ترسی نەخۆشی

ھایپۆکۆندریاسیس یان ھیپۆکۆندریایی یان ترس لە نەخۆشی (بە ئینگلیزی: Hypochondriasis) حاڵەتێکە کە مرۆڤ لە ڕاددەبەدەر زۆر نیگەران دەبێت لە تووشبوون بە نەخۆشییەکی سەخت. ھایپۆکۆندریاسی چەمکێکی کۆنە کە بە درێژاییی تەمەنی چەندین جار ماناکەی گۆڕاوە.[١] ئیدیعا کراوە کە ئەم حاڵەتە لاوازکەرە لە ئەنجامی تێگەیشتنێکی نادرووستە بۆ بارودۆخی جەستە یان دەروون.[٢] تاکێک کە تووشی ھیپۆکۆندریا بووە بە ھیپۆکۆندریاک (Hypochondriac) ناسراوە. تووشبووانی ھیپۆکۆندریا بە شێوەیەکی ناڕەوا لە ھەر نیشانەیەکی جەستەیی یان دەروونی کە دەستنیشان دەکرێ، کە گرنگیش نییە نیشانەکە چەندە بچووکە، قەناعەتیان وایە کە نەخۆشییەکی سەختیان ھەیە.[٣]
زۆرجار، ھیپۆکۆندریا و ترس ھەر بەردەوام دەبێت تەنانەت دوای ئەوەی پزیشکەکە ھەڵسەنگاندنیشی بۆ کەسەکە کردووە و دڵنیای کردووەتەوە کە نیگەرانییەکانیان سەبارەت بە نیشانەکان بنەمایەکی پزیشکیی بنەڕەتییان نییە یان خۆ ئەگەر نەخۆشییەکیشی ھەبێت، نیگەرانییەکانیان زۆر زیاترە لەوەی کە گونجاوە بۆ ئاستی نەخۆشییەکە.[٤]
ئەو کەسانەی کە تووشی ھیپۆکۆندریا بوون تەمەنیان پێنج ساڵ کورتترە.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Berrios GE (2001) Hypochondriasis. History of the Concept. In Starcevic V & Lipsitt DR (eds). Hypochondriasis. Oxford, Oxford University Press, pp3-20.
- ↑ Avia MD، Ruiz MA (٢٠٠٥). «Recommendations for the Treatment of Hypochondriac Patients». Journal of Contemporary Psychotherapy. ٣٥ (3): ٣٠١–٣١٣. doi:١٠.١٠٠٧/s١٠٨٧٩-٠٠٥-٤٣٢٢-٣. S2CID ٢٨٥٢٩٥٧٠.
- ↑ Kring، Ann M.؛ Davison، Gerald C.؛ Neale، John M.؛ Johnson، Sheri L. (٢٠٠٧). Abnormal Psychology with Cases (چاپی 10th). Wiley. ژپنک ٩٧٨-٠-٤٧١-٧١٢٦٠-٢.[پەڕە پێویستە]
- ↑ Goldberg، Richard J. (٢٠٠٧). Practical Guide to the Care of the Psychiatric Patient. Mosby/Elsevier. ژپنک ٩٧٨-٠-٣٢٣-٠٣٦٨٣-٢.[پەڕە پێویستە]
- ↑ Mataix-Cols، David؛ Isomura، Kayoko؛ Sidorchuk، Anna (٢٠٢٤). «All-Cause and Cause-Specific Mortality Among Individuals With Hypochondriasis». JAMA Psychiatry. ٨١ (3): ٢٨٤–٢٩١. doi:١٠.١٠٠١/jamapsychiatry.٢٠٢٣.٤٧٤٤. PMC ١٠٧١٩٨٣٢. PMID ٣٨٠٩١٠٠٠.