ئەفلاتوون: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ٦٠: ھێڵی ٦٠:


== سەرچاوەکان ==
== سەرچاوەکان ==
{{سەرچاوەکان}}
[//en.wikipedia.org/wiki/Plato ویکیپیدیای ئینگلیزی - ئەفلاتوون]
* [//en.wikipedia.org/wiki/Plato ویکیپیدیای ئینگلیزی - ئەفلاتوون]


[[پۆل:ئەفلاتوون| ]]
[[پۆل:ئەفلاتوون| ]]
ھێڵی ٦٧: ھێڵی ٦٨:
[[پۆل:مردووانی دەیەی ٣٤٠ی پ.ز]]
[[پۆل:مردووانی دەیەی ٣٤٠ی پ.ز]]
[[پۆل:لەدایکبووانی ٤٢٠ی پ.ز]]
[[پۆل:لەدایکبووانی ٤٢٠ی پ.ز]]
[[پۆل:بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە]]
[[پۆل:فەیلەسووفانی یاسا]]
[[پۆل:فەیلەسووفانی یاسا]]
[[پۆل:فەیلەسووفانی زمان]]
[[پۆل:فەیلەسووفانی زمان]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٠:٥٧، ١٤ی نیسانی ٢٠٢١

ئەفلاتوون
Πλάτων
Plato
پەیکەری سەری پلاتۆن لەلایەن سیلانیۆن.
لەدایکبوون٤٢٧-٤٢٨ پ.ز [١]
یۆنان
مردن٣٤٧-٣٤٨ پ.ز (نزیکەی ٨٠ ساڵ)
یۆنان
نەتەوەیۆنانی
سەردەمفەلسەفەی کۆن
قوتابخانەپلاتۆنیزم
بایەخی داوە بەفەلسەفە، ڕەوانبێژی، ھونەر، وێژە، دادپەروەری، فەزیلەت، تیۆریی زانین، پەروەردە، خێزان، سیاسەت و سیاسەتی سەربازی
بیرۆکە گرنگەکانڕیالیزمی پلاتۆنی

ئەفلاتوون (بە یۆنانی: Πλάτων پلاتۆن؛ ٤٢٨-٤٢٧ پ.ز – ٣٤٨-٣٤٧ پ.ز) یەکێکە لە ناودارترین فەیلەسوفان و بیرکارانی ھەموو سەردەمان. ئەو خەڵکی یۆنانی دێرین و لەدایکبووی ئەسینا بوو. ھەر لەو شارەدا بوو کە ئاکادیمیاکەی خۆی دامەزراند، واتە یەکەم دامەزراوەی خوێندنی باڵا لە جیھانی ڕۆژاوادا. ئەفلاتوون ھاوڕێ لەگەڵ سوکرات کە مامۆستای بوو وە ئەرستۆ کە قوتابیی بوو، بناغەکانی فەلسەفەی ڕۆژاوایی و زانستیان دامه‌زراند. قوتابیی سوکرات بوو و بیرەکانی سوکرات ھەمان کاریگەرییان دانا لەسەری کە کوشتنە نادادپەروەرانەکەی داینا.

لێھاتووییی ئەفلاتوون وەکوو نووسەر لە دیالۆگە سوکراتییەکانیدادەردەکەوێ؛ سی و شەش دیالۆگ و سێزدە نامە ماون کە ھەموویان لەپاڵ ئەو دەدرێن.

ژیان

ئەفلاتوون لە ئەسینا لە دایک بووە و ساڵی لە دایک بونی بە شێوەیە ورد دیاری کراو نییە و نەزانراوە، بەڵام بە پێی ئەو بەڵگانەی بە بەردەستمانایە لە نێوان ساڵی "٤٢٣ - ٤٢٩" (پ. ز) لە دای بوە، ئەفلاتوون زۆربەی زۆری ژیانی لە ئەسینا بەسەر بردووە، لەو سەردەمەی زانستە یۆنانیەکان لە ئەوپەڕی بەرزیدا بووە کە بە "سەردەمی بیرکلیس" ناسراوە، ئەفلاتوون لە خێزانێی بەناوبانگی خانەدانی ئەو سەردەمەی کۆمەڵگای یۆنانی بووە، وە باوکی ناسراو بوە بە "أریستۆن".

بەرھەمەکان

بەرھەمەکانی ئەفلاتوون ئەبوایە بە شێوەیەکی زنجیرەکی بنوسرایە، بەڵام لە بەرھەمەانیدا تێکەڵیەک ئەبینرێت و لە بەرھەمەکانیدا ئەبینین کە چارەسەری جیاوازی بۆ کێشەکان دۆزیوەتەوە، ھەر بۆیە نوسەرەکانی سەدەی حەوتەم ھاتون بەرھەمەکانی ئەفلاتوونیان ڕیز کردوە بە ٣ بەش:

بەرھەمە سەرەتاییەکان (السقراطیة) بەرھەمە ناوەندیەکان (الأنشائیة) بەرھەمە دواینەکان (الدیالیتیکیة) وە گرنگترین بەرھەمەکانی ئەمانەن:

  1. بەرگری کردن لە سوقرات
  2. لاخیس (گفتوگۆیەک لەسەر ئازایەتی)
  3. خارمنیدس (گفتوگۆیەک لەسەر بەردەوام بوون)
  4. أیتیرفیون (لەسەر دینداری)
  5. بروتاجوراس (لەسەر ئەخلاق)
  6. جورجیاس (ڕەخنەگرتنە لە کەلەڕەقی)
  7. کراتیل (سەبارەت بە زمانەوانی و ناولێنان)
  8. مینون (لەسەر چۆنیەتی فێربونی ئەخلاقی)
  9. فایدرۆس (ڕونکردنەوەی پەیوەندی لە نێوان بیرۆی و ڕۆحدا)
  10. تیاتیت (لەسەر زانین و زانیاری)
  11. بارمنیدس (لەسەر چۆنیەتی حوار کردن)
  12. سفسطائی (لەسەر بوون)
  13. فیلیب (لەسەر چاکە، وە پەیوەندی نێوان تام و چێژ و ژیری)
  14. تیمایوس (فەلسەفەی سروشت)
  15. یاسا (ڕونکردنەوە ئەدات لەسەر وڵاتێکی پێشکەوتوو)
  16. فیدیون (لەسەر چەسپینی ڕۆح)

مردن

ئەفلاتوون بە مردنێکی بێدەنگ مرد لە کەشێکی ئارامدا لە ساڵی (٣٤٧ پ. ز) ھەر لە ھەمان ڕۆژ و ڕێکەوتی لە دایک بونی، وە لە ھەمان ڕۆژ کە "ئەپۆلۆ" خودای یۆنانیەکان (خواوەندی خۆرە) دەرکەوت، ھەر بۆیە کەسانی ئەفساناوی پەیوەندیەکیان دروستکرد لە نێوان ئەفلاتوون و ئەپۆلۆ (خواوەندی خۆر)، وە ھەندێکیش وتیان ئەو خۆی ئەپۆلۆیە، وە مردنکی ڕێزدارانە مرد و قوتابیەکانی ھەموو ساڵێک یادیان ئەکردەوە لە ڕۆژی مردنیدا و ئەو ڕۆژەیان بە پیرۆز ئەزانی، چونە وایان ئەزانی ئەم ئەفلاتوونە بەخششێکە و خودا داویەتی بە مرۆڤایەتی.

سەرچاوەکان