توانای کارەبایی
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
توانای کارەبایی بریتییە لە ڕێژەی گواستنەوەی وزەی کارەبایی لەناو سووڕێکی کارەباییدا. یەکەکەی لە سیستەمی نێودەوڵەتیی یەکەکاندا (ئێس ئای) بریتییە لە وات، کە یەکەی گشتیی توانایە، و وەک یەک جووڵ لە چرکەیەکدا پێناسە کراوە. پێشگرە ستانداردەکان وەک یەکە ئێس ئایییەکانی تر بۆ واتیش بەکاردێن: ھەزاران، ملیۆنان و ملیاران وات بە ڕیز بە کیلۆوات، مێگاوات و گیگاوات ناودەبرێن.
لە زمانی باودا، توانای کارەبایی بریتییە لە بەرھەمھێنان و گەیاندنی وزەی کارەبایی، کە خزمەتگوزارییەکی گشتیی بنەڕەتییە لە زۆربەی جیھاندا. توانای کارەبایی بە شێوەیەکی گشتی لەلایەن مۆلیدە کارەبایییەکانەوە بەرھەم دەھێنرێت، بەڵام دەکرێت لە سەرچاوەکانی وەک پاترییە کارەبایییەکانیشەوە دابین بکرێت. بە شێوەیەکی گشتی بۆ بزنس و ماڵەکان (وەک کارەبای سەرەکیی ماڵان) لەلایەن پیشەسازیی توانای کارەبایییەوە لە ڕێگەی تۆڕێکی کارەبایییەوە دابین دەکرێت.
توانای کارەبایی دەکرێت بۆ مەودای دوور لە ڕێگەی ھێڵەکانی گواستنەوەوە بگەیەنرێت و بۆ بەکارھێنانەکانی وەک جووڵە، ڕووناکی یان گەرما بە کارایییەکی بەرزەوە بەکاربھێنرێت.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Smith، Clare (٢٠٠١). Environmental Physics. London: Routledge. ژپنک ٠-٤١٥-٢٠١٩١-٨.