شێرکۆ بێکەس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
گەڕاندنەوەی گۆڕانکارییەکی نیاز پاک لەلایەن HosseinHosseinnezhad: ویکیپیدیا:شێواز/ژیاننامە. (تو)
تاگ: پووچەڵکردنەوە
No edit summary
تاگەکان: گەڕێندراوە دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
{{نامەی ڕوونکردنەوە|شێرکۆ بێکەس|‏بێکەس (ڕوونکردنەوە)}}
{{نامەی ڕوونکردنەوە|شێرکۆ بێکەس|‏بێکەس (ڕوونکردنەوە)}}بەکوردی و حەرەبی


{{خاوێنکردن}}
{{خاوێنکردن}}
{{ئاماژەی زیاتر}}
{{ئاماژەی زیاتر}}

وەک پێداچوونەوەی ‏١٣:٠٤، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١

  ئەم وتارە سەبارەت بە شێرکۆ بێکەس نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ‏بێکەس (ڕوونکردنەوە).

بەکوردی و حەرەبی


شێرکۆ بێکەس
شێرکۆ بێکەس و مەزھەری خالقی
ناوی خۆماڵیشێرکۆ فایەق عەبدوڵڵا
لەدایکبوونشێرکۆ فایەق عەبدوڵڵا
(١٩٤٠-0٥-0٢) ٢ی ئایاری ١٩٤٠
سلێمانی،  عێراق
مردن٤ی ئابی ٢٠١٣(٢٠١٣-٠٨-٠٤) (٧٣ ساڵ ژیاوە)
ستۆکھۆڵم،  سوێد
شوێنی گۆڕپارکی ئازادی، سلێمانی
پیشە
زمانکوردی
نەتەوەکورد
خەڵاتە دیارەکانخەڵاتی تۆخۆڵسکی (١٩٨٧)
چالاکی ساڵانی١٩٦٨–٢٠١٣
منداڵەکان
  • ھەڵۆ
  • ھانا
  • ھەڵبەست
  • ھێژا
خزمەکانفایەق بێکەس (باوک)

شێرکۆ بێکەس (لەدایکبووی ٢ی ئایاری ١٩٤٠ لە سلێمانی، عێراق – مردووی ٤ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵم، سوێد) شاعیرێکی کورد بوو. کوڕی فایەق بێکەس بوو، و یەکێک بوو لەو شاعیرانەی کە شیعری ھاوچەرخی کوردیی دامەزراندووە.

ژیان

شێرکۆ بێکەس ڕۆژی ٢ی مەیی ساڵی ١٩٤٠ لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە. شێرکۆ یەکەمین شیعری خۆی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بڵاوکردەوە. ساڵی ١٩٦٨ یەکەمین پەرتووکی شیعری خۆی بە ناوی «تریفەی ھەڵبەست» لە (بەغدا) لە چاپ دا. لە ساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ کۆمەڵێک لە شاعیرانی بەناوبانگی ئەو سەردەمە بانگەوازێکیان بۆ گۆڕانکاری لە شیعری کوردی و بە تایبەت چوون بە لای شیعری نوێی کوردییەوە بڵاو کردەوە.

ساڵی ١٩٨٨ لە وڵاتی سوید خەڵاتی «تۆخۆڵسکی» پێ بەخشرا و شیعرەکانی بە زۆر زمانی دنیا وەرگێڕدا. لە ساڵی ١٩٩٨ەوە ھەتا کۆتایی ژیان، ئەندامی ئەنتەلۆجیای خوێندنی پۆلەکانی ئامریکا و کەنەدا بوو. لە ھەمان ساڵدا بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێی، «دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم» ی دامەزراند.

لە ساڵی ٢٠٠١ ناوەندی چاپ و ڕاگەیاندنی «خاک» خەڵاتی پیرەمێردی شاعیری بە شێرکۆ بەخشی. لە ساڵی ٢٠٠٩دا تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕەدا لە چاپ درا.[١]

شیعر

شێرکۆ بێکەس یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی سەردەمی شیعری نوێی کوردی و ھونەری کوردی بە زمانی شیعری نوێ ناساند. شیعری شێرکۆ زۆرجار باسی لە نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی ئاو و خاک کردووە.[ژێدەر پێویستە]

وەسیەتنامە

من نامەوێت لە ھیچ کام لە گرد و گردۆڵەکەکاندا بنێژرێم کە دیارن و ناویان ئەبرێ، یەکەم لەبەرئەوەی پڕبونەتەوە و دووەم لەبەرئەوەی من حەز بە قەرەباڵغی زۆر ناکەم، من ئەمەوێ ئەگەر سەرۆکی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی شارەکەم ڕێگەم پێبدا و ئەوەم پێ ڕەوا ببینن کە لە پارکی ئازادیدا و بە تەنیشت مۆنۆمێنتەکەی شەھیدانی ١٩٦٣ی سلێمانییەوە بمنێژن، ئەوێ خۆشترە و تەنگەنەفەس نابم، من حەز ئەکەم بە مردویش نزیکی ئەو خەڵکەو ژن و پیاوی شارەکەم و دەنگی مۆسیقا و گۆرانی و ھەڵپەڕکێ و یانە جوانەکانی ئەو پارکە بم. با کتێبخانەکەم و دیوانەکانم و وێنەکانم ببرێن بۆ شوێن مەزارەکەم، با کافتریایەک و باخچەیەکی بچکۆلانە لەو شوێنەدا ھەبێت بۆئەوەی شاعیران و نوسەران و کچ و کوڕی دڵدار ببنە میوانم، من ئەمەوێ لە ئێستەوە بەچاوی خەیاڵ تەماشای ئەو پارکە بکەم و دوای مردنی خۆم ببینم، ئەمەوێ بەدەم چریکەی دیلان و ئەڵڵا وەیسییەکەی مەردان و سرودی خوایە وەتەن ئاواکەیەوە ئاڵای کوردستانم تێوە پێچرابێ و بنێژرێم، من ئەمەوێ لە پرسەکەمدا مۆسیقا لێبدرێت، لەناو مەزارەکەمدا تابلۆی جوانی ھونەرمەندانی شارەکەم ھەڵبواسن، من ئەمەوێ دوای خۆم و بەناوی «بێکەس» ەوە خەڵاتێکی ساڵانە تەرخان بکرێ و بدرێت بە جوانترین دیوانە شیعری ھەڵبژێردراوی ئەو ساڵە و خەرجی ئەم خەڵاتەیش لەو میراتە بدرێ کە جێیدەھێڵم. - شێرکۆ بێکەس

نموونەی ھەڵبەستی شێرکۆ بێکەس

نموونەی یەکەم

لە لای ئەوان
لە پشت ھەموو پیاوێکەوە ژنێک ھەیە
دەس بە مۆم و دەس بە کتێب و ڕۆژنامە و
بە شمشاڵ و بە کەمانچە و
دەس بە شەوبۆی خۆشەویستی
لە لای ئێمەش
لە پشت ھەموو ژنێکەوە پیاوێک ھەیە
دەس بە مار و بە بلۆک و بە دڕکەزی و
بە بەردەکانی تەڵاق و
دەس بە خوێنی مەرگدۆستی

نموونەی دووەم

وێنەیەک

چوار منداڵی..
تورک و فارس و
عەرەب و کورد
بە ھەر چواریان
وێنەی پیاوێکیان دروستکرد
یەکەم: سەری
دووەم: دەستی
سێیەم: لەشی و قاچەکانی
چوارەم: چەکی
کردە شانی!

بەرھەمەکان

شیعر

  • تریفەی ھەڵبەست، شیعر، ١٩٦٨
  • کەژاوەی گریان، شیعر، ١٩٦٩
  • کاوەی ئاسنگەر، شانۆنامەی شیعر، ١٩٧١
  • من تینوێتیم بە گڕ ئەشکێ، شیعر، ١٩٧٣
  • ئاسک، شانۆنامەی شیعر، ١٩٧٦
  • کازیوە، پۆستەرە شیعر، ١٩٧٨
  • دوو سروودی کێوی، شیعری درێژ، ١٩٨٠
  • ڕووبار، چیرۆکە شیعر، ١٩٨٣
  • کەشکۆڵی پێشمەرگە، شیعری موقاوەمەت، ١٩٨٤
  • داستانی ھەڵۆی سوور، قەسیدەی درێژ، ١٩٨٥
  • ئاوێنە بچکۆلەکان، کورتە شیعر، ١٩٨٦
  • تەمتوومان، شیعری ددێژ، ١٩٨٨
  • دەربەندی پەپوولە، شیعری درێژ، ١٩٩١
  • ئافات، شیعر، ١٩٩٣
  • مێرگی زام، مێرگی ھەتاو، شیعر، ١٩٩٦
  • بۆننامە، قەسیدەی درێژ، ١٩٩٨
  • چراکانی سەر ھەڵەمووت، پەخشان، ١٩٩٩
  • نسێ، ١٩٩٩
  • ژنێک و دوو پیاو، ٢٠٠٠
  • ژن و باران، ٢٠٠٠
  • ڕەنگدان، ٢٠٠١
  • ئەزموون، ٢٠٠١
  • لە چلەی چلچرایەکدا، ٢٠٠١
  • پیاوێ لە دارسێو، ٢٠٠٢
  • خۆم؛ ئەو وەختەی باڵندەم، ٢٠٠٢
  • پاییزە میوان، ٢٠٠٢
  • کوکوختیە بزێوەکە، ٢٠٠٣
  • گۆڕستانی چراکان، ٢٠٠٤
  • ئێوە بە خۆشەویستیم ئەسپێرن، ٢٠٠٤
  • سروودە بەردینەکان، ٢٠٠٥
  • کورسی، ٢٠٠٥
  • لە گوڵەوە ھەتا سووتوو، ٢٠٠٦
  • حەفتا پەنجەرەی گەڕۆک، ٢٠٠٧
  • کتێبی ملوانکە، ٢٠٠٧
  • تۆ ئەتوانی بە قومێ ماچ بمخەیتەوە ھەڵقوڵین، ٢٠٠٧
  • زێ و زنە، ٢٠٠٨
  • تەون، ٢٠٠٩
  • ھەست و نەست، ٢٠١٠
  • ئێستا کچێک نیشتمانمە، ٢٠١١
  • ئەسپێک لە پەڕەی گوڵاڵە، ٢٠١٢
  • خێراکە مردن خەریکە بگات، ٢٠١٣
  • نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش، ٢٠١٣
  • مەرایا ساغیرە، وێنەکراوی فواد عەلی، ١٢٥ پەڕە، چاپی الاھالی، دیمەشق، سوریا ١٩٨٨
  • سما سپێگلار: دیکتەر ١٩٧٨–١٩٨٩، نۆرسبێرگ، چاپخانەی کوردستان، ١٩٨٩.ISBN 91-87096-05-6

ڕۆمان

پیرەمێرد و زەریا، ئێرنست ھێمینگوەی، وەرگێڕان، ڕۆمان، ١٩٨٢

  • خاچ و مار و ڕۆژژمێری شاعیرێ، ڕۆمانە شیعر، ١٩٩٨

سەرچاوەکان

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان