خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٠ی پارێزگای سلێمانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاکردنی تەکنیکی
تاگ: دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
ھێڵی ٩٨: ھێڵی ٩٨:
{{سەرچاوەکان|٢}}
{{سەرچاوەکان|٢}}


== بەستەرە دەرەکییەکان باشترکردن ==
== بەستەرە دەرەکییەکان ==
{{پۆلی کۆمنز}}
{{پۆلی کۆمنز}}

{{تووڵی دەروازە|پارێزگای سلێمانی|کۆمەڵگا|مافەکانی مرۆڤ|کوردستان|عێراق}}
{{تووڵی دەروازە|پارێزگای سلێمانی|کۆمەڵگا|مافەکانی مرۆڤ|کوردستان|عێراق}}



وەک پێداچوونەوەی ‏٠٤:٣٥، ١٢ی نیسانی ٢٠٢١

ئەستێرەی وتاری باش
ئەستێرەی وتاری باش
ئەم وتارە لە ئێستادا کاندید کراوە تا ببێت بە وتارێکی باش، یەکێکە لەو وتارانەی کە لەگەڵ سیاسەتە فەرمییەکانی وتاری باش دەگونجێت و پابەندە بە یاساکانییەوە. سەیری پڕۆسەی پاڵاوتنەکە بکە و ڕای خۆت بڵێ لەم پەڕەیە.
ڕێکەوتی پاڵاوتن: ١٩ی ئازاری ٢٠٢١
خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٠ی پارێزگای سلێمانی
ڕۆژ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠–١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠
(١ ھەفتە و ٢ ڕۆژ)
شوێن
هۆکار
  • دواکەوتنی مووچە
  • خراپیی بژێویی خەڵک
  • کەمی خزمەتگوزاری
  • بێکاری
ئامانجچاکسازی سیاسی
میتۆد
زیانە گیانییەکان
مردن(ەکان)١٠[٢]
بریندارەکان٦٥+[١]

ئەو خۆپیشاندانانەن کە لەلایەن دانیشتووانانی پارێزگای سلێمانی لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەنجام دران. خۆیشاندانەکان لە دژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوون و بەشی زۆری خۆپیشاندەران لە چینی فەرمانبەران و مامۆستایان بوون، کە بەھۆی دواکەوتن و کەمکردنەوەی مووچە و خراپی بارودۆخی ژیانیان ھاتنە سەر شەقامەکان. داواکارییان ئەوە بووە کە ھەرچی زووە مووچە و شایستە دارایییەکانیان پێ بدرێت. لەو خۆپیشاندانانە ئاڵۆزی و گرژی لەنێوان خەڵکی ناڕازی و ھێزە ئەمنییەکان دروست بوو و چەندین بریندار و کوژراوی لێکەوتەوە.[٣][٤]

کاتھێڵی خۆپیشاندانەکان

٢ی کانوونی یەکەم

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢ی کانوونی یەکەمی٢٠٢٠ خۆپیشاندانی ناڕەزایی چین و توێژەکان بەتایبەت مامۆستایان و فەرمانبەران لە شاری سلێمانی لە بەردەم باخی گشتی لەسەر داوای ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی بەڕێوەچوو.[٥][٦] لەم خۆپیشاندانەدا دروشمی جۆراوجۆر بەرزکرانەوە و لەلایەن خەڵکەوە دەوترانەوە داوای پێدانی مووچە و شایستە دارایەکانیان کرد کە بۆ ٥٠ ڕۆژە پێیان نەدراوە ھەروەھا دژی لێبڕینی مووچەکانیان بوون. لە یەکەم ڕۆژی خۆپیشاندانەکان کاردانەوەکانی لایەنەکان خێرا بوون. حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە سبەینێوە واتە ڕۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەن و ئەگەر پارەش بەشی نەکرد ئەوە قەرز دەکەن لە پێناو دابین کردنی مووچەکانیان بەڵام ئەمە لەلایەن خەڵکەوە پێشوازی لێ نەکراو وەک ھۆکارێک بۆ ھێورکردنەوە و کۆتایی ھێنان بە خۆپیشاندانەکان لێک درایەوە.[٧]

٣ی کانوونی یەکەم

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ خۆپیشاندانەکان بەردەوامی ھەبوو لەگەڵ ئەوەی زیاتر ھێزە ئەمنییەکان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و لە ناو شار بڵاوەیان پێ کرا،[٨] بەھەمان شێوەی ڕۆژی یەکەم بە وتنەوەی دروشمی جۆراو جۆر لە دژی حکوومەت بەردەوام بوون لەم ڕۆژەیە چەند ئەندام پەرلەمانێکی ھەرێمی کوردستان لە بزووتنەوەی گۆران و جووڵانەوەی نەوەی نوێ و لایەنە سەربەخۆکان بەشداریان کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵک و مووچە خۆران دەربڕی،[٩] لە ڕۆژی دووەمدا گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان ھێزە ئەمنییەکان و خۆپیشانداران دروست بوو ھەربۆیە ژمارەیەک لە خەڵک دەستگیرکران[١٠]و گازی فرمێسک ڕێژیان بەمەبەستی بڵاوە پێ کردنی خۆپیشاندەران بەکارھێنا لە ئەنجامدا بووە ھۆی بریندار بوون و خراپ بوونی تەندروستی ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران و لە ناویشیان چەند ئەندام پەرلەمانتاری ھەرێمی کوردستان.[١١] ھێزە ئەمنییەکان ڕێکخەرانی ئەم ناڕەزایەتییەی دەستگیرکرد و ڕوانەی بنکەی پۆلیس کران بەھۆی ئەوەی بەبێ مۆڵەت ئەم کارەیان ڕێکخستبوو ھەروەھا ژمارەیەک لەو پەرلەمانتارانەی بەشدار بوون لالەیەن ھێزەکانەوە توشی لێدان بوونەوە. ئەم کارانەش لەسەر ئاستی ناوخۆی کاردانەوەی توندی لێ کەوتەوە و ھاوڵاتیان بە شێوەی جیاجیا و لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دژی حکوومەت ھەڵوێستیان نواند. لێژنەی ئارامی شاری سلێمانی ڕایگەیاند ڕێگا بە ھیچ کۆڕ و کۆبوونەوەیەک نادەین کە بەبێ مۆڵەت ئەنجامبدرێت،[١٢][١٣] عوسمان گوڵپی، یەکێک لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکان پاراستنی گیانی گیراوان و خەڵکی ناڕەزای خستە ئەستۆی ھێزە ئەمنییەکان، داوای کرد ھەرچی زووە گیراوانیان ئازادبکرێت وتیشی کە ئەم خۆپیشاندانانە بەردەوام دەبێت.[١٤]

٤ی کانوونی یەکەم

ڕۆژی ھەینی ڕێکەوتی ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ خۆپیشاندانەکان بەھۆی دەستگیرکردنی بەشێکی بەرچاو لە ڕێکخەران و چەند ڕۆژنامە نووس و پەیامنێرێکی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کەسانی ناڕازی کەمتربوونەوە و ھێزە ئەمنییەکان لە شار بڵاوەیان پێ کرابوو، لەم ڕۆژەدا سەرجەم ڕێکخەران و خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان ئازادکران و گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بەڵام ڕایان گەیەند کە پلانی نوێ دادەنێن بۆ بەردەوامی خۆپیشاندانەکان.[١٥] بەشێکی ھێزە سیاسییەکان و کەسایەتییەکان و ھونەرمەندان پشتگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ داواکارییەکانی خۆپیشاندەران دەربڕی، بە شێوەیەکی گشتی بە پێچەوانەی ڕۆژەکانی دیکە ڕەوشی شار ھێمن تربوو.[١٦]

٥ی کانوونی یەکەم

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ بە پێچەوانەی ڕۆژانی ڕابردوو لە ناو شاری سلێمانی ھیچ خۆپیشاندانێک بەڕێوەنەچوو بەڵکو لە قەزا و ناحیەکانی سەر بەشاری سلێمانی مووچە خۆران و کاسبکاران و مامۆستایان ناڕزایەتیان ئەنجامدا و گردبوونەوە،[١٧] لە ھەریەکە لە ڕانیە و قەڵادزێ و پیرمەگروون و چەمچەماڵ[١٨]لە کات و ساتی جیادا بەشێک مووچە خۆران و کاسبکاران و مامۆستایان بەھۆی پێنەدانی مووچەکانیان و خراپی بارودۆخی ژیانیان و کەمی خزمەتگوزارییەکان دژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گربوونەوە تێدا چەندین وتار و دروشمی جیاواز وترانەوە. ھێزە ئەمنییەکانی ئەو ناوچانە لە حاڵەتی ئامادە باشیدا بوون. لە ڕانیە سەرەتا بە شێوەی ھێمنانە بەڕێوەچوو خۆپیشاندانەکان بەڵام لە دوایدا گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان ھێزە ئەمنییەکان و بەشێک لە خۆپیشاندەران دروست دەبێت بەھۆی ئەوەشەوە ژمارەیەک ھاوڵاتی دەسگیر دەکرێن کە ژمارەیان حەوت گەنج بوو. بە شێکی دیکە لە سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەداوە کە دەیان کەس لەو شارە دەستگیر کراون لەلایەن ھیزە ئەمنییەکانەوە کە بەشێکیان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵییەوەیە.[١٩][٢٠]

٦ی کانوونی یەکەم

ڕۆژی یەک شەم ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ خۆپیشاندانەکان تەنھا لە ناحیەی پیرەمەگرون بەردەوام بوو لە قەزای ڕانیە بەھۆی ڕێگری ھێزە ئەمنییەکان خۆپیشاندان بە ڕێوەنەچوو.[٢١] لە پیرەمەگرون ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکان سەر لە ئێوارەکەی بەرەو پشێوی و ئاڵۆزی ھەنگاوی نا، خۆپیشاندەران ھێرشیانکردە سەر کۆمیتەی ١٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان توانیان دەستبگرن بەسەریدا و بارەگاکە بسوتێنن[٢٢] ھەروەھا ھەوڵیاندا دەست بگرن بەسەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان بەڵام نەیان توانی لەلایەن پاسەوانانەوە پێش بە خۆپیشاندەرەکان گیرا و تەقەیان بەسەردا کردن بە مەبەستی بڵاوەپێکردنیان.[٢٣][٢٤] بەھۆی ئاڵۆزییەکانەوە کارمەندێکی ھێزە ئەمنییەکان بریندار دەبێت، لە کاتەکانی شەویش لە شارۆچکەی بازیان بەھەمان شێوە بەشێک لە خەڵک ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان دژی حکوومەت ئەنجامدا ئەمەش بووە ھۆی داخستنی ڕێگای نێوان کەرکووک -سلێمانی.[٢٥]

٧ی کانوونی یەکەم

پەڕگە:Komali islami kurdistan2020.jpg
مەڵبەندی ١٢ی کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان-عێراق کە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنرا
پەڕگە:Goran2020.jpg
مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان -سەید سادق دوای ئەوەی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنرا

ڕۆژی دووشەممە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ بەھەمان شێوەی ڕۆژی ڕابردوو خۆپیشاندان لە بەشێک لە قەزا و ناحیەکانی سەر بەشاری سلێمانی دەستی پێکرد. لەقەزای ڕانیە خۆپیشاندان دەستی پێکردەوە لە[٢٦]پیرەمەگرونیش بەھەمان شێوە. لە ناحیەی سەید سادق بەشێک لەخەڵکی دژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەھۆی خراپی ڕەوشی ژیانیان خۆپیشاندانیان ئەنجام دا گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان ھێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروست دەبێت لە ئەنجامدا کەسێک دەکوژرێت و چەند کەسێکی دیکەش بریندار دەبن، خەڵکی دەڤەری سەید سادق بینای قایمقامی قەزای سەید سادق دەسووتێن ھەروەھا بەھەمان شێوە ھێرش دەکەنە سەر بارەگەی ھێزەکانی گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتووو پارتی دەستی بەسەردا دەگرن و دەیان سوتێنن.[٢٧] چەند کادرێکیان ڕووبەرووی لێدان دەبنەوە کە ئەمە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەگدانەوەیکی زۆری لێکەوتەوەو لایەنگرانی ئەم ڕێکخراوانە ئیدانەی ئەم کارانەیان کرد. لە قەزای چەمچەماڵیش خەڵک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان ھێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروست دەبێت و لە ئەنجامدا کەسێک دەکوژرێت و کەسێکی دیکەش بریندار دەبێت[٢٨][٢٩] لەکاردانەوەی خۆپیشاندانەکانی ئەم ناوچانە و گرژی ئاڵۆزییەکان مەسروور بارزانی وەزیرانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند " حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەست بە بارگرانی و سەختی ژیانی ھاووڵاتییان دەکات و سوپاسی خۆڕاگریشیان دەکات و خۆپێشاندانی ئاشتیانە و شارستانیانەش، بە مافێکی ڕەوا دەزانێت لە چوارچێوەی یاسادا، بەڵام ھەوڵی تێکدان و وێرانکاری جیاوازە لە داوای ڕەوای خەڵک، بۆیە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، دەبێ لەگەڵ پاراستنی گیانی گشت ھاووڵاتییان، بە خۆپێشاندەرانیشەوە، ڕێگە لە ئاژاوە و پشێوی نانەوە و پەنابردنە بەر تووندتیژی و تێکدانی شوێنە گشتی و تایبەتی و بارەگاکان بگرن و سەرپێچیکارانیش ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە ".[٣٠] ھەروەھا لە بەشێکی پەیامەکەی داوای لە ھێزەسیاسییەکان کرد ھاوکاریان بن لە تێپەڕاندنی ئەم دۆخە.

٨ی کانوونی یەکەم

پەڕگە:Khopeshandan perezgai slemani-said sadq2020.jpg
خۆپیشاندان دژی حکومەت لە شارۆچکەی سەیدسادق

ڕۆژی سێشەممە ٨ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٠ خۆپیشاندانەکانی ناوچەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەردەوامی ھەبوو، لە ناوچەکانی دووکان و سەید سادق و دەربەندیخان و شارەزوور و ڕانیەدا خۆپیشاندان ئەنجامدرا و گرژی و ئاڵۆزی لە بەشێک لەو ناوچانەی خۆپیشاندانی تێدابوو ڕوویاندا و کوژراو برینداریشی لێکەوتەوە. لە سەرتادا بەشێوەیەکی ھێمنانە بەڕێوەچوون بەڵام دواتر توندوتیژی لێکەوتە لە خۆپیشاندانەکانی سەید سادق کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون[٣١]و چەند کەسێک بینای پەروەردەی شارەزووریان سووتاند.[٣٢] ھەروەھا لە ڕانیە بەھەمان شێوە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکان دروست دەبێت لە ئەنجامدا ٩ کەس لە ھێزە ئەمنییەکان بریندار دەبن یەکێکیش لەوان بەھۆی بەرکەوتنی بەرد بە سەختی بریندار دەبێت بۆ ئەو مەبەستەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا. لە دەربەندیخانیش بەھۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان دەربەندیخان و گەرمیان داخرا.[٣٣] ئەم خۆپیشاندانانە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە کاردانەوەی لێکەوتەوە، حیزبەکانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایانگەیاند" خۆپیشاندانی مە‌دە‌نیانە‌ی دوور لە گرژی و پە‌لاماردانی دامە‌زراوە فە‌رمییە‌کان و سەروماڵی ھاووڵاتیان، مافێکی ڕە‌وایە ".[٣٤] ھەروەھا ئەنجوومەنی وەزیرانی ھە‌رێمی کوردستان لەبارەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو بڕیاری کۆبوونەوەی دا.[٣٥] لێژنەی باڵای ئەمنی سلێمانیش قەدەغەی ھاتوو چۆی لە نێوان شاروشارۆچکەکانی سەربە پارێزگاکاکە ڕاگەیاند. بە شێوەیەکی گشتی خۆپیشاندانەکان تا درەنگانی شەو بەردەوامی ھەبوو.

٩ی کانوونی یەکەم

پەڕگە:Protesters set fire to political party offices and government buildings in the northern Iraqi city of Sulaymaniyah2020.jpg
بەشێک لە خۆپیشاندەرانی چەمچەماڵ ئاگریان لە بنکەی سیاسی حیزبەکان و بینا حکومیەکان بەردا

ڕۆژی چوارشەممە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لەگەڵ ئەوەی لێژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی قەدەغەی ھاتووچۆی ڕاگەیاندبوو بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بەڵام لە چەند ناوچەیەکی سنووری پارێزگاکە خەڵک پابەندی نەبوون وەک ڕۆژانی ڕابردوو بەردەوامیان دا بە خۆپیشاندانەکان. لە ناوچەکانی پیرەمەگرن و چەمچەماڵ و دووکان و عەربەت بەشێک لە خەڵک ھاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و چەندین بارەگای حیزبی و حوکومی سوتێنران. لە ناحیەی پیرەمەگروون خۆپیشاندەران ھێرشیان کردە سەر بنکەی ھاتووچۆی ناحیەکە و سووتاندیان ھەروەھا بەھۆی بەکارھێنانی تایەی ئۆتۆمبێل و بەردەوە ڕێگای نێوان سلێمانی -دووکانیان داخست.[٣٦] لە دووکانیش ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکان وەک ناوچەکانی دیکە بەرەو ئاڵۆزی و پێکدادان ڕۆیشت و لە ئەنجامدا ئەفسەرێکی پێشمەرگە کوژرا و چەند کەسێکیش بریندار بوون. لە چەمچەماڵ بەھۆی ئاڵۆزی و پێکدادانەوە کەسێک دەکوژرێت و پێنج کەسی دیکەش بریندار دەبن و مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕانیش دەسوتێنن.[٣٧] لە سەید سادقیش بەھەمان شێوە بەشێک لە چین و توێژەکان ھاتنە سەرشەقامەکان ڕێگای ناو بازاڕیان داخست. شەوەکەی بەشێک لە دانیشتووانانی شارۆچکەی عەربەت بۆیەکەم جار دەستیان کرد بە خۆپیشاندان دژی حکوومەتی ھەرێم ھەر لە سەرتاوە گرژی و ئاڵۆزی دروست دەبێت بەھۆیەوە مێرمنداڵێکی بە سەختی بریندار دەبێت.[٣٨] ھەروەھا لە ناحیەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان کە سەر بە پارێزگای ھەولێرە، دە گەنج دەستگیرکران کە تەمەنی گەنجترینیان ١٧ ساڵ بوو و دوای ٥ ڕۆژ لە گرتنیان ئازادکران.[٣٩] لێژنەی باڵای ئەمنی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە چیتر ڕێگا بە خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت نادەن.[٤٠]

١٠ی کانوونی یەکەم

لەم ڕۆژەشدا بە ھەمان شێوەی ڕۆژانی ڕابردوو خۆپیشاندانەکان بەردەوام بوون. دوای دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکان لە رانیە و قەڵادزێ و کفری، ٢ کەس لە قەزای کفری برینداربوون کە دواتر ڕاگەیاندرا کەسێکیان بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە کە خوێندکاری زانکۆی گەرمیان بوو.[٤١]

١١ی کانوونی یەکەم

پەڕگە:Demonstration in Sulaymaniyah 2020.jpg
گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپێشاندەران و ھێزەئەمنییەکان لە ناڕەزایەتییەکانی شاری سلێمانی -١١ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٠

وابڕیار بوو کە لەم ڕۆژەدا لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان خۆپێشاندانی دژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت گرووپێکی تایبەت بە ناوی کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان کاتژمێر یەک و نێوی دواینیوەڕۆی لە سلێمانی لە بەردەم ئەنجوومەی پارێزگای سلێمانی دیاریکرد بۆ ئەو مەبەستە، بەڵام ھەر زوو لەلایەن ھێزە ئەمنییەکان بەشێک لە ڕێکخەری خۆپیشاندانەکان دەستگیر دەکرێن کە لە نێوانیاندا سێ پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان ھەبوون بەھۆی وەرنەگرتنی مۆڵەت،[٤٢] ھەروەھا ھێزێکی زۆر لە حاڵەتی ئامادە باشی دەبن لە نزیک لە ئەنجوومەی پارێزگای سلێمانی جێگیر دەکرێن.[٤٣] لەگەڵ ئەوانەشدا شاری سلێمانی دوای چەند ڕۆژێک بێدەنگی لە ڕانیە، چەمچەماڵ، کەلار، پیرەمەگرون و وەقەڵادزێ خۆپێشاندان دەستی پێکردەوە[٤٤] لەم ڕۆژەدا بە شێک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بەشدار بوون لە خۆپیشاندانەکانی سلێمانی[٤٥] بە شێکی دیکەشیان ڕێگریان لێ کرا بەشداربن کە لە شاری ھەولێرەوە بەرێ کەوتبوون،[٤٦] دوای ماوەیەکی کەم گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان ھێزە ئەمنییەکان و خەڵکانی ناڕازی دروست دەبێت و گازی فرمێسکڕێژ بۆ بڵاوەپێکردنی خەڵک بەکاردەھێنرێت لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە خۆپێشاندەران بارودۆخی تەندروستیان خراپ دەبێت.[٤٧][٤٨] تا سەر لە ئێوەرا ناڕزایەتییەکانی ناو شار و قەزاوناحیەکانی سەر بە پارێزگاکە بەردەوام دەبێت کە خۆپیشاندانی تێدا بەڕێوەچوون. بە پێچەوانەی ڕۆژانی دیکە لە خۆپێشاندانەکاندا ھیچ کوژراوێکی لێ نەکەوتەوە.[٤٩] لێژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی لە پەیامێکدا ڕایگەیاندن ئەو کەسانەی کە پێشێلی یاسا دەکەن و ڕۆڵیان ھەیە لە خۆپیشاندانەکان دەستگیریان دەکەین.[٥٠]

١٢ی کانوونی یەکەم

ڕۆژی شەممە، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھیچ جۆرە جموجۆلێک و ناڕازایەتییەک کە جێی باس بێت ئەنجام نەدرا ڕەوشی پارێزگاکە بە شێوەیەکی گشتی ئارام و ئاسایی بوو. زیاتر لە ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بابەت و وتار و دیداری تەلەفیزیۆنی تایبەت سەبارەت بە ھۆکار و دەرئەنجامەکانی خۆپیشاندانەکان بڵاوکرانەوە.

کاردانەوەکان

ناوخۆ (کوردستان و عێراق)

  • مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند " حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەست بە بارگرانی و سەختی ژیانی ھاووڵاتییان دەکات و سوپاسی خۆڕاگریشیان دەکات و خۆپێشاندانی ئاشتیانە و شارستانیانەش، بە مافێکی ڕەوا دەزانێت لە چوارچێوەی یاسادا، بەڵام ھەوڵی تێکدان و وێرانکاری جیاوازە لە داوای ڕەوای خەڵک، بۆیە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، دەبێ لە گەڵ پاراستنی گیانی گشت ھاووڵاتییان، بە خۆپێشاندەرانیشەوە، ڕێگە لە ئاژاوە و پشێوی نانەوە و پەنابردنە بەر تووندتیژی و تێکدانی شوێنە گشتی و تایبەتی و بارەگاکان بگرن و سەرپێچیکارانیش ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە ".[٣٠]
  • شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ پشتیوانی خۆی و جوڵانەوەکەی بۆ خۆپیشاندانەکان دەڕبری و داوای کرد کە خەڵک بە یەکدەنگی و یەک ھەڵوێستی دژی حکوومەت ھەنگاو بنێن.[٥١]
  • سەلاحەدین بەھائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پشتیوانی خۆپیشاندانەکانی کرد ڕایگەیاند کە حەقی خەڵکە لە پێناو مافەکانیان خۆپیشاندان بکەن وداوای لە ھێزە ئەمنییەکانکرد ئەرکی پارێزگاری خۆپیشاندەرەکان لە ئەستۆ بگرن و نەبنە ڕێگر لێیان چونکە بەو شێوەیە چارەسەری قەیرانەکان ناکرێت.[٥٢]
  • مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە توویتەر لەبارەی خۆپشاندانەکان نووسی «بەقووڵی ھاوسۆزم لەگەڵ خەم و ژانی خەڵکی خۆمان لە ھەرێمی کوردستان، بەتایبەت شاری سلێمانی شاخ و ڕۆشنبیری و ڕەسەنایەتی، توڕەییان پاساودارە چونکە بەرھەمی ساڵانێکی زۆر و چەندین دەیەی پێشووە، بەجدی کاردەکەین لەسەر شایستەیییەکانی گەل لەھەموو شارێکی عێراق».[٥٣][٥٤]
  • کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە پەیامێکدا داوایان کرد خۆپیشاندەران بارەگای ھێز و لایەنەکان نەسوتێنن و بە شێوەی ئاشتیان بەردەوام بن ھەر لەو پەیامەدا ڕووبە دەسەڵاتدارانی حکوومەتی ھەرێم وتیان «پێویستە لەماوەی یەک ھەفتەدا چارەسەری ئەم بارودۆخە بکەن، ئەگەرنا ئێمەش بەھەمو ھێزو توانامانەوە بەشداری خۆپیشاندان دەکەین و ڕێگانادەین چیترداھاتی ئەم وڵاتە قۆرخ بکرێت ببرێت بۆچەند کەسێک لەناوچەکانی ھەرێم».[٥٥]
  • قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھل ئەلحەق لە توویتێکدا لە بارەی خۆپیشاندانەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ڕایگەیاندووە، «وەک ئەوەی چۆن ھەڵوێستمان لەگەڵ خۆپێشاندانی ناوەڕاست و باشوور بووە و پشتیوانی داوا ڕەواکان و خۆپێشاندانی ئاشتییانەیان کردووە، سووتاندن و تێکدانمان ڕەتکردووەتەوە، ھەمان ھەڵوێستیان بەرامبەر خۆپێشاندانەکانی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە ھەرێمی کوردستانداھەیە».[٥٦]
  • لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا پشتیوانی خۆی بۆ خەڵک و ناڕەزاییان دەربری و داوای لە ھێزە ئەمینەکان کرد ئەرکی خۆیان لە پاراستنی خۆپیشاندەران جێبەجێ بکەن و نەبنە ھۆکاری زیاتر خراپتربوونی بارودۆخەکە و دەستگیرکراوانیش ئازاد بکرێن،[٥٧][٥٨]
  • بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێکدا پشتیوانی تەواوەتی خۆی بۆ داواکارییەکانی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەڕبری و ئیدانەی ئەو توندوتیژیانەی کرد کە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دژی خۆپیشاندەران ئەنجام دراون.[٥٩] ھەروەھا بزووتنەوەکە لە ڕێکەوتی ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ بەھۆی سووتانی مەکۆکەیان لە سەید سادق پەیامێکی دیکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ئێمە بەھەمان شێوەی پێشوو پشتیوانی لە مافە ڕەواکانی خەڵکی دەکەکات. لە کۆتای پەیامەکەی باس لەوە کراوە کە بزووتنەوەی سووتاندنی مەکۆ و بارەگاکانی دەکات بە قوربانی خەڵک چونکە ژیان و سەلامەتی خۆپیشاندەران لە ھەمو شتێک گرنگترە.[٦٠]
  • کۆمیتەی پارێزگای سلێمانی حیزبی شیوعی کوردستان-عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندانەکان دەڕبری داوای کرد دەستبەجێ گیراوان و دەستگیرکراوان ئازاد بکرێن و ئیدانەی توندوتیژییەکانی کرد.[٦١]
  • کۆمیتەی داکۆکی لە ماف و ئازادییەکان لە باشووری کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکی دا ئیدانەی ھەڵسوکەوتی ھێزە ئەمنییەکان دەکات بەرامبەر بە خۆپیشاندەران پشتوانی خۆیان لە فەرمانبەران و مامۆستایان و خۆپیشاندەران پیشاندا.[٦٢]

نێونەتەوەیی

  • نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق : ئیدانەی توندوتیژیی دژی خۆپیشاندەران لە پارێزگاکانی ھەرێم کرد و داواشی لە دەسەڵاتداران کرد ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندەران بپارێزن، ڕایگەیاند " پێویستە ڕێگەبدرێت بە میدیاکان بە ئازادانە ھەواڵەکانیان ڕوماڵ بکەن".[٦٣]
  • ستیفن ھیکی باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق لە بارەی خۆپیشاندانەکان پەیامێکی لە ھەژمارەی خۆی لە تویتەر بڵاوکردەوە نیگەرانی خۆی لەو بارەیەوە خستەروو داوای لە دە سەڵات داران کرد «ڕێز لە مافی خۆپیشاندانی مەدەنی و چالاکی ئاشتیانە بگرن بۆ ئەوەی خۆپیشاندانەکە بە ڕێرەوێکی ئاشتیدا بڕوات».[٦٤]
  • باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە عێراق نیگەرانی خۆی دەربڕی بەھۆی بەکارھێنانی توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران و گیان لەدەستدانیان و داوای کرد دەسەڵاتداران ڕێز لە مافی خۆپیشاندەران بگرن و ڕێگا بدەن بە ھاوڵاتیان بیروڕای خۆیان دەربڕن چی لە ڕێگەی میدیاوە یان لە شوێنە گشتییەکاندا. ھاوکات داوای لە خۆپیشاندەران کرد بەشێوەیەکی ئاشتییانە داوای مافەکانیان بکەن.[٦٥]

سانسۆرکردن

داخستنی کەناڵەکان

بەھۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەکان دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەتایبەت دژبەرانی دەسەڵات و لایەنگرانی ئۆپۆزیسیۆن بەشێوەیەیکی بەرچاو دەستایان کرد بە ڕوماڵکردنی خۆپیشاندانەکان و گواستنەوەی ھەواڵ و ڕاپۆرتی تایبەت بەو خۆپیشاندانە کە کاردانەوەی جەماوەری لێ دەکەوتنەوە. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ وەزارتی ڕۆشنبری و لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داخستنی کەناڵی ئاسمانی NRT دەرکرد بۆ ماوەی یەک ھەفتە بەھۆکاری ئەوەی لەکاتی ڕوماڵکردنی خۆپیشاندانەکان بە شێوەیەکی نابەرپرسیارانە و دور لە ڕێنمایەکان کاری کردووە بۆ سەر لە بەیانی ٨ی مانگ بڕیارەکە جێبەجێ کرا و ھێزێکی ئەمنی ڕاسپێدراو پەخشی کەناڵەکەیان ڕاگرت.[٦٦] داخستنی NRT کاردانەوەی ناوخۆی زۆری لێ کەوتەوە و سەنتەری میترۆ کە ڕێکخراوێکی ناحکومی تایبەتە بە چاودێری ڕەوشی ئازادی ڕۆژنامە نوسی لە ھەرێمی کوردستان ئیدانەی ئەوکارەی کردو بە پێشەلکاری بەرامبەر بە ئازادی ڕادەربرین و ئازادی لە کاری ڕاگەیاندن وەسفی کرد. ھەرچەند حەفتەیەک بەسەر داخستنی کەناڵەکە تێپەری بەڵام وازەرتی ڕۆشنبیری و لاوانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بەھۆی ئەوەی کەناڵەکە پابەند نەبووە بە بڕیارەکانی داخستنی کاناڵەکەی بۆ ماوەی ھەفتەیەکی دیکە درێژکردەوە. کەناڵی nrt بڕیاری داخستنی کەناڵەکەیانی بۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گەڕاندەوە. ھەروەھا وەزارەتی ڕۆشنبری کەناڵی ئاسمانیی پەیام کە لەلایەن کۆمەڵی دادگەریی کوردستان خاوەندارییەتی دەکرێ لە ڕێگای نوسراوێکەوە ئاگادار کردووەتەوە کە ئەگەر ڕوماڵی سووتاندن و پیشاندانی دیمەنی توندوتیژی و ھاندان بۆ ئاژەوەگێڕی نەنێن ئەوە ڕێکاری توند لە بەرامبەریان دەگرنە بەر،[٦٧][٦٨] بەھەمان شێوە کەناڵی ئاسمانی سپێدە سەر بە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئاگادارکرایەوە لە ئەگەری پابەند نەبوون بە بڕیارەکانی وەزارەتەوە توشی سزای توندوداخستنی کەناڵەکەیان دەبنەوە.[٦٩]

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

  1. ^ "1 Do the violent protests in northern Iraq signal a 'Kurdish Spring'?". dw. December 11, 2020.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "مركز عراقي يكشف عدد ضحايا مظاهرات السليمانية". al-ain. December 12, 2020.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "لەسەر خۆپیشاندانەکانی ھەرێم، داوای ھەڵوێست لە کازمی دەکرێت". xendan. Retrieved 3ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  4. ^ "لە سلێمانی خۆپیشاندانی چین و توێژەکان دەستی پێکرد (وێنە)". speemedia. Retrieved 3ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  5. ^ "وێنە.. خۆپیشاندانی مووچەخۆران و ھاوڵاتیان لەسلێمانی دەستیپێکرد". nrttv. Retrieved 5ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  6. ^ "خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە سلێمانی". dengiamerika. Retrieved 5ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  7. ^ "حکومەتی ھەرێم: سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت". nrttv. Retrieved 5ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  8. ^ "بۆ ڕێگرتن لە خۆپیشاندان ھێزێکی ئەمنی لە سلێمانی بڵاوەی پێکراوە". nrttv. Retrieved 5ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  9. ^ "شیرین ئەمین: لەگەڵ گرووپێک لەپەرلەمانتاران بۆ بەشداری لە خۆپیشاندانەکان بڕیار دەدەین". dengiamerika. Retrieved 5ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  10. ^ "پەیامنێری ئێن ئاڕ تی: پێنج مامۆستای ناڕازی و ژمارەیەک ھاوڵاتی لە سلێمانی دەستگیرکران". nrttv. Retrieved 5ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  11. ^ "وێنە.. پەرلەمانتارێکی ھەرێم لە سلێمانی بە گازی فرمێسکڕێژ بریندارکرا". nrttv. Retrieved 5ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  12. ^ "خۆپێشاندان لە سلێمانی گرژی تێکەوت.. لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگا: خۆپێشاندانی بێ مۆڵەت ڕێگەپێدراو نییە". rudaw. Retrieved 5ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  13. ^ "لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی: خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت ڕێگەپێدراو نییە". nrttv. Retrieved 5ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  14. ^ "ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی: دۆخەکە بە ئازادکردنی چالاکوانان ھێور دەبێتەوە". rojnews. Retrieved 5ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  15. ^ "سلێمانی، خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان ئازاد کران و ناڕەزایەتیی بەردەوام دەبێت". rojnews. Retrieved 5ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  16. ^ "بەڤیدیۆ؛ دۆخی سلێمانی ئاسایی دە‌بێتە‌و". xendan. Retrieved 5ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  17. ^ "خۆپیشاندانی بەشێک لە ھاوڵاتیان لە ڕانیە دەستیپێکرد". xendan. Retrieved 5ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  18. ^ "لە چەمچەماڵ و پیرەمەگرون خۆپیشاندانی بەشێک لە ھاوڵاتیان بەڕێوەچوو". nrttv. Retrieved 5ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  19. ^ "پەیامنێری ئێن ئاڕ تی: لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی ڕانیەدا دەیان کەس دەستگیرکراون". nrttv. Retrieved 5ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  20. ^ "وێنە.. لە ڕانیە پێکدادان لەنێوان ژمارەیەک خۆپیشاندەر و ھێزە ئەمنییەکان دروستبو". xendan. Retrieved 5ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  21. ^ "لە ڕانیە ھێزە ئەمنییەکان ڕێگە لە خۆپیشاندانی ھاوڵاتیان دەگرن". nrttv. Retrieved 6ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  22. ^ "ڤیدیۆ.. خۆپیشاندەران بارەگای یەکێتییان لە پیرەمەگرون سوتاند". nrttv. Retrieved 6ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  23. ^ "لە پیرەمەگروون خۆپێشاندەران ھێرش دەکەنە سەر بارەگاکانی یەکێتی و پارتی". rudaw. Retrieved 6ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  24. ^ "بەرپرسی ناوچەی پارتی لە پیرەمەگروون: خۆپێشاندەران تەقەمان لێدەکەن". rudaw. Retrieved 6ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  25. ^ "بەھۆی خۆپیشاندانەوە؛ ڕێگای سلێمانی – کەرکووک داخرا". nrttv. Retrieved 6ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  26. ^ "خۆپیشاندان لە ڕانیە دەستیپێکرد". xendan. Retrieved 7ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  27. ^ "بینای قائیمقامییەتی سەید سادق سوتێنرا". xendan. Retrieved 7ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  28. ^ "تەندروستی چەمچەماڵ: خۆپیشاندەرێک گیانی لەدەستدا". nrttv. Retrieved 7ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  29. ^ "خۆپیشاندانەکەی چەمچەماڵ کوژراو و برینداری لێکەوتەوھ". xendan. Retrieved 7ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  30. ^ ئ ا "مەسرور بارزانی: پێویستە لایەنە سیاسییەکان ھاوکار بن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە". rudaw. Retrieved 7ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  31. ^ "پەیامنێری ئێن ئاڕ تی: لە سەید سادق خۆپیشاندەرێک گیانی لەدەستدا". nrttv. Retrieved 9ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  32. ^ "بینای پەروەردەی شارەزووریان سوتاند". bmctv. Retrieved 9ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  33. ^ "خۆپیشاندان لە بەشێک لە شاروشارۆچکەکانی ھەرێم بەردەوامە". nrttv.
  34. ^ "ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی و گۆڕان". pukmedia. Retrieved 9ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  35. ^ "حکومەتی ھەرێم لەبارەی خۆپیشاندانەکانەوە کۆدەبێتەوە". nrttv. Retrieved 9ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  36. ^ "خۆپیشاندان لە پیرە‌مە‌گرون دە‌ستی پێ کردەوە و ڕێگای دوکان–سلێمانی داخرا". xendan. Retrieved 9ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  37. ^ "خۆپیشاندانەکە‌ی چە‌مچە‌ماڵ قوربانی لێدە‌کەوێتەوە". xendan. Retrieved 9ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  38. ^ "خۆپێشاندان؛ منداڵەکەی عەربەت بریندارە و لەژێر چاودێریی چڕدایە". rudaw. Retrieved 9ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  39. ^ "ئەو 10 گەنجەی لە قەسرێ..." www.rudaw.net. Retrieved 2020-12-13.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  40. ^ "لیژنەی باڵای ئەمنی وەزارەتی ناوخۆ خۆپیشاندانی قەدەغەکرد". xelk. Retrieved 9ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  41. ^ "خۆپیشاندەرێک لە کفری گیانی لەدەستدا". NRT.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  42. ^ "لە سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان ھێزە ئەمنییەکان و خۆپێشاندەران دروستبوو". rudaw. Retrieved 11ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  43. ^ "ھێزێکی زۆر بە چە‌کی قورسەوە لە سلێمانی بڵاوە‌ی پێکراوە". speda. Retrieved 11ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  44. ^ "خۆپیشاندانەکان لە سلێمانی و ھەڵەبجە و چەند قەزا و ناحیەکانی دیکە دەستیپێکردەوە". peyam. Retrieved 11ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  45. ^ "شاسوار عەبدولواحید بەشداری خۆپیشاندانەکانی سلێمانی کرد". nrttv. Retrieved 11ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  46. ^ "رێگری لە سێ پەرلەمانتاری کوردستان کرا بگەڕێنەوە بۆ سلێمانی". nrttv. Retrieved 11ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  47. ^ "لە چەندین ناوچەی ھەرێم خۆپێشاندان بەڕێوەچوو و گرژی و ئاڵۆزی لێ کەوتەوە". peyam. Retrieved 11ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  48. ^ "لە سلێمانی خۆپیشاندانەکان گرژی تێکەوت". nrttv. Retrieved 11ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  49. ^ "لیژنەی ناوخۆی پەرلەمان: لە خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆدا کەس نەمردووە". rudaw. Retrieved 11ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  50. ^ "لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی: ھەڵمەتی دەستگیرکردن بەردەوامی دەبێت". zhyan. Retrieved 11ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  51. ^ "شاسوار عە‌بدولواحید پە‌یامێک ئاراستە‌ی یە‌کێتی و ھێزەکانی بە‌شدار لە‌حکومە‌ت دھکات". xendan. Retrieved 5ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  52. ^ "سەڵاحەدین بەھادین: لایەنەکانی دەسەڵات پێشبڕکێی برسیکردنی خەڵک دەکەن". nrttv. Retrieved 5ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  53. ^ ‏کازمی: بە جددی کار لەسەر شایستە داراییەکانی ھەموو شارەکانی عێراق دەکەین، ماڵپەڕی ئێن ئارتی، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  54. ^ پەیامی مستەفا کازمی لەبارەی خۆپیشاندانەکان، ماڵپەڕی ئاژانسی ئەنادۆڵ، ڕۆژی ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  55. ^ "کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان ھەفتەیەک مۆڵەت دەداتە دەسەڵات". xendan. Retrieved 9ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  56. ^ "خەزعەلی داوا دەکات بەغدا ڕاستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بدات". rudaw. Retrieved 9ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  57. ^ "لاھور شێخ جەنگی بۆ خۆپیشاندەران: چە‌ند ڕۆژێکی تریش دان بە خۆتاندا بگرن". nrttv. Retrieved 5ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  58. ^ "لاھور شیخ جەنگی بۆ ھاووڵاتیان: لەگەڵ داوا ڕەواکانتانم و پشتیوانتانم". pukmedia. Retrieved 5ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  59. ^ "راگەیەنراوێک لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە". gorran. Retrieved 5ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  60. ^ "بزوتنەوەی گۆڕان: بەکارھێنانی توندوتیژی بەھیچ جۆرێک چارەسەری دۆخی خراپی خەڵک ناکات". gorran. Retrieved 7ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  61. ^ "حزبی شیوعی کوردستان: خۆپیشاندان وناڕەزایەتییەمەدەنییەکان مافێکی ڕەوای خەڵکە". regaykurdistan. Retrieved 5ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  62. ^ "کۆمیتەی داکۆکی لە ماف و ئازادییەکان: لەبری خۆپیشاندەران ڕووبەڕووی داگیرکەران ببنەوە". rojnews. Retrieved 5ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  63. ^ "نەتەوەیەکگرتووەکان ئیدانەی بەکارھێنانی توندوتیژیی دژی خۆپیشاندەرانی ھەرێم دەکات". nrttv. Retrieved 9ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  64. ^ "السفير البريطاني قلق من سقوط ضحايا في السليمانية". mustaqila. Retrieved 9ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  65. ^ "باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق: نیگەرانین لە کوژران و برینداربوونی خۆپێشاندەران لە پارێزگای سلێمانی". Rudaw.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  66. ^ "وەزارەتی ڕۆشنبیری: پەخشی ئێن ئاڕ تی بۆ ماوەی ھەفتەیەک ڕادەگیرێت". xendan. Retrieved 14ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  67. ^ "دوای ئێن ئاڕ تی؛ قوباد تاڵەبانی ھەڕەشەی داخستنی کەناڵی پەیام دەکات". nrttv. Retrieved 14ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  68. ^ "وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ کەناڵی پەیام: ڕوماڵی خۆپیشاندانەکان مەکەن ئەگینا سزا ئەدرێن". peyam.
  69. ^ "وەزارەتی ڕۆشنبیری ھەرێم ھەڕەشەی داخستنی کەناڵی سپێدە دەکات". speda. Retrieved 14ی Decemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان