تراکۆما
ڕواڵەت

تراکۆما (بە ئینگلیزی: Trachoma) کە بە ناوەکانی وەک ھەوکردنی دەنکۆڵەییی پەردەی چاو (Granular conjunctivitis) یان چاوێشەی میسری (Egyptian ophthalmia) ناسراوە، نەخۆشییەکی تەشەنەیییە کە بەھۆی باکتریایەک بە ناوی «کلامیدیا تراکۆماتیس» (Chlamydia trachomatis) دروست دەبێت.[١][٢]
نیشانەکان و لێکەوتەکان
[دەستکاری]ئەم تەشەنەکردنە دەبێتە ھۆی سفتبوون و زبربوونی ڕووی ناوەوەی پێڵوی چاو. ئەم گۆڕانکارییە و سفتبوونەش لەوانەیە ببێتە ھۆی:
- ئازارێکی توند لە چاودا.
- برینداربوون و شکانەوەی ڕووی دەرەوە یان قۆنییەی چاوەکان (Cornea).
- لەدەستدانی بینایی و لە کۆتاییدا کوێربوون (ئەگەر بەبێ چارەسەر بەجێبھێڵرێت).[٣]
تراکۆما لە جیھاندا بە یەکێک لە سەرەکترین ھۆکارە باوەکانی کوێربوون بەھۆی تەشەنەی باکتریایی دادەنرێت کە پێویستە لە قۆناغە سەرەتایییەکاندا بە دژەبەکتەریاکان (ئەنتیباۆتیک) چارەسەر بکرێت.[١]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 «Blinding Trachoma Fact sheet N°382». World Health Organization. تشرینی دووەمی ٢٠١٣. لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ Taylor, Hugh (٢٠٠٨). Trachoma: A Blinding Scourge from the Bronze Age to the Twenty-first Century. Centre for Eye Research Australia. ژپنک ٩٧٨-٠-٩٧٥٧٦٩٥-٩-١.
- ↑ «Trachoma diseases: Prevention and Control». Heart Diseases. ئابی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.[سەرچاوەی باوەڕپێنەکراو؟]
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە تراکۆما تێدایە.
| ئەم پزیشکی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |