تریفە
ڕواڵەت

تریفە یان تیشکی مانگ زیاتر لە تیشکی خۆر پێکدێت (بە کەمێک تیشکدانەوەی زەوی) لە ئەو بەشانەی ڕووی مانگ ڕەنگ دەداتەوە کە تیشکی خۆر لێی دەدات.[١]
مێژوو
[دەستکاری]فەیلەسوفی یۆنانی کۆن ئاناکساگۆراس ئەوەی زانیوە کە «خۆر ڕووناکی خۆی بۆ مانگ دابین دەکات».
فۆلکلۆر
[دەستکاری]لە فۆلکلۆردا ھەندێک جار وا گریمانە کراوە کە تریفە کاریگەریی زیانبەخشی ھەیە؛ بۆ نموونە دەوترێت خەوتن لەژێر تیشکی مانگی پڕدا لە ھەندێک شەودا مرۆڤ دەگۆڕێت بۆ گورگە شەوە. وا بیردەکرایەوە کە ڕووناکی مانگ نیشانەی شێتەکان خراپتر دەکات، و خەوتن لە تیشکی مانگدا دەتوانێت مرۆڤ کوێر بکات، یان شێت بکات. شەوکوێری (کوێربوونی شەوانە کە بەھۆی کەمی ڤیتامین ئەی ڕوودەدات) وا بیردەکرایەوە کە بەھۆی خەوتن لەژێر تیشکی مانگدا لە ناوچە گەرمەکاندا ڕوودەدات.
نەخۆشی سێلێنۆپلێکسیا حاڵەتێکی پزیشکی بوو کە گوایا بەھۆی تیشکی مانگەوە دروست بووە.
پێشانگا
[دەستکاری]-
تیشکی مانگ لەسەر تەلیسکۆپی زۆر گەورە دەدرەوشێتەوە.
-
تیشکی مانگ دەریاچەیەک و دەوروبەری ڕووناک دەکاتەوە.
-
لە کاتی مانگگیراندا مانگ بەھۆی تیشکی ناڕاستەوخۆی خۆرەوە ڕەنگی سوور دەبێت کە بەرگەھەوای زەوی پەرش و بڵاوی کردووەتەوە و شکاندویەتی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Toomer، G. J. (December 1964). «Review: Ibn al-Haythams Weg ur Physik by Matthias Schramm». Isis. ٥٥ (4): ٤٦٣–٤٦٥ [٤٦٣–٤]. doi:١٠.١٠٨٦/٣٤٩٩١٤.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- قۆناغەکانی مانگ ٩ی تەممووزی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ڕووناکی تیشکی مانگ لە وێنەکانی LunarLight
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە تریفە تێدایە.