ھۆلۆکۆست: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: زیادکردنی پۆلە ھاوسەنگەکان
ب بۆت: لەجێدانانی خۆگەڕی دەق (+ئوکراینا) بەپێی ئێرە
ھێڵی ٨: ھێڵی ٨:
* [[پۆڵەندا]]
* [[پۆڵەندا]]
* [[نەمسا]]
* [[نەمسا]]
* [[ئۆکرانیا]]
* [[ئوکراینا]]
* [[چیکۆسلۆڤاکیا]]
* [[چیکۆسلۆڤاکیا]]



وەک پێداچوونەوەی ‏١٨:٠٨، ٣ی ئازاری ٢٠٢٢

پۆتانەکان: 50°2′9″N 19°10′42″E / 50.03583°N 19.17833°E / 50.03583; 19.17833 (Oświęcim (Auschwitz, Poland)) ھۆلۆکۆست لەبنچینە وشەیەکی یۆنانییە بەمانای سووتاندن بە فڕن دێت، ھۆلۆکۆست زۆرتر بەو کوشتاریەی جووەکان دێت کە لەماوەی جەنگی جیھانی دووەم لەلایەن پارتی پارتی سۆشیالیستی کرێکارانی ئەڵمانیا ناسراو بە نازی بەسەرکردایەتی ئادۆڵف ھیتلەر دەستی پێکرا، گەرچی ڕای جیاواز ھەن کە ئەمە تەنیا جوولەکەکان ناگرێتەوە بەڵکوو کەسانی تریش دەگرێتەوە وەک پەکەوتە و نەخۆشەکان و زیندانییە سیاسییەکان کە بەدیل گیرابوون واتە ھێزەکانی یەکێتیی سۆڤییەت وکۆمۆنیستەکان و قەرەج و ھیندییە سوورەکان و ھاوڕەگەزخوازەکان.

ئۆردوگاکان

ئەو شوێنانەی کە بەشێ لە مێژوو نووسانی جیھانی پێیان وایە ئۆردوگای نازییەکانی لێبووە، بەشێک لە ئۆردووگاکانیش لە ئێستادا دیارن

کوشتارگەکە تەنیا بۆ جوو نەبووە

کوشتارەکانی نازییەکان جگە لە شەش ملیون جوولەکە ژمارەییکی زۆر خەڵکی دیکەشی گرتەوە لەوانە: سەدان ھەزار قەرەچیی ئوروپایی ناسراو بە (ڕۆما)، سەدان ھەزار (سێرب) کە بەشیکی زۆریان بە ھاوکاری جاشەکانی (کروات) لە ناو چوون، نزیک بە دوو ملیون مەسیحی لەھستانی (وێڕای سێ ملیون جوولەکەی ئەو وڵاتە) وەکوو لەھستانی نەخوازراو دەناسران، دیلەکانی شەڕ و خەڵکی ئاسایی ڕووس و میللەتەکانی سلاڤی ڕۆژھەڵات (ڕووسیا-ی سپی، ڕووس، ئۆکرانی)، ھۆمۆسێکسۆێلەکان، خەڵکی پەککەوتە (ئیفلیج) و نەخۆشی ڕەوانی، کۆمۆنیستەکان و نەیارانی سیاسی، ڕووناکبیران و ئەندامانی یەکێتیی کرێکاری، ئافریقایی، ئاسیایی، فراماسیۆنەرەکان و پیاوە ئایینییەکان سەر بە کلیسای ئۆرتۆدۆکس و کاتۆلیک و پرۆتستانت و ئەو مەسیحیانەی کە بە ناوی شەھیدانی (یەھووڤا) دەناسرێن. لە لای ژمارییەیک لێکۆڵەر وشەی ھۆلۆکۆست ھەموو ئەو خەڵکانە دەگرێتەوە کە لە سەرەوە باس کران لە کاتێک دا لە لاین ھێندێکیتریان تەنیا بە کوشتاری جوولەکە و قەرەچ و پەککەوتەکان دەگوترێ، ھەر بۆیێ لە سەر ژمارەی سەرجەمی قوربانییەکانی ھۆلۆکۆست لە نێوانیاندا کێشە ھەیە لە کاتێکدا بەشێکیان ئەو ژمارەیە بە ٩ تا١١ ملیون دادەنێن بەشەکەیتریان باسی ٢٦ ملیون دەکەن.

پێشانگا

بەستەرە دەرەکییەکان