بۆ ناوەڕۆک بازبدە

باڵانسی لێکۆڵەری ملیۆنێر: بێسنوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باڵانسی لێکۆڵەری ملیۆنێر: بێسنوور
لۆگۆی باڵانسی لێکۆڵەری ملیۆنێر: بێسنوور
富豪刑事 Balance:UNLIMITED
(فوگۆ کێیجی بارانسو ئەنریمیتێدۆ)
چەشنکۆمیدی، لێکۆڵەری، نادیار[١]
دروستکراوە لەلایەنیاسوتاکا تسوتسوی
ئەنیمێ
دەرھێنەرتۆمۆھیکۆ ئیتۆ
نووسەرتاکو کیشیمۆتۆ
ئاوازدانانیوگۆ کانۆ
ستودیۆکلۆڤەروۆرکس
مۆڵەتنامە لە لایەن
بڵاوبوونەوە ٩ی نیسانی ٢٠٢٠ ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠
پەڕگە:Kurdish portal picture for wiki39838.png دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

باڵانسی لێکۆڵەری ملیۆنێر: بێسنوور (بە ژاپۆنی: 富豪刑事 Balance:UNLIMITED، بە ڕۆماجی: فوگۆ کێیجی بارانسو ئەنریمیتێدۆ) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمێی ژاپۆنییە کە لەلایەن کلۆڤەروۆرکس بەرھەم ھێنراوە،[٢] و لەلایەن تۆمۆھیکۆ ئیتۆ دەرھێنراوە و لە ڕۆمانی لێکۆڵەری ملیۆنێر ئیلھامی وەرگرتووە کە لەلایەن یاسوتاکا تسوتسوی نووسراوە.[٣]

بۆ یەکەم جار لە ٩ی نیسانی ٢٠٢٠دا لە ماوەی ئەنیمێی نۆیتامینای کەناڵی فوجی تیڤی نمایش کرا، بەڵام بەھۆی گشتگیربوونی کۆڤید-١٩ دوای ئەڵقەی دووەم بەرنامەکانی دواخست. زنجیرەکە لە ١٦ی تەممووزەوە دەستی بە پەخش کردەوە تا ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠.

کەسایەتییەکان

دایسوکێ کامبێ (神戸大助، کامبێ دایسوکێ)
کەسایەتیی سەرەکیی زنجیرەکەیە لە ڕۆمان و ئەنیمێیەکەدا، زۆر دەوڵەمەندە و میراتگری خێزانی کامبێیە، بۆ لێکۆڵینەوەکردن لە گرووپێک دەستنیشان کراوە، سەر بە بنکەی پۆلیسی تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆنە، دایسوکێ کامبێ بە بەکارھێنانی سامانەکەی و تەکنیکیی ھاوچەرخانە چارەسەری کەیسە جیاوازەکان دەکات، تەمەنی ٢٧ ساڵە.[٤]
ھارو کاتۆ (加藤春، کاتۆ ھارو)
یەکێکە لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی ئەنیمێیەکە، ھارو لێکۆڵەرە و لەگەڵ دایسوکێ لە بەشی لێکۆڵینەوەی کارگێڕیی پۆلیسی پایتەخت کار دەکات، تەمەنی ٢٩ ساڵە.[٤]
ڕیۆ ھۆشینۆ (星野涼، ھۆشینۆ ڕیۆ)
لێکۆڵەرێکی بەشی لێکۆڵینەوەی ١ی دەزگای پۆلیسە، پیشەکەی زۆر بەجدی وەرگرتووە، تەمەنی ٢٦ ساڵە.[٤]

سەرچاوەکان

  1. ^ «The Millionaire Detective balance:unlimited». Fuji Creative Corporation. February 20, 2020. لە February 20, 2020 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە February 20, 2020 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  2. ^ Leung، Hilary (2020-07-16). «Millionaire Detective's Haru & Daisuke Clash Over Crime-Solving Methods». CBR (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2022-08-17 ھێنراوە.
  3. ^ «ANIME NEWS: 'Millionaire Detective' series starts in April; teaser unveiled | The Asahi Shimbun: Breaking News, Japan News and Analysis». The Asahi Shimbun (بە ئینگلیزی). لە 2022-08-17 ھێنراوە.
  4. ^ ئ ا ب «انمي Fugou Keiji: Balance:Unlimited - المحقق المليونير». موسوعة الانمي (بە عەرەبی). لە 2022-08-17 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)

بەستەرە دەرەکییەکان