چەند دڵخۆشە ئەو کەسەی دەڵێت من تورکم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
درۆشمی «چەند دڵخۆشە ئەو کەسەی دەڵێت من تورکم»، و ئاڵای کۆماری تورکی قوبرسی باکوور لەسەر کێوەکانی بەشپارماک لە قوبرسی باکوور.

چەند دڵخۆشە ئەو کەسەی دەڵێت من تورکم (بە تورکی: Ne mutlu Türküm diyene، نێ موتڵو تورکوم دییەنێ)، درووشمی کۆماری تورکیایە. ئەم ڕستەیە بۆ یەکەم جار لە لایەن موستەفا کەمال ئاتاتورک لە ڕێوڕەسمی دەھەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کۆماری تورکیا لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٣ (ڕۆژی کۆمار) گوتراوە. لە ساڵی ١٩٧٢دا، وەزارەتی پەروەردەی نەتەوەییی کۆماری تورکیا ئەم درووشمەی وەکوو سوێندی خوێندکارەکان دابین کرد.[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]