ھاری پۆتەر و بەردی فەیلەسوفەکە (کتێب)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە کتێبی ھاری پۆتەر و بەردی فەیلەسووفەکە نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ھاری پۆتەر (ڕوونکردنەوە).


ھاری پۆتەر و بەردی فەیلەسووفەکە
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠
سەرناوHarry Potter and the Philosopher's Stone
ناونراوە لەدوایھاری پۆتەر (کاراکتەر)، Philosopher's Stone
کاری وەرگیراوHarry Potter and the Philosopher's Stone
بەشێک لە زنجیرەیھاری پۆتەر
بابەتی سەرەکیmagician، philosopher's stone
لەدوای ئەوHarry Potter and the Chamber of Secrets
جۆرڕۆمان
چەشنyoung adult fiction، فەنتازیا، ڕۆمانی سەرکێشی
دانەرجەی کەی ڕۆولینگ
بڵاوکەرەوەبڵاوکردنەوەی بڵومزبری
وڵاتی بنەڕەتشانشینی یەکگرتوو
زمانئینگلیزی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٢٦ی حوزەیرانی ١٩٩٧
IllustratorThomas Taylor
Set in period١٩٩١، ١٩٩٢
خەڵاتەکانThe British Book Awards، Nestlé Children's Book Prize
ڕوودەدات لە گەردوونی خەیاڵییHarry Potter universe
دێڕی سەرەتاMr and Mrs Dursley, of number four, Privet Drive, were proud to say that they were perfectly normal, thank you very much.
کۆتا دێڕI'm going to have a lot of fun with Dudley this summer ...
بەستەری وەسفکراوhttps://www.theguardian.com/childrens-books-site/2015/mar/01/review-j-k-rowling-harry-potter-philosophers-stone
دۆخی چاپکردنcopyrighted
زنجیرەفیلمWizarding World

ھاری پۆتەر و بەردی فەیلەسووفەکە (ئینگلیزی: Harry Potter and the Philosopher's Stone) یەکەمین کتێبی زنجیرەکتێبی ھاری پۆتەرە، لەلایەن جەی کەی ڕۆولینگەوە نووسراوە. لە ساڵی ١٩٩٧ بڵاوبووەتەوە، و لە ٢٠٠١ فیلمێکی سینەمایی لەسەر بەرهەم هات.وەپاشان چەندین فیلمی تر لەسەر ھەمان زنجیرە ڕۆمان بەرھەم ھێنرا.

چیڕۆک[دەستکاری]

لەبەرئەوەی ئەوە یەکەمین کتێبە لەو زنجیرەیە بۆیە نووسەر هاتووە بە شێوەیەکی ئەکادیمی و جوان وەسفی ئەکتەرەکانی ناو کتێبەکەی دەکات، چیڕۆکی کتێبەکە باس لە خەڵکانێکی ئاسایی دەکات لە ناوچەیەک، پاشان دەبینن شتی نائاسایی ڕوودەدات لە نێو شەقامەکان و جادوو و جادووگەر دەبینن و زۆر لایان سەیر دەبێت و باوەڕی پێناکەن. لێرە نووسەر وەسفی دوو جیهان دەکات کە کردوویەتی بە جێباسی ڕۆمانەکە، جیهانی خەڵکانی ئاسایی و جیهانی سیحر، پاشان باس لە ئەکتەری سەرەکی نێو ڕۆمانەکە دەکات کە منداڵێکی کوڕە بەناوی (هاری پۆتەر) کە لەلایەن مام و مامۆژنی بەخێودەکرێ، ڕۆژێک لەبەر دەرگای ماڵەوەیان دادەنێن و جادوگەرێکی ڕیش درێژ و سپی تووشی دەبێت. پاشان خوێنەر لەگەڵ خوێندنەوەی ڕۆمانەکە، ھاری گەورە دەبێت و دەبێت بە کوڕێکی ١١ ساڵان و ژیانێکی ناخۆش لەگەڵ مامۆژنە کینە لە دڵەکەی و مامە ڕەقەکەی و ئامۆزایە مل هوڕەکەی بەناوی (دەدلی) بەسەر دەبات. پاشان پیاوێکی نیوە دێو بەناوی (ڕوبێوس هاگرید) کە ڕیشێکی چڕ و پڕی ڕەشی هەیە بە ماتۆڕێک کە دەفڕێ، ھاری پۆتەر لەو پەژارەیە ڕزگاردەکات، خۆی هاری جادووگەرە و هەستی پێناکات، بەڵام هاگرید دێت ڕزگاری دەکات بەهۆی جادوو و کتێبەکانی پاشان هاری دەنێرێتە قوتابخانە، کە ئەو قوتابخانەیە زۆر باس دەکرێ لە ڕۆمانەکە ئەویش قوتابخانەی ئەکادیمی جادووگەری و فاڵ گرتنەوەی هۆگوارتزە، کە چەندین زانیاری و ماریفەی زێڕین و گەنجینەیی لێ فێر دەبێت تا کۆتایی. لەو گەشتەدا هاری دوو کەسی تر دەناسێت کە دەبنە باشترین هاوڕێی ئەو (ڕۆناڵد ویزلی) و (هێرماینی گرەینجەر) کە ئەو دووانە کاراکتەری زۆر جیاوازیان هەیە، هێرماینی کە لە جیهانی خەڵکانی ئاسایییەوە هاتووە زۆر زیرەکە، بەڵام کێشەیەکی هەیە کە کوڕان ناتوانن بەیەک جار خۆشییان بوێت، کەچی ڕۆنالد ناسراو بە "ڕۆن" لە خێزانێکی کۆنی سیحربازانەوە هاتووە کە منداڵی شەشەمە لەو خێزانە، مشکێکی هەیە و هەموو شت دەربارەی هاری دەزانێت. لە ناواخنی ڕۆمانەکە، باس لە دوو بیرۆکە دەکات خۆشەویستی و خۆبەخت کردن، بەڵام هاری لە منداڵییەوە بەبێ خۆشەویستی گەورە دەبێت لەبەر مام و مامۆژن و ئامۆزا ڕەقەکەی کە هیچ لە خۆشەویستی نازانن و هیچ هاوڕێیەکیان نییە.

فیلم[دەستکاری]

فیلمێک لە ئەمەریکا لەسەر ئەم ڕۆمانە بەرهەم هات، لە جیهان بینەرێکی زۆری هەبوو و بووە خاوەنی چەندین خەڵات.

بەستەرەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]