بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ترشی ئۆکتاتۆنیکی پڕفلۆراید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ترشی ئۆکتاتۆنیکی پڕفلۆراید 
chemical compound
لقیper- and polyfluoroalkyl substances
ناونیشانی شەقام
قورسی
  • ٤١٣٫٩٧٤ Da
Original publication
Edit infobox data on Wikidata

ترشی ئۆکتاتۆنیکی پڕفلۆراید (بە ئینگلیزی: Perfluorooctanoic acid) کورت دەکرێتەوە بۆ PFOA - پی ئێف ئۆ ئەی - و ھەروەھا C8 یان ئەڵقەکاربۆنی ھەشتی ماددەیەکی کیمیایییە[١] کە لە دنیادا بەکاردێ وەک ڕووپۆش و زۆر بواری تری پیشەسازی، مەترسییەکی تەندروستییە و بەمدوایییەش دەسەڵاتداران خستویانەتە ژێر چاودێرییەوە و بەرھەمھێنەرەکانی خۆبەخشانە بەنیازن چیتر بەکاری نەھێنن. مادەکە بریتییە لە ئەڵقەیەکی کاربۆنی کە توانای بەرگەگرتنی یەکجار زۆری ھەیە. ھاوکێشە کیمیایییەکەی: C8HF15O2.

پی ئێف ئۆ ئەی بەکاردێت بۆ زۆر بواری پیشەسازی، تیاندا مۆکێت (فەرش)، بەرگی کورسی و قەنەفە، قوماش و ھەروا کەفی ئاگرکوژێنەوە و زۆر شتی دیکە. پی ئێف ئۆ ئەی لە ١٩٤٠ەکانەوە دروست ئەکرێت بە بڕی یەکجار زۆری پیشەسازیانە.

توێژینەوەیەکی زانستی نزیک یەکێک لە کارەگەکانی کۆمپانیای دوپۆنت تێفلۆن پەیوەندی ڕاستەوخۆی دۆزیوەتەوە لەنێوان ئەم مادەیە و دوو جۆر شێرپەنجە و ھەروەھا چوار نەخۆشی دیکە.[٢][٣] زۆرێک لە توێژینەوەی تریش ئەوەیان سەلماندوە کە بەرکەوتنی دەبێتە ھۆی شێرپەنجەی گورچیلە. ئەوترێ کەوا ٩٨٪ی ئەمریکییەکان ئەم مادەیە چوەتە خوێنیانەوە و ھەروەھا تەواوی گیانەوەران و مرۆڤی سەر زەویش.[٤]

بەرھەمھێنەری سەرەکی پێرفلۆرۆئکتۆنیک-سەلفۆریک ئەسد (PFOS)، کۆمپانیای 3M کە کورتکراوەی «کۆمپانیای مینەسوتا بۆ کانکردن و بەرھەمھێنان» (ئینگلیزی: Minnesota Mining and Manufacturing) کە لە ساڵی ١٩٠٢ ھەبوو تا ٢٠٠٢، دەستی کرد بە وەستان لە بەرھەمھێنانی ئەم مادەیە دوای ئەوەی ئاژانسی پاراستنی ژینگەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا نیگەرانی دەربارەی دەربڕی.[٥]

لە ٢٠١٤، ئاژانسی پاراستنی ژینگە ئەم مادەیە و جۆرەکانی تری وەک ژەھرکەری زیندوو دەستنیشان کرد:

PFOA و PFOS دوو مادەی لەحەدزیاتر توانای مانەوەیان ھەیە لە ژینگەدا و توانای بەرگریکردنیان ھەیە لە شیبونەوەی ئاسایی ژینگەیی. بە بەربڵاوی ھەن لە ئاستە بەرزەکانی خواردندا و لە ناو خاک، ھەوا، و ئاوی ژێرزەویشدا ھەن لە زۆر جێگای تەواوی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا. ژەھراوی، توانای بڵاوبونەوە و کەڵەکەبونی بایۆلۆجی PFOA و PFOS کاریگەری خراپی ھەیە لەسەر ژینگە و مرۆڤیش.[٦]

ئاشکراکردن

[دەستکاری]

لە پایزی ٢٠٠٠دا پارێزەرێک بەناوی ڕۆبێرت بیڵۆت، کە بۆ کۆمپانیای پارێزەرانی تافت ستێتینیەس کاری ئەکرد لە شاری چینچیناتی، لە ویلایەتی ئۆھایۆی ئەمریکا کەیسی یاسایی دژی کۆمپانیای دوپۆنت بردەوە کە وای کرد تەواوی ئەو دۆکومێنتانەی کۆمپانیاکە ھەیبوو دەربارەی ئەم مادەیە بدەن بە دەستەوە. زیاد لە ١١٠ھەزار فایل بوو، کە تێیدا چەندین تاقیکردنەوە و توێژینەوەی پارێزراوی کۆمپانیاکە، ھەروەھا ڕاپۆرتی تایبەتی تێدابوو کە چەن دەیەیەک بوو ئەنجامدارابوون لەلایەن ئەو زانایانەی کە کاریان بۆ کۆمپانیاکە ئەکرد. تا ساڵی ١٩٩٣، دوپۆنت ئەیانزانی کەوا «پی ئێف ئۆ ئەی ببوە ھۆی شێرپەنجەی گون، پەنکریاس و لوی جگەر لە ئاژەڵی تاقیگەدا» و کۆمپانیاکە دەستی کردبوو بە لێکۆڵینەوە لەوەی مادەی ھاوشێوەی ئەڵتەرناتیف بدۆزێتەوە.[٧] لەسەر ئەم دۆزینەوە گرنگەی بیڵۆت دوو فیلمی دۆکومێنتاری دەرکراوە و براوەی خەڵاتی جیھانییە.[٨]

بوونی لە جیھاندا

[دەستکاری]

پی ئێف ئۆ ئەی ھەموو کیشوەرەکانی ژەھراوی کردوە.[٩] دوو جۆرە سەرەکییەکەی (PFOA و PFOS) لە زۆرێک لە شتومەکی بەرھەمھێنراودا تا ئێستاش ماون ھەرچەن لە ٢٠٠٢ بەدواوە ئەبوایە چیتر بەکار نەھاتایە. لە تاقیکردنەوە و تویژینەوەی جیاوازدا لەسەر بوونی لە ئاوی زەریاکان، ڕوەک و گیانلەبەرانی تر و ھەروەھا مرۆڤیشدا دەرکەوتوە کە مادەکە لە تەواوی جیاھاندا بوونی ھەیە.[٧][١٠][١١]

زۆرینەی نەتەوە پێشکەوتوەکانی جیھان بە تێکڕا لە خوێنیاندا ٢ بۆ ٨ تەنۆکە لە ملیارێکدا ھەیە.[١٢] بەرزترینیش لە کۆریایە کە ٦٠ لە ملیارێکدا.[١٣] لە پێرو،[١٤] ڤیەتنام،[١٥] و ئەفغانستانیش[١٦] کەمتر لە ١ لە ملیارێک لە خوێنی بەشە دانیشتوواندا دۆزراوەتەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Lemal، David M. (١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤). «Perspective on Fluorocarbon Chemistry». The Journal of Organic Chemistry. ٦٩ (1): ١–١١. doi:١٠.١٠٢١/jo٠٣٠٢٥٥٦. ISSN ٠٠٢٢-٣٢٦٣.
  2. Nicole، Wendee (٢٠١٣). «PFOA and Cancer in a Highly Exposed Community: New Findings from the C8 Science Panel». Environmental Health Perspectives. ١٢١ (11–12): A٣٤٠. doi:١٠.١٢٨٩/ehp.١٢١-A٣٤٠. ISSN ٠٠٩١-٦٧٦٥. PMC ٣٨٥٥٥٠٧. PMID ٢٤٢٨٤٠٢١.
  3. «HHE determination report no. HHE-76-88-380, Minnesota Mining and Manufacturing Co., Copley, Ohio». ١ی نیسانی ١٩٧٧. {{cite journal}}: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە |journal= ھەیە (یارمەتی)
  4. Lindstrom، Andrew B.؛ Strynar، Mark J.؛ Libelo، E. Laurence (١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١). «Polyfluorinated Compounds: Past, Present, and Future». Environmental Science & Technology. ٤٥ (19): ٧٩٥٤–٧٩٦١. doi:١٠.١٠٢١/es٢٠١١٦٢٢. ISSN ٠٠١٣-٩٣٦X.
  5. «Document Display | NEPIS | US EPA». nepis.epa.gov (بە ئینگلیزی). لە ٢ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. «Simple Search | NSCEP | US EPA». nepis.epa.gov (بە ئینگلیزی). لە ٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. 1 2 Rich، Nathaniel (٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦). «The Lawyer Who Became DuPont's Worst Nightmare (Published 2016)». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٣٦٢-٤٣٣١. لە ٢ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  8. «DuPont vs. the World: Chemical Giant Covered Up Health Risks of Teflon Contamination Across Globe». Democracy Now! (بە ئینگلیزی). لە ٢ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  9. Betts، Kellyn S. (2007-5). «PERFLUOROALKYL ACIDS: What Is the Evidence Telling Us?». Environmental Health Perspectives. ١١٥ (5): A٢٥٠–A٢٥٦. ISSN ٠٠٩١-٦٧٦٥. PMC ١٨٦٧٩٩٩. PMID ١٧٥٢٠٠٤٤. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  10. ڕێکخراوی کاروباری گشتی ئەمریکی. «ڕاستییەکانی پی ئێف ئەی ئێس» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  11. Yamashita، Nobuyoshi؛ Kannan، Kurunthachalam؛ Taniyasu، Sachi؛ Horii، Yuichi؛ Petrick، Gert؛ Gamo، Toshitaka (2005-01). «A global survey of perfluorinated acids in oceans». Marine Pollution Bulletin. ٥١ (8–12): ٦٥٨–٦٦٨. doi:١٠.١٠١٦/j.marpolbul.٢٠٠٥.٠٤.٠٢٦. ISSN ٠٠٢٥-٣٢٦X. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  12. Vestergren، Robin؛ Cousins، Ian T. (2009-08). «Tracking the Pathways of Human Exposure to Perfluorocarboxylates». Environmental Science & Technology. ٤٣ (15): ٥٥٦٥–٥٥٧٥. doi:١٠.١٠٢١/es٩٠٠٢٢٨k. ISSN ٠٠١٣-٩٣٦X. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  13. «Biological Monitoring of Polyfluoroalkyl Substances: A Review». dx.doi.org. لە ٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  14. Calafat، Antonia M.؛ Needham، Larry L.؛ Kuklenyik، Zsuzsanna؛ Reidy، John A.؛ Tully، Jason S.؛ Aguilar-Villalobos، Manuel؛ Naeher، Luke P. (2006-04). «Perfluorinated chemicals in selected residents of the American continent». Chemosphere. ٦٣ (3): ٤٩٠–٤٩٦. doi:١٠.١٠١٦/j.chemosphere.٢٠٠٥.٠٨.٠٢٨. ISSN ٠٠٤٥-٦٥٣٥. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  15. Harada، Kouji H.؛ Yang، Hye-Ran؛ Moon، Chan-Seok؛ Hung، Nguyen Ngoc؛ Hitomi، Toshiaki؛ Inoue، Kayoko؛ Niisoe، Tamon؛ Watanabe، Takao؛ Kamiyama، Shigetoshi؛ Takenaka، Katsunobu؛ Kim، Min-Young (2010-04). «Levels of perfluorooctane sulfonate and perfluorooctanoic acid in female serum samples from Japan in 2008, Korea in 1994–2008 and Vietnam in 2007–2008». Chemosphere. ٧٩ (3): ٣١٤–٣١٩. doi:١٠.١٠١٦/j.chemosphere.٢٠١٠.٠١.٠٢٧. ISSN ٠٠٤٥-٦٥٣٥. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  16. Hemat، Hamayon؛ Wilhelm، Michael؛ Völkel، Wolfgang؛ Mosch، Christine؛ Fromme، Hermann؛ Wittsiepe، Jürgen (١٥ی تەممووزی ٢٠١٠). «Low serum levels of perfluorooctanoic acid (PFOA), perfluorooctane sulfonate (PFOS) and perfluorohexane sulfonate (PFHxS) in children and adults from Afghanistan». Science of The Total Environment. ٤٠٨ (16): ٣٤٩٣–٣٤٩٥. doi:١٠.١٠١٦/j.scitotenv.٢٠١٠.٠٤.٠٤٠. ISSN ٠٠٤٨-٩٦٩٧.