بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تایپ ١٠

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تایپ ١٠
لقیتانکی شەڕکەر
وڵاتی بنەڕەتژاپۆن
دروستکەرمیتسوبیشی بۆ پیشەسازیی قورس
چوونە خزمەت١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢

تایپ ١٠ (بە ژاپۆنی: 10式戦車؛ بە ئینگلیزی: Type 10) تانکی جەنگی سەرەکی پێشکەوتووی نەوەی چوارەمی ژاپۆنییە. تانکییەکە لە ساڵی ٢٠١٢ کەوتە خزمەتەوە و بەھۆی کێشی سووک و بزوێنەرە بەھێزەکەی و گێڕی ئۆتۆماتیکی و سیستەمی ھەڵپەساردنی ھایدرۆلیکی مۆدێرن جیا دەکرێتەوە. تانکەکە بە تۆپھاوێژی عەیار ١٢٠ ملم چەکدار کراوە. ھەروەھا سیستەمێکی زۆر پێشکەوتووی کۆنترۆڵکردنی ئاگری تێدایە. ئەم تانکە بۆ ھەناردەکردن نییە چونکە یاسای ژاپۆن ھەناردەکردنی چەک قەدەغە دەکات، ئەمەش کارێکە کە لە کۆتایی جەنگی جیھانیی دووەمەوە بەردەوامە. بڕیارە بە تێپەڕبوونی کات جێگەی تایپ ٧٤ی کۆن بگرێتەوە و تەواوکەری تانکیگەلی تایپ ٩٠ بێت.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «عرض دبابة القتال الرئيسية اليابانية "تايب 10" لأول مرة من الداخل...فيديو». arabic.sputniknews.com (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.