ڕۆژژمێری بەھایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆژژمێری بەھایی

ڕۆژژمێری بەھایی ڕۆژژمێرێکە لە ئایینی بەھاییدا بەکاردێت، ڕۆژژمێرێکی ھەتاوییە کە تێیدا ساڵێکی ئاسایی ٣٦٥ ڕۆژە، ساڵێکی پڕیش ٣٦٦ ڕۆژە، ساڵێک ١٩ مانگە و ھەر مانگێک ١٩ ڕۆژی ھەیە. ڕۆژی زیادە ھەیە (٤ لە ساڵێکی ئاسایی و ٥ لە ساڵێکی پڕدا). ساڵەکە لە یەکسانیی ھەتاوییەوە دەست پێدەکات واتە یەکەم ڕۆژی ساڵی یەکەمی ڕۆژژمێری بەھایی لە ٢١ی ئازاری ١٨٤٤ی زایینی. ساڵی ١٧١ی بەھایی دەکەوێتە نێوان ٢١ی ئازاری ٢٠١٤ و ٢٠ی ئازاری ٢٠١٥ی زایینی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «تقويم بهائي»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٧ی ٨ی ٢٠٢٣.