ترشی ئەسکۆربیک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ترشی ئەسکۆربیک
لقیγ-lactone، ketoaldonic acid، vinylogue
بەکارھێنانfood additive
ناونراوە لەدوایscurvy
داڕشتنی کیمیاییC₆H₈O₆
ناوبراو بەژدارە بە ڕۆڵیvitamer

ترشی ئەسکۆربیک یان ڤیتامین سی پێکھاتەیەکی ئۆرگانیکی سروشتییە و تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەری ھەیە، لە ئاودا دەتوێتەوە و یەکێکە لە پێداویستییە خۆراکییەکانی مرۆڤ، کە نەبوونی دەبێتە ھۆی ئیسکۆربی.

مێژوو[دەستکاری]

دۆزینەوەی ترشی ئەسکۆربیک دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩١٢. لە ساڵی ١٩٣٣ یەکەمین ترشی ئەسکۆربیکی تاقیگەیی بەرھەم ھێنرا. لە ساڵی ١٩٣٧ خەڵاتی نۆبڵ لە فیزیۆلۆژی و کیمیا و پزیشکیدا بەخشرایە دوو کەس کە ڕۆڵێکی گرنگیان ھەبووە لە دۆزینەوەی ئەم مادەیە , ئەلبێرت سانت جۆرج و واڵتەر نۆرمان ھاۆرس.

لە ساڵی ٢٠٠٨ توێژەرانی زانکۆی مۆنپیلییە بۆیان دەرکەوت کە لە مرۆڤ و سەرەتایییەکانی تردا خڕۆکە سوورەکانی خوێن میکانیزمێکیان ھەیە بۆ بەکارھێنانی کاراتر لە ڤیتامین سی لە جەستەدا بە دووبارە بەکارھێنانەوەی ترشی ئۆکسجینکراو بۆ ترشی ئەسکۆربیک بۆ دووبارە بەکارھێنانەوە لە جەستەدا. ئەم میکانیزمە لە شیردەرەکاندا بوونی نییە بۆ دروستکردنی ڤیتامین سی خۆیان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]