میم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
چاکسازیی ژمارەکان |
No edit summary |
||
ھێڵی ١١: | ھێڵی ١١: | ||
|isbn = |
|isbn = |
||
}} |
}} |
||
'''میم'''، |
'''میم'''، چیرۆکێکی [[شێرزاد حەسەن]]ە، لە ساڵی ١٩٨٦ بڵاو کرایەوە. ناوی چیرۆکەکە لە پیتی «میم»ی پاشگرەوە وەرگیراوە، ھەر وەک کەسایەتیی سەرەکی چیرۆکەکە دەڵێت، «ئێستاش ڕقم لە پیتی میمە، ئای کە بێزم لەو میمەیە...میمی پاشگر، گەر بۆم بکرێ لە زمانی کوردیدا نایھێڵم».<ref>[https://www.emrro.com/mim.htm میم]، شێرزاد حەسەن</ref> |
||
== کورتە == |
== کورتە == |
||
چیرۆکەکە لە زمانی نووسەرێک بە ناوی ئەمینەوە دەگێڕدرێتەوە کە نەخۆشی ئیفلیجی پەکی خستووە و خۆی بە کتێب و ڕۆمان خوێندنەوە سەرقاڵ دەکات. ئەمین بەردەوام لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەلەفۆنی بۆ دەکرێت و ئەو کەسانە گاڵتەی پێ دەکەن و دەڵێن، ژنەکەی گوڵناز، خیانەتی پێ دەکات. |
چیرۆکەکە لە زمانی نووسەرێک بە ناوی ئەمینەوە دەگێڕدرێتەوە کە نەخۆشی ئیفلیجی پەکی خستووە و خۆی بە کتێب و ڕۆمان خوێندنەوە سەرقاڵ دەکات. ئەمین بەردەوام لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەلەفۆنی بۆ دەکرێت و ئەو کەسانە گاڵتەی پێ دەکەن و دەڵێن، ژنەکەی گوڵناز، خیانەتی پێ دەکات. |
وەک پێداچوونەوەی ١٨:٠٠، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١
نووسەر | شێرزاد حەسەن |
---|---|
زمان | کوردی |
چەشن | چیرۆک |
میم، چیرۆکێکی شێرزاد حەسەنە، لە ساڵی ١٩٨٦ بڵاو کرایەوە. ناوی چیرۆکەکە لە پیتی «میم»ی پاشگرەوە وەرگیراوە، ھەر وەک کەسایەتیی سەرەکی چیرۆکەکە دەڵێت، «ئێستاش ڕقم لە پیتی میمە، ئای کە بێزم لەو میمەیە...میمی پاشگر، گەر بۆم بکرێ لە زمانی کوردیدا نایھێڵم».[١]
کورتە
چیرۆکەکە لە زمانی نووسەرێک بە ناوی ئەمینەوە دەگێڕدرێتەوە کە نەخۆشی ئیفلیجی پەکی خستووە و خۆی بە کتێب و ڕۆمان خوێندنەوە سەرقاڵ دەکات. ئەمین بەردەوام لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەلەفۆنی بۆ دەکرێت و ئەو کەسانە گاڵتەی پێ دەکەن و دەڵێن، ژنەکەی گوڵناز، خیانەتی پێ دەکات.
بەشێک لە چیرۆکەکە
ئەوانەی تامی خۆشەویستیان نەکردبێ حەز ناکەن کەس یەکدی خۆش بوێ. خەڵکانی نەگریس و دڵڕەش زۆرن، توانییان کەعبەی ئەوینی من بڕوخێنن، ئێستا تەنیام، پیاوێکی بیوەمێرد، خۆم و ژوورێک و کۆمەڵێ کتێب، سەرینی تەنیا، بۆن و ڕەنگ و تۆزی غەریبیم لێ نیشتووە، ڕیش ناتاشم، بەر سمێڵ قووت ناکەم، ماوەیەکی درێژیشە پێڵاو لە پێ ناکەم، پڕ بە دڵ بیری چاکەت و پانتۆڵ دەکەم. یان پێڵاو بۆیاغکردن، پیاسە...جاران ئەم شتانە چەن بێبایەخ بوون...ئێستا خەڵکی بە پێی خۆیان لەسەر جادە و شەقامەکان پیاسە دەکەن، بای خۆش و دڵڕفێنی دەرەوە لێیان دەدا، سەیری کچانی جوان و ناشیرین دەکەن... منیش لێرە تەنیام، خۆم و دووکەڵی جگەرە، خۆم و یادگارەکانی حەز و ئەوینی گوڵناز، خۆم و گومان و خەمی جیابوونەوە، خۆم و خەونەکانم. پرۆژەی چەندھا چیرۆکی چاو بە فرمێسکم، خۆم و ترس لە داھاتووی نادیاری کچەکانم، خۆم و کاسێتی مۆسیقا ناسک و دڵگیرەکان، گۆرانییە بریندار و شیعرە زۆر غەمگینەکان، ڕۆمانە پڕ لە کارەساتەکان، من و نەخۆشی و دەمی کراوەی گۆڕێکی ناشیرین...ئای کە مەرگ شتێکی پیسە... کەسێک کە ھێشتا ھەزارەھا ھیوا و خەون و ئامانجی گەورەی مابێ، گوناھە بمرێ....مەرگ زۆر کەرە...خۆی لە پیاوی کەر لا دەدا و سواری سەری ئەسپێکی وەک من دەبێ....بەڵێ لەنێو مێشکما ھەزارەھا ڕەوە ئەسپی ئومێدی دەم بە حیلە لە غار ناکەون...کوفرە بمرم...
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان
ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |