ئامێری تار: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
زیادکردن وینه زیادکردن/چاککردنی سەرچاوە(کان)، شائەمراز
ب بۆت: زیادکردنی پۆلە ھاوسەنگەکان
ھێڵی ١٩: ھێڵی ١٩:


[[پۆل:ئامێرەکانی مۆسیقا]]
[[پۆل:ئامێرەکانی مۆسیقا]]
[[پۆل:داھێنانە ئێرانییەکان]]
[[پۆل:ئامێرەکانی مۆسیقای کوردی]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٢١:٢٧، ٩ی شوباتی ٢٠٢٢

تاری ئێرانی

تار ئامێریکی ژێداری ئێرانیە[١][٢] ، یەکێکی ترە لە خانەوادەی ئامێرە سیمدارەکان کە بە ڕیشەیەکی ئاسنین لێدەدرێت و جگە لە ئێران لەناوھەندێ لە وڵاتانی ئازەربایجان و ئەرمەنستان، تاجیکستان و گورجستان[١] ھەروەھا کوردستان بەکاردەھێنرێت بە تایەبت لە موزیکی فۆلکلۆردا.[٢] پێشتر تاری ئێرانی پێنج سیمی ھەبوو بەڵام غوڵام حسەین دەروێش یاخود دەروێش خان سیمی شەشەمی بۆ زیاد کرد کە تائێستاش بەکاردەھێنرێت.

کاسەی تار زیاتر لە وردەو توێکڵی داری تو دروست ئەکرێت و تا دارەکی کۆنتربێت دەگی سیمەکان خۆشتر دەبێت. پەردەکانیش لە ڕێخۆلەی مەڕ دەستەکەشی لە داری گوێزە.

شێوازی کاسەی تار لە دو دڵی پێکەو نوساو دەچێت لە پشتەوەیش لە کەسێکی دانیشتوو دەچێت. ئەم ئامێرە دەنگێکی عارفانەو گۆشەگیری ھەیە و ھەستی تەنیایی لە گەڵ خۆی دێنێت. لە ژەنینی ئەم ئامێرەدا ئێرانییەکان بە پلەی یەکەم دێن. تار لە ڕۆژگاری ئەمڕۆکەدا لە ناو ئۆرێکستراش بەکار دێت تامو چێژێکی تایبەت خۆی. لە ڕووی ئامێرەوە تارو سێتار لە گەڵ یەک نزیکن بەڵام شێوازی ژەنینیان جیاوازە. تار بە لە سەروە بۆ خوار لێ دەدرێ بەڵام سێتار لەسەر لە خوارەوە بۆسەر.

شیکاری شێوازەکەی کاسەکەی لە دوبەش پێکدێت (گەورەو بچووک) بەشە بچووکەکەی پێی دەوترێ «نەقارە» پێست دەدەن بەسەریداجسرەکەشی لە سەرپێستی تارەکە دادەنرێ. دەستەی تار درێژەو نزیکەی٤٥ تا ٥٠سانتیمەتر دەبێت لە لێوارەکانی ڕووی پێشەوەی دو ڕوکەشی ئێسقانییە بە دەوری دەستەکە چەندین پەردەیە. پەردەکان ژمارەیان ٢٨ پەردەیە و کۆتایی سەر دەستەکەیشی شوێنی کلیلەکان بۆ بەستن و کۆکی سیمەکان کە لە ھەر لایەکیان سێ کلیل ھەیە و ژمارەی سیمەکان شەش دانەیە و دوسیمی خوارەوەیان سپییە و یەک دەنگیان ھەیە دوسیمی تری ڕەنگ زەردەو یەک ھاودەنگن، سیمێکی تری سپی دەنگ ناسک (جواب) و دواین سیمی زەردی کەدەنگی گڕە (قرار).

نەصبی تار (کۆک) بەم شێوازە ئەگەر سیمە سپییە ھاودەنگەکان "دۆ" بێت سیمە زەردەکان "سۆڵ" و سیمە گڕەکان "دۆ" یان "ڕێ‌".

سەرچاوەکان

  1. ^ ئ ا "Tar | musical instrument". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 22ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ ئ ا "Iran Chamber Society: Music of Iran: Iranian Traditional Music Instruments". www.iranchamber.com. Retrieved 22ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)