دەروازە:ئوردن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێربێیت بۆ دەروازەی ئوردن
بەخێربێیت بۆ دەروازەی ئوردن

پێشەکی

Flag of Jordan
Flag of Jordan

Location on the world map
Location on the world map

ئەردەن یان ئوردون یان بە فەرمی شانشینی ئوردونی ھاشیمی (بە عەرەبی: المملکة الأردنية الهاشمية‎، Al-Mamlakah al-ʾUrdunniyyah al-Hāšimiyyah) وڵاتێکی عەرەبی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیاوە، ڕووبەری خاکەکەی ٨٩٬٢١٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتووانەکەی شەش ملیۆن کەس دەبێت. دراوسێکانی ئوردن ئەمانەن: لە باکوورەوە سووریا، لە باشووری خۆرھەڵاتەوە عەرەبستانی سەعوودی، لە باکووری ڕۆژھەڵاتیشەوە عێراق، لە خۆرئاواوە ئیسرائیل و کەنارەکانی خۆرئاوای ڕووباری ئوردن سنووریان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا ھەیە، لە باشووریشەوە ٢٦ کیلۆمەتر سنووری ئاوی لە کەنداوی عەقەبە‌دا ھەیە لەگەڵ ئەمانەشدا لە ناو وڵاتانی عەرەبیدا ئوردن کەمترین سنووری ئاوی ھەیە پایتەختی ئەم وڵاتە شاری عەممانە.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو

پێترا یان بەترا شوێنەواری شارێکی مێژوویییە لە پارێزگای مەعان لە باشووری شانشینی ئوردونی ھاشیمی ھەڵکەوتووە. بەھۆی تەلارە داتاشراوەکانی لە شاخ و گاشەبەردەکانی لەگەڵ کەناڵە ئاوەڕۆیە دێرینەکانی ناوبانگی دەرکردووە. لەکۆندا پێیان دەگوت «پەمەیی» یان بە «شارە پەمەیییەکە» بانگیان دەکرد، کە ئەمەش بەھۆی ڕەنگی تاوێرەکانییەوە بوو.

شاری پێترا بەنزیکەیی ساڵی ٣١٢ی پێش زایین وەک پایتەختی نەبتیەکان دامەزرا. بۆ ماوەیەکی درێژ خاوەنی پێگە و بایەخێکی باڵا بوو، کە ئەمەش بەھۆی ھەڵکەوتەکەی بوو کە لەسەر ڕێگای ئاوریشم ھەڵکەوتبوو، و کەوتبووە نێوان شارستانییەتەکانی میزۆپۆتامیا، ئیسرائیل و میسر. شارەکە ڕۆڵێکی گرنگی لە کایەی بازرگانی شارستانییەتەکانی دەوروپشتی ھەبوو. شارەکە بە قەدباڵ و ڕووی کێوێکی لەتبوو ھەڵکەندراوە. لە کۆمەڵە کێوێکی تاوێری بەزیو، کە پێکھاتەکەی درێژەپێدەری ھەمان پێکھاتە بیابانییەکەی باکووری نیمچە دوورگەی عەرەبییە. بە دیاریکراوی دۆڵی عەرەبە، کە لە دەریای مردووەوە تاوەکو کەنداوی عەقەبە درێژ دەبێتەوە.

پاشماوەی شارەکە بۆ شوێنەوارناسان بەدرێژاییی ماوەی دەسەڵاتی عوسمانییەکان بە شاردراوەیی مابوویەوە، تاوەکو لە ساڵی ١٨١٢، خۆرھەڵاتناسێکی سویسری بەناوی یوھان لۆدفیگ بێرکھارت ھات و دۆزییەوە. لە ساڵی ١٩٨٥، شوێنەواری شارەکە خرایە سەر میراتی جیھانی لە ڕێزبەندی شوێنەوارە مێژوویییەکانی ڕێکخراوەی یونێسکۆ. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٧، وەک یەکێک لە حەوت سەرسورھێنەرەکەی جیھان ھەڵبژێردرا.

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا پێترا بووەتە یەکێک لە دروشمەکانی ئوردەن، و سەرنجڕاکێشترین شوێنە گەشتیارییەکانی ئوردەنە. ھەروەھا یەکێکە لە گرنگترین شوێنە گەشتیارییەکانی سەرۆکەکانی وڵاتان. لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩، شارەکە ئاھەنگی یەک میلیۆن گەشتیاری بۆ یەکەم جار لە مێژوویدا گێڕا.

زیاتر...

پارێزگایەکی ئوردن

پارێزگای مەعان بریتیە لەگەورەترین پارێزگاکانی ئوردەن لە ڕووی ڕووبەرەوە، یەکەم ناوچە بوو کە لەدەرەوەی جیھانی عەرەبی ئاینی ئیسلامی پێ گەیشت، بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٥ ژمارەی دانیشتوانیان ١٤٤٬٠٨٢ کەسە، ئەم ڕێژەیەش دابەش بووە بۆ دوو بەش دەشتەکی و شارنشیین، شۆڕشی مەزنی عەرەبی لەم دەڤەرە دەستی پێکرد و کاتێک شازادە فەیسەڵ سەردانی عەممانی کرد بەم ناوچەیە تێپەڕ بوو. کەدووری نێوان مەعان و عەممان ٢١٦کم ە. کاتی خۆی عومەری کوڕی مەعان کوڕی بەنی ئومەییە ماڵێکی لەسەر ڕێی کاروانانی حەج دروستکردبوو ناوی نابوو شاری نەتەوەی شوعەیب، لەنزیک ماڵەکە بازاڕێکی درووستکرد بۆ کاروانچی و حاجیەکان. دواتر ھاشمیەکان برەوی زیاتریان پێدا لە ١١/٢/ ١٩٢٠ شازادە عەبدوڵلا سەردانی ناوچەکەی کرد لەلایەن خەڵکەکە پێشوازی گەرمی لێکرا، کاتێک شازادە عەبدوللا سەردانی مەعانی کرد چوارمانگ بوو فەرەنسیەکان سەربەخۆییان بە سووریەکان بەخشیبوو. بۆیە مەعان ببوە زێدی چاوپێکەوتنی شۆڕشگێرانی عەرەبی لە سووریا و عێراق و ئوردەن کە دواتر چوون بۆ عەممان.

زیاتر...

ئایا دەزانیت؟

... کە درێژترین پرد لە ئوردن پردی عەبدۆنە؟

جوگرافیای ئوردن

ئوردن یان بە فەرمی شانشینی ئوردونی ھاشیمی وڵاتێکی عەرەبی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە ئەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیاوە، ڕووبەری خاکەکی ٨٩٬٣٤٢ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. لە باکوورەوە سوریا، لە باشووری خۆرھەڵاتەوە عەرەبستانی سەعوودی، لە باکووری ڕۆژھەڵاتیشەوە عێراق، لە خۆرئاواوە ئیسرائیل و کەنارەکانی خۆرئاوای ڕووباری ئوردن سنوریان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا ھەیە، لە باشوریشەوە ٢٦ کیلۆمەتر سنوری ئاوی لە کەنداوی عەقەبەدا ھەیە. لەگەڵ ئەمانەشدا لە ناو وڵاتانی عەرەبیدا ئوردن کەمترین سنوری ئاوی ھەیە. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری عەممانە. کەش و هەوایەکی مام ناوەندی هەیە هاوینانی گەرم و زستانانی ساردە. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی ئوردن ٧٬٥٠٤٬٨١٢ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫١٠ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٢٣٫٧ ساڵە. ھەروەھا ٨٣ لە سەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.

زیاتر...

دەڤەر و شارەکانی ئوردن

عەممان پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی ئوردنە. ئەم شارە مەڵبەندی کلتووری و سیاسی ئەم ناوچەیەیە و یەکێکە لە شارە هەرە کۆنەکانی جیهان. ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە لە ساڵی ٢٠١١ گەیشتە ٢،٨٤٢،٦٢٩ کەس.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

شانۆی ڕۆمانی لە عەممان

مێژووی ئوردن

مێژووی ئوردن باسکردنە لە مێژووی وڵاتی ئوردن کە تێیدا باس لە ڕوودا و پێشھاتەکانی ڕابردووی ئەم وڵاتە دەکات ھۆکارێکە بۆ ئەوەی نەوەی ئێستا ئاشنای ڕابردووی ئەم وڵاتە بن لەم وڵاتە چەندین زلھێز حکومڕانییان کردووە و کردوویانە بە بەشێک لە خاکەکەی خۆیان وەک ئیمپراتۆری ڕۆم و بێزەنتی و دەوڵەتی ئیسلامی بۆ ماوەیەکیش لەژێر دەستی بەریتانییەکان بوو

نەخشەی ئوردن کاتێک بەشێ بوو لە دەوڵەتی عوسمانی
.

زیاتر...

وتەی ھەڵبژێردراو

پۆلەکان

کەسایەتییە ئوردنییەکان

سەعد جومعە

سەعد جومعە (بە عەرەبی: سعد جمعة‎) (١٩١٦ — ١٩ی ئابی ١٩٧٩) نووسەر و سیاسەتوانێکی ئوردنی بەڕەگەز کورد، و ١٧ەمین سەرۆکوەزیری ئوردن بوو.

زیاتر...


ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

پڕۆژەکانی تری ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان