بزووتنەوەی کورد سەلاحەدین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بزووتنەوەی کورد سەلاحەدین حیزبێکی سەلەفی چەکدارییە کە بەشداری شەڕی ناوخۆیی سووریا دەکات، لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن کوردە موجاھیدەکان لە سووریا و تورکیا و ئێران و عێراق دامەزرا. زیاتر لە باکووری ڕۆژاوای سووریا چالاکە.

بزووتنەوەی کورد سەلاحەدین
بەشدار لە شەڕی ناوخۆیی سووریا
ساڵانی چالاکیی٢٠١٥ تا ئێستا
ئایدۆلۆژیاکوردایەتیی ئیسلامی
سەلەفی
ناوچەی
ئۆپەراسیۆنەکان
باکووری سووریا
ھاوپەیمانانئەلفەتوحل موبین
ژووری ئۆپەراسیۆنی وروژاندنی ئیمانداران
دوژمنان سووریا
 ئێران
 ڕووسیا
جەنگەکان/شەڕەکانشەڕی ناوخۆیی سووریا
  • شەڕی حەلەب (٢٠١٢–٢٠١٦)
  • ھێرشی لازقییە (٢٠١٥–٢٠١٦)
  • ھێرشی لازقییە ٢٠١٦
  • ھێرشی باکووری ڕۆژاوای سووریا

مێژوو[دەستکاری]

بزووتنەوەی سەلاحەدین کورد لەلایەن چەکدارانی کوردەوە دامەزرا کە لە ساڵی ٢٠١٢ تا ٢٠١٨ەوە دەستیان لە شەڕی ناوخۆی سووریادا ھەبووە. ئەم حیزبە لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ بە فەرمی دامەزرس بە گەڕاندنەوە بۆ ڕەگ و ڕیشە ئیسلامییەکان، لەسەر ئەم بنەمایە بزووتنەوەی سەلاحەدین کورد ئیلھام لە سەرکردە سەلاحەدین و جابانی کوردی وەردەگرن.

ئایدۆلۆژیا[دەستکاری]

میلیشیایەکە پشتگیری لە ئایدۆلۆژیای سەلەفی سوننە دەکات و بەھایەکی زۆر بە یەکگرتوویی ئوممەت دەبەخشێت. ئەندامانی ئەو حیزبە لەلایەن عەبدولڕەزاق مەھیدی کە وانەی جیھادیان پێووتراوە.[١]

بزووتنەوەی سەلاحەدین کوردیش خۆی وەک بزووتنەوەیەکی کوردی دەزانێت و پاراستنی مافەکانی کورد یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی. ئەو گرووپە دانی بەوەدا ناوە کە لەلایەن زۆرینەی کورد لە سووریا پشتیوانی ناکرێ کە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ نزمترین ئاستی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Atlantico (2019-08-07). "L'émir salafiste-djihadiste al-Joulani publie une vidéo pleine de bon sens..." Atlantico (بە فەڕەنسی). Retrieved 2023-06-07.