وتووێژ:ئەدیب (مەلا سەید ئەحمەد)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شوێنی لەدایکبوون و ناو

شوێنی لەدایکبوون و ناوی تەواوی لەگەڵ ئەوەی لە مێژووی ئەدەبی کوردیدا نووسراوە یەک ناگرنەوە لە مێژووی ئەدەبی کوردیدا نووسراوە لە گوندی شاوەلی ناوچەی موکریان لەدایک بووە لە پێشەکی دیوانەکەشیدا ھەر وا نووسراوە ناوی خۆشی مەلا ڕەسوڵە. Şûşe وتووێژ ‏٠٩:٢٤، ٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چەند شاعیر بە ناوی ئەدیبمان هەیە؟

هاوڕێیان، @Keenîî: و @Pirehelokan: ئێوە زۆرتر لەسەر وێژە دەنووسن، لە ڤەژینبوکس دیوانێکی ئەدیبمان داناوە و بەستەرمان داوە بەو وتارەی ویکی [١]، ئێستا کەسێک ڕاپۆرتی ناردووە کە ئەو ئەدیبە یەکێکی دیکەیە و بە هەڵە بەستەر دراوە بێرە، دەزانم شاعیرێکی دیکە هەیە بە ناوی ئەدەب، بەڵام نازانم چەند دانە شاعیر بە نازناوی ئەدیب هەن، زانیاریتان هەیە لەسەر ئەمە؟ Şûşe وتووێژ ‏١٩:٥٩، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Amine yousefi: سڵاو دادە ئامینە گیان بەخێربێنەوە. من بەدواداچوونەوەیەکم بۆ کرد؛ ڕاست دەکا ئەو کەسە. ئەو دیوانەی لەسەر ڤەژین داندراوە و ئەو زانیارییە کورتەی بۆی نووسراوە، دروستە. کێشە ئەو بەستەرەیە کە داوتانە، ئەوەی ویکی ئەدیبێکی دیکەی خەڵکی بانەیە، لەسەر نێت شتێکی وای لەبارەدا نێ، سەرچاوەکەشی هەر کتێبێکە. هیوادارم بەسوود بێت بۆتان. Keenîî (لێدوان) ‏٢١:٠٠، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر زۆر سپاس @Keenîî: من جارێک لە کاک ئاسۆم پرسی کوتیان هەر یەک ئەدیبن هەیە. کوتیشی بەدواداچوونەوەی بۆ دەکەم، بەڵام وا دیارە سەرقاڵ بووە و لەبیری نەماوە. ئێستا سەیری مێژووی پەڕەکەم کرد، کاک ئاسۆ نموونە شیعرە کوردییەکەی ئەو وتارەی داناوە. جا نازانم دروستی داناوە یان نا. بەستەری ڤەژین لابرا. ئەوەی ئێرەش لادەبەم، دوبارە سپاس. Şûşe وتووێژ ‏٢١:١٥، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]