بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گێڕەرەوە (یانەی شەڕ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە تایلەر دێردنەوە ڕەوانە کراوە)
گێڕەرەوە
تایلەر دێردن
کەسایەتیی یانەی شەڕ
یەکەم دەرکەوتنگەڕان بەدوای دڵخۆشی (١٩٩٥)
دوایین دەرکەوتنیانەی شەڕ ٣ (٢٠١٩)
دروستکراوە لەلایەنچەک پالاھنیک
بەرجەستەکراوە لەلایەنگێڕەرەوە:
ئێدوارد نۆرتن
تایلەر دێردن:
بڕاد پیت
دەنگگێڕەرەوە:
دەیڤ ویتنبێرگ
تایلەر دێردن:
جۆشوا لیۆنارد
زانیاریی ناو-گەردوونی
ناوی خواستراو
  • سێباستیان
  • جۆو
  • جاک
  • کۆرنێڵایەس
  • ڕوپێرت
  • لێنی
  • تراڤیس
  • بەڕێز تەیلەر
  • ئۆزی
  • ھاریێت
ڕەگەزنێر
پیشە
  • ڕێکخەری ئۆتۆمبێل
  • دروستکەری سابوون
  • لێدەری فیلم لە سینەما
  • کارگوزار
  • بەڵێندەری سەربازی
ھاوسەرماڕڵا سینگەر
مناڵەکانجونیۆر

گێڕەرەوە کەسایەتییەکی خەیاڵییە کە وەک کەسایەتی سەرەکی ناو ڕۆمانی یانەی شەڕی ١٩٩٦ی چەک پالاھنیک، دروستکراوەی فیلمی ١٩٩٩ بەھەمان ناوەوە، و کتێبە کۆمیکییەکانی یانەی شەڕ ٢ و یانەی شەڕ ٣ دەردەکەوێت. کەسایەتییەکە بێخەوی و کەسایەتییەکی لەتبووی ھەیە، و وەک ناو نەنراوێکی ھەموو کەس (بە «گێڕەرەوە» ئاماژەی پێکراوە لە فیلمەکەدا) باسکراوە لە ڕۆژدا، کە دەبێتە تایلەر دێردنی پڕشنگدار و شێواو لە شەودا لەکاتەکانی بێخەویدا.

لە ٢٠٠٨دا، تایلەر لەلایەن گۆڤاری ئیمپایەرەوە ھەڵبژێردرا وەک باشترین کەسایەتی ناو فیلم،[١] کەمێک دوای ئەوە، یانەی شەڕ دەنگی پێدرا وەک دەیەم باشترین فیلم لەلایەن خوێنەرانی ئیمپایەرەوە.[٢]

دەرکەوتنەکان

[دەستکاری]
ئێدوارد نۆرتن لەڕۆڵی گێڕەرەوە (چەپ) و بڕاد پیت لەڕۆڵی تایلەر دێردن (ڕاست).

لە فیلمی ١٩٩٩ی یانەی شەڕ، کە لە ڕۆمانەکەی پالاھنیکەوە وەگیراوە و لەلایەن دەیڤد فینچەرەوە دەرھێندراوە، گێڕەرەوە لەلایەن ئێدوارد نۆرتنەوە بەرجەستەکراوە کاتێک تایلەر لەلایەن بڕاد پیتەوە ڕۆڵی گێڕدراوە.[٣] ئەکتەرەکان دەستیان بە خۆ ئامادەکردن کرد بۆ ڕۆڵەکە بە بەژداریکردن لە وانەی مستانی، گرتن،[٤] تایکواندۆ، و دروستکردنی سابوون.[٥][٦] پیت بڕیاریدا کە سەردانی پزیشکی ددان بکات بۆئەوەی پارچەی ددانی پێشەوەی لێبکرێنەوە بۆئەوەی کەسایەتی تایلەر ددانی ناڕێکی ھەبێت.[٧] پارچەکان گەڕێنراوەنەوە جێی خۆیان دوای تەواوبوونی بەرھەمھێنانی فیلمەکە.[٨]

بەرجەستەکردنی فیلمەکە بۆ گێڕەرەوە و تایلەر نزیکە لەوەی ڕۆمانەکەوە. لەگەڵ چەند جیاوازییەک. بەپێچەوانەوەی ڕۆمانەکەوە، دووانەکە لە گەشتێکی فڕۆکەوانیدا یەکدی دەبینن نەک لە کەنار دەریایەکی ڕووت، و بەرجەستەبوونی سینەمایی تایلەر کەس ناکوژێت، بەپێچەوانەوەی جۆرە ئەدەبییەکەوە. سەرەڕای ئەوەش، کاتێک لە ڕۆمانەکەدا گێڕەرەوە لە نەخۆشخانەیەکی دەروونی کۆتایی پێدێت، فیلمەکە بە گێڕەرەوە و مارلا کۆتایی دێت لە باڵەخانەیەک، کە دەڕواننە باڵەخانەکانی دیکە کە ئەتەقنەوە بەھۆی تەقینەوەکانی پڕۆژەی مەیھێم.

وەک ڕۆمانەکە، گێڕەرەوە ناوێکی نییە، ھەرچۆنێک بێت دەقەکە بە «جاک» ئاماژەی پێدەدات.[٩] کاتێک لە ڕۆمانەکەدا گێڕەرەوە بە «جۆو» بانگی خۆی دەکات لە پەڕەکانی ڕیدەرس دایجێستەوە، دروستکراوە فیلمییەکە جێی «جۆو» بە «جاک» دەگرێتەوە.

کایە ڤیدیۆیییەکان

[دەستکاری]

لە کایەی ڤیدیۆیی ٢٠٠٤ی یانەی شەڕدا، دروستکراو لەلایەن گێنیون گەیمس و بڵاوکراوە لەلایەن ڤیڤێندی، گێڕەرەوە لەلایەن دەیڤ ویتنبێرگەوە دەنگی کراوە کاتێک تایلەر لەلایەن جۆشوا لیۆناردەوە دەنگی کراوە.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Sciretta، Peter (١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨). «Empire's The 100 Greatest Movie Characters of All Time». SlashFilm. لە ٦ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  2. «The 201 Greatest Movies Of All Time». Empire. کانوونی دووەمی ٢٠٠٦. لاپەڕە ٩٨.
  3. Petrikin، Chris (٧ی کانوونی دووەمی ١٩٩٨). «Studio Report Card: Fox». Variety. لە ٥ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  4. Garrett، Stephen (تەممووزی ١٩٩٩). «Freeze Frame». Details.
  5. Schneller، Johanna (ئابی ١٩٩٩). «Brad Pitt and Edward Norton make 'Fight Club'». Premiere.
  6. O'Neill، Olivia (١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤). «Fight Club: 19 things you didn't know about the film». The Telegraph. لە ٦ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  7. Roger Cormier (١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥). «15 Things You Might Not Know About 'Fight Club'». Mental Floss. لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  8. Nashawaty، Chris (١٦ی تەممووزی ١٩٩٨). «Brad Pitt loses his teeth for a "Fight"». Entertainment Weekly. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  9. Uhls, Jim; Fight Club screenplay; http://www.imsdb.com/scripts/Fight-Club.html

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]