تۆڕی بەربڵاو: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروستکرد بە «'''تۆڕی بەربڵاو''' (بە ئینگلیزی: Wide Area Network یان WAN) بە [[تۆڕی کۆمپیوتەری|تۆڕێکی کۆمپیوتەری]...»ەوە
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٥:٢٥، ٦ی ئابی ٢٠١١

تۆڕی بەربڵاو (بە ئینگلیزی: Wide Area Network یان WAN) بە تۆڕێکی کۆمپیوتەری دەوترێ کە ڕووبەرێکی بەرینی داپۆشیبێ، واتە ھەر تۆڕێک کە لە سنووری شار، ناوچە، یان وڵات تێپەڕیبێ. بنکە بازرگانی و حکوومەتییەکان بۆ دەستبەدەستکردنی داتا لەنێوان کارگێڕان و کڕیاران و دابینکەران لە شوێنە جۆربەجۆرەکاندا لە تۆڕی بەربڵاو سوود وەردەگرن. خۆی لە خۆیدا ئەم شێوازە ڕێگە بە بازرگانان دەدا بە کارامەترین شێوە کارە ڕۆژانەکانیان بەبێ ڕەچاوکردنی شوێن بەئەنجام بگەیێنن. پێچەوانەی تۆڕی خۆجێیی، کە تایبەتە بە شوێنێکی دیاریکراو، تۆڕی بەربڵاو سنووردار نییە.