ڕۆژی جیھانیی ژنان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
کۆماپۆل: سڕینەوە لە پۆل:ژنان
ھێڵی ١٠: ھێڵی ١٠:


[[پۆل:فێمینیزم]]
[[پۆل:فێمینیزم]]

[[پۆل:ژنان]]
[[پۆل:ڕۆژە جیھانییەکان]]
[[پۆل:ڕۆژە جیھانییەکان]]
[[پۆل:ڕۆژەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان]]
[[پۆل:ڕۆژەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:٤٥، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١

پۆستەرێکی ئاڵمانی لە ڕۆژی جیھانیی ژنان لە ٨ی ئازاری ١٩١٤

ڕۆژی جیھانیی ژنان (بە ئینگلیزی: International Women's Day) یان بەدرووستیی ڕۆژی جیھانیی ژنە کارکەرەکان ناسراو بە ٨ی مارس، ٨ی ئازاری ھەر ساڵێک یاد دەکرێتەوە. لە ناوچەکانی جیاواز، ئایینەکانی ئەم ڕۆژە لە ڕێزگرتن یان ئەوینداری سەبارەت بە ژنان، ھەتا ئایینەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسیی جیاوازە. ئەم ڕۆژە وەکوو ڕووداوەیەکی سیاسی و سۆسیالیستی لە فەرھەنگی بڕێک لە وڵاتەکانی جیھان بەوێنەی ڕووسیا ڕۆژی پشۆدانە. ٨ی ئازار لە بڕێک لە وڵاتەکان لایەنی سیاسیی خۆی لە دەست داوە و وێنەی تێکەڵێک لە ڕۆژی دایک و ڕۆژی ڤالانتاین بووە بە ڕۆژیکی نا-سیاسی بۆ پیاوەکان تا ئەوینداری خۆیان لە بەرامبەر ژنان پێشان بدەن؛ بەڵام لە بڕێک لە وڵاتەکانی تر ھێشتا سیاسی ماگە و پرۆگرامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەھێز بەڕێوە دەچن و ئاگاداری سیاسی و کۆمەڵایەتیی ژنان لە خەباتەکانی ژنانی سەرانسەری جیھان بە شێوەێکی ھیوادارانە گەشە بووە. خەڵکی بە لەبەرکردنی نەوارەکانی ئەرخەوانی ئەم ڕۆژە پێرۆزبایی دەکەن.

پشووی وڵاتان لەو ڕۆژەدا،
ڕەنگی سوور: پشووی فەرمی
ڕەنگی قاوەیی: پشوو بەس بۆ ژنانە
ڕەنگی زەرد: پشووی نافەرمی

ڕۆژی جیھانیی ژنان لەوەتەی ١٩٠٩ لە ئەمریکا یادی دەکرێتەوە. دوای ماوەیەک ئەمریکا وازی لەیادکردنەوەی ئەو یادە ھێنا وەکوو پشووی وڵات دواتر لە ساڵی ١٩٢٠ لە یەکێتیی سۆڤیەت و چەند وڵاتێکی دیکەی کۆمۆنیزم وەکوو چین و کووبا ئەم بۆنەیان کردە پشوو. دواتر ئەم ڕۆژە لەچەندین وڵات بوو بە پشووی فەرمی.

سەرچاوەکان