فەلسەفە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Xqbot (لێدوان | بەشدارییەکان) ب r2.7.2) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی mt:Il-Filosofija |
Aza (لێدوان | بەشدارییەکان) +{{فەلسەفە}} |
||
ھێڵی ٢٣: | ھێڵی ٢٣: | ||
{{reflist}} |
{{reflist}} |
||
{{کۆڵکە}} |
{{کۆڵکە}} |
||
{{فەلسەفە}} |
|||
[[پۆل:بابەتە فەلسەفییەکان]] |
[[پۆل:بابەتە فەلسەفییەکان]] |
وەک پێداچوونەوەی ٠٧:١١، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢
فەلسەفە بریتییە لە کۆڵینەوەی کێشە گشتی و بنەڕەتییەکانی دەوروپشتی بابەتگەلێک وەکوو بوون، زانین، بەھاکان، ئاوەز (ئەقڵ)، ھزر، و زمان.[١] [٢] جیاوازیی فەلسەفە لەگەڵ ئەوتر ڕێگەکانی وەڵامدۆزی بۆ پرسیارە بنەڕەتییەکان (وەکوو عیرفان، ئوستوورە، یان ھونەرەکان) پشتبەستنیە بە ئەقڵ. وشەی "فەلسەفە" لە وشەی یۆنانیی φιλοσοφία (فیلۆسۆفیا) -وە ھاتووە کە ڕێک بە واتای "خۆشویستنی حیکمەت" دێتەوە.[٣]
لقەکانی فەلسەفە
سەرەکیترین بوارەکانی خوێندن لە فەلسفەدا ئەمانەی خوارەوەن:
- مێتافیزیک کۆڵینەوەیە لە سروشتی بوون و جیھان.
- مەعریفەتناسی گرنگی بە سروشت و مەودای مەعریفەت دەدا.
- فەلسەفەی ئەخلاق گرنگی بەو پرسیارانە دەدا کە مرۆڤەکان دەبێ چۆن ھەڵسوکەوت بکەن یان ئەوەی کە ئاخۆ وەھا پرسیارگەلێک وەڵامدارن یان نا.
- فەلسەفەی سیاسی کۆڵینەوەیە لە حکوومەت و پێوەندیی تاکەکان و کۆمەڵ لەگەڵ دەوڵەتدا.
- جوانیناسی سەروکاری ھەیە لەتەک جوانی، ھونەر، چێژ، ھەستپێکردن، تام و سۆزدا.
- لۆژیک کۆڵینەوەیە لە شێوەکانی گونجاوی بیانووھێنانەوە و ھۆھێنانەوە.
- فەلسەفەی ھزر سەروکاری ھەیە لەتەک سروشتی ھزر و پێوەندیی لەگەڵ لەشدا.
- فەلسەفەی زمان پرسینەوەیە لە سروشت، سەرەتاکان، و بەکاربەریی زمان.
- فەلسەفەی ئایین ئەو لقە لە فەلسەفەیە کە ڕووی پرسیارەکانی خۆی لە ئایین دەکا.
جگە لەوانە، زۆربەی بابەتە زانستگایییەکان فەلسەفەی خۆیانیان ھەیە، بۆ نموونە فەلسەفەی زانست، فەلسەفەی بیرکاری، فەلسەفەی لۆژیک، فەلسەفەی یاسا، و فەلسەفەی مێژوو.
سەرچاوەکان
- ^ جێنی تایکمەن (Jenny Teichmann) و کاترین ئەڤانز (Katherine C. Evans)، فەلسەفە: ڕێنوێنییەک بۆ دەستپێکەران (Philosophy: A Beginner's Guide)، ساڵی ١٩٩٩: "فەلسەفە لێکۆڵینەوەی ئەو کێشە و پرسانەیە کە دەرھەست و زۆر گشتین. پرسەکان گرێدراون بە سروشتی بوون، زانین، ئەخلاق، ئەقڵ، و مەبەستی مرۆڤەوە."
- ^ ئانتنی گرەیلینگ (Anthony Grayling)، فەلسەفە ١: ڕێنوێنییەک لە ڕێگەی بابەتەوە (Philosophy 1: A Guide Through the Subject)، چاپی زانکۆی ئۆکسفۆرد، ١٩٩٨: "ئامانجی لێکۆڵینەوەی فەلسەفی دەستخستنی ڕوانگەیەکی ژیرانەیە سەبارەت بە پرسیارەکانی دەوروپشتی زانین، ڕاستی، ئەقڵ، واقیع، واتا، ھزر، و بەھا"
- ^ فەرھەنگی ئێتیمۆلۆژیی سەرھێڵ (Online Etymology Dictionary)
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |