ئەحمەد ھەردی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
No edit summary |
ب r2.7.1) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی ar:أحمد هردي |
||
ھێڵی ١١٧: | ھێڵی ١١٧: | ||
[[پۆل:نووسەرانی کورد]] |
[[پۆل:نووسەرانی کورد]] |
||
[[ar:أحمد هردي]] |
|||
[[en:Ahmad Hardi]] |
[[en:Ahmad Hardi]] |
||
[[ku:Ehmed Herdî]] |
[[ku:Ehmed Herdî]] |
وەک پێداچوونەوەی ٢٣:٠٦، ٢٧ی شوباتی ٢٠١٢
پەڕگە:Ehmedí-Herdí-le-temení-pírí-da.jpg | |
لەدایکبوون | ١٩٢٢ |
مەرگ | ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ |
شوێنی گۆڕ | سلێمانی |
نیشتەجێی | سلێمانی |
نەتەوە | کورد |
پیشە | شاعێر، نووسەر، سیاسەتوان |
مناڵ(ەکان) | چۆمان ھەردی، ئاسۆس ھەردی، ڕێبین هەردی |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ئەحمەدی کوڕی حەسەن بەگ کوڕی عەزیز بەگ (١٩٢٢ - ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦) ناسراو بە ئەحمەد ھەردی یەکێک لە شاعیران و نووسەرانی بە ناوبانگی کوردە لە باشووری کوردستان کە زۆربەی تەمەنی لە بواری ئەدەب و شێعری کوردی دا کاری کردووە. ئەحمەد ھەردی لە بنەماڵەیێکی ڕووناکبیر لە سلێمانی لە دایک بوو. ئەو زانیارییەکی زۆری لە بواری شێعری کلاسیکی کوردی، فارسی و عەرەبی دا ھەبوو و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر شیعری نوێی کوردی ھەبووە. ھەروەھا ئەو لە بزۆتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد دا بەشدار بووە. پاش بەسترانی پەیمانی جەزایر ئەو چوو بۆ ئێران و دواتر لە ١٩٩٣ کۆچی کرد بۆ وڵاتی بریتانیا.
ئەحمەد ھەردی لە زانکۆی سلێمانی و دواتریش لە زانکۆی سەلاحەدین وەکوو مامۆستا دەرسی دەوتەوە.
کچەکەی، چۆمان ھەردی نووسەرێکی بەناوبانگی کوردە و کوڕەکەی، ئاسۆس ھەردی ڕۆژنامەوانێکی بەناوبانگە لە باشووری کوردستان کە بناغەدانەری ڕۆژنامە سەربەخۆکانی ھاوڵاتی و ئاوێنەیە.
یەکەمین کۆمەڵە شێعری ئەحمەد ھەردی لە ساڵی ١٩٥٧ بڵاو بووەوە و لەو کاتەوە چەندین جار دووبارە لە چاپ دراوە.
ژیاننامە
- ساڵی ١٩٢٢ لە سلێمانی لە دایک بووە.
- ساڵی ١٩٤١ بووە بە مامۆستا لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا.
- لەکۆتایی چلەکاندا لەسەر ھەڵوێستی سیاسی لەوەزیفە دەرکراوە، چەند جارێک تووشی زیندان، دوورخستنەوە بووە.
- ساڵی ١٩٥٧ کۆمەڵێک شیعری بەناوی (رازی تەنیایی)یەوە بەچاپ گەیاندووە.
- ساڵی ١٩٥٩ لەگەڵ کۆمەڵێک ھاوڕێی تردا "کۆمەڵەی ئازادای ژیانەوەی یەکێتیی کورد* کاژیک"یان دامەزراندووە، ھەر خۆیشی بووە بە بەرپرسی یەکەمی.
- سەردەمێک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی یەکێتیی نووسەرانی کورد بووە، سەردەمێکیش سەرۆکی لقی سلێمانی بووە.
- ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندیی کردووە بەشۆڕشی کوردستانەوە.
- ساڵی ١٩٦٦ لەسەردەشت لەلایەن دەزگای موخابەراتی ئێران (ساواک)ەوە دەستگیر کراوە، لەگەڵ بەربوونیدا گەڕاوەتەوە بۆ کوردستانی عێراق.
- پاش رێکەوتننامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠، ساڵی ١٩٧٣ تا ١٩٧٤ لەکۆلیجی ئادابی زانکۆی سلێمانی مامۆستای موحازیر بووە.
- لەگەڵ ھەڵگیرسانەوەی شەڕدا، ساڵی ١٩٧٤ دیسانەوە پەیوەندیی کردووە بەشۆڕشەوە.
- پاش ھەرەسھێنانی شۆڕشی ئەیلوول، لەئێران ئاوارە بووە تا ساڵی ١٩٧٩.
- ساڵی ١٩٧٩ شەڕی نێوخۆی حیزبەکان نائومێدی دەکات، بڕیار دەدات بۆ پاراستنی ھەڵوێستی سەربەخۆی خۆی، بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی.
- لەگەڵ باڵاگرتنی دڕندەیی بەعسدا، جارێکی تر لەساڵی ١٩٨٨دا پەیوەندی کردۆتەوە بە شۆڕشی کوردستانەوە، بۆ ماوەیەک بووە بە سکرتێری گشتیی پارتی سوشیالیستی کورد (پاسۆک).
- ساڵی ١٩٨٩ وازی لە پاسۆک ھێناوە، وەکو کەسایەتییەکی سەربەخۆ لەڕیزی شۆڕشدا ماوەتەوە تا راپەڕینی ١٩٩١.
- ساڵی ١٩٩٢ لەلەندەن نیشتەجی بووە، ھەر لەوێش لێکۆڵینەوەکەی لەسەر (کێشی عەرووز لەشیعری کوردیدا)، تەواو کردووە.
- پاش رووخانی رژێمی بەعس گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان، ساڵی ٢٠٠٤ لێکۆڵینەوە عەرووزییەکەی بەچاپ گەیاندووە.
- بەھۆی ژیانی پڕ لەئاوارەیی، دەربەدەرییەوە، گەلێک لێکۆڵینەوە، دەقی ئەدەبی، ھونەریی فەوتاون، رووناکییان نەدیوە.
- رۆژی ٢٩/١٠/٢٠٠٦ لەماڵەکەی خۆیدا لەسلێمانی کۆچی دوایی کردووە.
ژیانی شەخسی
بەرھەمەکان
شیعر
ھەردی لە وەسفی تەمەنی خۆی دا دەڵێت:
ھەموو ئاواتی ئاکامم گوڵاڵەی لالەزارێ بوو
شریتی سەرگورشتەی من خەوێکی نەوبەھارێ بوو
ھەموو پێچانەوەی ژینم بریتی بوو لە چیرۆکی
لە کورتی و زوو بەسەرچوونا بزەی سەرلێوی یارێ بوو
چالاکی سیاسی
بەرھەمی
بەستەر بۆ دەرەوە
سەرچاوەکان
پەڕاوێز
- ^ بەرهەمی رازی تەنیایی ئەحمەد هەردی(کە تاقە دیوانیەتی بڵاوی کردۆتەوە)، باشترین بەرهەمییەتی و کۆمەڵێک شیعرە کە هەندێکییان کراونەتە گۆرانی و ناوبانگی گەورەیان پێ پەیداکردووە.