی زۆر خراپ بەدوای خۆیدا بھێنێت.
  3. کەواتە ھەڵەیە لەسەر بنەمای خواستی زۆرینەی خەڵک وڵات بەڕێوەببەین.

دەرەنجامی ژمارە٣ ناتوانرێت لە یەکەم و ٢ بەدەست بھێنرێت.

ئەم ئارگیومێنتە ھاوشێوەیەی خوارەوە لەبەرچاو بگرن:

  1. ڕەنگە مرۆڤ ئارەزووی خراپی ھەبێت.
  2. جێبەجێکردنی ئەم ئاواتە خراپانە ڕەنگە ئەنجامێکی زۆر خراپ بەدوای خۆیدا بھێنێت.
  3. کەواتە ھەڵەیە مرۆڤ ئارەزووی ھەبێت.

لە گەڵاڵەی سێیەمدا مانای ئارەزوو توانای مرۆڤە بۆ کارکردن لەسەر بنەمای ئارەزووی دروست و ھەڵەی خۆی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]