لێدوانی بەکارھێنەر:Aram: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ڕۆبۆت: ئەرشیڤکردنی 2 بابەت (کۆنتر لە) بۆ لێدوانی بەکارھێنەر:Aram/ئەرشیڤی ٩.
ب ڕۆبۆت: ئەرشیڤکردنی 1 بابەت (کۆنتر لە) بۆ لێدوانی بەکارھێنەر:Aram/ئەرشیڤی ٩.
ھێڵی ٩٠: ھێڵی ٩٠:
:ماندوو نەبیت کاکە ئارام گیان، هاوڕای هەموو قسەکانتم، هەموو پڕۆژە گەورەکان هەوڵی هەرەوەزی و چەند کەسانێکە، بۆیە ویکیپیدیاش هەر بەردەوام ئەبێت و بەرەوپێش ئەچێت، چوونکە هەموومان یارمەتی یەک ئەدەین و وەک بەڕێزیشتان فەرمووتان هیچ کەسێک بێ کەمووکوڕی نییە و هەموومان پێویستمان بە یەکتر دەبێت. هیوادرم هەر لەش ساخ و سەرکەوتوو بن.[[بەکارھێنەر:Daniel abdullah|Daniel]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Daniel abdullah|گفتوگۆ]]) ‏١١:٣٣، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
:ماندوو نەبیت کاکە ئارام گیان، هاوڕای هەموو قسەکانتم، هەموو پڕۆژە گەورەکان هەوڵی هەرەوەزی و چەند کەسانێکە، بۆیە ویکیپیدیاش هەر بەردەوام ئەبێت و بەرەوپێش ئەچێت، چوونکە هەموومان یارمەتی یەک ئەدەین و وەک بەڕێزیشتان فەرمووتان هیچ کەسێک بێ کەمووکوڕی نییە و هەموومان پێویستمان بە یەکتر دەبێت. هیوادرم هەر لەش ساخ و سەرکەوتوو بن.[[بەکارھێنەر:Daniel abdullah|Daniel]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Daniel abdullah|گفتوگۆ]]) ‏١١:٣٣، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
:: زۆر سپاس بۆ تێگەیشتنتان! سەرکەوتن بۆ ئێوە و ویکیپیدیا بچکۆلەکەمان! ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|'''ئارام''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|'''وتووێژ💭''']] ‏١٩:٥٣، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)
:: زۆر سپاس بۆ تێگەیشتنتان! سەرکەوتن بۆ ئێوە و ویکیپیدیا بچکۆلەکەمان! ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|'''ئارام''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|'''وتووێژ💭''']] ‏١٩:٥٣، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

== Flood Flag ==

سڵاو بەرێز @[[بەکارھێنەر:Aram|Aram]] دەتوانی بۆ ماوەیەکی کاتی ئەو مافە بدەیت بە [[بەکارھێنەر:SakuraHanaExperiment]] دەستکارییە دووپاتکراوەکانی پێدەکەم وەک گواستنەوەی ناوی وتارەکان و کە نامەوێ لە دواین گۆڕانکارییەکان دەربچێت ئەمە ھۆکارێک کە ئەم داوایەم کردووە [[file:Report(Flood_Flag)_ckbwiki.png|50x50px]] {{زۆر سپاس}} [[بەکارھێنەر:Sakura emad|—— 💖Sakura Hana🌸]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emad|لێدوان]]) ‏٠٣:١٣، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
:سڵاو {{وب|Sakura emad}} {{نەکرا}} ھەژماری تاقیکاری وەک ھەژماری سەرەکی بەکارمەھێنە. ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|'''ئارام''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|'''وتووێژ💭''']] ‏١٩:٣٨، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
::@[[بەکارھێنەر:Aram|Aram]] من لە ئێستادا ناتوانم بچم ھەژمارێکی تر دروست بکەم کە تایبەت بێت بە دەستکارییە دووپاتکراوەکان، بۆیە تکایە مافەکە بدە بە [[بەکارھێنەر:SakuraHanaExperiment]] تا ئەوکاتەی مافەکە بەھەڵە بەکارنەیەت ھیچ کێشەیەک بۆ ویکیپدییا دروست ناکات بەڵکو سوودیشی پێدەگەیەنێت، تکایە تێبینی ئەوە بکە ھیچ سوودێک بە پڕۆژەکە ناگات گەر من دەیان و سەدان دەستکاری دووپاتکراو بە ھەژماری سەرەکی بکەم لەجیاتی ھەژماری تر. [[بەکارھێنەر:Sakura emad|—— 💖Sakura Hana🌸]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emad|لێدوان]]) ‏١٩:٤٣، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
:::وە جگە لەوەش ئەوەم لەبیر نەچووە کە ھەندێک لە ئەندامانی ویکیپدیا پێیان وایە من بۆ زیادکردنی ژمارەی دەستکاری بەشداری دەکەم[[بەکارھێنەر:Sakura emad|—— 💖Sakura Hana🌸]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emad|لێدوان]]) ‏١٩:٤٥، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
:::: {{وب|Sakura emad}} ببوورە، من نایدەمە ئەو ھەژمارەت. گەر بۆ ھەژمارە فەرمییەکەت دەوێت، ئەوەیان شتێکی ترە و دەتوانم بۆ چەند ڕۆژێک بتدەمێ. بۆ ژمارەی دەستکاریش، حەز دەکەی، بیکە ملیۆنێک. ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|'''ئارام''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|'''وتووێژ💭''']] ‏٢٠:٢٤، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
:::::ئەتوانم بزانم ھۆکاری یاسایی چییە بۆ ئەوەی نەیدەیت بە ئەوەی تر؟ @[[بەکارھێنەر:Aram|Aram]] {{زۆر سپاس}} [[بەکارھێنەر:Sakura emad|—— 💖Sakura Hana🌸]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emad|لێدوان]]) ‏٢٠:٢٥، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
:::::: {{وب|Sakura emad}} پێشتر وتوومە کە ھەژماری تر (جگە لە فەرمییەکەت) بۆ دەستکاری بەکارمەھێنە. ئەو ھەژمارەی ترت تەنیا بۆ تاقیکردنەوە بەکاربێنە نەک بەشداریکردنی سەرەکی لە پڕۆژەکە. گەر ناشتوانم قەناعەتت پێ بکەم، تکایە داوا لە بەڕێوەبەرێکی تر بکە. ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|'''ئارام''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|'''وتووێژ💭''']] ‏٢٠:٢٩، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
:::::::ئۆھ، نا تکایە بۆ ماوەی ھەفتەیەک بیدە بەم ھەژمارەم، لەم ھەفتەیە وەک [[بەکارھێنەر:Sakura emad/article|لێرە دەبینرێ]] خەریکی ڕێکخستنەوەی وتارم پێویستم بە مافەکە ھەیە {{زۆر سپاس}} [[بەکارھێنەر:Sakura emad|—— 💖Sakura Hana🌸]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emad|لێدوان]]) ‏٢٠:٣٢، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
:::::::: {{وب|Sakura emad}} بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەتدەمێ تا کارە دووپاتەکانتی پێ بکەیت. لێدوان ھەیە؟ ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|'''ئارام''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|'''وتووێژ💭''']] ‏١٤:٢١، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
:::::::::زۆر باشە، بەڵام ھەسناکەی ئەمە کێشە دروست دەکات لە بەشدارییەکانم؟ [[بەکارھێنەر:Sakura emad|—— 💖Sakura Hana🌸]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emad|لێدوان]]) ‏١٥:٥٣، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
::::::::::من تەنھا کاری وتار ناکەم و دەستکاری ویکیپیدیاش دەکەم بەم شێوەیە ھیچ کام لە دەستکارییەکانم دەرناکەوێت لە دوایین گۆڕانکارییەکان. [[بەکارھێنەر:Sakura emad|—— 💖Sakura Hana🌸]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emad|لێدوان]]) ‏١٥:٥٤، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
::::::::::: {{وب|Sakura emad}} مادام بۆ ماوەی یەک ڕۆژ پێتم دا. ھەوڵ بدە چی کاری دووبارەت ھەیە، لەو ٢٤ سەعاتە بیکەی. ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|'''ئارام''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|'''وتووێژ💭''']] ‏١٩:٢٤، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
::::::::::::{{emoji|1F622|size=28}} بەڕێز @[[بەکارھێنەر:Aram|Aram]] ئاوا ھیچ سوودی نییە، کارەکانی من درێژ خایەنن ئەگەرنا نەم دەوت ھەفتەیەک. [[بەکارھێنەر:Sakura emad|—— 💖Sakura Hana🌸]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emad|لێدوان]]) ‏١٩:٥٧، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
:::::::::::::کێشە نییە من فشار ناخەمە سەر بەڕێزتان ھەوڵ دەدەم ڕاوێژ بە بەرێوەبەرێک بکەم [[بەکارھێنەر:Sakura emad|—— 💖Sakura Hana🌸]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emad|لێدوان]]) ‏١٩:٥٧، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
::::::::::::::{{زۆر سپاس}} [[بەکارھێنەر:Sakura emad|—— 💖Sakura Hana🌸]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emad|لێدوان]]) ‏١٩:٥٨، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

== [[m:Special:MyLanguage/Tech/News/2021/40|Tech News: 2021-40]] ==
== [[m:Special:MyLanguage/Tech/News/2021/40|Tech News: 2021-40]] ==

وەک پێداچوونەوەی ‏١٠:١٧، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١

ئەم پەڕە دوایین جار لەلایەن Dexbot (لێدوان | بەشدارییەکان) دەستکاری کراوە ٢ ساڵ لەمەوبەر. (کاتگرەوەکە نوێ بکەوە)
بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە

Invitation for Functionary consultation 2021

Greetings, Admins of the emerging community,

I'm letting you know in advance about a meeting I'd like to invite you to regarding the Universal Code of Conduct and the community's ownership of its future enforcement. I'm still in the process of putting together the details, but I wanted to share the date with you: 10/11 July, 2021. I do not have a time on this date yet, but I will let you soon. We have created a meta page with basic information. Please take a look at the meta page and sign up your name under the appropriate section.

Thank you for your time.--BAnand (WMF) 15:14, 10 June 2021 (UTC)

چاکردنی ساڵە کۆچییەکان

سڵاو بەڕێز ئارام، سپاس بۆ بەسەرداچوونەوەی وتارەکان، پێشنیارێکم ھەیوو، پێم وابێت ھەڵەیەک ھەبوو لە گۆڕینی ساڵە کۆچیەکان بۆ زاینی، کە بۆ نموونە ١٣٧٤کۆچی کرابوو لە ١٩٩٢ لەجیاتی ١٩٥٤. حەزم کرد ئاگادارتان بکەمەوە نەک کێشەیەک لە سیستەمەکە ھەبێت. زۆر سپاسDaniel abdullah (لێدوان) ‏٢١:١٤، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە ئێوەش @Daniel abdullah: ساڵی زایینی = ساڵی کۆچی + ٦٢١. وا نییە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٣، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو، نا منیش جاران وام ئەزانی وایە، بەڵام ئەوە ھەڵەیە،
بەشێوەیەکی گشتی ئاوا ئەکرێت، بۆ کۆچی مانگی کە سوننەکان بەکاری ئەھێنن(جیاوازە لە کۆچی خۆریی کە شیعەکان بەکاری ئەبەن) بە ھەرحاڵ ئەمە یاساکەیە
زاینی= ((کۆچی*0.97)+622)،
کۆچی=((ساڵی زاینی-622)*1.03)
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە ئێرە، ھەڵبەت مانگەکانیش کێشە دروست ئەکەن، بۆ ئەوەی وردتر گۆڕانکاریەکان بکەن بەتایبەت ئەگەر مانگ و ڕۆژی لەگەڵ بوو ئەمە بەکار ببەن زۆر بێ کێشەیە.
ڕێز و سڵاوDaniel abdullah (لێدوان) ‏١١:٥٩، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Daniel abdullah: زۆر سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکانت! حەز دەکەم ڕای @Calak و Serchia: وەرگرین و قسەیەک لەم بارەوە بکەن. من کەمێک سەرم لێ تێک چووە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٩، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
شایەنی نییە براکەم، منیش تازە فێری ئەوە بووم، دەستی بەڕێزتان خۆش بێت هۆکارەکەی ئێوە بوون، لەشتان ساخ بێت.Daniel abdullah (لێدوان) ‏٢٠:٠٦، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نازانم ئێستا بەدیاریکراوی کێشەکە لەکوێ دروست بووە. بۆ گۆڕینی ساڵی کۆچی بە زایینی، ئەوەی بزانم حسابێکی ئاسانی نییە و کێشە لە ئاڵوگۆڕ دروست دەبێت. ھەرچۆن بێت، باشترە ویکیی عەرەبی یان ئینگلیزی بکرێتە سەرچاوە لەم بابەتە. سەرچیا‏١٨:٢٤، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داوایەکی برایانە و ناوی وتارەکان

دەمباش Aram, سڵاو کاکە ئارام، ھیوادارم باش بن، ببورن نەمزانی ئەم داوایە لە کوێ دابنێم وتم بەڵکو بەڕێزتان ئیشێکی لەسەر بکەن، یان لانی کەم ھەر ئاگادار بن.
دوو پەیامم ھەیە لەم نووسراوەم،
١-

زۆری وتار و بێسوودی ناوەڕۆکیان:

تکایە با خۆمان ھەڵ نەخڵەتێنین و وا بزانین ژمارەی وتاری زۆر وەک زۆربەی بەکارھێنەرە چالاکەکان ئامانجیان گەیشتن بە ١٠٠ ھەزار وتارە، دەبێتە ھەنگاوێکی گەورە بۆ ویکی، ڕاستیەکەی ئەو ئامانجە زۆر بە لاڕیدابەرە و زۆری و بۆری وتارەکان بووە بە کێشە، بەڕای من ئەگەر تەنھا ١٠ ھەزار وتاری ڕێکوپێک ھەبێت کە کەسێک زانیارییەکی سەرەتایی لەسەر ئەو باسە دەست بکەوێت (وەک ویکی ئینگلیزی) ئەوا زۆر باشترە لەو ھەمووە وتارە، ئەگەر ١٠٠ ھەزار وتاریشمان ھەبێت، بەڵام ھەمووی ھەر کۆلکە بن و بەقەد گەڕانی وشەکە لە فەرھەنگدا سوودی ھەبیت، ئەوا چ سوودێکی دەبێت؟

ئەگەر تەنھا ژمارەی وتار لاتان گرنگە(بەڕیزتان نا، مەبەستم ئەو کەسانەیە) ئەوا فەرموون با ئەم ٣٠٠ ھەزار وتارەی(پڕۆژەکە، لیستی وتارەکان بە درێژ و کۆلکەوە) ناو و لیستی گۆرانیەکان لە ویکی ئینگلیزیەوە بکەین بە کوردی! ٣٠٠ ھەزار، بەڵام سوودی چی دەبێت؟ ھیچ! بەداخەوە ئەوەی ئێستە ئەیبینم زۆرتر ئامانجەکە بووە بە زیادکردنی ژمارەی وتار، نەوەک وتارێک کە خۆمان ڕوومان ھەبێ بیخوێنینەوە. ڕاستی ئەگەر پرسیارێک بکەین، ئەو وتارەی دەینووسین، کەسێک بیخوێنێتەوە و ھیچ لەسەر باسەکە نەزانێت، ئایا شتێک فێر دەبێت؟ ئەگەر بەڵێ بوو، ئەوا ئینجا با بچین وتارێکی نوێ دروست بکەین. ڕەنگە نەکرێت بەکارھێنەری نوێ ئەم شتە جێبەجێ بکات، بەڵام ھیچ نەبێ ئەمانە دەتوانرێت بەسەر بەکارھێنەرە چالاک و خاوەن مافەکاندا بسەپێنرێت. تێبینی: من دژی وتاری کۆلکە نیم، وتارێکی کۆلکەی لەم شێوەیە یان ئەمە ئەگەرچی کورتن، بەڵام لە نەبوونی زۆر باشترە و خوێنەر سوودێکی ھەر لێ دەبینێت.

٢-

کێشەی ناوی وتارەکان:

کێشەکە لە کوێیە؟ من وەک کەسێک کە زمانی کوردی زمانی دایکمە و ئەیزانم، ھەندێک جار کاتێک ئەمەوێت بۆ وتارێک بگەڕێم لە ویکی سۆرانی، دەگەڕێم نایدۆزمەوە، پێویستە بچم لە ویکی ئینگلیزی وتارەکە بدۆزمەوە و لە ڕێگەی بەستەری زمانەوە بێمەوە بۆ ویکی سۆرانی! (بزانم چ ناوێکیان بۆ داناوە) نموونەیەکی خێرا، بۆ وتاری بۆریناسی (لەگەڵ ئەوپەڕی دەست خۆشی بۆ نووسەرەکەی) وام زانی نییە، ڕۆشتم لە ویکی ئینگلیزەوە ھاتمەوە بۆی!

تکایەکی برایانەم ھەیە با پاسدانی وتارەکان فلتەرێکی بەھێزی لەسەر بێت و وشەیەکی گونجاو ناوی وتارەکە بدۆزرێتەوە بۆی شتێک بێت کە خەڵکی ئاسایی بەو ناوە بەدوایا بگەڕێت، لانی کەم ڕەوانەکەری ھەبێت ئەگەر ھەر نەگونجا. یەعنی جێگەی قبووڵ نییە، من بۆ وتارێک کە ھەبێت بگەڕێم و نەزانم ناوەکەی چییە!

ڕاستە ناوەڕۆک گرنگە بەڵام ئەگەر ناوەکەکە بەجۆرێک بێت کەس بۆی نەدۆزرێتەوە ناوەڕۆکەکەی گرنگی لە چیایە؟

قسەی کۆتاییم

ئەگەر ئەم کارانە بکرێت یان نا شتێکی ئاساییە و لە خەمخۆریم بۆ پڕۆژەکە، و بیر لە ماندووبوونی ئەو کەسانە دەکەمەوە کە تەمەنێکە کاریان لەسەری کردووە، با بە شتی یچووک سیمای ویکیەکە نەگۆڕیت و نەبێتە لانەیەکی بێسوود، بۆیە ئەمەم نووسیوە ئەگەر نا، بوون و نەبوونی ویکی سۆرانی ھیچ بۆ من ناگۆڕێت، من وەک خۆم تا ئێستا زانیارییەک لە خوێندنەوەی وتارێکی ویکی سۆرانیەوە فێر نەبووم(مانای ئەوە نییە کە خراپە) ، بەڵام ئەرکی منە ئەو شتەی ئەیزانم بەپێی توانا لە زمانەکانی ترەوە بەردەستی بکەم بە زمانی کوردی و ھەست بە ئارامی دەکەم، چونکە بەڕای من ویکی سۆرانی بۆ کەسێکە کە تەنھا زمانی کوردی بزانێت و نەتوانێت بە زمانێکی دی بخوێنێتەوە و زانیاریی دەست بکەوێت، ئەگەر نا بەڕای من کەسێک ئینگلیزی و عەرەبی بزانێت نایەت لێرە شت بخوێنێتەوە دەچێتە ویکی عەرەبی و ئینگلیزی یان وێبسایتێکی تر.

ئەم کارەی نووسەرەکانی ویکیپیدیا ئەیکەن، لەبەر قورسی و ویستنی کاتێکی زۆر بیریان لای ئەوە نەماوە ئەم کارەی ئەیکەن ڕاستە یان نا؟ ھێندەی ئەو کاتە سوودی ھەیە یان نا؟
ھەموو کارێک دەبێت بزانێت ئامانجی چییە و بەپێی ئەوە ئیش بکات، سەیری کوردیپیدیا بکەن، ئەو کتێبانەی دای دەنێت چ خزمەتێکی گەورەی کردووە! ئێستا ئەوان پێویستیان بەوە نییە وتاری دوورودرێژ بنووسن، پێویستیان بە زۆری کتێب و وتاری جیاوازە، ئێمەش ڕێک بە پێچەوانەی ئەوانەوە..

کورتەی قسەم: "ویکیپیدیا با تەنھا وەک حەزێک و زیادکردنی وتار سەیر نەکرێت، بیرێک لە سوودەکەشی بکەنەوە، با کەسێک کە سەیری وتارێکی کرد بێ ئەوەی ھیچی لێ بزانێت، ئەوەنە فێر ئەبێت کە کەسانی تریش فێر بکات؟ جگە لە ویکیپیدیای ئینگلیزی، تەنانەت ویکیەکانی تریش بە ئەستەم ئەو ئامانجە ئەپێکن، ویکیەکان بوونەتە جێگەی نووسین و نووسین و نووسین و زیادکردنی وتار! کارێک کە کاتێکی زۆر ئەخایەنێت و سوودەکەی ھێنەی ئەو کاتە نییە!"

"دوای نووسینی وتارێک، خۆت بخە جێگەی کەسێک ھیچ لەو بابەتە نەزانێت، ئەگەر خوێندیەوە شارەزای ئەبێت؟ ئەتوانێت زانیارییەکانی بگەیەنێت بە کەسانی دی؟ ئەگەر بەڵی بوو ئەوجا وتارێکی نوێ بنووسە."

ماندوو نەبن و ئەوپەڕی ڕێز. Daniel (گفتوگۆ) ‏٢٠:٠٨، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاکە @Daniel abdullah: ببوورە، لەبەر بێمەجالی زوو وەڵامم نەدایەوە.
سەبارەت بە پەیامی یەکەم
با من لە خۆمەوە دەست پێ بکەم کە بەڕاستی لەوەتەی ئەو چوار ساڵ و نیوەی کە لە ویکیپیدیام، وتارەکانم نەگەیشتوونەتە ١٠٠ دانەش. من خۆم زۆر ڕقم لە وتاری کۆلکەیە بەتایبەتی گەر بە مەبەستی زۆرکردنی ژمارەی وتار دروست کرابێت یان بکرێت. وتارەکانیشم بگەڕێیت بڕوا ناکەم جگە لە چوار پێنج وتار ھی زیاتری کۆلکە بدۆزیتەوە (گەر چی ھەموویان ھێندەش بە ناوەڕۆک نین) چونکە من خۆم بڕوام بە زۆرکردنی ژمارەی وتار نییە. بەخوا من خۆم توانام ھەیە بەس خۆم مانگانە ١٬٠٠٠ وتار یان زۆر زیاتریش بڵاو بکەمەوە، بەڵام نایکەم. ئەو کاتەی ھاتمە ویکیپیدیا، ویکی کەمتر لە ٢٠،٠٠٠ وتاری ھەبوو، بەڵام ئێستا بە ھەوڵی چەندین دڵسۆز وتاری زۆر باش دروست کراوە. تەنانەت وتاری وامان ھەیە وەک گرێتا توونبەری کە گەیشتووەتە ئاستێک کە لەدەرەوەی ویکیپیدیا (نەک لە سەرچاوە کوردی و عەرەبییەکان) باس بکرێت. ئەوە بۆ ئێمە زۆرە! ئێستا ھەندێک وتار ھەن وەک ٤ی تشرینی یەکەم و ٢٠٢١ کە گەر کۆلکەش بن، بە ناچاری دەبێت دروستیان بکەین چونکە ئەو جۆرە وتارانە وردەوردە پەرەیان پێ دەدرێت. لە فەیسبووکیش وتوویانە کە زۆرکردنی ژمارەی وتارەکان کەڵکی نییە؛ ناوەڕۆک گرنگە. بە بڕوای من ویکیی خۆمان گەر چی بە گوێرەی پێویستیش نییە، بەڵام زۆر باشیش ھاتووە. زۆرێک لە ویکییەکان پێشبڕکێی زۆرکردنی ژمارەی وتار دەکەن کە ئێمە تا ئێستاش وامان نەکردووە. بەخوا بمانەوێت، دەتوانین تەنیا بە زۆرکردنی ژمارەی وتاری کۆلکە کە خەڵکی ئێستا عەقڵی لە چاویدایە، وا لێ بکەین کە لەسەر کەناڵەکان و چوزانم ھەموو جۆرە میدیایەک بانگمان بکەن و خۆمان فش بکەینەوە، بەڵام ئێمە ئەوە ناکەین. ویکیی ئێمە لە ڕووی وتارە باش و ھەڵبژێردراوەکانەوە لە چاو زۆر ویکیی تر کە پێشبڕکێ دەکەن یانیش بە وەرگێڕی گووگڵ و ئەمانە وتارەکانیان دروست دەکەن، نایابە و حەقی خەڵاتکردنی سەربازە ونەکانمان ھەیە! بۆ نموونە بەکارھێنەر:فەرھاد یەکێکە لەوانەی کە بەڕاستی بێوچان کار دەکات و جارێکیش وتارێکی بۆ باش یان ھەڵبژێردراو بوو، پاڵاوت، بەڵام دواتر ھەر خۆی پەشیمان بوویەوە. وتم بۆچی وات کرد؟ وتی کێشە نییە و با وتاری درێژی ھەڵنەبژێردراوشمان زۆر بێت. مەبەستەکەی ئەوە بوو مەرج نییە ئەوەی درێژ بوو، ئیتر باجێکی باش یان ھەڵبژێردراوی پێوە بکەین. لە کۆتاییش، وتارە کۆلکەکانیش دەستپێکێکن بۆ وتارێکی باشتر. گەر شتێکم لەبیر کردووە، تکایە بە بیرم بێنەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤١، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەبارەت بە پەیامی دووەم
دڵنیا بە ئێوە تاکە کەس نین کە لەڕێگەی ویکیی ئینگلیزییەوە دێنە کوردییەکە. من خۆشم زۆر جار ھەر وا دەکەم. :) نەک ئێمە، زۆرینەی بەکارھێنەرانی ویکییەکانی تریش ھەر وا دەکەن و لەڕێگەی ئینگلیزییەکەوە دەچنە سەر زمانەکەی خۆیان. ئەوە شتێکی تا ڕادەیەک ئاسایییە. سەبارەت بە پاسدان، دەکەوێتە سەر گرووپی پاسدەران و بەڕێوەبەران کە ڕەنگە ئەو کەسەی پاسی دەدات، دیقەت نەکاتە سەر ناوی وتارەکە یانیش ئەسڵەن شارەزای وتارەکە یان ناوەکەی یانیش وشەزانی و بابەتە کوردییەکە نەبێت. ھەر کەس ناوی چاکی دۆزییەوە، یان با بە وتووێژ بیگوازێتەوە یانیش بیکاتە ڕەوانەکەر. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤١، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک Daniel abdullah من گومانم لە دڵسۆزیی ئێوە نییە و ئەو کاتە زانیم کە دڵسۆزیت کە لە فەیسبووک بە دروستکردنی کاتنامەی دھۆک یارمەتیی ئەو کەسەت دا کە داوای دروستکردنی وتارەکەی کردبوو. دەستیشت خۆش بێت و ئەوەی لەسەر تۆیە، گەیاندنی قسەکانی ناخ و ئاسوودەکردنی ویژدانی خۆتانە. کێشەی ئەوەشی کە بەشێک ویکیپیدیای کوردی بچووک دەکەنەوە، ئەوەیە کە یان قیزیان نایە کوردی بخوێننەوە یانیش پێیان عەیبە و لەبەر ئینگلیزی و عەرەبی و ئەوانەی کە دەیزانن، دیسان قیزیان نایە کوردییەکە بخوێننەوە؛ من کارم بەوانە نییە. من خۆم لەبەر ئەوە ویکیپیدیام ھەڵبژارد چونکە دەمزانی ھەوڵەکانم نافەوتێن و تا بێت کارەکانم باشتر دەکرێن نەک خراپتر، و بەرھەمێکم بۆ خۆم و نەتەوەکەم دەبێت. دڵنیام ئەوانەشی کە لێرەن ھەر وا بیریان کردووەتەوە ئەگینا چ مەجبوورن بەبێ ھیچ بەرامبەرێک بێنە ویکیپیدیا. خۆ شوێنی تر زۆرە بۆ خزمەتکردن، بەڵام لەبەر ھەر ھۆکارێک بێت ڕۆژێک نامێنێت و شکست دەھێنێت. بەڵام مەسەلەی ویکیمیدیا جیاوازە و لەلایەن کۆمپانیا و سەرمادارەکانەوە ناھێڵن بکەوێت و یارمەتییان دەدەن. ئەم باسە زۆر ھەڵدەگرێت و با درێژەی پێ نەدەم.

سەبارەت بە کوردیپێدیا، ڕاستییەکەی من نازانم شێوازی کارکردنی ئەوان چۆنە، بەڵام ئەو کتێبانە شتێکی باشە و دەستیان خۆش بێت. ھەڵبەتە من ناشزانم مۆڵەتیان وەرگرتووە یان نا، و کێ ئەو کتێبانە لەوێ بڵاو دەکاتەوە. بەڵام ئەوەش بڵێم کە ناوەڕۆکەکانی بابەتەکانیان بێسەرچاوەن (بەڵام ئاگاداری ھەمووی نیم). بۆ نموونە، نووسیویانە عەبدولباست عەبدوسسەمەد کوردە لەکاتێکدا تاکە سەرچاوەیەکیشی نییە! من چۆن بڕوا بەوە بکەم؟! ڕەنگە ئامانجی کوردیپێدیا بە پلەیەکی بەرز کۆکردنەوەی ئەو کتێبانە بێت، بەڵام ئامانجی ویکیپیدیا پوختکردنەوەی زانیارییەکانی سەرچاوەکانە، و بە خۆڕایی بیخاتە بەردەستی خوێنەران. بەھەرحاڵ، نامەوێت لە کارەکانیان کەم بکەمەوە و ئەوەی دەیەوێت بە نیازێکی پاک خزمەت بە کورد و زمانەکەی بکات، دەستخۆشیی لێ دەکەم.

کێشەیەکی تری گەورەی ئێمە ئەوەیە کە ژمارەی بەکارھێنەرە ئەزمووندارەکانمان کەمە و فریای ئەوانە ناکەون کە دێن و لە سفرەوە ھەموو شتێکیان بۆ باس بکەن، کە زۆرینەی تازەکارەکان دوای چەند بەشدارییەکی کەم نامێنن. ئێ ئیتر ئەم سووڕە ئاوا بەردەوام دەبێت و ئەو چەند کەسە حەوسەڵەی ئەو کارە بێزارکەرەیان نامێنیت. من خۆم زۆر جار بیرم لە وازھێنان کردووەتەوە چونکە ئەمەنە قسەی دووبارە دەکەم و ھیلاکم دەکەن خەریکی وتارێک بایەم باشتر دەبوو. دووبارە باسی کاک فەرھاد دەکەمەوە کە بەڕاستی دڵسۆزە و ھەوڵێکی زۆری بۆ پێشخستنی وتارە زانستییەکان داوە. بۆیە کارکردن ھەرەوەزییە چونکە تۆ وا دەزانی ئەوەی تۆ کردووتە ھیچ کەموکوڕییەکی نییە، بەڵام کاتێک من یا کەسێکی تر ھەڵەیەکی چاک دەکەین، ئینجا درکی پێ دەکەی کە بەڵێ، ئەوەی تۆ بێعەیبیش نەبوو. من خۆشم وام و کە وتارێک بڵاو دەکەمەوە، دایمەن حەز دەکەم بەکارھێنەرە شارەزاکانی زمان و لایەنە زانستییەکەش پشکنینی بۆ بکەن چونکە بە بڕوای خۆم دروستترین کارم کردووە بۆیە ھەڵەکانی خۆم نابینم. ئەمە ڕەنگە بۆ بەکارھێنەرانی زمانپاراو کەمتر ڕوو بدات، بەڵام بۆ زۆرینە ڕوو دەدەن. ھەرەوەزییەکەی ئێرە ئەوەی خۆشە! ببوورن بۆ درێژدادڕیم. لەگەڵ ئەوپەڕی پێزانینی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤١، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ماندوو نەبیت کاکە ئارام گیان، هاوڕای هەموو قسەکانتم، هەموو پڕۆژە گەورەکان هەوڵی هەرەوەزی و چەند کەسانێکە، بۆیە ویکیپیدیاش هەر بەردەوام ئەبێت و بەرەوپێش ئەچێت، چوونکە هەموومان یارمەتی یەک ئەدەین و وەک بەڕێزیشتان فەرمووتان هیچ کەسێک بێ کەمووکوڕی نییە و هەموومان پێویستمان بە یەکتر دەبێت. هیوادرم هەر لەش ساخ و سەرکەوتوو بن.Daniel (گفتوگۆ) ‏١١:٣٣، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس بۆ تێگەیشتنتان! سەرکەوتن بۆ ئێوە و ویکیپیدیا بچکۆلەکەمان! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٣، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٦:٢٧، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

‏١٥:٢٨، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

Universal Code of Conduct News – Issue 4

Universal Code of Conduct News
Issue 4, October 2021Read the full newsletter

Welcome to the fourth issue of Universal Code of Conduct News! This newsletter will help Wikimedians stay involved with the development of the new code and will distribute relevant news, research, and upcoming events related to the UCoC.

If you haven’t already, please remember to subscribe here if you would like to be notified about future editions of the newsletter, and also leave your username here if you’d like to be contacted to help with translations in the future.

• Enforcement Draft Guidelines Review Wrap-up - The Universal Code of Conduct Enforcement Draft Guidelines Review will come to a close on 17 October 2021, after more than two months of extensive consultations. (continue reading)
• Roundtable Discussions and Conversation Hours - Another successful roundtable session happened on September 18, 2021 to discuss the EDGR. One last conversation hour will be happening on October 15th, 2021. (continue reading)
• Movement Charter Drafting Committee Elections - The Movement Charter Drafting Committee selection process has kicked off and will be open until October 25, 2021. Contributors to Wikimedia projects can elect their favorite candidates on to the committee. (continue reading)
• New Direction for the Newsletter - As we round-up the consultation processes for the Universal Code of Conduct, the facilitation team is currently envisioning new directions for the newsletter. (continue reading)
• Diff Blogs - Check out the most recent publications about the UCoC on Wikimedia Diff. (continue reading)

MNadzikiewicz (WMF) (لێدوان) ‏١٢:٢٢، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

MNadzikiewicz (WMF) (لێدوان) ‏٢٠:٣٣، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)دەمباش Aram,[وەڵامدانەوە]

توینکل

سڵاو @Aram توینکڵ بەتەواوی ئامرازەکانی لەکارکەوتووە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٤٣، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە ئێوەش @Sakura emad: ھەرچەندە خۆشت ئاگاداری، درەنگ یا زوو ئەوە ھەر ڕووی دەدا و شتێکی سەیر نییە. کاک @Épine: گەر مەجالت ھەبێ کارەکان بکەینە نیوە چونکە بەڕاستی من خۆم بەتەنیا ناتوانم کاتی بۆ تەرخان بکەم. لە دیوەخان باسی دەکەین. گەر ویستت، لە پەڕەیەکی تایبەت بە توینکڵیش دەبێ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٥٥، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو، توینکڵ بەشی ڕاگرتنی هەیە پێم باشە لەوێ درێژەی پێ بدرێت. چۆن هاوکاری بکەم؟ ◂  ئێپین  ‏١٩:٥٨، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Épine ھەر پێم باشە دوایین وەشانی توینکڵ لە ویکیپیدیای ئینگلیزی لەبەر بگرینەوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٢٩، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک@Épine: بڕواننە ئێرە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:١٧، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشیلەیەک بۆ تۆ!

سوپاس بۆ چالاکیت.

ShakarShaban (لێدوان) ‏١٧:٣٩، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ShakarShaban: زۆر سوپاس بۆ ئێوەیش :) و یەکەم دەستکاریتان پیرۆز! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤١، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئازەربایجان

سڵاو کاک ئارام هیوام باشیتە، برام وتاری ئازەربایجان کە لە ویکیپیدیادا هەیە سەرناوێکی هەڵەیە دەبێت ناوی کۆماری ئازەربایجان بێت، لە ئێستادا من لە کۆکردنەوەی زانیاریم لە سەر ئازەربایجان نازانم بەچی وتارێک بینوسم، چونکە ناوەکەی گیراوە، ئەگەر دەتوانیت ئەم وتارە بکەیتە کۆماری ئازەربایجان و لە داهاتوودا منیش بتوانم وتارێک لە سەر ئازەربایجان بنوسم، چونکە ئازەربایجان لەڕووی مێژوویی و جوگرافییەوە زۆر جیاوازە لە کۆماری ئازەربایجان.‌‌MFTG (لێدوان) ‏٢١:٢٠، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاکە @MFTG: زۆر سپاس و ماندوو نەبن!  کرا ئێستا ئازەربایجان چۆڵە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٢٢، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستت خۆش تۆش ماندوو نەبیت.MFTG (لێدوان) ‏٠٨:٢٧، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بریا واتان نکردبایە، خۆ گەر بتھەوێ وتارەکە سازبکەی دەتوانی لە «ئازەربایجان (ناوچە)» کەڵک وەربگری، دواتریش بێجگە لە ویکیپیدیای فارسی و ئازەری ھەموو نووسیویانە ئازەربایجان نەک کۆماری ئازەربایجان! AGH (وتووێژ📝) ‏١٠:١١، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک ئارام یەک پرسیار، باشە بۆ ئەگەر وتارەکەت گواستەوە ڕەوانەشەت سڕییەوە، ئێستا بە نموونە سەیری وتاری باکوو یان گەنجە بکە کە بەستەری وڵاتەکەیان سوورە! AGH (وتووێژ📝) ‏١٠:١٦، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Ahrir: ڕاستییەکەی من لە بابەتی جوگرافی زۆر لاوازم و شارەزاییم لێی نییە. تەنیا داواکەی «بەکارھێنەر:MFTG»م ڕاپەڕاند. ئەو مەبەستی ئەوە بوو دووبارە ئازەربایجان بە ناوەڕۆکێکی تر دروست بکات بۆیە دەبووایە ڕەوانەکەر بەجێ نەھێڵم تا ئەو بتوانێت پەڕەکەی خۆی دروست بکات. ئێستاش تا ھیچ نەبووە لەگەڵ بەکارھێنەر:MFTG ڕێک بکەون و ھەرچیش بە من کرا، لە خزمەتام. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٠١، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە سپاس بۆ کارە بەنرخەکانتان. AGH (وتووێژ📝) ‏١١:٠٤، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢٠:٥٢، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

کۆماپۆل

بەڕێز @Aram ناتوانم کۆماپۆل بەکاربێنم بۆ سڕینەوەی پۆل لەوتارەکان بۆ نموونە پۆلی بەشی ژیاننامە ئەمەوێ ئەو وتارانە بسڕمەوە کە ئامادەبوون بەلام ناتوانم. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٢٤، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad: ڕاستە و بۆ منیش کار ناکات. جارێ کاتم بۆی نییە، بەس ئەرشیڤی ناکەم تا بزانم دەتوانم چیی بۆ بکەم. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٥، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڕینەوە

سڵاو بەڕێز @Aram خەریکی ھەناردەکردنی ئەو مۆدیوول و داڕێژانە بووم کە پێویستمان دەبێت لە ویکیپیدیا لەناویاندا ئەمانەم بەھەڵە ھەناردە کردووە تکایە بیانسڕەوە

زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٣٧، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad: وا بزانم مەبەستت ھاوردەیە نەک ھەناردە. :) کێشە چییە؟ مادام تازە ھاوردەت کردوونە، با ھەر ھەبن. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٢، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تەنھا وام ھەستکرد شتی بێسوود بسڕدرێتەوە بۆ زانستنامەکە باشترە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٢٢، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شاردنەوەی چەند دەستکاریی بێکەڵک

سڵاو کاک ئارام تکایە گەر دەتوانی سەیرێکی ئەو چەند دەستکاریییەی لە مێژووی وتاری مسدا کراوە بکە و تکاشە وەیانشارە، دوو دەستکارین و لەگەڵ پووچەڵ کردنەوەیان دەبێتە چوار جار، گەر نەشتدینەوە بەستەرت بۆ دادەنێم، زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏١٠:٢٠، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Ahrir:  کرا. سێ دەستکاری بوون و شاردرانەوە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٤٥، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢٠:٠٦، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)