ئەستێرەگەڕ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: لابردنی ژێدەرەکان بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٢: ھێڵی ٢:


'''بۆشاییوان'''({{بە ئینگلیزی|Astronaut}}) کەسێکە کە دوای تێپەڕاندنی خولی تایبەتی بۆشاییگەڕی، چووبێتە دەرەوەی کەشی زەوییەوە.<ref>{{بیرخستنەوەی ویکی |بەستەر = https://en.wikipedia.org/wiki/Astronaut |سەردێڕ = Astronaut |زمان = ئینگلیزی | سەردان = ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨}}</ref>
'''بۆشاییوان'''({{بە ئینگلیزی|Astronaut}}) کەسێکە کە دوای تێپەڕاندنی خولی تایبەتی بۆشاییگەڕی، چووبێتە دەرەوەی کەشی زەوییەوە.<ref>{{بیرخستنەوەی ویکی |بەستەر = https://en.wikipedia.org/wiki/Astronaut |سەردێڕ = Astronaut |زمان = ئینگلیزی | سەردان = ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨}}</ref>
ئەم وشەیە بە تایبەتی بە بۆشاییوان پسپۆڕەکان دەوترێ، بەڵام بە گشتی بەو کەسانە ئێژن کە بە جۆرێک چووبنە بۆشایی ئاسمان. بۆ نموونە زانایان، لێکۆڵەران، فڕۆکەوانان و تەنانەت گەشتیارانی بۆشایی ئاسمان کە ئەزموونی گەشتکردن بۆ بۆشایییان ھەبووە، وەک بۆشاییوان هەژمار دەکرێن. ھەندێ جار بەپێی ھەندێ وتە تەنانەت سەرنشینانی ھەندێک لە مووشەک-فڕۆکەکانیش وەکوو ئێکس-١٥ وەکوو بۆشاییوان ناو لێ دەبرێن.<ref>{{بیرخستنەوەی ویکی|بەستەر=https://fa.wikipedia.org/wiki/فضانورد|سەردێڕ=فضانورد|زمان=فارسی|سەردان=٦ی ٦ی ٢٠٢٠}}</ref>
ئەم وشەیە بە تایبەتی بە بۆشاییوان پسپۆڕەکان دەوترێ، بەڵام بە گشتی بەو کەسانە ئێژن کە بە جۆرێک چووبنە بۆشایی ئاسمان. بۆ نموونە زانایان، لێکۆڵەران، فڕۆکەوانان و تەنانەت گەشتیارانی بۆشاییگەڕ کە ئەزموونی گەشتکردن بۆ بۆشایییان ھەبووە، وەک بۆشاییوان هەژمار دەکرێن. ھەندێ جار بەپێی ھەندێ وتە تەنانەت سەرنشینانی ھەندێک لە مووشەک-فڕۆکەکانیش وەکوو ئێکس-١٥ وەکوو بۆشاییوان ناو لێ دەبرێن.<ref>{{بیرخستنەوەی ویکی|بەستەر=https://fa.wikipedia.org/wiki/فضانورد|سەردێڕ=فضانورد|زمان=فارسی|سەردان=٦ی ٦ی ٢٠٢٠}}</ref>


== یەکەمینەکان لە بۆشاییگەڕی ==
== یەکەمینەکان لە بۆشاییگەڕی ==

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٩:٠٦، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢١

بۆشاییوان بروس ماکندلیسی دووەم، لەدەرەوەی گلیسکەی ئەمریکی چالێنجەر لە ١١ی شوباتی ١٩٨٤

بۆشاییوان(بە ئینگلیزی: Astronaut) کەسێکە کە دوای تێپەڕاندنی خولی تایبەتی بۆشاییگەڕی، چووبێتە دەرەوەی کەشی زەوییەوە.[١] ئەم وشەیە بە تایبەتی بە بۆشاییوان پسپۆڕەکان دەوترێ، بەڵام بە گشتی بەو کەسانە ئێژن کە بە جۆرێک چووبنە بۆشایی ئاسمان. بۆ نموونە زانایان، لێکۆڵەران، فڕۆکەوانان و تەنانەت گەشتیارانی بۆشاییگەڕ کە ئەزموونی گەشتکردن بۆ بۆشایییان ھەبووە، وەک بۆشاییوان هەژمار دەکرێن. ھەندێ جار بەپێی ھەندێ وتە تەنانەت سەرنشینانی ھەندێک لە مووشەک-فڕۆکەکانیش وەکوو ئێکس-١٥ وەکوو بۆشاییوان ناو لێ دەبرێن.[٢]

یەکەمینەکان لە بۆشاییگەڕی

یەکەمین گیانلەبەر لە بۆشایی ئاسمان

یەکەمین بوونەوەری زیندوو لە بۆشایی ئاسماندا سەگێک بوو بە ناوی لایکا کە لە ٣ی ١١ی ١٩٦٧ی زایینی، تەنیا یەک مانگ پاش هەڵدانی سپوتنیک-١ و دەستپێکی فەرمیی سەردەمی بۆشایی، بە کەشتیی بۆشاییگەڕی ڕووسیی سپوتنیک-٢ نێردرایە خولگەی زەوی. لەم هەڵدانەدا کە بە مەبەستی تاقیکردنەوەی کۆئەندامەکانی لەش لە ھەلومەرجی بێکێشیدا بۆ دروستکردنی سیستمەکانی پاڵپشتیی لەش قەومابوو کەشتییە بۆشاییگەڕەکە بۆ مەبەستی گەڕانەوە بۆ زەوی دروست نەکرابوو و لایکا پاش ماوەیەک، لە خولگەی زەویدا گیانی لەدەست دا.[٣]

یەکەمین مرۆڤی بۆشاییگەڕ

یوری گاگارین لە ساڵی ١٩٦١دا


یەکەمین مرۆڤی بۆشاییگەڕی جیھان یوری گاگارین، بۆشاییوانی ڕووسی بوو کە لە ١٢ی ٤ی ١٩٦١دا بە کەشتیی بۆشاییگەڕی ڤۆستۆک-١ (بە ڕووسی: Восток-1) و لە ماوەی ١٠٨ خولەکدا یەکجار بە دەوری زەویدا گەڕا.

یەکەمین ژنی بۆشاییوان

ڤاڵنتینا تریشکۆڤا، یەکەمین ژنی بۆشاییوان


یەکەمین ژنی بۆشاییوان ڤاڵنتینا تریشکۆڤای خەڵکی ڕووسیایە کە لە ١٦ی ٦ی ١٩٦٣ دا بە کەشتیی فەزاییی ڤۆستۆک-٦ چووە ئاسمانەوە و نزیک سێ ڕۆژ لە بوشایی ئاسماندا مایەوە. ئەو ھەروەھا یەکەمین کەسی نامیلیشیاییی جیھانە کە چووەتە بۆشایی ئاسمان چونکە لەدوای هەڵدانی پەیوەست بوو بە ھێزی ئاسمانی سۆڤیەتەوە.

یەکەمین بۆشاییوانی عەرەب

سوڵتان بن سەلمان ئالی سعوود


شازادە سوڵتان کوڕی سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعوود کە لەو کاتەدا جێنشینی شای عەرەبستانی سعوودی بوو، یەکەمین عەرەبێکە کە بە کەشتیی بۆشاییگەڕ دیسکۆڤەریی ئەمریکا چووەتە خولگەی زەوی.

یەکەمین گەشتیاریی بۆشاییگەڕی ئێرانی

ئەنووشە ئەنساری دەمێک دوای نیشتنەوە


یەکەمین ژنی گەشتیاری بۆشاییگەڕ و یەکەمین ئێرانی لە بۆشایی ئاسماندا، ئەندازیاری ئێرانی ئەنووشە ئەنسارییە کە بە بژاردنی بڕی ٢٠ ملیۆن دۆلار بە کەشتیی بۆشاییگەڕی سایۆز تی ئێم-٩ چووە بۆشایی ئاسمان و ١١ ڕۆژ لە وێستگەی بۆشایی ناونەتەوەییدا نیشتەجێ بوو.داستان موفقیت انوشھ انصاری ،کارآفرین و اولین زن فضانورد ایرانی (لە ڕێکەوتی ٨ی ٦ی ٢٠٢٠).</ref>

سەرچاوەکان

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Astronaut»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨.
  2. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «فضانورد»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٦ی ٦ی ٢٠٢٠.
  3. ^ ئەرکی فەزایی سپوتنیک(ئینگلیزی).