ھەوکردنی پەردەی چاو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

هەوکردنی پەردەی چاو (کۆڕنیە) ([١]بە ئینگلیزی: Keratitis)

کەسێک کە چاوی تووشی هەوکردنی پەردەی چاو بووە

کراتیتس بە هەوکردنی پەردەی چاو دەوترێت کە پەردەیەکی تەنکە و گلێنەی چاوی داپۆشیوە. ئەم حاڵەتە زۆر جار ئازار و کێشەی بینینی لەگەڵدایە.[٢]

نیشانە دیارەکانی هەوکردنی پەردەی چاو.[دەستکاری]

دروستبوونی ئازار لە چاودا و هەستیار بوون بە ڕووناکی و هاتنەخوارەوەی فرمێسک بە چاوەکەدا.

هۆکارەکانی هەوکردنی پەردەی چاو.[دەستکاری]

١- هەبوونی تەنێکی بێگانە لەناو چاوەکەدا.

٢-وشک بوونی چاو بەهۆی دروستبوونی کێشەیەک لە پەلکی چاودا یاخود دروستنەبوونی فرمێسک بەڕادەیەکی پێویست.

٣- کەمی ڤیتامین A (لەکاتی ڕێجیمدا بەدەگمەن ئەم حاڵەتە ڕوودەدات).

٤- هەوکردنی بەکتریایی، ڤایرۆسی یان کەڕوویە کە بەربڵاوترینیان هەوکردنی ڤایرۆسی تامیسکە.

٥- هەستیاری یان هەستیاری چاو بە کەلوپەلە جوانکارییەکان، هەوای پیس، ئەو گەردانەی لە هەوادان وەکو( تۆو ی گیاکان، تۆز و خۆڵ) و سەرجەم ئەو شتانەی کە هەستیاری دروستدەکەن.

٦- ڕووناکی زۆر، بۆنموونە ڕووناکی لەحیمکاری یاخود تیشکدانەوی  ڕووناکی خۆر لەکاتی هەبوونی بەفر یاخود لەکاتی تیشکدانەوەی لەناو ئاوێکدا. (ئاگاداری: ڕەنگە نیشانەکان تاکو ٢٤ کاتژمێر دوای هەوکردنەکە دەرنەکەون).

ئەو هۆکارانەی مەترسیەکان زیاتر دەکەن.[دەستکاری]

١- هەبوونی ژینگەیەکی قەرەباڵغ یاخود ناتەندروست.

٢- نەخواردنی خواردنی پێویست، بەتایبەتی ئەو خۆراکانەی ڤیتامی A ی تێدایە.

٣- هەبوونی نەخۆشییەک کە بەرگری جەستەی لاواز کردبێت.

٤- هەوکردنی ڤایرۆسی لەسەرجەم ئەندامەکانی جەستەدا بەتایبەتی تامیسکی دەم یاخود تامیسکی سەر ئەندامی زاوزێ.

ڕێگری.[دەستکاری]

١- ئەگەر کارێک دەکەن کە بۆی هەیە زیان بە چاوتان بگەیەنێت پێویستە چاویلکەی سەلامەتی ببەستن.

٢-ڕێجیمێکی خۆراکی تەندروست کە ڤیتامین A تێدابێت یاخود بەکارهێنانی مۆڵتی ڤیتامین کە ڤیتامین A لە خۆگرتبێت.

ئەو بەرئەنجامانەی کە چاوەڕێ دەکرێن.[دەستکاری]

پەیوەستە بە هۆکارەوە هەروەها پەیوەستە بە خێرایی وەرگرتنی چارەسەرەکە، زۆربەی جۆرەکانی هەوکردنی پەردەی چاو دەتوانرێت چارەسەر بکرێن.

ئەنجامە نەخوازراوەنەی ئەگەریان هەیە ڕووبدەن.[دەستکاری]

١- دروستبوونی ئاوی ڕەش.

٢- بریندار بوونی پەردەی چاو.

٣- لەدەستدانی بینایی.

٤- دروستبوونی پەڵەی هەمیشەیی چاو.

لەم حاڵەتانەدا سەردانی دکتۆر بکە.[دەستکاری]

١- ئەگەر بیناییتان گۆڕانکاری بەسەردا هات.

٢- ئەگەر کەسێکی تر لە ئەندامەکانی خێزانەکەتان ئیلتیهابی پەردەی چاوی هەبێت.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Keratitis", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2022-09-19, retrieved 2022-09-21
  2. ^ "التهاب قرنیه", ویکی‌پدیا، دانشنامهٔ آزاد (بە فارسی), 2019-05-12, retrieved 2022-09-08
  3. ^ "دانلود کتاب فهرست بیماری‌ها". کتاب سبز. Retrieved 2022-09-08.



[١] "ویکیپیدیای فارسی"بڕگەی یەکەمی بابەتەکە لە ویکیپیدیای فارسیەوە وەگێڕدراوە".

[٢] "فهرست بیماری‌ها" تاریخ انتشار: ۲۹ تیر ۱۳۹۸"تەواوی بابەتەکە جگە لە بڕگەی یەکەم لە کتێبی فهرست بیماری‌ها وەرگێڕدراوە.

  1. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری :0 نەدراوە
  2. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری :1 نەدراوە