لێدوانی بەکارھێنەر:Aram: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏Tech News: 2021-37: بەشی نوێ
تاگ: پەیامھێنی بەکۆمەڵ
ھێڵی ٤٣٩: ھێڵی ٤٣٩:


کاک ئارام بۆ بەشی یەکەم ھەر قسەی ئێوە دروستە (وەک: لەجیاتی '''مەکتەب''' و '''مەدرەسە''' بڵێ '''قوتابخانە''')، بەڵام بە بەشی دووەم پێت چۆنە «یان» بەکاربەرین (وەک: لەجیاتی '''جەوان''' بڵێ '''گەنج''' یان '''لاو''')؟ [[بەکارھێنەر:Ahrir|<span style="font-family:Cursive; color: #10C1FF; Background: White; font size:13px;">AGH</span>]] <sub> ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Ahrir|<span style="color:#ffd700; Background:White">'''وتووێژ📝'''</span>]])</sub> ‏١١:٤١، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
کاک ئارام بۆ بەشی یەکەم ھەر قسەی ئێوە دروستە (وەک: لەجیاتی '''مەکتەب''' و '''مەدرەسە''' بڵێ '''قوتابخانە''')، بەڵام بە بەشی دووەم پێت چۆنە «یان» بەکاربەرین (وەک: لەجیاتی '''جەوان''' بڵێ '''گەنج''' یان '''لاو''')؟ [[بەکارھێنەر:Ahrir|<span style="font-family:Cursive; color: #10C1FF; Background: White; font size:13px;">AGH</span>]] <sub> ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Ahrir|<span style="color:#ffd700; Background:White">'''وتووێژ📝'''</span>]])</sub> ‏١١:٤١، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
:{{وب|Ahrir}} ڕەنگە ئەمە باشترە بێ: لەجیاتی '''جەوان'''، '''گەنج''' یان '''لاو''' بڵێ. ھەست دەکەم وا باشتر بێ. گەر نا ئەوەی خۆتان پێشنیارتان کرد، ئەوە دانێن. بەس یەک تێبینیم ھەبوو. ئەم داڕێژە وا چاکترە وەک سندووقێکی بەکارھێنەر مامەڵەی لەگەڵ نەکەین و بچێتە سەر [[داڕێژە:کوردیبێژ]] چونکە لە سندووقی بەکارھێنەر ناچێت. حەز دەکەی گەر گواستیشتەوە، ڕەوانەکەر بەجێ بێڵە. ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|<span style="font-family:Cursive; color:yellow; Background:Black; font-size:13px;">'''ئارام'''</span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|<span style="color:black; Background:yellow">'''وتووێژ💭'''</span>]]</sub> ‏١١:٢٥، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)


== نیشانی بەڕێوەبەرایەتی ==
== نیشانی بەڕێوەبەرایەتی ==

وەک پێداچوونەوەی ‏١١:٢٥، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١


بە خێر بێیت بۆ پەڕەی لێدوانەکەم!

ئەم پەڕە دوایین جار لەلایەن Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) دەستکاری کراوە ٢ ساڵ لەمەوبەر. (کاتگرەوەکە نوێ بکەوە)
بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە







Invitation for Functionary consultation 2021

Greetings, Admins of the emerging community,

I'm letting you know in advance about a meeting I'd like to invite you to regarding the Universal Code of Conduct and the community's ownership of its future enforcement. I'm still in the process of putting together the details, but I wanted to share the date with you: 10/11 July, 2021. I do not have a time on this date yet, but I will let you soon. We have created a meta page with basic information. Please take a look at the meta page and sign up your name under the appropriate section.

Thank you for your time.--BAnand (WMF) 15:14, 10 June 2021 (UTC)

پۆلەکان

دەمباش Aram, بۆچی ئەم پۆلانە دەسڕیتەوە کە من دامناون؟ [1][2] —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:٥٣، ١٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش @Sakura emad:، پۆلی کەڵەکەبووی بەڕێوەبەرایەتی نابێت بەدەست زیاد بکرێت. بۆ زیادکردن دەبێت داڕێژە:کاری ماوەی بەڕێوەبەر بەکاربێنیت. بڕوانە پۆل:پەڕەکان بۆ سڕینەوەی خێرا کە ١٠ پەڕە بۆ کەڵەکەبوون دیاری کراوە و ئێستا ١٣ پەڕەی تێدایە، و دەبینیت کە داڕێژەکە دەرکەوتووە و پۆلەکەش بە پۆلی کەڵەکەبووی بەڕێوەبەرایەتی زیاد کراوە. گەر ژمارەکە کەمتر بێت لە ١٠، ئەوا داڕێژەکە دەشاردرێتەوە لە پۆلی کەڵەکەبووی بەڕێوەبەرایەتیش نامێنێت. ڕوونە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٠٦، ١٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٢٣، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ویکیپیدیا

سڵاو Aram هەر ویکیپیدیایک دەبێ چەند وتاری بێت تا بە ویکی حیساب ببێت؟ بۆ نموونە ئێستا ویکیپیدیای کوردی باشووری ٥٨٥ وتاری هەیە دەبێت بێتە چەند وتار تا وەکوو سۆرانی، ویکیپیدیا حیساب بکرگێت؟ DK2 (لێدوان) ‏٠٧:٥٩، ١٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Danial2703kurdistan: پێم وا نییە ژمارە دیاری کرابێت. ئەوەندەی بزانم دەبێت لە یەک کاتدا بە لایەنی کەمەوە ٣ بەکارھێنەری چالاک کار لە پڕۆژەکە بکەن. کە گەیشتە ١٬٠٠٠ وتار، قسە لەگەڵ تیمەکەیان بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤١، ١٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Danial2703kurdistan، @Aram، ببورن بۆ تەداخول کردن، بۆچی وتارەکان سەرچاوەی نییە (ئەوەنەی بینیم) ؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٣:٤١، ١٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: من خۆم کارم لەو پڕۆژەیە نەکردووە، بەڵام بەڕاستی دانەنانی سەرچاوەکانی وتارەکان، دەبێتە خاڵێکی لاوازی پڕۆژەکە و ئەگەری سەربەخۆنەبوونی پڕۆژەکە زیاد دەکات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٣، ١٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Danial2703kurdistan تکایە ئەم تێبینیە وەرگرە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤١، ١٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurdbuddha ئەم بەڕێزەش لەوێ دەبینم کاری تێدا دەکات ھیوادارم ئەم خاڵە جێبەجێ بکەن. چونکە ویکیپیدیا زانستنامەیە یەکێک لە گرنگترین شتەکان پشت بەستنە بەسەرچاوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤٢، ١٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Sakura emad: ببوورە درەنگ وەڵامم دایەوە لەبەر ئازاری ددانم ئەم چەند ڕۆژە نەمتوانی لەسەر ویکی بم، ئەم پرسیارە باشتر @Paraw: وەڵامی بداتەوە ئەو ماوەیکی زۆرە لە ویکی کەڵھوڕی بەشداری دەکات. DK2 (لێدوان) ‏١٣:٠٢، ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو بەڕێزان. من ماوەیەکی زۆرە لەسەری ویکیپیدیای کوردیی باشووری کار دەکەم. کێشەی ئەو پرۆژەیە ئەوەیە کە بەکارهێنەری چالاکی نییە و ئەو بەکارهێنەرانەش کە تا بە ئێستاکە بەشداریان کردووە دیتر چالاک نەماون و لەلایەکی دیکەش شارەزای کوردیی باشووری نەبوونە. ئەگەر کەسێک بیهەوێت لەو پرۆژەیەدا چالاک بێت ئەمن ئامادەم هەموو جۆرێک یارمەتیی پێوە بدەم. لەگەڵ ڕێزم.پەڕاو (لێدوان) ‏٢٠:٥٢، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Paraw: من تا ڕادەیەک (زۆر نا) دەتوانم بە باشووری بدوێم و تێش بگەم، بەس بەخوا ئەم کارانە ھیی کەس و دوو کەس نین. ئێمەش لە لایەکی تر و چەند جارێک لە ویکیفەرھەنگ خەریک بووین، بەس بەخوا لەبەر کەمیی بەکارھێنەر و نەتوانین بۆ تەرخانکردنی کاتێکی باش بۆی، کارەکە پەکی کەوت بە ئێستاشەوە. بەجددی کەمیی بەکارھێنەر گرفتەکەیە. خۆزگە دەمتوانی کارێکی بۆ بکەم، بەس بەڕاستی تەمەنیشمان بەشی ئەوە ناکات ھەر ئەم چەند کەسە خەریکی ئەو گشتە کارە بین. :( ئەم کارانە دەبێت بە گرووپێکی باش بکرێن. وەک ویکیفەرھەنگی زازاکی؛ دوای ئێمە دەستیان پێ کرد و بە ماوەیەکی زۆر کەم دروستیشیان کرد. ئێستا بەردەستە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٦، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @پەراو من بەشداری دەکەم گەر یارمەتیم بدەیت لە شێوەزارەکە سپاس. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٣:١٦، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بریا کۆمەڵێکی ویکی کوردی مان ھەبا، لە ھەموو زارەکان (کورمانجی، زازاکی، سۆرانی، کەڵھوڕی و ھتد) تاوەکوو لە فریای یەک گەیشتباین. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٣:١٦، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

یارمەتی لە ویکی، بەکارهێنەری نوێ

سڵاو کاک ئارام. من پێشتر زۆر لە ویکی نازانم، بەڵام ئێستا بابەتی کاتنامەی دهۆکـم وەرگێڕا لە ئینگلیزیوە کە برادەرێک داوای کردبوو، جا ئەگەر ئەرک بکێشن هەڵەکانم پێ بڵێن هەتا جاری تر دووبارەیان نەکەمەوە سپاستان ئەکەم، ئاگادارییەکم بۆ هات باسی کیبۆردی ستانداردی ئەکرد، من تەختەکلیلی کوردئایتی گرووپ و ویندۆز بەکار ئەهێنم.Daniel abdullah (لێدوان) ‏١٨:١٦، ١٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Daniel abdullah: پێشەکی سپاستان دەکەم کە بەدەم داواکەی ئەو بەکارھێنەرەوە چوویت و دەستەکانت خۆش بن! بەگشتی وتارەکە باش بوو ھەڵەیەکی وام تێیدا بەدی نەکرد. خۆشم ھەندێک دەستکاریم تێیدا کرد. بۆ مەسەلەی تەختەکلیلەکەش، ئەوە بەزۆری کێشەی پیتی ھائە کە ھەمانە چونکە لە ویکیپیدیا ھائێکی تر بە ستانداردی کوردی دانراوە. بۆ تێگەیشتن لەم باسی کێشەی ھائە، بروانە ئێرە. لەگەڵ سپاسی دووبارەی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٦، ١٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس، هیوادارم سوودێکم گەیاندبێت و بۆ تەختەکلیلەکەش هەوڵ ئەدەم هی ویندۆز بەکار بهێنم، ڕەنگە بێ کێشەتر بێت. Daniel abdullah (لێدوان) ‏٢٠:٢٢، ١٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Daniel abdullah: سپاس بۆ ئێوەش و بەدڵنیایییەوە گەیاندووتانە! بەداخەوە، ھائەکەی ویندۆزیش ھەمان ھائە عەرەبییەکە نەک ئەوەی ویکیپیدیا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٥، ١٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٩:٢٥، ١٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)

بارکردن

کاک ئارام ماندوو نەبییەوە؛ کێشەیەکم هەیە: نازانم وێنەی ئەو وتارانەی کە ڕووبەرگ و پۆستەر نین لەکوێ هەڵگرم کە نەسڕدرێنەوە یان ئەسەن لەکوێیان بار بکەم؛ سەرەدەری لێ دەرناکەم، هەرچی ڕێنوێنی و نموونەش چاو لێ دەکەم بێفایدەیە. Keenîî (لێدوان) ‏١٩:٣١، ١٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Keenîî: خۆتان ماندوو نەبن! ھەرچەندە من خۆشم ھێندە کاری بارکردن ناکەم، بەڵام دەتوانیت بە نموونە ڕوونی بکەیەوە کە مەبەستت چ جۆرە پەڕگەیەکە؟ ڕەنگە واش باشتر بێت کە جاری داھاتوو بۆ بابەتی پەڕگە و مۆڵەتنامەکان لەگەڵ بەکارھێنەر:Kushared بدوێن چونکە بەڕاستی من شتێکی وایان لێ نازانم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٥، ١٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ نموونە کەسایەتییەکان. کاک محەممەدیش دەستی خۆش بێ کەڕەتێکی بۆی ڕوون کردمەوە چۆناوچۆنە بەڵام ئەحان بۆ ئەو بەشە تێدا ماومەوە. Keenîî (لێدوان) ‏٢١:٥٩، ١٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Kushared: دەتوانیت ھاوکاریمان بکەیت؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٢، ١٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو، بۆ ئەوەیان دەبێت خۆمان خاوەنی وێنەکە بین بە کامێرای خۆمان، یانیش داوا لەو کەسە بکەین خۆی بۆ مانی باربکات. یان دەتوانیت وەک ئەمەش وێنە باربکەیت کە لە کەناڵی تەلەفزیۆنیی وەرگیراوە، بەڵام وێنەکە دەبێت وەک ئەو نموونەی دامنا بچووکی بکەیتەوە تاکوو کۆپی ڕایت نەیگرێتەوە، واتە ئەگەر وێنەی کەسێک بێت ئەوا تەنیا وێنەیەکی بچووکی سەری دەبێت باربکرێت نەوەک وێنەکە بە گەورەیی. Kushared (لێدوان) ‏١٢:٠٢، ١٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەدی کاک محەممەد @Kushared: بۆ بۆ نموونە ئەوەیان جۆرێکی دیکەیە؟ چکۆلە نەکراوەتەوە و ئەو کورتەیەی کە دەبێت پڕیشی کەیەوە فەرقی هەیە. Keenîî (لێدوان) ‏٢١:١٠، ١٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تەنها بۆ سەرچاوەی ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا ئەوە دەکرێت یان وەک ئەوان کە لەخوارەوە کۆپی ڕایتیان نەنووسیبێت نموونە ئەو وێنەش دیارە Public domain لەسەرە وتاە فرییە، وە بۆ ماڵپەڕی ئەوان ئەگەر بە گەورەییش باری بکەیت کێشەی نییە چونکە خۆیان ڕێگەیان داوە وێنەکانیان بەکاربهێندرێت وە دەتوانیت لە ویکیمیدیا کۆمۆنز ئەپلۆدی بکەیت بۆئەوەی لە هەموو ویکیپیدیاکان بەکاربێت وەک ئەمە. Kushared (لێدوان) ‏٠٦:٠٩، ١٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زەحمەتت کێشا کاک محەممەد @Kushared: سپاس حاڵی بووم. کاک ئارام دەستی تۆش خۆش. Keenîî (لێدوان) ‏٢٢:١٤، ١٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

توێنکل

سڵاو بەڕێز ئارام ئەمەوێت شتێک بۆ توێکل زیاد بکەیت

ئەمە قسەکەمە
ئێرە
سپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٢٦، ١٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad:  کرائارام وتووێژ💭 ‏١١:٥٣، ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر زۆر سوپاس 🌸 —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:١١، ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Smiley شایەنی نییە!ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٥٥، ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

undefined page

سڵاو بەرێز ئارام سەیرێکی ئەم وێنەیە بکە. Undefined Right CKB Wikipedia feedback —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٥٣، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram بۆچی ئەم کێشەیە چارەسەر نەکرا سپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٢:٢٣، ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: ئاگام لەم پەیامەت ھەبوو. من پێشتر کارم لەسەر ئەو ئامرازە نەکردووە و گەشەپێدەری نیم، بەڵام پەیامێکم بۆ پەرەپێدەرەکەی ناردووە و چاوەڕێی وەڵامم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:١١، ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەڵەیەک لە ئامرازەکان و توێنکڵ

چارەسەر کرا

ھیوادارم تەندروست بیت

ئامانج: توێنکڵ، خێراپۆل
ڕوونکردنەوە: پێشوو تر کە تاگی {{بێپۆل}}م بەکاردێنا لەدوای زیادکردنی پۆلێک خۆگەرانە دواتر ئامرازەکە خۆی داڕێژەی بێ پۆلی دەسڕیەوە بەڵام ئێستا وانییە دەبێت کردارەکە بەدەست بکرێت!
کێشە: ١.کاتە بەنرخەکانم دەڕوا، ٢.بێزارکەرە
خستنەڕوو: ((جیاوازی|داڕێژە زیادکرا)) ((جیاوازی|پۆل زیادکرا))
سپاس بۆ چارەسەرکردنی 🥰 —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٤:٢٥، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کێشەیەکی بچووکی تریش (edit summary) دەنوسرێت خێراپۆل کە کلیکی لەسەر دەکەم دەگوازرێمەوە بۆ ویکیپدیای ئینگلیزی لەناوەوەی ویکی سۆرانی وپ:خێراپۆل ھەیە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٤:٢٨، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Sakura emad:  چارەسەر کرا! زۆر سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت! ئەوە پەیوەندیی بە توینکڵەوە نەبوو. بەھەرحاڵ، ئێستا لەکاتی زیادکردنی پۆلێک تاگی بێپۆل دەسڕێتەوە و بەستەری کورتەی دەستکارییەکەشم گۆڕی. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٤، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
🥰🌸 سوپاس بۆ جێبەجێکردنی داوایەکەم و ڕاگرتن و بەرزکردنەوەی کوالێتی ویکیپیدیای کوردی Admin-Crat و بەڕێوەبەرایەتی کردنی بە شێوەیەکی چالاکانە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٥:٢٣، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چالاکیی منیش بەھۆی ئێوەوەیە و زۆر جار ئێوە من لەو کێشانە ئاگادار دەکەنەوە. سپاسی چەندبارە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٥، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دروستکردنی دەروازە

سلام عليكم@Aram: دەمەوێت دەروازەی مێژووی ئیسلام دروست بکەم، چۆنیەتیی دروستکردنی دەروازە چۆنە. مامۆستا (لێدوان) ‏١٧:٢٢، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وعلیکم سلام @مامۆستا:، دەبێت مەبەستت ar:بوابة:التاريخ الإسلامي بێ. ڕاستییەکەی لە ئێستادا ھیچ پەڕەیەکی ڕێنمایی بۆ دروستکردن و دەستکاریکردنی دەروازەکان نییە. دەتوانیت ھەر لەڕێگەی یەکێک لە دەروازە باشەکانی تر بۆ نموونە دەروازە:ماتماتیک ئەو دەروازەیەی دەیڵێی، دروستی بکەیت. پێم وا بێ دەتوانیت و ھیچ گرانییەکی وای تێدا نییە. لە شوێنێکیش پەکت کەوت، من و بەکارھێنەرانی تر لێرەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٧، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Translation request

Hello.

Can you translate and upload the articles simple:State Border Service of Azerbaijan and simple:Azerbaijani Land Force in Sorani Kurdish Wikipedia?

Yours sincerely, Multituberculata (لێدوان) ‏١٧:٤٦، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Hello @Multituberculata:, I'd like to be honest. I'm not a very active user to translate and create articles. I hope these users can help. @Ahrir، Sakura emad، و Danial2703kurdistan:. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٨، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Thank you for the recommendation. Multituberculata (لێدوان) ‏١٨:٢٢، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Hello dear @Multituberculata: i'm writing one of them right now and i've planned to complete the both —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:٢٤، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏٢١:٥٦، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)

Read-only reminder

A maintenance operation will be performed on Wednesday August 25 06:00 UTC. It should only last for a few minutes.

Also during this time, operations on the CentralAuth will not be possible (GlobalRenames, changing/confirming e-mail addresses, logging into new wikis, password changes).

For more details about the operation and on all impacted services, please check on Phabricator.

A banner will be displayed 30 minutes before the operation.

Please help your community to be aware of this maintenance operation. سپاس!

‏٢٠:٣٣، ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)

داڕێژەی ڕۆمانە کوردییەکان

کاک ئارام کووی. زەحمەت نەبێت باسی داڕێژەی ڕۆمانە کوردییەکانم بۆ بکەن، وەکوو داڕێژە:فیلمە کوردییەکان. هەیە؟ ئەگەر هەیە کوا؟ ئەگەر نیشە چۆنی ساز کەم؟ Keenîî (لێدوان) ‏٢١:٤٠، ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە ئێوەی ئازیز @Keenîî:! لە خوا بەزیا بێ باشم. ئەی ئێوە؟ ڕاستییەکەی گەڕانێکم کرد و ھیچ ئەنجامێکم نەدۆزییەوە. کەواتە ھێشتا نیمانە. بۆ دروستکردنی، کرتە لە داڕێژە:ڕۆمانە کوردییەکان بکە و ناوەڕۆکی داڕێژەی فیلەمە کوردییەکان بخە ناو داڕێژەکە، و تەنیا دەقەکان بگۆڕە. بۆ ھەر چەشنە پرسیارێکیش لێرەم. :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٤٦، ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خۆش بی منیش باشم سپاس. کاک ئارام تووخدا چاوێکی لێ دەکەی زەحمەت نەبێ، هەڵە و شتم تێدا نەکربێ. Keenîî (لێدوان) ‏١٩:١٠، ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Keenîî: دەستتان خۆش بێ و یەک دەنک عەیبی نییە. بەس یەک تێبینیم ھەبوو. پێم باشە کە ھەردوو داڕێژەکە تۆزێک فراوان کران، دەرھێنەر و ڕۆماننووسەکان جیا بکرێنەوە، بەڵام بۆ ئێستا با ھەر وا بن تا کاتی خۆی دێت. تەواو، بمێنن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٧، ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ هەرچی بێ ئەمن لە خزمەتدام. ئەدی کاک ئارام دەنک بە دەنک زیادی کەم بە وتارە پێشووەکان؟ Keenîî (لێدوان) ‏١٩:٣٥، ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Keenîî: زۆر سپاس بۆ تێکۆشانەکانت! وەڵڵا با بە دڵی خۆت بێ. گەر حەز دەکەی، من زیادیان دەکەم و گەر نا خۆت زیادیان بکە. من بیکەم، بە بۆت و بە خولەکێک دەیکەم. ئیتر بڕیار لای ئێوەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٩، ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەو خودایەی لەبەرم گران نێ بەڵام دەترسم دوایین گۆڕانکارییەکان زۆر شلۆغ کەم (: Keenîî (لێدوان) ‏٢٠:٢٤، ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Keenîî:  کرا. زۆر سپاس کە ڕەچاوی پەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکان دەکەیت و ماندوو نەبیت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢١، ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چارەسەر کرا

سڵاو ویستم بڵێم ئەم ئامرازە چیتر کارناکات و کاریگەری نییە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٤:٢١، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad: چارەسەر کرا. زۆر سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٥، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
😊 —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٢٤، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەکارھێنەرە نوێییەکان و مافی بارکەر

سڵاو بەرێز ئارام ھیوام تەندروستیتە

ڕوونکردنەوە
ئەمەوێ تێبینیەک لێرە بنووسم ھەرچەنە تۆ ئەو بیرۆکە نایابەت بۆ دروست کردم  زۆر سوپاس!، ویستم ئەوە بگەیەنم تکایە با بەکارھێنەری نوێ سەرەتا پێش ئەوەی لە داواکردنی مافی بارکەر داوای ماف بکات، داوای لێ بکرێت بەشداری بکەن لە پڕۆژەی ویکیپیدیا:داواکاریی بارکردنی پەڕگە، لێرە ١. بەکارھێنەر فێری ئەوە دەبێت پەڕگە لە ویکیپیدیا چۆن باردەکرێت و شێوازی بارکردن چۆنە، ٢.گەر ڕەت کرایەوە ھۆکاری ڕەتکردنەوەکە دەزانێت، وە ھەم پراکتیزێک دەبێت بۆ بارکەرە نوێیەکان، ئەوانەی تازە مافەکەیان وەرگرتووە داوایان لێ بکەی لەو پڕۆژەیە بەشداری بکەن و یارمەتی بەکارھێنەری نوێ بدەن لە ھێنانی وێنە بۆ ویکیپیدیا
ئەنجام
  1. ئەمە وەک (Cycle) ێکی لێدێت بەکارھێنەری نوێ فێردەبێت مافەکە چۆن کاردەکات پاشان داوای مافەکە دەکات و یارمەتی کەسێکی نوێتری پێ دەدات، وە کەسە نوێیەکە دوبارە وەک یەکەم بەکارھێنەری خاوەن ماف فێردەبێت :-)
  2. بەکارھێنەران بە گشتی ھەلی ئەوەیان بۆ دەرەخسێت ئەو وتارانەی وێنەیان نییە وێنەی بۆ زیاد بکەن.

بەم شێوەیە ئەو ئامانجەی پڕۆژەکەی لەسەردامەزراوە دێتەدی کە باشترکردنی کوالێتی وتارەکان دەبێت، وەک ئەوەی ویکیپمیدیا دەیکات و خەڵاتی بۆ دادەنێت. سپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٤:٥٦، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad: بیرۆکەکەم بە لاوە جوانە، بەڵام بە تەنیا ناتوانم بڕیار لەسەر ئەوە بدەم. دەبێت لە ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت) باسی ئەمە بکەیت چونکە ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر سیاسەتی ویکیپیدیا ھەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٩، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا ((ئێرە)) —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٠٧، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێشنیاری توێنکڵ

سڵاو بەڕێز ئارام تکایە ئەم ڤێرشنە زیاد بکە زۆر بەسوودە، ١.کاتە بەنرخەکان دەگەڕێنێتەوە، ٢. کارە وەڕسکەرانەی بەدەست دەکرێن بە توێنکڵ بە چەن چرکەیەک دەکرێت —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٠٥، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نەکرا ببوورە، بەڵام کارکردن لەسەر توینکڵ زۆر ئاڵۆزە! ڕەنگە لە ئایندە لەگەڵ ئێپین بتوانین دەستێکی تێ خەین. تکایەکیشم ھەیە کە بۆ جارەکانی داھاتوو، پەڕگەکان لەسەروو لێدوانەکەت و لای چەپ دانێ نەک بیخەیتە نێو دەقەکانی لێدوانەکەت یان لێدوان و واژووەکەتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٣، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad:ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٦، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشەی ناوی مانگەکان!!

سڵاو...

کاکە ئارام چۆنی باشی چاکی باشە ئەوە مانگەکان بۆ وا تێکچوون و ماناکانیان گۆڕاوە و هەمان شێوە وەرگێڕانی پیتی بۆ کراوە لای من وایە یان بە گشتی نازانم!!

باشە زۆر سەیرە ئەو ناوی مانگانە من دڵنیام لە هیچ پارچەیەکی کوردستان بەکار نایەت و هیچ کەسێکی کورد بگرە هەر لێشی تێناگات ئیتر نازانم بۆ وا لێرە لە ویکیپیدیا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە کە شتێکی زۆۆۆۆر نامۆ و هەڵەیە و پێویستە دەسبەجێ بکرێتەوە بەو شێوەی ئێمەی کوردی(باشوور) بەتایبەت لە ژیانی ئاسایی و ڕۆژانەدا بەکاری دێنن بۆ نووسینی ناوی مانگەکانی ساڵی زایینی.

نموونە: مانگی هەشت ناوەکەی ئاببب ـە کەچی کراوە بەو شێوە هەڵەیەیی وەرگێڕانی بۆ کراوە لە لاتینی و نووسراوە ئۆگۆست !!

تێبینی: بۆیە نوسیومە ئاببب تا شێوەکەی نەگۆرێ بۆ ئوگست :/

ئەوەی سەری لێ دەرناکەم و نازانم بۆچی وایە من لە ووتارەکانی خۆمدا ناوە درووستەکەم بەکارهێناوە بۆ نمونە بۆ مانگی دوو (شوبات) ـم بەکارهێناوە کەچی لەکاتێکدا ووتارەکە بڵاو ئەکەمەوە بە خۆکاری ئەگۆرێت بۆ ( فێبراووری ) کە شتێکی زۆۆۆر نابوت و ناشرینەو هیچ کەسێک بەکاری نایەنێت و پێی ناونوسێ بۆ مانای ناوی مانگی شوبات -ــــــــــــ-

هیوادارم وەڵامێکی قایلکەرم بدەیتەوە وەک پێشتری لێ بکرێتەوە تکایە ...

ڕێزم هەیە بۆت.... GoRaN909 (لێدوان) ‏٢٣:٢٠، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @GoRaN909: زۆر سپاس، من باشم. سەبارەت بە پرسیارەکەت، لە ویکیپیدیا ئەوەمان یەکلایی کردووەتەوە کە بۆ ناوی مانگەکان، ناوە کوردییەکان بەکاردێنین. بڕوانە ویکیپیدیا:شێواز/ڕێکەوت و ژمارەکان. دەبێت تۆ لە ئامرازەکانت ئەو ئامرازەی گۆڕینی ناوی مانگەکانت چالاک کردبێت. بۆ ناچالاککردن بڕۆ بۆ ئامرازەکانت، بەدوای ئامرازی «گۆڕینی ناوی مانگە سریانییەکان بۆ مانگە ئینگلیزییەکان» بگەڕێ، ناچالاکی بکە و پاشەکەوتی بکە. چێژ لە ناوە کوردییەکان وەرگرە! :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٨، ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ مانگە کوردییەکان شتێکی زۆۆر باشە و گونجاویشە کە کردوتانە بە بنەڕەتی دەستان خۆش ، بەس لای من زۆر ناخۆش بوو شەڵا خەرمانان و گەلاوێژ بوونایە بەس گۆڕابوون بە ئۆگەست و جانێوەری و دیسەمبەرو شتی وا زۆر نا مورتاح بووم پێی دەستخۆش چاکم کردەوە خۆم دەستکاریم کردبوو ئێسە تەواوە :) GoRaN909 (لێدوان) ‏٢١:٣١، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داڕێژە ھەستیارەکان

سڵاو بەڕێز ئارام ھیوام تەندرستیتە

بابەت: ئاگاداری نووسین بۆ داڕێژەکانی ویکیپیدیا

ڕوونکردنەوە

ئەمەوێت ئەم ئاگادارییە بۆ دارێژە ھەستیارەکانی ویکیپیدیا دابنیم ویستم وەک ئەوەی ئێستا لە داڕێژەیەک جێگیرکراوە، وییستم بیرورای تۆشی لەسەر بزانم.
ئەنجام
ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەران، باشتر سەلامەتبووونی داڕێژە[١]

 زۆر سوپاس!

سەرچاوەکان

  1. ^ کاتێک بەکارھێنەران ئاگادارییەکە دەخوێننەوە، ١.دەکرێ باشتر بزانن لەسەر داڕێژە، ٢.بۆیان دەردەکەوێت ئەمە پەڕەییەکی ھەستیارە، ٣.ئەگەر بەمەبەستی تاقیکردنەوە ھاتبن ئاگادارییەکە خۆڵەپەتانێی ویکیپیدیایان پێ دەناسێنێت

—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٧:١٥، ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad: سپاس، پێش ئەوەی وەڵامت بدەمەوە، یەک داوام لێت ھەیە. تکایە بۆ لێدوانەکانی داھاتوو ھەوڵ بدە ئەم شێوازی ڕەنگکردن و تۆخکردن و گەورەکردنی دەقانە تەرک بکە یان ھەندێ جار ھێڵ و بەشی نوێی زۆر دروست دەکەیت! ھەندێ جار ناگەمە بنی بەشەکە. :) ھەر ئاسایی بنووسە. دەتوانیت ئەو دەقەی لە داڕێژە:سەرچاوەکانی وتووێژ نووسیوتە ھەر لەناو لێدوانەکەت بەشێوەیەک جێی بکەیتەوە. ئەسڵەن داڕێژەی سەرچاوەکانی وتووێژ بە فیعلی بۆ سەرچاوەیەکە لە وتووێژ نەک ڕوونکردنەوە. ئێستا بۆ مەسەلەکەت، مەبەست لە داڕێژەی ھەستیار کامەیە؟ ھەر داڕێژەیەک ھەستیار بێت، دەپارێزرێت. یان مەبەستت لەوەی کە وتت «ویستم وەک ئەوەی ئێستا لە داڕێژەیەک جێگیرکراوە» چییە؟ بەگشتی مەبەستت ئەوەیە کە تەواوی ناوەڕۆکی ئەو ئاگادارییە بەکاربێنین؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٣، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە درێژی بەڕێز @Aram شێوازی ڕوونکردنەوەیە من بە پێویستم زانی لە ڕوانگەی خۆمەوە لەوانەیە ھەنێک شت زیادەڕەووی تیا کرابێت بمبورە، وە زۆر ئاساییە سەرچاوەکانی وتووێژ بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر بەکاربێنین ئەمە وەک تێبینی لێدێت reflist name="???" لە وتارەکانیش ئەم تێبنییانە دەدەین، ئەمە بۆ ئەوەیە زیاتر ووتەکان ڕوونتر بن، گەر بەکارھێنەرێک ویستی لەسەر خاڵێک لە قسەکان زیاتر بزانێت وە خۆمیش زیاترم لە مێشک بوو لە بەشی ڕوونکردنەوە زیاتر دەنووسم گەر تێگەیشتی لە قسەکە مەرج نییە بتەوێ سەرچاوەکان بخوێنیتەوە، بۆ مەسەلەکە داڕێژە ھەستیارەکان گشت ئەو داڕێژانەن کە لە ویکیپیدیا بەکاردەھێنرێن و گەر دەستکاری لە ناوەڕۆکیان بکرێت ئەکرێت لە چەندین پەڕ ئەو گۆرانکارییە بمێنێتەوە جار وا ھەیە ئەکرێ سەدان بۆ ھەزاران پەڕ تووش ببێت ئەسلەن ھەرخۆی پێویستیشە ئاستی بەرزکردنەوەیان زیاتر بکریت لێرە پلەیەک ھەیە نییە "Extended Confirmed" کە ئەگەر ئەمەمان ھەبوایە گشت داڕێژە ھەستیارەکان بۆ ئەمە یان بەرزتر بپارێزرابوایە، وەک ئاماژەیەک بۆ داڕێژە ھەستیارەکان (( ئێرە ببینە )) کە ئەمانەی ناو لیستەکە زۆر زۆر بەکارھاتوون کە (دا:بێسەرچاوە) نموونەیەک بوو لەوان لێرە ئامانجە سەرەکییەکە ئەوەیە داڕێژەیەک بپارێزین و لەسەرەوەشی وەک ئاگادارییەک بنووسین کە بۆچی پارێزراوە وەک لەو نموونەیەی ھێنام. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٢١، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: بە ڕای من پێویست نییە. ئەوانەی دەستکاریی داڕێژە دەکەن، خۆیان دەزانن چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٥، ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لێرە مەبەست لە بەکارھێنەری پەسەندکراوی خۆگەر و بەکارھێنەرە نوێیەکانە ئەوانەی توانای دەستکاری داڕێژەی نیمچە پارێزراویان ھەیە بەلام ھێشتا بەتەواوی نازانن ویکیپیدیا چۆن کاردەکات —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢١:٢١، ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: نوێیەکان ھەر نازانن داڕێژە چییە چ بگا بەوەی دەستکاریی بکەن. بۆ نیمچەپارێزراویش، ئەوانە بە زۆری دەزانن داڕێژە چییە و چۆن کار دەکات و زۆر بەکاردێت بۆیە پێویست ناکات پێیان بوترێت بڕۆ خۆڵەپەتانێ و داڕێژە زۆر بەکاردێت و ئەم شتانە. تکاشم لێ کردیت کە داڕێژەی گونجاو لە شوێنی گونجاو بەکاربێنیت. ئێستا ئەم داڕێژەی ھەڵەیە چ پەیوەندییەکی بە ئێرەوە ھەیە؟! تکایە ڕەچاوی ئەو شتانە بکە. ئێوە تازەکار نین! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٣٤، ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕوویداوە بەڕێز ئارام بەڵام من لێرە ناتوانم بڵێم
«(بەکارھێنەر:نموونە) لەو شوێنە ئەو کارەی کردووە لە ڕابردوودا تکایە بڕۆ سەیری بکە»

من پێم وایە و دڵنیام ھەڵەم نەکردووە لە بەکارھێانی داڕێژەی ھەڵە، کورتە، گێرانەوە گەر تۆ وا ھەست دەکەیت ھەڵەم تکایە دوودڵ مەبە لەوەی ڕوونکردنەوە بدەیت.  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٥١، ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Universal Code of Conduct News – Issue 3

Universal Code of Conduct News
Issue 3, August 2021Read the full newsletter


Welcome to the third issue of Universal Code of Conduct News! This newsletter will help Wikimedians stay involved with the development of the new code and will distribute relevant news, research, and upcoming events related to the UCoC.

If you haven’t already, please remember to subscribe here if you would like to be notified about future editions of the newsletter, and also leave your username here if you’d like to be contacted to help with translations in the future.

  • The Enforcement Draft Guidelines - The Enforcement Draft Guidelines for the Universal Code of Conduct has just been published on meta in different languages. These guidelines include some definitions of newly introduced terms and recommendations for local enforcement structures. (continue reading)
  • Enforcement Draft Guidelines Review - Before the enforcement guidelines are finalized, they must be reviewed and discussed by the community. The facilitation team has set up various discussion means throughout this review period. (continue reading)
  • Conversation Hours & Roundtables - To listen to community opinions and exchange ideas regarding enforcement draft guidelines proposed by the drafting committee, the UCoC facilitation team will be hosting weekly conversation hours. (continue reading)
  • Wikimania Wrap-up - The facilitation team hosted a Roundtable at Wikimania 2021, featuring some WMF trustees and staff. The session offered some insights on how the Enforcement Draft Guidelines came about, and what next steps are being imagined. (continue reading)
  • Translation - Because a considerable number of Wikimedians are not English speakers, and that UCoC applies to all members, projects across the wikimedia movement, it’s of a great importance to provide adequate language support throughout this process. (continue reading)
  • Diff blogs - Check out some interesting publications about the UCoC on Wikimedia Diff blog. (continue reading)
  • WMF's 2021 Board of Trustees election - Please read the Candidate Presentations and vote! (continue reading)

Thank you for reading! MNadzikiewicz (WMF) (لێدوان) ‏٢٢:٢٨، ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)دەمباش Aram,[وەڵامدانەوە]

توێنکڵ (پێشنیاری سڕینەوە - ژکز)

کۆد

{{پێشنیاری سڕینەوە ژکز/ڕێکەوتکراو
 
−
|concern =
 
−
|user =
 
−
|timestamp = 20210825011416
 
−
|help =
 
−
}}
داوا
بەڕێز ئارام ئەمەوێ وا لە توێنکڵ بکەین کە بەشی User و Help بەبەتالی جێنەھێلێت، بۆ نمونە بینووسێت کێ داڕێژەکەی داناوە، وە ھەڵبژاردەیەکت بداتێ کە سەربەست بیت Help=off دەکەیت یان دەیھێلیتەوە
ئەنجام
# ئەتوانین بزانین کێ داڕێژەکەی داناوە و داوای ڕوونگردنەوە لێ بکەین[١]، لە داھاتوودا ئەمە بە سوود دەبێت[٢]، پرۆفیشناڵتر دەبێت[٣]

سەرچاوەکان

  1. ^ ھەرکەسێک بەرپرسیارە لە بەکارھێنانی توێنکڵ و ئامرازێکی ھەستیارە و بە ئاسانی و لە چرکەیەک ئەتوانرێ چەنەھا خراپکاری پێ بکرێت
  2. ^ کە بزانین کێ داڕێژەکەی داناوە، بۆ نمونە بۆ ھەموو بابەتێک ناتوانین سەیری مێژووی پەڕە بکەین بزانین کێ داڕێژەکەی چالاک کردووە، ئەمەش وادەکات گەر خراپکاری بە توێنکل کرا بزانین کێیە بە شێوەیەکی ئاسانتر
  3. ^ بەکارھێنانێکی ئاسانتر و باشتر و خێراتر لە جاران دابین دەکات، ئەمەش وادەکات بەکارھێنەران وەڕس نەبن لە بەکارھێنانی توێنکل و خۆشحاڵ بن لە نوێکارییەکانی و زیاتر و باشتر کارەکانیان ڕاپەڕێنن

—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٠:٤١، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: بۆ پارامەترەکانی user و help، ویستم بەدواداچوونێکی بۆ بکەم، بەس بەو ھەموو تاگە سرینەوەیە کە ئێوە لە وتارەکانتان داوە، نەکرا. ھەتا ئەوانە یەکلایی نەکرێنەوە، ناتوانم کاری تێدا بکەم. بۆ مەسەلەی ئاگادارکردنەوەکەش، لەکاتی تاگی پێشنیاری سڕینەوە ھەر دەبێت دروستکەرەکە ئاگادار بکرێتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٧، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئامرازی pop-up

سڵاو بەڕێز ئارام ببورە بۆ بێزارکردنت ئەم ماوەیە داواکاریم زۆرە بمبورە، ئایا ئەتوانین ئەم ئامرازە بۆ ویکیپیدیای کوردی زیاد بکەین؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٥:٢٩، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad: ئێمەش ھەمانە. بۆ زیادکردن بڕۆ بۆ ھەڵبژاردەکان ← ئامرازەکان ← ‍پەنجەرەکانی ڕێدۆزی: پێشبینینی وتارەکان و دەستکاریکردن لەڕێگەی فرمانەکانی پەنجەرەکە کاتیک ھۆڤەر لەسەر بەستەرەکان دەکەیت ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٢٦، ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٢٨، ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

AramBot

گشت پەڕەکانی ژێر ئەم پۆلە گواستنەوەی بۆ پۆلی پەیوەندیدار سپاس. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٤:١٣، ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: تێنەگەشتم! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٠، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٥:٥٩، ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)

پرسیار

سڵاو کاک Aram چە وتارێک کۆلکەیە؟ DK2 (لێدوان) ‏٠٧:٢٣، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Danial2703kurdistan: بڕوانە ویکیپیدیا:کۆلکە و ویکیپیدیا:قەبارەی وتار#قەبارە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٤٠، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو من پێشتر ویکیپیدیا:قەبارەی وتار خوەندگە تێدا نووسراوە وتارێک لە ۱,۰۰۰ بایت زیاتر بێت چیتر کۆلکە نییە ئایا دروستە؟ DK2 (لێدوان) ‏١٤:٤٧، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Danial2703kurdistan: نابێ ئەوەنە پشت بە بڕی بایت ببەستین. بۆچی؟ لە ویکیپیدیا:قەبارەی وتار#وشە وەڵامی بۆچییەکە دراوەتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٤١، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٥:١٨، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

یەکلایی کردنەوەی پاڵاوتنی وتارە باشەکان

سڵاو کاک ئارام، ئەمڕۆ من زۆربەی ئەو وتارانەی بۆ وتاری باش ھەڵبژێردرابوون یان ھەڵنەبژێردرابوونم داخستن، تکایە تۆش گەر دەتوانی ئەوانەی ئەو چەند مانگانە ڕوونبکەوە و ھەروەھا دەنگی خۆشت لەوانەی نەتداوە بیاندە،  زۆر سوپاس!. AGH (وتووێژ📝) ‏١٠:٥٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Ahrir: ماندوو نەبیت. خۆی کەمتر لا لە وتارە باشەکان و پاڵاوتنیان کراوەتەوە. بەداخەوە من وەک خۆم کەمتەرخەم بوومە. ئیشەڵڵا بەپێی توانام، ھەوڵ دەدەم. تکایە چاوێکیش لە لێدوانی ویکیپیدیا:پاڵاوتنی وتاری باش/ئەحمەد کایا بکە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٥٤، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئینشاڵڵا بارودۆخی ھەموو پاڵاوتنەکان ڕوون بکرێنەوە. ھەروەھا دەستکارییەکانم سەبارەت بە داخستنی پاڵاوتنی وتارەکی ئەحمەد کایا پووچەڵ کردەوە. زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٣٢، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بمێنن! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٠، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکردنی ساڵە کۆچییەکان

سڵاو بەڕێز ئارام، سپاس بۆ بەسەرداچوونەوەی وتارەکان، پێشنیارێکم ھەیوو، پێم وابێت ھەڵەیەک ھەبوو لە گۆڕینی ساڵە کۆچیەکان بۆ زاینی، کە بۆ نموونە ١٣٧٤کۆچی کرابوو لە ١٩٩٢ لەجیاتی ١٩٥٤. حەزم کرد ئاگادارتان بکەمەوە نەک کێشەیەک لە سیستەمەکە ھەبێت. زۆر سپاسDaniel abdullah (لێدوان) ‏٢١:١٤، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە ئێوەش @Daniel abdullah: ساڵی زایینی = ساڵی کۆچی + ٦٢١. وا نییە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٣، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو، نا منیش جاران وام ئەزانی وایە، بەڵام ئەوە ھەڵەیە،

بەشێوەیەکی گشتی ئاوا ئەکرێت، بۆ کۆچی مانگی کە سوننەکان بەکاری ئەھێنن(جیاوازە لە کۆچی خۆریی کە شیعەکان بەکاری ئەبەن) بە ھەرحاڵ ئەمە یاساکەیە
زاینی= ((کۆچی*0.97)+622)،
کۆچی=((ساڵی زاینی-622)*1.03)
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە ئێرە، ھەڵبەت مانگەکانیش کێشە دروست ئەکەن، بۆ ئەوەی وردتر گۆڕانکاریەکان بکەن بەتایبەت ئەگەر مانگ و ڕۆژی لەگەڵ بوو ئەمە بەکار ببەن زۆر بێ کێشەیە.
ڕێز و سڵاوDaniel abdullah (لێدوان) ‏١١:٥٩، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

توینکڵ

بەڕێز @Aram ئێوە چیتر کار لە توێنکڵ ناکەن؟ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٢٥، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad: من گەشەپێدەر نیم و بەتایبەتیش کارکردن لەسەر توینکڵ ئاسان نییە. ناڵێم کاری تێدا ناکەم، تەنیا ئەوەندەی لێی بزانم کاری لەسەر دەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥١، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیاری داڕێژەیەک

سڵاو کاک ئارام، ماندوو نەبیت، دەمھەوێت ھاوشێوەی ئەم داڕێژەیەی ویکیپیدیای فارسی یەک دەنکی ئاوا لە ویکیپیدیای کوردیدا ساز بکەم، ئێستاش ھەتا ناوێکی گونجاوی بۆ وەبینین ئەمەم ساز کرد. ئێستا پرسیارێکم ھەیە چ ناوێکی بۆ گونجاوە؟ دواتر لەلای تۆوە باشترە بنووسین «لەجیاتی» یان «لە جیاتی»، ئەم بۆشایییە ھەبێت یان نا؟ با لە داڕێژە کە کاری سەرەکی ئێوەیە دوور نەبینەوە، تکایە دەشتوانی گەر داڕێژەکانی کێشەیەکی ھەبوو یارمەتیم بدەی؟ زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٢٨، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە ئێوەیش بێ کاک @Ahrir: زۆر سپاس و ئێوەیش ماندوو نەبن. وەڵڵا کاکە داڕێژەیەکی زۆر جوانە! حەتمەن ئێمەش دەتوانین کەڵکی لێوە وەرگرین. بەخوا بۆ لەجیاتی و لە جیاتی بەڕاستی نازانم کامەی دروستە، بەس گەر یەکێکیان ھەڵبژێرم، ئەوا «لەجیاتی» ھەڵدەبژێرم. ئەوە گرنگ نییە. شتێکیان دانێ و دواتر کە دروستەکە زانرا، ئاسان چاک دەکرێن. بەچاوان، ھەرچیم لەدەست بێ، درێغی ناکەم. گەر پێت خۆشە، دروستیشی دەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٩، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئا، ببوورە، ناوەکەم لەبیر کرد! وەڵڵا نازانم، ڕەنگە «کوردیگۆ» خراپ نەبێت. پێشنیار دەکەم Pirehelokan و/یان Keenîî شتێک پێشنیار بکات/بکەن چونکە پێم وایە ئەوان گونجاون بۆ ئەمە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٥، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس، من تا ئاستێکی بەرز لە کێشەکانی زمانیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەگەم، بەڵام ھەندێ لە جۆری گوتنی باشوور ناگەم، لە ڕۆژھەڵات وشەکانی فارسی ھاتووەتە ناو کوردی و تا ئەو جێیەی بزانم لە باشوور زۆرتر عەرەبی و ھەندێکی دیکەش ئینگلیزییە کە ھاتووەتە ناو کوردی، نازانم بۆ ھەندێک لە ناوەکان چی بکەین؟ بە نموونە لە ڕۆژھەڵات دەڵێن مەدرەسە و لە باشوور (بەتایبەت لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان) دەڵین مەکتەب، پێت باشترە ھەر دووکیان لەگەڵ یەک بنووسین (بە نموونە: لە جیاتی مەکتەب-مەدرەسە بڵێ قوتابخانە) یان بە جیا (بە نموونە: لە جیانی مەدرەسە بڵێ قوتابخانە، لە جیاتی مەکتەب بڵێ قوتابخانە). AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:١١، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ ناوەکەش زۆر باشە، ئێستا کوردیگۆ دادەنەین شایەدیش لە داھاتوودا شتێکی باشتریان پێ پێشنیار کردین. AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:١٣، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک ئارام [بەکارھێنەر:سب/کوردیگۆ] سازکرا، بەڵام ھەندێکی کێشە ھەیە، بزانە ناتوانی چاکیان بکەیت؟ AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:٢٢، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بژیت و چاکم کرد. بۆ وشەکەش، وەڵڵا بەگشتی لە باشوور ھەر «مەکتەب» دەڵێن تەنیا لە نووسراوە فەرمییەکان و بەگشتی میدیای ئێستاش «قوتابخانە» دەڵێن و دەنووسن. جا بەڕاستی نازانم کامیان بۆ ئەمە باشە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٨، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ahrir: بەڵام مادام باسەکە کوردییە، ڕەنگە قوتابخانە باشتر بێت. ھەرچەندە دیسانەوە دێینەوە سەر باسی قەڵەم و کتێبەکەش کە ئەمەش کێشەیەکی ترە! Ahrir گیان ئەزانی چاک پیر بووین! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣١، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس بۆ چاکسازیتان. بەڵێ وایە لێرەش ھەر دەڵێن مەدرەسە، بەڵام باشترە ھەردوو جیا بنووسین (وەک: لە جیانی مەدرەسە بڵێ قوتابخانە، لەجیاتی مەکتەب بڵێ قوتابخانە)، لە زمانەوانی برا و خوشکی شارەزای زۆرمان ھەن وەک بەڕێزان: چالاک، ئازا، سەرچیا، پیرەھەڵۆ، ئامینە، کێنی و گەلێک خۆشەویستی تر کە گەر یارمەتیمان بدەن زۆر باش دەبێت، بۆ فارسی چۆن تەئسیری زۆر زیاتر لە عەرەبی وەرگرتووە ھەتاکوو زمانەکانی دیکە زۆر خۆشتریان ساز کردووە، بە نموونە ھەر گوتویانە لە جیاتی ئەم وشە عەرەبییە بڵێ ئەمە، بەڵام ئێمە ھەم لە فارسی و ھەم لە عەرەبی و بەشێکی بچووکیش لە ئینگلیزی تەئسیرمان وەرگرتووە بۆیە ئەم داڕێژەیە سەخت دەبێت بۆمان، لەلای منەوە باشترە ھەمووان بەجیا بنووسین (بە نموونە دەتوانین سێ کەڕەت بۆ وشەی کوردی یاریزان بنووسین لەجیاتی بازیکۆن/لاعیب/پلەیر بڵێ یاریزان). کاک ئارامی خۆشەویست جارێ تەمەنمان ماوە پیری چی :) AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:٤٤، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک ئارام من دەتوانم لای ڕۆژھەڵات (بە یارمەتی ھەندێک لە پەیجەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە بەرامبەری کوردی بۆ وشە تێکەڵبووەکان لەگەڵ فارسی دادەنێن) دابنێم، تکایە گەر ئێوەش بەکارھێنەرانی باشوور دەتوانن ئەو وشانەی کە گەر ھەندێکش خەڵک بەکاری دەھێنن لەگەڵ بەرامبەری کوردی دایبنێن (وەک: مەتار=فڕۆکەخانە / موحافزەت=پارێزگا / عەلەم=ئاڵا)، گەر پێشت باش بێت با بەڕێزانی زمانزان پینگ بکەین تاوەکوو گەر پێیان خۆش بوو ئەوانیش یارمەتیمان بدەن. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٠٩، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: شایەنی نییە و سپاس بۆ ئێوە. بەڵێ، دەزانم لە ڕووی زمانەوانییەوە بەکارھێنەرگەلێکی ئێجگار نایابمان ھەن، بەڵام لەبەر نەبوونی کات بۆ بەشێکیان، و بڕێ جار ھەست دەکەم کێ زیاتر گونجاوە بۆیە پێویست نییە بانگی ھەمووان بکەین. بەس شتێک ھەیە و بۆئەوەی زۆر درێژ نەبێتەوە، دەتوانی بۆ ئەوانەی کە زیاتر لە وشەیەک ھەیە، بە نموونە بنووسی: |13= لەجیاتی '''مەکتەب''' و '''مەدرەسە''' بڵێ '''قوتابخانە'''. ئیتر ئاوا. بە چاوان، من خۆم ھەوڵ دەدەم ئەوەی کۆم کردووەتەوە، دایان بنێم. نا، لێرە بانگیان مەکە چونکە تازە ئێرە زۆر درێژ بووەتەوە و با کاتیان لێ نەگرین. گەر ویستت، لەسەر پەڕەی وتووێژی داڕێژەکە بانگیان بکە. بۆ پیربوونەکەش مەبەستم ئەوە بوو کە ئێمە وا لێرە خەریکین ئەوانی تر لە وشە عەرەبی و بیانییەکانی تر ئاگادار دەکەینەوە کەچی خۆمان قەڵەم و کتێبمان لەسەر ناوی وتارەکان داناوە! بۆ ئەوە دەڵێم پیر بووین! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:١٨، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە، دەتوانین وەک ویکیپیدیای فارسیش بنووسین: لەجیاتی مەکتەب-مەدرەسە بڵێ قوتابخانە، ئەمەت پێ چۆنە؟ بەڵام بۆ درێژبوونەوەی پێموانییە کێشە بێت چۆن ویکیپیدیای فارسی ٥١٧ دەنکی ھەن! بەڵام ناشبێت خۆ لەگەڵ ویکیپیدیای فارسی بکەینە یەک چۆن ھەر یەکمان کۆمەڵگایەک و بەکارھێنەرانێکی جیاوازمان ھەن. بۆ قەڵەم و کتێبیش پێموابێت قەڵەم دەبێتە پێنووس و کتێبش دەبێتە پەڕتووک، کە ئینشاڵڵا لە داھاتوودا ھەوڵێکی زیاتر بۆ وتووێژ لەسەر گۆڕینیان دەدەم. زۆر سپاس بۆ بەڕێزیشتان. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٢٧، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵام بۆ بەشی مەکتەب و قوتابخانە کامیان باشترە: بنووسین لەجیاتی مەکتەب–مەدرەسە / مەکتەب و مەدرەسە / مەکتەب یان مەدرەسە؟ AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٣٠، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: و @Aram:. دەربارەی ناوەکە کوردیگۆ لاساییکردنەوەی فارسییەکەیە و لە کوردیدا وشەی وەھامان نیە (ھەرچەند مۆرفۆلۆجییەکەی کوردییە). بنووسین کوردینووس باشترە. ئەگەریش حەز دەکەن جەخت بکرێتەوە لەسەر باری وتنەکە بنووسین کوردیبێژ. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠١:٣٦، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ahrir: من ئەو تەقەڵەم پێ باش نییە و لە کوردیش نەمبینیوە. من خۆم «مەکتەب و مەدرەسە» بە چاک دەزانم. خۆزگە دەردەکە ھەر عەرەبی بایە؛ زمانەکەی ئێمە خەریکە بەھۆی ئینگلیزیشەوە وێرانتر دەبێ! من خۆم پێم باشە نووسینی دێڕێک نەکەینە دوو دێڕ. بۆ نموونە دەتوانین بە یەک جار بنووسین لەجیاتیی ئاڵتەرنەیتیڤ و بەدیل بڵێ جێگرەوە. بەڵێ، پێنووس و پەڕتووک، و بۆ دەفتەریش تێنووس یان تیانووس ھەن، بەڵام لەبەرئەوەی دەڵێن ویکیپیدیا دەبێت زمانی خەڵک بێ، ئەستەمە کۆمەڵگە ئەوانە قبوڵ بکەن و بگرە دژیشت دەوەستنەوە. ئەوە کاک پیرەھەڵۆش وەڵامێکی داوەتەوە و من خۆم دەڵێم مادام باسەکە گۆکردن و وتنە، با «کوردیبێژ» بێ گەر ھیچ وشەیەکی تر نییە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:٥٧، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە پەس «و» دادەنێین، منیش «کوردیبێژ»ـم پێ باشە بۆیە بۆ ویم گواستەوە. AGH (وتووێژ📝) ‏١١:٢٧، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک ئارام بۆ بەشی یەکەم ھەر قسەی ئێوە دروستە (وەک: لەجیاتی مەکتەب و مەدرەسە بڵێ قوتابخانە)، بەڵام بە بەشی دووەم پێت چۆنە «یان» بەکاربەرین (وەک: لەجیاتی جەوان بڵێ گەنج یان لاوAGH (وتووێژ📝) ‏١١:٤١، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir: ڕەنگە ئەمە باشترە بێ: لەجیاتی جەوان، گەنج یان لاو بڵێ. ھەست دەکەم وا باشتر بێ. گەر نا ئەوەی خۆتان پێشنیارتان کرد، ئەوە دانێن. بەس یەک تێبینیم ھەبوو. ئەم داڕێژە وا چاکترە وەک سندووقێکی بەکارھێنەر مامەڵەی لەگەڵ نەکەین و بچێتە سەر داڕێژە:کوردیبێژ چونکە لە سندووقی بەکارھێنەر ناچێت. حەز دەکەی گەر گواستیشتەوە، ڕەوانەکەر بەجێ بێڵە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٥، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانی بەڕێوەبەرایەتی

بەڕێوەبەرایەتی ساڵی 2021
بەڕێز ئارام بەپێی لێکۆلینەوەیەک کە لە بنکەدراوەی ویکیپیدیادا دەرھاتووە[١] لە 2021 بە ڕێژەی زیاتر لە %80ی ویکیپدیای کوردیتان بەڕێوەبردووە و ئەمەش شانازیە و ستایشکراوە و لەبیرنەکراوە، زۆر سپاس بۆ خزمەتەکانت. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٣٤، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: زۆر سپاس بۆ ئێوە، نیشانە بەنرخەکەتان و خستنە ڕووی ئەو ئامارانە! دڵخۆشی کردم! :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٢١، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانی بەڕێوەبەرایەتی

دووەم نیشانی بەڕێوەبەرایەتی ساڵی 2021
زۆر سپاس بۆ ئەوەی لەگەڵمان بوون بۆ بەرەوپێشبردنی ویکیپیدیای کوردی سۆرانی و بەشداری و ڕۆلێکی گەورە و بەرچاوتان ھەبووە لە پێشخستنی بڕۆژەکە[١] شوێن دەستی دەستکارییەکانت لە مێژووی پەڕەکانی ویکیپیدیا دەمێننەوە و لەبیر ناکرێن ^__^ —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٣٩، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: زۆر سپاس بۆ ئێوە، نیشانە بەنرخەکەتان و خستنە ڕووی ئەو ئامارانە! دڵخۆشی کردم! :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٢١، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانی بەڕێوەبەرایەتی

سێیەم نیشانی بەڕێوەبەرایەتی 2021
لەگەڵ ئەوەی بەڕێوەبەر بووی بەکارھێنەریش بووی، لەپاڵ ئێمە بەشداریت کردووە لە نووسینی وتار و دەستکاریکردنیان و بەرەو پێشبردنیان وەک بەکارھێنەرێک، وە شارستانی بوویت و ئەتەکێتی ویکیپیدیات پاراستووە، کاتێک بەڕێوەبەر بوویت خۆت لە ئێمە جیانەکردۆتەوە و دەسەڵات و کلیلەکانی دەستت بە چاکی بەکارھێناوە ئەمەش بەڕاستی جێگای ستایشە زۆر سپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٥٥، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: زۆر سپاس بۆ ئێوە، نیشانە بەنرخەکەتان و خستنە ڕووی ئەو ئامارانە! دڵخۆشی کردم! ئەوە ئەرکی بەڕێوەبەرە و ھیچ جیاوازی یان ڕێزێکی زیاتری لە بەکارھێنەرانی تر نییە. دووبارە زۆر سپاس! :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٢١، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

‏١٥:٣١، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)