موئەیەد تەیب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

موئەیەد تەیب زمانناس، ھەڵبەستوان و ڕۆژنامەوانێکی کوردە.

موئەیەد تەیب لە ساڵی ١٩٥٧دا، لە شاری دھۆک لە دایک بووە. ھەر لە دھۆکدا خوێندوویە و پاشان لە ساڵی ١٩٨٢دا، نەیتوانیوە زانکۆی بەغدا بە کۆتایی بێنێت. دەمێک پێشمەرگایەتی کردووە و لە بەرامبەر ڕژێمێ بەعس تێکۆشاوە. پاشان وڵات بە جێ دێڵێت و لە ساڵی ١٩٨٣دا لە سوید نیشتەجێ دەبێت. ھەر لە ساڵی ١٩٧٤ ەوە دەستی بە نووسینی ھەڵبەست کردووە. ھەڵبەست و بەرھەمە ئەدەبییەکانی لە زۆربەی ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا بڵاو کراوەتەوە، ھەروەھا لە چەند ڕۆژنامە، گۆڤار، ڕادیۆ و تەلەفزیۆن جودادا کاری کردووە. لە گەلێک میھرەجانی ئەدەبی دا بەشداری کردووە. ئەندامێ یەکێتیی نووسەرانی کورد بوو لە باشووری کوردستان و ئێستاش ئەندامێ یەکێتیی نووسەرانی کورد لە سویددایە. دیوانێکی ھەڵبەستیشی بۆ چاپ ئامادە کردووە. موئەیەد تەیب ئێستا بەڕێوەبەری وەشانخانەی سپیرێزە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • وتاری Mueyed Teyib لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری