تیلما ئالدانا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب شائەمراز
ب بۆت: زیادکردنی پۆلە ھاوسەنگەکان
ھێڵی ٧٠: ھێڵی ٧٠:
[[پۆل:ژنانی گواتیمالا]]
[[پۆل:ژنانی گواتیمالا]]
[[پۆل:زیندووان]]
[[پۆل:زیندووان]]
[[پۆل:ئەو ژنانەی خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی بوێریان وەرگرتووە]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١١:٣٥، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٢

تیلما ئالدانا
١١ەمین ڕاوێژکاری باڵای یاسایی گواتیمالا
لە پۆستدا بووە
١٧ی ئایاری ٢٠١٤ – ١٦ی ئایاری ٢٠١٨
سەرۆک کۆمار ئۆتۆ پێرێز مۆلینا
ئەلیخاندرۆ مالدۆنادۆ
جیمی مۆرالیس
پێشینە کلاودیا پاز ی پاز
پاشینە ماریا کۆنسێلۆ پۆراز
٥٥ەمین سەرۆکی دادگای باڵای گواتیمالا
لە پۆستدا بووە
١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ – ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢
سەرۆک کۆمار ئەلڤارۆ کۆلۆم
ئۆتۆ پێرێز مۆلینا
پێشینە ئەرتورۆ ئەرکیلا
پاشینە گابرێل مێدرانۆ
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون تیلما ئسپێرانزا ئالدانا ھێرناندێز
(١٩٥٥-٠٩-٢٧) ٢٧ی ئەیلوولی ١٩٥٥ (تەمەن ٦٨ ساڵ)
گوالان، زاکاپا، گواتیمالا
نەتەوە گواتیمالایی
پارتی سیاسی حیزبی سێمیلا
نیشتەجێ گواتیمالا ستی
خەڵاتەکان
خەڵاتەکان خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی

تیلما ئالدانا (لە دایکبووی ٢٧ی ئەیلوولی ١٩٥٥) کەسایەتی دادوەر و سیاسیی گواتیمالاییە، سەرۆکی پێشووی دادگای باڵای گواتیمالا ھەروەھا ڕاوێژکاری باڵای یاسایی گواتیمالا بووە. لە ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١]

ژیان

تیلما لە گوالان لە گواتیمالا، ساڵی ١٩٥٥ لەدایکبووە. لە زانکۆی سان کارلۆس خوێندنی تەواوکردووە لە گواتیمالا. ماستەری لە شارستانی و یاسا بەدەستھێناوە.[٢] لە ساڵی ٢٠٠٩، بووەتە دادوەر لە دادگای باڵا. لە ماوەی ٢٠١١–٢٠١٢ بووەتە سەرۆکی دادگای باڵا. لە ساڵی ٢٠١٤، بووەتە ڕاوێژکاری باڵای یاسایی گواتیمالا.[٣]

دادگا لە دژی تووندووتیژی مێینە

لە ساڵی ٢٠١١، کاتێک کە بووبە سەرۆکی دادگای باڵا، تیلما دادگایەکی تایبەتی دامەزراند لەسەر کووشنی مێینە. کووشتن و تووندووتیژی دژی مێینە، لە گواتیمالا شتێکی باوە؛ ساڵانە بەتێکڕای ٥٦٬٠٠٠ سکاڵا لەسەر تووندووتیژی مێینە تۆماردەکرێت.[٤] لە ئێستادا لەو وڵاتە، لە یانزدە ناوچە دادگای تایبەت ھەیە. دادوەر و ئەفسەرانی پۆلیس مەشقی تایبەتیان لەسەر تاوانی جێندەر پێدراوە.

دژی گەندەڵی

لە ساڵی ٢٠١٥، تیلما ئالدانا سەرکردایەتی لێکۆڵینەوەیەکی کرد لەدژی گەندەڵییەکانی حکوومەت.[٥] ئەم کارەش بەنزیکی و ھەماھەنگی تایبەتی لیژنەی نێودەوڵەتی لەدژی پارێزبەندی گواتیمالا بوو. لە ئەنجامی بەدواداچوونەکان، سەرۆککۆماری گواتیمالا ئۆتۆ پیرێز مۆلینا، ناچارکرا بە دەستلەکارکێشانەوە.[٦]

خۆکاندیدکرد بۆ سەرۆکایەتی

لە ساڵی ٢٠١٩، تیلما خۆی ھەڵبژارد بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵات، بانگەشەی ناوبراو لە دژی گەندەڵی بوو و بەحیزبێکی نوێ (حیزبی سیمیلا) خۆی پاڵاوت. بەڵام لە ١٥ی ئایار، دادگای دەستووری وڵات داواکاری کاندیدبوونی تیلمای ڕەتکردەوە، تەمەت و سزای گەندەڵی بەسەر ئەودا سەپاند.[٧]

سەرچاوەکان

  1. ^ Guatemala’s Women: Moving Their Country Forward " Central America Network ٤ی نیسانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., centralamericanetwork.org
  2. ^ Thelma Aldana Hernandez ١٩ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., gob.gt, Retrieved 14 July 2016
  3. ^ "Guatemala's attorney-general". The Economist. 22 May 2014.
  4. ^ "Where women are killed by their own families". BBC News.
  5. ^ Carlos Dada (4 September 2015). "Corruption Charges Turn Guatemala Upside Down". The New Yorker.
  6. ^ "AQ Top 5 Corruption Busters: Thelma Aldana - Americas Quarterly".
  7. ^ Cuffe, Sandra (15 May 2019). "Guatemala court rules popular anti-corruption crusader ineligible to run for president". Washington Post. Retrieved 16 May 2019.