ئەکادیمیای کوردی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٤٤: ھێڵی ٤٤:


== مێژوو ==
== مێژوو ==
[[پەڕگە:The Kurdish Academy.jpg|وێنۆک|تەلاری ئەکادیمیای کوردی.]]
[[پەڕگە:Kurdish Academy - Erbil.jpg|وێنۆک|تەلاری ئەکادیمیای کوردی لە تەنیشتەوە.]]

ئەکادیمیای کوردی درێژە پێدراوی '''کۆڕی زانیاری کورد'''ە، کە لە [[بەغدا]] لە ساڵانی ١٩٧١ ھەتا ١٩٧٨ چالاک بوو. پاش دامەزراندنی بەڕێوبەرایەتی ناوخۆیی کوردی لە باشووری کوردستان، کۆڕی زانیاری کورد زیندوو کرایەوە و بەپێی قانوونی ژمارە ١٢ی ساڵی ١٩٩٧ ئەو دەزگا زانستییە بە ناوی '''کۆڕی زانیاری کوردستان''' دامەزرایەوە. کۆڕی زانیاری کوردستان لە ساڵەکانی ١٩٩٨ تا کۆتایی ٢٠٠٠ لە قۆناغی ڕێکخستنەوەدا بوو، دواتر بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە ٩٥ لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠ەوە، [[شەفیق قەزاز]] وەک سەرۆکی کۆڕی زانیاریی کوردستان (بە وەکالەت) دەستنیشان کرا. لە دوای بڕیاری یەکگرتنەوەی ھەردوو ئیدارەی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٧ دا، داوا لە [[شەفیق قەزاز]] و [[کەمال فوئاد]] کرا کە خەریکی دامەزراندنەوەی ئەنجومەنی کۆڕی زانیاری کوردستان بن. ھەر لەو ماوەدا قانوونی کۆڕی زانیاری کوردستان ھەموار کرا و ناوەکەی کرا بە '''ئەکادیمیای کوردی'''.<ref name="ئەکادیمیا ١">[http://www.kurdish-academy.com/دەربارە ئەکادیمیای کوردی: ''دەربارەی ئەکادیمیا''؛] سەردان لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠.</ref>
ئەکادیمیای کوردی درێژە پێدراوی '''کۆڕی زانیاری کورد'''ە، کە لە [[بەغدا]] لە ساڵانی ١٩٧١ ھەتا ١٩٧٨ چالاک بوو. پاش دامەزراندنی بەڕێوبەرایەتی ناوخۆیی کوردی لە باشووری کوردستان، کۆڕی زانیاری کورد زیندوو کرایەوە و بەپێی قانوونی ژمارە ١٢ی ساڵی ١٩٩٧ ئەو دەزگا زانستییە بە ناوی '''کۆڕی زانیاری کوردستان''' دامەزرایەوە. کۆڕی زانیاری کوردستان لە ساڵەکانی ١٩٩٨ تا کۆتایی ٢٠٠٠ لە قۆناغی ڕێکخستنەوەدا بوو، دواتر بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە ٩٥ لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠ەوە، [[شەفیق قەزاز]] وەک سەرۆکی کۆڕی زانیاریی کوردستان (بە وەکالەت) دەستنیشان کرا. لە دوای بڕیاری یەکگرتنەوەی ھەردوو ئیدارەی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٧ دا، داوا لە [[شەفیق قەزاز]] و [[کەمال فوئاد]] کرا کە خەریکی دامەزراندنەوەی ئەنجومەنی کۆڕی زانیاری کوردستان بن. ھەر لەو ماوەدا قانوونی کۆڕی زانیاری کوردستان ھەموار کرا و ناوەکەی کرا بە '''ئەکادیمیای کوردی'''.<ref name="ئەکادیمیا ١">[http://www.kurdish-academy.com/دەربارە ئەکادیمیای کوردی: ''دەربارەی ئەکادیمیا''؛] سەردان لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠.</ref>



وەک پێداچوونەوەی ‏١١:٤٣، ٧ی نیسانی ٢٠٢١

ئەکادیمیای کوردی
Akademiya Kurdî
ئاکادمی کوردی
پەڕگە:Ekademiya Kurdî.jpg
دامەزران١٩٧١
٢٠٠٧ (کردنەوە)
شوێن
سەرۆک
عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی
جێگری سەرۆک
نەجاتی عەبدوڵڵا
وێبگەماڵپەڕی ئەکادیمیای کوردی
پێشووتر ناسرابوو بە
کۆڕی زانیاری کورد (١٩٧١–١٩٧٨)
کۆڕی زانیاری کوردستان

ئەکادیمیای کوردی (پێشتر ناوی کۆڕی زانیاری کورد و کۆڕی زانیاری کوردستان بووە) کۆڕێکە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دایمەزراندووە و بەپێی یاساکەی چاوگێکی باڵایە لە ھەموو شتێک کە پەیوەندی بە زمانی کوردی و شێوەزارەکانی و پاراستن و دەوڵەمەند کردنییەوە ھەبێت. ئەکادیمیای کوردی مەبەستی خۆی لە چالاکی گەیشتن بە زمانێکی یەکگرتووی فەرمیی کوردی ڕاگەیاندووە. بارەگای ئەکادیمیای کوردی لە شاری ھەولێرە.[١]

مێژوو

تەلاری ئەکادیمیای کوردی.
تەلاری ئەکادیمیای کوردی لە تەنیشتەوە.

ئەکادیمیای کوردی درێژە پێدراوی کۆڕی زانیاری کوردە، کە لە بەغدا لە ساڵانی ١٩٧١ ھەتا ١٩٧٨ چالاک بوو. پاش دامەزراندنی بەڕێوبەرایەتی ناوخۆیی کوردی لە باشووری کوردستان، کۆڕی زانیاری کورد زیندوو کرایەوە و بەپێی قانوونی ژمارە ١٢ی ساڵی ١٩٩٧ ئەو دەزگا زانستییە بە ناوی کۆڕی زانیاری کوردستان دامەزرایەوە. کۆڕی زانیاری کوردستان لە ساڵەکانی ١٩٩٨ تا کۆتایی ٢٠٠٠ لە قۆناغی ڕێکخستنەوەدا بوو، دواتر بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە ٩٥ لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠ەوە، شەفیق قەزاز وەک سەرۆکی کۆڕی زانیاریی کوردستان (بە وەکالەت) دەستنیشان کرا. لە دوای بڕیاری یەکگرتنەوەی ھەردوو ئیدارەی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٧ دا، داوا لە شەفیق قەزاز و کەمال فوئاد کرا کە خەریکی دامەزراندنەوەی ئەنجومەنی کۆڕی زانیاری کوردستان بن. ھەر لەو ماوەدا قانوونی کۆڕی زانیاری کوردستان ھەموار کرا و ناوەکەی کرا بە ئەکادیمیای کوردی.[١]

پێکھاتەی ئەکادیمیا

ئەکادیمیای کوردی پێکھاتەوە لە ١٥ ئەندامی کارا و ١١ ئەندامی شکۆمەند (فەخری) و ١٥ ئەندامی یاریدەدەر.

خولی یەکەم

خولی یەکەمی ئەکادیمیا کە لە ٢٢ی ئابی ٢٠٠٧ ھەتا ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١١ بەردەوام بوو، ئەنجومەنی ئەکادیمیا بەم شێوەی خوارەوە بوو.[١]

ژمارە ناو جێگا
١ شەفیق قەزاز سەرۆک
٢ ڕەشید فندی ج. سەرۆک
٣ ئازاد ئەحمەد سکرتێر
٤ نەجاتی عەبدوڵڵا ئەندامی تەرخانکراو
٥ کەمال مەزھەر ئەندام
٦ عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ ئەندام
٧ نووری تاڵەبانی ئەندام
٨ عەبدولفەتتاح عەلی ئەندام
٩ موحسین محەممەد حوسێن ئەندام
١٠ جەمال عەبدول ئەندام
١١ جەبار قادر ئەندام
١٢ وریا عومەر ئەمین ئەندام
١٣ موئەیەد تەیب ئەندام
١٤ محەممەدی مەلا کەریم ئەندام
١٥ محەممەد عەلی قەرەداغی ئەندام


خولی دووھەم

خولی یەکەمی ئەکادیمیا کە لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١١ ھەتا ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٥ بەردەوام بوو، ئەنجومەنی ئەکادیمیا بەم شێوەی خوارەوە بوو.[١]

ژمارە ناو جێگا
١ نووری تاڵەبانی سەرۆک
٢ ئازاد ئەحمەد ج. سەرۆک
٣ نەجاتی عەبدوڵڵا سکرتێر
٤ کەمال مەزھەر ئەحمەد ئەندامی کارا
٥ عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ ئەندامی کارا
٦ شەفیق قەزاز ئەندامی کارا
٧ عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی ئەندامی کارا
٨ موحسین محەممەد حوسێن ئەندامی کارا
٩ جەمال عەبدول ئەندامی کارا
١٠ جەبار قادر ئەندامی کارا
١١ وریا عومەر ئەمین ئەندامی کارا
١٢ محەممەد عەلی قەرەداغی ئەندامی کارا
١٣ فارووق عومەر سدیق ئەندامی کارا
١٤ عەبدولڕەحمان مزووری ئەندامی کارا


خولی سێھەم

ئەندامانی خولی سێیەمی ئەکادیمیا، لە ڕۆژی ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە ھەڵبژاردنێکی نھێنیدا بەمشێوەیە ھەڵبژێردران.[١]

ژمارە ناو جێگا
١ عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی سەرۆک
٢ نەجاتی عەبدوڵڵا جێگری سەرۆک
٣ عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ ئەندامی کارا
٤ موحسین محەممەد حوسێن ئەندامی کارا
٥ جەمال عەبدول ئەندامی کارا
٦ وریا عومەر ئەمین ئەندامی کارا
٧ محەممەد عەلی قەرەداغی ئەندامی کارا
٨ فارووق عومەر سدیق ئەندامی کارا
٩ عەبدولڕەحمان مزووری ئەندامی کارا


لیژنەکانی ئەکادیمیا

بۆ جێبەجێ کردنی بەرنامە و کارە سەرەکییەکانی ئەکادیمیا، ئەنجومەنی ئەکادیمیا چەند لیژنەیەکی تایبەتی دروستکردووە لە کەسانی پسپۆر و شارەزا لە ھەموو شێوەزارە جیاوازەکانی زمانی کوردی، کە دەبێ ئەندامێکی کارای ئەکادیمیا سەرپەرشتی ئەم لیژنانە بکات:

  1. لیژنەی زاراوە: یەکێکە لە لیژنە سەرەکییەکانی ئەکادیمیا، کاری سەرەکی دۆزینەوە و داھێنانی زاراوەگەلی ڕەسەنی کوردییە لە ھەموو بوارە جیاجیایەکاندا.
  2. لیژنەی فەرھەنگ: تایبەتە بە دەرکردن و ئامادەکردنی فەرھەنگی تایبەت لە بواری شێوەزارە جیاوازاەکانی زمانی کوردی، تا ئێستا جگە لە بڵاو کردنەوەی دەیان فەرھەنگی تایبەتمەندی دوو زمانە و سێزمانە لە ھەموو بوارە جیاوازەکانی لێکۆڵینەوەی کوردی، دوو فەرھەنگی (کرمانجی سەروو ـ کرمانجی خواروو) و فەرھەنگی (ھەورامی ـ سۆرانی) بڵاو کراونەتەوە.
  3. لیژنەی مێژوو: ئەرکی نووسینەوەی سەرلەبەری مێژووی کوردییە بە میتۆدێکی ئەکادیمی.
  4. لیژنەی گۆڤار: تایبەتە بە دەرکردنی گۆڤارێکی وەرزی زانستیی ئەکادیمی کە تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٣، ٢٦ ژمارەی بە زمانی کوردی و عەرەبی لێ بڵاوکراوەتەوە.
  5. لیژنەی بیبیلۆگرافیا: تایبەتە بە سازکردن و ئامادەکردنی بیبلیۆگرافیا بۆ بوارە جیاوازەکانی لێکۆڵینەوەی کوردی.
  6. لیژنەی چاپ و بڵاوکردنەوە: ئەرکی بڵاوکردنەوە و بە چاپ گەیاندنی ئەو لێکۆڵینەوە ئەکادیمی و زانستیانەیە کە لە ماددەی چوارەمی یاسای ئەکادیمیا ئاماژەیان پێکراوە.
  7. لیژنەی زمان: تایبەتە بە لێکۆڵینەوە تایبەت بە کێشەکانی زمانی کوردی بە ھەموو شێوەزارەکانییەوە.
  8. لیژنەی دەستنووس و بەڵگەنامە: تایبەتە بە کۆکردنەوەی دەستنووسە کوردییەکان و ئەو بەڵگەنامانەی تایبەتن بە کورد و کوردستان.

پرۆژەی ئینسایکڵۆپیدیای کوردستان

یەکێک لە پرۆژە گرنگەکانی ئەکادیمیای کوردی پرۆژەی ئینسایکڵۆپیدیای کوردستانە، کە ھەموو زانیارییەک لەبارەی کورد و کوردستانەوە دەگرێتە خۆ. ئەم بەرھەمە زانستییە پێشبینی دەکرێت لە دە بەرگدا بێت و زیاتر لە پێنج ھەزار لاپەڕە بگرێتەوە.

سەرچاوەکان

  1. ^ ئ ا ب پ ت ئەکادیمیای کوردی: دەربارەی ئەکادیمیا؛ سەردان لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠.