پلازما (فیزیک): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
No edit summary |
|||
ھێڵی ١٧: | ھێڵی ١٧: | ||
پلازمای كریستاڵی له تاقیگهدا له پلهی سفری كلڤن دایه واته(-273oC) كهچی پلازمای گێتی (بۆشایی ئاسمان) له پلهی گهرمی زیاتر له (10^8 OK) دایه تیشكی گێتی جۆرێكه له پلازما كه تیشكهكهی جیرۆسكۆبی یه (كه له شێوهی لولپێچدایه) ئەم تیشکە [[وزە]]یەکی زۆر گەورەی ھەیە کە زۆر زیاترە لە وزە ئەو تیشکانەی کەلە تاقیگەدا لەلایەن مرۆڤ دروست کراوە. پلازما دۆخێکی گواستراوەی ماددەیە، لەبەر ئەوە بواری کارەبایی و موگناتیسی کاری تێ دەکات وە سەرچاوەیەکی سەرەکی جۆرەھا تیشکە،لە زۆربەی بوارەکانی زانستیدا بەکار دێت . |
پلازمای كریستاڵی له تاقیگهدا له پلهی سفری كلڤن دایه واته(-273oC) كهچی پلازمای گێتی (بۆشایی ئاسمان) له پلهی گهرمی زیاتر له (10^8 OK) دایه تیشكی گێتی جۆرێكه له پلازما كه تیشكهكهی جیرۆسكۆبی یه (كه له شێوهی لولپێچدایه) ئەم تیشکە [[وزە]]یەکی زۆر گەورەی ھەیە کە زۆر زیاترە لە وزە ئەو تیشکانەی کەلە تاقیگەدا لەلایەن مرۆڤ دروست کراوە. پلازما دۆخێکی گواستراوەی ماددەیە، لەبەر ئەوە بواری کارەبایی و موگناتیسی کاری تێ دەکات وە سەرچاوەیەکی سەرەکی جۆرەھا تیشکە،لە زۆربەی بوارەکانی زانستیدا بەکار دێت . |
||
==بەکارھێنانی پلازما لەبواری تەکنۆلۆژیادا== |
|||
===ئامێری پاڵنانی مووشەک (رۆکێت )بە پلازما=== |
|||
پلازما بریتییە لەکۆمەلێک تەنۆڵکەی سالب ([[ئەلیکترۆن]]) وموجەب (ئایۆن) بەمەش سیفەتی جیاوازە لە [[گاز]]ی ھاوبارگە ، پلازما کۆنتڕۆلی لەسەر دەکرێ لە بواری موگناتیسی و گەیەنەرێکی باشە بۆ [[کارەبا]] ، کاتێک کە تەزووی کارەبا بە پلازما تێدەپەڕێ و بە بەکارھێنانی بواری موگناتیسی پلازما وەک بزوێنەری [[کارەبا]] کار دەکات لەژێر ھێزی کارۆموگناتیسی ، ئەم ھێزە بەکاردێ بۆ زیادکردنی خێرایی پلازما کە دەگاتە (٦٠کم/چڕکە) بەمەش ھێزێکی پاڵنەر دروست دەبێ کەلە توانایدا ھەیە کەشتی ئاسمانی پاڵبدا بۆ ئاسمان. |
|||
ئەو ئامێرەی کە پلازما دروست دەکات و خێرایی دەداتێ پێی دەڵێن مووشەکی ( رۆکێتی ) پلازما یان بزوێنەری پلازما یان ھێزی پاڵنەر بە پلازما (plasma thruster) کە بریتییە لە مووشەکێکی (رۆکێتێک) کارەبایی چونکە [[وزە]]ی [[کارەبا]] بەکاردێنێ لەجیاتی سووتەمەنی، تاقیگەی پاڵنان بە پلازما تۆژینەوە لەسەر فیزیای پلازما دەکات بۆ بەرھەمھێنانی جۆرەھا مووشەک ( رۆکێت). |
|||
ئێستا زۆربەی ئەو مووشەکانەی( رۆکێتانەی) کە بەکاردێن لە بواری ئاسمان مووشەکی( رۆکێتی) کیمیاوین واتە سووتەمەنی کیمیاوی بەکاردێنێ بۆ سووتاندنی سووتەمەنی شل لە ژووری سووتان بۆ بەرھەمھێنانی گاز کە بەخێرایی (٣کم/چرکە) لە مووشەکەکە (رۆکێتەکە) دەردەچێ،ھەرچەند ئەم خێرایییە زیاد بکات ڕێژەی سووتەمەنی بەکارھاتوو بۆ پاڵنانی مووشەک(ڕۆکێت) کەمتر دەبێت،لەبەر ئەوە پێویستیمان بە چەند تۆن لە سووتەمەنی ھەیە بۆ ناردنی کەشتی ئاسمانی بەسەرنشینییەوە و ئامێرەکانی ھاوپێچ. بەڵام ئەگەر ھاتوو مووشەکی (رۆکێتی) پلازما بەکاربێ کەخێرایی گازەکە دەگاتە (٦٠کم/چڕکە) کێشی ماددەی پاڵنەر دەبێتە بەشێکی کەم بە بەراووردکردن لەگەڵ کێشی ماددەی پاڵنەر لە رۆکێتی کیمیایی ،شایەنی باسە کە مووشەکی ( رۆکێتی) پلازما تەنھا لەئاسمانی دەرەوە بەکاردێ واتە کاتێک کە کەشتییەکە دەگاتە خولگەی خۆی چونکە ھێشتا ھێزی پاڵنەری کیمیایی بەکاردێ بۆ ھاویشتنی کەشتی ئاسمانی لەسەر ڕووی زەوی بۆ بۆشایی. |
|||
بەکارھێنانی ھێزی پاڵنەری پلازما لەخولگەکان بڕێکی زۆری ماددەی بەکارھاتوو بۆ پاڵنان کەم دەکاتەوە ئەمەش بڕی تێچووی پارە کەم دەکاتەوە چونکە بۆ گەیاندنی (١کگم) بۆ بۆشایی ئاسمان بڕی (٢٠ تا ٢٠٠) ھەزار دۆلار پێویستە. |
|||
[[کەشتی ئاسمانی]] (deep space - ١) کە لە ساڵی (١٩٩٨)ز لەلایەن [[ناسا]] نێردرا بۆ ئاسمانی یەکەم کەشتیەکە رۆکێتی پلازما بەکاردێنێ وە ئامانجەکانی بە سەرکەووتویی بەجێ ھێنا ،کەشتییەکە بەھۆی بزوێنەری [[ئایۆن]]ی توانی (٣٢٠) ملیۆن کیلۆ مەتر ببڕێ بە بەکارھێنانی تەنھا (٨٠ کگم) سووتەمەنی. |
|||
==سەرچاوەکان== |
==سەرچاوەکان== |
وەک پێداچوونەوەی ١٥:١٧، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢
دۆخی پلازما (بە ئینگلیزی: Plasma) دۆخێی تایبەتیە لە دۆخەکانی ماددە ، بریتیە لە گزێکی بە ئایۆن بوو کە ئەلیکترۆنەکانی سەربەستن و بە گەرد یان گەردیلەکەوە نەبەستراون ، ئەگەر ماددە لە سروشتدا لە سێ دۆخدا هەبێت (ڕەقی ، شلی ، گاز ) ئەوا پلازما دۆخی چوارەمی ماددەیە. بە پێچەوانەی گازەکانەوە چەند سیفەتێکی تایبەتی هەیە بە ئایۆن بوون دەبێتە هۆی دەرچوونی ئەلکترۆنێک یان زیاتر لە کاتێکدا گەرمی یان وزەیەکی دیاریکراو دەدرێتێ ، ئەم بارگە کارەباییە پلازما یان ماددە جیوەییەکە دەکاتە گەیەنەرێک بۆ کارەبا ، بۆیە بەهێز بەرەو بواری موگناتیسی کێش دەبێت. پلازما شێوەی گازێکی هاوتا (مامناوەند) وەردەگرێت کە لە هەور دەچێت بۆ نموونە ئەستێرەکان یان وەک گورزەیەکی بە ئایۆن بوو دێت کە تەپوتۆز و دەنکۆڵەکانی تێدایە و پێی دەڵێن پلازمای تەپ و تۆزاوی ، ئەمەش بەهۆی گازی بە ئایۆن بووەوە دروست بووە کاتێک ئەلکترۆن بۆ دوور لە ناوک هەڵدەدڕێت بارگە پۆزەتیڤ و نێگەتیڤەکان سەربەستتر دەبن.
مێژووی پلازما
لە ساڵی ١٨٧٩ دا زانای ئینگلیزی ولیام کرۆکس پلازمای دۆزییەوە لە ڕێی لوولەکی کرۆکسەوە ، لەو کاتەدا ناوی نا ماددە تیشکاوەرییەکان زانای بەریتانی جۆزێف تۆمسون لە ساڵی ١٨٩٧ دا خەسڵەت و سروشتی پلازمای دۆزییەوە ، بەڵام ناولێنانی پلازما لە بنەڕەتدا بۆ زانا ئیرفینگ لانگمویر دەگەڕێتەوە لە ساڵی ١٩٢٨دا ، کە باوەڕی وابوو لە پلازمای خوێن دەچێت.
سیفهتهكانی دۆخی پلازما
پلازما ناوهندێكه تهزووی كارهبا دهگوازێتهوه و بواری موگناتیسی دروست دهكات. دۆخی پلازما بڵاوترین دۆخى ماددەیه چونكه له (%٩٩)ی پێكهاتهى گێتى بریتییه له پلازما به گشت ئهستێره و گەلەئەستێرەكانیشهوه .
-دوو بواری سهرهكی ههیه بۆ زانینی دۆخی پلازما :
- بواری یهكهم كه زۆر باوه له پلازما جووڵهی ئهلیكترۆنی و جووڵهی ئایۆنی دهگرێتهوه كه له بواری مایكرۆنی پله (10^-6) یان كهمتره .
- بواری دووهم كهبهشی زۆری فیزیا دهگرێتهوه له بۆشایی ئاسماندا كاری پێ دهكرێ وهك یاساكانی وزە و چڕی، بهڵام بواری چڕی پلازما دهگۆرێ به پێی بڕی وزە (پلهی گهرمی) كه یاساكانی گێتی لهدهرهوهی ئهم بوارهیه چونكه ههندێك جۆری پلازما چڕیهكهی پێورا و بینرا كه زۆر كهمه و دهگاته ده بهرزكراو بۆ توانی سالب ده،له لایهكی ترهوه پلازمای كوارك و لیبتۆنی (quark-gluon plasmas) كه له بواری هێزی كێشكردنی گهورهی پهیدابوو له بواری ئهلیكترۆموگناتیسی دایه چرییهكهی زۆر زۆره.
پلازمای كریستاڵی له تاقیگهدا له پلهی سفری كلڤن دایه واته(-273oC) كهچی پلازمای گێتی (بۆشایی ئاسمان) له پلهی گهرمی زیاتر له (10^8 OK) دایه تیشكی گێتی جۆرێكه له پلازما كه تیشكهكهی جیرۆسكۆبی یه (كه له شێوهی لولپێچدایه) ئەم تیشکە وزەیەکی زۆر گەورەی ھەیە کە زۆر زیاترە لە وزە ئەو تیشکانەی کەلە تاقیگەدا لەلایەن مرۆڤ دروست کراوە. پلازما دۆخێکی گواستراوەی ماددەیە، لەبەر ئەوە بواری کارەبایی و موگناتیسی کاری تێ دەکات وە سەرچاوەیەکی سەرەکی جۆرەھا تیشکە،لە زۆربەی بوارەکانی زانستیدا بەکار دێت .
بەکارھێنانی پلازما لەبواری تەکنۆلۆژیادا
ئامێری پاڵنانی مووشەک (رۆکێت )بە پلازما
پلازما بریتییە لەکۆمەلێک تەنۆڵکەی سالب (ئەلیکترۆن) وموجەب (ئایۆن) بەمەش سیفەتی جیاوازە لە گازی ھاوبارگە ، پلازما کۆنتڕۆلی لەسەر دەکرێ لە بواری موگناتیسی و گەیەنەرێکی باشە بۆ کارەبا ، کاتێک کە تەزووی کارەبا بە پلازما تێدەپەڕێ و بە بەکارھێنانی بواری موگناتیسی پلازما وەک بزوێنەری کارەبا کار دەکات لەژێر ھێزی کارۆموگناتیسی ، ئەم ھێزە بەکاردێ بۆ زیادکردنی خێرایی پلازما کە دەگاتە (٦٠کم/چڕکە) بەمەش ھێزێکی پاڵنەر دروست دەبێ کەلە توانایدا ھەیە کەشتی ئاسمانی پاڵبدا بۆ ئاسمان.
ئەو ئامێرەی کە پلازما دروست دەکات و خێرایی دەداتێ پێی دەڵێن مووشەکی ( رۆکێتی ) پلازما یان بزوێنەری پلازما یان ھێزی پاڵنەر بە پلازما (plasma thruster) کە بریتییە لە مووشەکێکی (رۆکێتێک) کارەبایی چونکە وزەی کارەبا بەکاردێنێ لەجیاتی سووتەمەنی، تاقیگەی پاڵنان بە پلازما تۆژینەوە لەسەر فیزیای پلازما دەکات بۆ بەرھەمھێنانی جۆرەھا مووشەک ( رۆکێت). ئێستا زۆربەی ئەو مووشەکانەی( رۆکێتانەی) کە بەکاردێن لە بواری ئاسمان مووشەکی( رۆکێتی) کیمیاوین واتە سووتەمەنی کیمیاوی بەکاردێنێ بۆ سووتاندنی سووتەمەنی شل لە ژووری سووتان بۆ بەرھەمھێنانی گاز کە بەخێرایی (٣کم/چرکە) لە مووشەکەکە (رۆکێتەکە) دەردەچێ،ھەرچەند ئەم خێرایییە زیاد بکات ڕێژەی سووتەمەنی بەکارھاتوو بۆ پاڵنانی مووشەک(ڕۆکێت) کەمتر دەبێت،لەبەر ئەوە پێویستیمان بە چەند تۆن لە سووتەمەنی ھەیە بۆ ناردنی کەشتی ئاسمانی بەسەرنشینییەوە و ئامێرەکانی ھاوپێچ. بەڵام ئەگەر ھاتوو مووشەکی (رۆکێتی) پلازما بەکاربێ کەخێرایی گازەکە دەگاتە (٦٠کم/چڕکە) کێشی ماددەی پاڵنەر دەبێتە بەشێکی کەم بە بەراووردکردن لەگەڵ کێشی ماددەی پاڵنەر لە رۆکێتی کیمیایی ،شایەنی باسە کە مووشەکی ( رۆکێتی) پلازما تەنھا لەئاسمانی دەرەوە بەکاردێ واتە کاتێک کە کەشتییەکە دەگاتە خولگەی خۆی چونکە ھێشتا ھێزی پاڵنەری کیمیایی بەکاردێ بۆ ھاویشتنی کەشتی ئاسمانی لەسەر ڕووی زەوی بۆ بۆشایی. بەکارھێنانی ھێزی پاڵنەری پلازما لەخولگەکان بڕێکی زۆری ماددەی بەکارھاتوو بۆ پاڵنان کەم دەکاتەوە ئەمەش بڕی تێچووی پارە کەم دەکاتەوە چونکە بۆ گەیاندنی (١کگم) بۆ بۆشایی ئاسمان بڕی (٢٠ تا ٢٠٠) ھەزار دۆلار پێویستە.
کەشتی ئاسمانی (deep space - ١) کە لە ساڵی (١٩٩٨)ز لەلایەن ناسا نێردرا بۆ ئاسمانی یەکەم کەشتیەکە رۆکێتی پلازما بەکاردێنێ وە ئامانجەکانی بە سەرکەووتویی بەجێ ھێنا ،کەشتییەکە بەھۆی بزوێنەری ئایۆنی توانی (٣٢٠) ملیۆن کیلۆ مەتر ببڕێ بە بەکارھێنانی تەنھا (٨٠ کگم) سووتەمەنی.
سەرچاوەکان
- گۆڤاری زانستی سەردەم
- www.wikipedia.org