کۆماری تێکساس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆماری تێکساس
دامەزران٢ی ئازاری ١٨٣٦
ناو بە زمانی فەرمیRepublic of Texas
زمانی فەرمیئینگلیزی
کیشوەرئەمریکای باکوور
پایتەختWashington-on-the-Brazos، ھیووستن، ئاوستن
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەتpresidential system
Office held by head of statePresident of the Republic of Texas
ئەنجومەنی یاسادانەرCongress of the Republic of Texas
Diplomatic relationفەڕەنسا، مەکسیک، Republic of Yucatán، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دانیشتووان٧٠٬٠٠٠
دراوTexas dollar
گۆڕدراوە لەلایەنتێکساس
جێگەی دەگرێتەوەتێکساسی مەکسیک، Centralist Republic of Mexico
کۆتاییھاتن١٩ی شوباتی ١٨٤٦
ڕووبەر١٬٠٠٧٬٩٣٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە
وەسفی ئاڵاflag of Texas
وەسفی نیشانState Seal of Texas

کۆماری تێکساس (بە ئیسپانی: República de Tejas) وڵاتێکی ئەمریکای باکوور بوو کە بۆ ماوەیەکی کورت لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و مەکسیک لە نێوان ساڵانی ١٨٣٦ بۆ ١٨٤٥ بەردەوام بوو. لە ٢ی ئازاری ١٨٣٦دا سەربەخۆیی تەکساسی لە داگیرگەی واشنتۆن ئۆن دی برازۆس ڕاگەیاند و لەو کاتەدا کۆمارەکە پێکھات.[١][٢][٣]

شەڕی سان جاسینتۆ لە نزیک ھیوستن لە ٢١ی نیسانی ١٨٣٦ ڕوویدا، کاتێک ژەنەڕاڵ سام ھیوستن لە ژەنەڕاڵ سانتا ئانای بردەوە و تەکساس سەربەخۆ بوو لە مەکسیک. سام ھیوستن دانیشتووی ویلایەتی ڤێرجینیا بووە، و لە دوو خولدا فەرمانڕەوایەتیی ویلایەتی تەکساسی کردووە لە ساڵانی ١٨٣٦-١٨٣٨ و ١٨٤١-١٨٤٤. ھەروەھا لە نێوان ساڵانی ١٨٥٩ بۆ ١٨٦١ سەرۆکی ویلایەتی تەکساس بووە.

پایتەختی کۆمار چەندین جار گۆڕاوە: واشنتۆن ئۆن دی برازۆس، ھاریسبێرگ، گالڤێستۆن، ڤێلاسکۆ و کۆڵۆمبیا. پاشان سام ھیوستن لە ساڵی ١٨٣٧ گواستییەوە بۆ شاری ھیوستن، و دوای دوو ساڵ بوو بە پایتەختی شاری ئۆستن.

ویلایەتی تەکساس لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٨٤٥ بوو بە بەشێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەک بیست و ھەشتەمین ویلایەت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]