بکوژەکە (فیلمی ٢٠٢٣)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بکوژەکە
سەرناوThe Killer
لەسەر بنچینەیThe Killer
چەشننوار-نوێ، جووڵەی ھەستبزوێن، film based on literature
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانی سەرەکیئینگلیزی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
دەرھێنەردەیڤد فینچەر
سیناریۆنووسAndrew Kevin Walker
بەڕێوەبەری وێنەگرتنErik Messerschmidt
ئێدیتەرKirk Baxter
ئاوازدانەرTrent Reznor، Atticus Ross
بەرھەمھێنەرCeán Chaffin، Dede Gardner، براد پیت
کۆمپانیای بەرھەمھێنانArchaia Entertainment، Boom! Studios، پاراماونت پیکچەرز، Plan B Entertainment
دابەشکەرنێتفلیکس
وەرگیراوە لە کارەکانیAlexis Nolent، Luc Jacamon
ڕێژەی ڕووبەر2.39:1
ڕەنگفیلمی بە ڕەنگ
تۆماری پێداچوونەوە73/100، 86%
ھەڵسەنگاندنی فیلم (EIRIN)PG12
ھەڵسەنگاندنی فیلم (FSK)FSK 16
هەڵسەنگاندنی ICAANot recommended for minors under 16
ھەڵسەنگاندنی فیلم (MPA)R
وێبگەhttps://www.netflix.com/it/title/80234448
ھەڵسەنگاندنی IFCO15A

بکوژەکە (بە ئینگلیزی: The Killer) فیلمێکی ئەکشنی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٢٣ لە دەرھێنانی دەیڤد فینچەر و نووسینی ئەندرۆ کێڤن واکەر، لەسەر بنەمای زنجیرە ڕۆمانی گرافیکی فەرەنسی بە ھەمان ناوی ئەلێکسیس نۆلین و لوک جاکمۆن دەرھێنراوە. لەم فیلمەدا مایکڵ فاسبێندەر ڕۆڵی بکوژێکی سیاسی دەگێڕێت کە دوای ئەوەی ئامانجەکەی بە باشی ناڕوات، گیرۆدەی ڕاوکردنی مرۆڤی نێونەتەوەیی دەبێت. ئارلیس ھاوارد و چارڵز پارنێل و کاری ئۆمالی و سالا بەیکەر و سۆفی شارلۆت و تیلدا سوینتۆن لە ڕۆڵی پاڵپشتدا دەردەکەون.

قۆناغەکانی گەشەسەندنی وەرگێڕانی ئەم ڕۆمانە لە ساڵی ٢٠٠٧ لە پاراماونت پیکچەرز و پلان بی ئینتەرتەینمەنت دەستی پێکردووە. فینچەر وەک دەرھێنەر و ئەلیساندرۆ کۆمۆن وەک سیناریۆنووس دامەزرا. فینچەر لە ساڵی ٢٠٢١ پڕۆژەکەی گواستەوە بۆ نێتفلێکس، کۆمۆنیش ئەندرۆ کێڤن واکەر جێگەی گرتەوە.

فیلمی بکوژەکە بۆ یەکەمجار لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڤێنیز لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ نمایشکرا.[١] فیلمەکە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمدا نمایشێکی سنوورداری سینەماکانی ھەبوو و لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە نێتفلێکس دەستی بە پەخشکردن کرد. بکوژەکە بەگشتی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت.

وێنەگرتن[دەستکاری]

وێنەگرتنی سەرەکی لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە پاریس دەستی پێکرد.[٢] لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢، وێنەگرتن بۆ ماوەی دە ڕۆژ لە شاری سانت چارڵز لە ویلایەتی ئیلینۆیس ئەنجامدرا و ئەو مانگە کۆتایی ھات.[٣][٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The Killer". دوسالانه ونیز. July 11, 2023. Retrieved August 12, 2023.
  2. ^ Asatryan, Tigran (December 9, 2021). "David Fincher 'The Killer' Netflix Movie: What We Know So Far". Retrieved January 19, 2022.
  3. ^ "Award-winning director David Fincher will film The Killer in Chicago area". Reel Chicago. January 21, 2022. Retrieved January 29, 2022.
  4. ^ Thomas, Michael (May 3, 2023). "The Killer: Release Date, Cast, Plot, and Everything We Know About David Fincher's Next Movie". Collider. Retrieved July 2, 2023.