لیتڵ میسفۆچن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لیتڵ میسفۆچن
پەرەپێدەرکیڵمەندەی گەیمز
بڵاوکەرەوەکیڵمەندەی گەیمز
شێوەسازنەتاڵیا ماڕتنسن
بەرنامەساز
  • ئیساک ماڕتنسن
  • ھێڕاڵد واڵن
  • ئانتۆن بێرگمن
ھوونەرمەندنەتاڵیا ماڕتنسن
نووسەر
  • ئیساک ماڕتنسن
  • نەتاڵیا ماڕتنسن
ئاوازدانەرئیساک ماڕتنسن
بزوێنەریوونیتی
سەکۆ
بڵاوبوونەوە
    • لینوکس، مەک ئۆئێس، ویندۆز
    • ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩
    • ئەندرۆید، ئای ئۆ ئێس
    • ١٣ی شوباتی ٢٠٢٠
    • پی ئێس ، ئێکسبۆکس وەن، نینتێندۆ سویچ
    • ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠
چەشنسەرکێشی
شێوازتاک-یاریزان

لیتڵ میسفۆچن (بە ئینگلیزی: Little Misfortune) کایەیەکی ڤیدیۆییی سەرکێشیی ٢٠١٩یە کە لەلایەن ستۆدیۆی سەربەخۆی سویدی، کیڵمەندەی گەیمز گەشەی پێ دراوە و بڵاو کراوەتەوە. لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩ بۆ لینوکس، مەک ئۆئێس و مایکرۆسۆفت ویندۆز، لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٠ بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠ بۆ پلەیستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن و نینتێندۆ سویچ بڵاو کرایەوە. کایەکە لە ھەمان جیھانی فران بۆودایە،[٢] و بە دەوری کەسایەتیی سەرەکیی میسفۆچن کە کیژۆڵەیەکی تەمەن ٨ ساڵانە و بە خۆی دەڵێت «خانمە چکۆڵەکە» کە ھەمان ناوی کایەکەی ھەیە دەخولێتەوە و، بە ڕێپیشاندەری دەنگێک لە مێشکیدا کە میسفۆچن پێی دەڵێ بەڕێز ڤۆیس، بەدوای خەڵاتی دڵخۆشیی ھەتاھەتایی بۆ دایکی دەگەڕێت. میسفۆچن ھۆگری بێنجامین، کە ڕێوییەکی نادووە، دەبێت، بەڵام بەڕێز ڤۆیس بەتوندی میسفۆچن ئاگادار دەکاتەوە کە مامەڵەی لەگەڵ نەکات و خۆی لێ بەدوور بگرێت.

سەرەڕای ئەو پێشەکییەی کە بۆ منداڵ دەبێت، میسفۆچن بەخێرایی خۆی لەناو کۆمەڵێک گاڵتەوگەپی شۆکھێنەر دەدۆزێتەوە وەک، مەرگ، خووگرتن بە خواردنەوە مەی، خراپ بەکارھێنانی دەرمان، خۆکوژی، قسەی ناشرین، دزینی گۆڕ، ستریپ کڵاب، ڕووتی، ئەھریمەن، پێکدادانی ھاتوچۆ، توندوتیژی بەرامبەر ئاژەڵان، و فریشتەی مەرگ.

کەسایەتیی سەرەکی میسفۆچن دەنگەکەی لەلایەن نووسەر و دیزاینەر و ھونەرمەندی کایەکە، نەتاڵیا ماڕتنسن دەربڕدراوە کە لەپاڵ ھاوسەرەکەی، ئیساک ماڕتنسن کاری کردووە تا کایەکە دروست بکەن، لەکاتێکدا ھێنریک نۆرمان دەنگی بەڕێز ڤۆیس کە چیرۆکخوان و نەیاری کایەکەشە دەردەبڕێت. لیتڵ میسفۆچن بەگشتی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی تێکەڵاوی بەدەست ھێنا.

گەمەکردن[دەستکاری]

کایەکە بە شێوەی ٢ ڕەھەند و نیوی دروست کراوە، بۆیە یاریزانەکە تەنیا دەتوانێ بەرەو پێشەوە یان دواوە بجووڵێ. لە ھەندێ شوێنی دیاریکراوی نێو کایەکە، پێویستە یاریزانەکە بڕیار لەسەر میسفۆچن بدات، کە لەوانەیە ببێتە ھۆی پیشاندانی کورتەدیمەنی تایبەت. ھەروەھا کایەکە ڕێ بە یاریزانەکە دەدات دەستی میسفۆچن بجووڵێنێت تا ھەندێ جووڵەی دیاریکراو بکات یانیش ھەندێ یاریی سادەی وەک چاککردنەوەی گوڵدانێکی شکاو یانیش پیاکێشانی مشکەکوێر بکات.

چیرۆک[دەستکاری]

کایەکە باس لە ساڵی ١٩٩٣ دەکات،[ئ] کە میسفۆچن ڕامیرێز ھێرناندزی ٨ ساڵان، ژیانێکی خەفەتاوی و تەنیاییی پڕ لە دەمەقاڵێ لەگەڵ دایک و باوکی لە دەوروبەری شارۆچکەیەکی خەیاڵی لە ئۆوپنفیڵدز لە سوێد دەژی.[ا] چیرۆکخوانەکە دەڵێ ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە میسفۆچن دەمرێ، بەڵام کاتێک میسفۆچن دەڵێ کە دەتوانێت دەنگی بیبیستێ، سەری سووڕما. دەنگەکە میسفۆچن بانگھێشت دەکات تا یارییەک بکات کە تێیدا بڕیار دەدات، بەڵام «ھیچ ڕاست و ھەڵەیەک نییە، بەڵکوو تەنیا ئەنجام ھەیە». کاتێک لە یارییەکە دەیباتەوە، خەڵاتی دڵخۆشیی ھەتاھەتایی وەردەگرێت. میسفۆچن ڕازی دەبێت، و دەنگەکە پێی دەڵێت کە یەکەم ئەرکی ئەو ئەوەیە ماڵەکە بەجێبھێڵێت. بەپێی فەرمانەکانی، میسفۆچن بەنێو شەقامەکانی ئۆوپنفیڵدز دەڕوات، و ڕووبەڕووی ڕێوییەکی مرۆڤئاسا دەبێتەوە، کە میسفۆچن بە بێنجامین بانگی دەکات، بەڵام چەند جارێک چیرۆکخوانەکە ئاگاداری دەکاتەوە کە خۆی لێ بەدوور بگرێت، و کە میسفۆچن زۆر لێی نزیک دەبێتەوە، ئەو ڕادەکات.

کاتێک میسفۆچن شوێنی بێنجامین دەکەوێت تا بیگرێت، کتێبێک دەدۆزێتەوە کە وەک بوونەوەرێکی تر بەناوی «مۆرگۆ» باس لە چیرۆکخوانەکە دەکات. بەڕوونی بێنجامین پارێزەرێکە کە ھەوڵدەدات مناڵەکان لە مۆرگۆ بپارێزێت، بەڵام ڕێگەی پێ نەدراوە کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ مامەڵەیان لەگەڵ بکات. میسفۆچن لە دەستی مۆرگۆ ڕادەکات، خۆی لە حەوشەی پشتەوەی ماڵەوەیان دەبینێتەوە و، لاشەی خۆی دەبینێت کە لەلایەن ئۆتۆمبێلێکەوە کراوەتە ژێرەوە. بێنجامین بەنێو دەروازەیەکدا بەرەو فۆڕت ڕیالیتی دەیبات کە تێیدا بەرەو پیریی مەرگ دەچێ، کە ئەویش پێی دەڵێت کە ئەوان چاوەڕێی ئەویان دەکرد. ئەگەر میسفۆچن لە ناوەڕاستی یارییەکەدا بریسەکە بپڕژێنێتە سەر ١٦ شتە دیاریکراوەکە، ئەوا کۆتایییەکی تری دەبێت کە تێیدا دایکی دڵخۆشیی میسفۆچن وەردەگرێت، دەمامکەکەی لادەبات و زەردەخەنە دەکات.

پەرەپێدان[دەستکاری]

لە کۆتاییی ٢٠١٥، کیڵمەندەی یەکەم یاریی خۆیان بەناوی فران بۆو تەواو کرد. یارییەکە گڵۆپی سەوزی بۆ ھەڵکرابوو و واش بڕیار بوو کە لەسەر ستیم بڵاو بکرێتەوە، بەڵام کاتی زۆر زیاتری پێ چوو لەوەی کە پێشبینی کرابوو چونکە کیڵمەندەی گەیمز پارەیان نەمابوو.[٣] فرۆشەکانی یارییەکە زۆر گرنگ بوو بۆیان تا بتوانن لە پەرەپێدان بەردەوام بن. دوای سەرکەوتنەکەی فران بۆو، کیڵمەندەی دەستی بە کارکردن لەسەر یارییە نھێنییەکەی ئەو کاتەیان کرد، کە دواتر بووە لیتڵ میسفۆچن.

لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨، کیڵمەندەی ناونیشانی یارییە نوێیەکەیان ڕاگەیاند. لە نوێکردنەوەکانی مانگی دواتری ڕەوتی یارییەکە لەسەر کەناڵی یووتیووبەکەیان بارکرابوون، و تا کاتی بڵاوکردنەوەکە ھەفتانە ٢٦ نوێکردنەوەیان بار دەکرد. کیڵمەندەی لە ٢ی ئەیلوول ئەوەی ڕاگەیاند کە یارییەکە ڕێک کەمتر لە سێ ھەفتەی تر و لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩ بڵاو دەکرێتەوە. ڕۆژێک پێش بڵاوکردنەوەکە، ئەوە ڕاگەیەنرا کە ئەوانەی فران بۆویان کڕیوە، ١٠٪ داشکانیان لە لیتڵ میسفۆچن بۆ دەکرێت.

پێشوازی[دەستکاری]

لیتڵ میسفۆچن پێداچوونەوەی جۆراوجۆری لە ڕەخنەگران بەدەست ھێنا، کە ستایشی شێوازی ھونەریی کایەکە و لایەنە بابەتییەکانیان کرد، بەڵام ڕەخنەیان لە کەمیی دەسەڵاتی شێوازی گەمەکردنەکە، خراپ ڕەفتارکردن لەگەڵ ھەندێ بابەتی وەک ساویلکەییی منداڵان، و کورتی ماوەی کایەکە گرت. کایەکە لە مێتاکریتیک ٥٧ لە ١٠٠ی ھەیە، کە ئاماژە بە «پێداچوونەوەی تێکەڵ یان مامناوەند» دەکات.

سی دی ئاکشن ٤٥ لە ١٠٠ی داوە بە کایەکە، کە نووسیویەتی «چیرۆکەکە وای لێ کردم ناڕەحەت بم نەک لەبەرئەوەی پێم وا بوو: 'ئەوانە شتگەلێکن کە نابێت بە دەنگی بەرز بوترێن' بەڵکوو لەبەرئەوەی پێم وا بوو: ئەوە ناڕەحەتکەرە کە چەندە بە شێوەیەکی خراپ نووسراوە، چەندە خراپ وێنای ساویلکەییی منداڵێکیان کێشاوە و بۆچی ھەمووشتێکیش کەمێ زیادەڕەویی تێدا کراوە».

ڕاک پەپپەر شاتگان پێداچوونەوەیەکی تێکەڵی بە یارییەکە کرد، و وتی «ھەندێک بابەت، وەک ھەڵسوکەتی خراپ و جنێودان، پشگیریی تەواوی گێڕانەوەکە دەکەن و بەگشتی دەبنە ھۆی ئەوەی بناغەیەک لە ناخۆشیی ڕاستەقینەی بدەنێ. بەڵام ھەست دەکرێ ھەندێ بابەتگەلی تری وەک خۆکوژی، وەک بەھای شۆکھێنەر فڕێدراونەتە ناوییەوە بەبێ ئەوەی ھەر ھاتبێتنەوە بەرباس و ھەوڵی چارەسەرکردنیان درابێت. ئەو ھەستە یارمەتیدەر نییە لەبەر یەکنەگرتنەوە لەگەڵ کەسایەتییە سەرەکییەکە کە ئەم ترسانەی پێگەیشتووان لەپاڵ گاڵتەوگەپی زۆر منداڵانەتر دادەنێت. زیادکردنی گاڵتەیەکی گەوجانە دوای نموونەی مردنی ئاژەڵ بێجگە لەوەی دڵنیایی دەدات کە وا لە یەکتری دەکەن بکەونە خوارەوە ھیچی تر نییە، کە بەتەنیا سەرکەوتن یان بەختی باش ھەر لە ئێستاوە ئەستەمە.[٦]

کۆتاکوو پێداچوونەوەیەکی ئەرێنی زیاتری بۆ کایەکە کرد، و وتی «گەرچی سەرکێشییەکەی لیتڵ میسفۆچن ماوەیەکی زۆر نییە (بۆ من نزیکەی ٢ سەعات و نیوی خایاند تا لە لایەکەی تر دەرکەوێت)، بەڵام زۆر پڕمانایە. میسفۆچن یەک پارچە خۆشییە، و دڵخۆشکەرێکە تا کاتی لەگەڵ بەسەرببەیت، گەرچی سەرکێشییەکانیشی دەگەنە کۆتایییەکی کتوپڕ. لەکاتێکدا میسفۆچن بەدڵخۆشی و بێخەمانە بە بەشە تاریکەکانی چیرۆکەکەی تێدەپەڕێت، گەشتێکی ناشرینی یانەیەکی شەوانەی ھامستەری تێدایە و ئەویش بەنێویدا دەڕوات، یاریزانان تەواو ئاگادار دەبن لەو جیھانە خراپەی کە میسفۆچن سەمای تێدا دەکات.»[٧]

ئادڤێنچەر گەیمەرز ٣٫٥ی لە ٥ دایە کایەکە و ستایشی نواندنە دەنگییەکە و چیرۆکی کایەکەی کرد، بەڵام بە «لە ڕادەبەدەر ترسناکبوون» ڕەخنەی لە کەمیی نەرمونیانی و کارلێککردن گرت.[٨]

گەیمەرزپاک پێداچوونەوەیەکی ئەرێنیی بۆ کایەکە کرد و وتی «لەوانەیە یارییەکە لەسەر بەرەنگارییەکان یان شێوازە کۆنەکەی گەمەکردن بە کایەکە کەمێک ئاشکرا و بێسەروبەر بێت، بەڵام پڕیشە لە گاڵتەوگەپی تاریک و دڵتەزێن. لیتڵ میسفۆچن بەھەمان شێوە دڵتەزێنەکەی کیڵمەندەی گەیمز کە لەگەڵ فران بۆو دەستی پێ کرد درێژەی پێ دەدرێت؛ بۆیە گەر تۆ خەریکی تێکەڵکردنی شتە ژیکەڵە و تۆقێنەرەکان بیت، ئەم کایەیە بۆ تۆیە».[٩]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ دەتوانرێت ڕۆژنامەیەک لەنێو کایەکە بدۆزرێتەوە کە ڕێکەوتی ١٩٩٣ لەسەری نووسراوە.
  2. ^ سەرجەم ھێماکان بە سوێدیین.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Little Misfortune on Steam". SteamPowered.com. Archived from the original on 2020-09-11. Retrieved 2019-09-22.
  2. ^ "Little Misfortune". KillmondayGames.com. Archived from the original on 2019-09-22. Retrieved 2019-09-19. ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Killmonday Games AB". KillmondayGames.com. Archived from the original on 2019-09-22. Retrieved 2019-09-22. ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Little Misfortune for PC Reviews". Metacritic. CBS Interactive. Archived from the original on 2020-06-07. Retrieved 2020-01-30.
  5. ^ Wilkins, Shawn (14 February 2020). "'Little Misfortune' Review – Sometimes Glitter Makes Things Better". TouchArcade. Archived from the original on 2020-02-15. Retrieved 2020-02-16.
  6. ^ Castello, Jay (20 September 2019). "Wot I Think: Little Misfortune". Rock, Paper, Shotgun (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 2019-09-21. Retrieved 2019-09-22.
  7. ^ Williams, Leah (20 September 2019). "Little Misfortune Is a Strange Adventure About a Girl Destined to Die". Kotaku Australia (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 2019-09-22. Retrieved 2019-09-22.
  8. ^ McGovern, Merlina (25 September 2019). "Little Misfortune Review". Adventure Gamers (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 2019-09-29. Retrieved 2019-10-31.
  9. ^ Yuval, Guy (28 September 2019). "Little Misfortune Review: Happiness to the World". GamersPack (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 2019-10-31. Retrieved 2019-10-31. ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]