خۆشنووسی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
No edit summary
ب Khabat4545 پەڕەی جواننووسیی گواستەوە بۆ خۆشنووسی: بەم ناوە بە ناوبانگە
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٤:٢٢، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١

خۆشنووسی یان خەتاتی بە مانای جواننووسین و یان نووسین لەگەڵ خوڵقاندنی جوانیدایە وئەو کەسەی وا لە نووسیندا جوانی ئەخوڵقێنێ پی دەڵێن خۆشنووس یان خەتات.

خۆشنووسی لە تەواو کولتوورەکان و وڵاتەکان و بۆ زمانە جۆراوجۆرەکانی هەیە بەڵام لە وڵاتانی ڕۆژهەڵات و بە تایبەت لە وڵاتانی ئیسلامی پێگە و بایخێکی جیاوازی هەیە.

مێژوو

خۆشنووسی لە وڵاتەکانی لاتین یا ڕۆژئاوا لە سدەکانی پانزەی زایینی دروس بوو و لە سەدەی نۆزدە بە دوا ئەم هونەرە بە رەسمی ناسرا. بەڵام لە وڵاتانی ڕۆژهەڵات زیاتر لە هەزار ساڵە ئەو هونەرە بوونی هەیە و لە کتێب و نامەکان کەڵکی لێ وەر دەگیریێت.

خۆشنووسی لە وڵاتانی ئیسلامی

لە سەردەمی هاتنی پێغەمبەری ئیسلام هەتا خولەفای راشدین هونەری خۆشنووسی بۆ نووسینی لاپەرەکانی قورئان بە کار دەهێنرا. کۆنترین قورئانی دەسنووس بە خەتی کووفی بۆ دەورەی حەزرەتی عەلی رەزای خوای لە سەر بێ دەگەرێتەوە.

خۆشنووسی لە کوردستان

لە کوردستان قورئانەکەی نگڵ و قورئانەکەی شێخ حەسەن مەولاناوا بە خەتی سولس دەسنووس کراون. هەروەها میرزا رەزای کەڵهور یەکێک لە گەورەتەرین و بەناوبانگترین هونەرمەندانی کورد لە خەتی نەستەعلیقە.

بەرەو پێشچوون

لە مێژووی هاوچەرخ هونەری خۆشنووسی پێشرەفتی زۆری کردووە و گشت جۆرە خەتێک بە تایبەت خەتی نەستەعلیق بە تواوی گۆرانی بە خۆوە دیوە و پیشکەوتوویێکی زۆری بە دەس هێناوە. بە جۆرێ کە هونەرمەندان، نیگارکێشی یان نەقاشیان لەگەڵ خۆشنووسی تێکەل کردووە و هونەرێکی نوێیان خولقاندوە بە ناوی نەقاشیخەت.

ئامێرەکانی خۆشنووسی

  • قەڵەم خەت کە لە جۆرێک قامیش تایبەت بە خۆشنوسی بە ناوی قەڵەم دزفوولی دروس دەبێ.
  • کاغەز یان قاقەز گلاسە (بەئینگڵیزی: Coated paper) کە برقۆکە و بە جوانی جەوهەر لە خۆ دەگرێت و بە ئاسایی قەڵەم لە بانی ئەنووسێ.
  • مەرەکەب کە تایبەت بە خۆشنووسیە و زیاتر رەنگی رەش و قاوەییە. بۆ ئامادەکاری مەرەکەب بەنی هەورێشمی ئەخەنە ناو مەرەکەبەکە بە جۆرێکە ئەگەر هەڵگەرێتۆ نارژێ.
  • چەقۆی تایبەت بە تراشین قەڵەم
  • ژێردەسی کە لە مقەبا و چەرم دروس دەبێ

خۆشنووسی بە خۆنووس

یەکێک لە نوێتەرین هونەرەکانە کە بە خۆنووس دەخوڵقێت و پارێزدار زۆری هەیە. جواننووسی کاری نووسینە کە بە شێوەیەک جوانکاری تێدا کرابێت.


سەرچاوەکان

  • ویکیپیدیا فارسی