ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (٢٠٢٠): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
No edit summary
تاگەکان: nowiki زیاد کرا بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ٣٤: ھێڵی ٣٤:
}}
}}


'''ھەڵبژاردنی ٢٠٢٠ی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا''' لە ٣ی تشرینی دووەم، سێشەممە بەکۆتا هات. ھەڵبژاردنەکە ٥٩مین ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتییە لە مێژووی وڵاتەکە. دوای دەنگدانیان، ھەڵبژاردنەکە لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا یەکلایی دەکرێتەوە. ھەڵبژاردنە بەرایییەکانیش لە نێوان شوبات بۆ ئابی ٢٠٢٠ ئەنجامدران. پرۆسەی ھەڵبژاردنەکە بەشێوەی ھەڵبژاردنی ناراستەوخۆ دەبێت، کە تێیدا دەنگدەران سەرەتا کاندیدێکی حیزبەکەیان ھەڵدەبژێرن بۆ سەرۆکایەتی دوای ئەوەش کاندیدی ناوبراو جێگرێک ھەڵدەبژێرێت و نوێنەرایەتی حیزبەکە دەکەن لە ھەڵبژاردنەکەدا.
'''ھەڵبژاردنی ٢٠٢٠ی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا''' لە ٣ی تشرینی دووەم، سێشەممە بەکۆتا هات. ھەڵبژاردنەکە ٥٩مین ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بوو لە مێژووی وڵاتەکە. ھەڵبژاردنە بەرایییەکانیش لە نێوان شوبات بۆ ئابی ٢٠٢٠ ئەنجامدران. پرۆسەی ھەڵبژاردنەکە بەشێوەی ھەڵبژاردنی ناراستەوخۆ دەبێت، کە تێیدا دەنگدەران سەرەتا کاندیدێکی حیزبەکەیان ھەڵدەبژێرن بۆ سەرۆکایەتی دوای ئەوەش کاندیدی ناوبراو جێگرێک ھەڵدەبژێرێت و نوێنەرایەتی حیزبەکە دەکەن لە ھەڵبژاردنەکەدا.


[[دۆناڵد ترامپ|دۆناڵد ترەمپ]]، کە ٤٥ەمین و سەرۆکی ئێستایە، توانی بە ئاسانی و بەبێ ھیچ ڕکابەرییەکی نێو حیزبەکەی وەک کاندیدی کۆمارییەکان بمێنێتەوە لەپاڵ جێگرەکەی مایک پێنس.<ref name="Nu5tF">{{cite web|url=https://codes.findlaw.com/us/title-3-the-president/3-usc-sect-7.html|title=3 U.S.C. § 7 – U.S. Code – Unannotated Title 3. The President § 7. Meeting and vote of electors|work=[[FindLaw]]}}</ref> لەوکاتەی جێگری سەرۆکی پێشوو، [[جۆو بایدن|جۆ بایدن]]، توانی بەسەر [[بێرنی ساندەرس]] سەرکەوێت دوای ڕکابەرییەکی سەختی ھەردوو کاندیدەکە. لە ١١ی ئابی ٢٠٢٠دا، بایدن ڕایگەیاند کە [[کامڵا هاریس]] وەک جێگری خۆی دەستنیشان کردووە، کە بەمەش ھاریس بووە یەکەمین ئەمریکی-ئەفریقی و ئەمریکی-ئاسیایی کە بەشداربێت لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکە.{{efn|The previous two female vice presidential nominees were [[Geraldine Ferraro]] in [[1984 United States presidential election|1984]] and [[Sarah Palin]] in [[2008 United States presidential election|2008]].}} هەروەها بووە سێهەمین ئافرەت لەدوای هەریەک لە جێرالدینۆ فێرارۆ لە ١٩٨٤ و [[سارە پالین|سارا پالین]] لە ٢٠٠٨ کە بۆ پۆستی جێگری سەرۆک بپاڵێورێت.<ref>{{Cite web|last=Conradis|first=Brandon|date=August 11, 2020|title=Kamala Harris makes history — as a Westerner|url=https://thehill.com/homenews/campaign/511601-kamala-harris-makes-history-as-a-westerner|access-date=August 14, 2020|website=The Hill}}</ref> بەدەر لە هەردوو کاندیدە سەرەکیەکە، هەریەک لە جۆ جۆرگنسن لەسەر حیزبی لیبرالی و هاوی هاوکینس لەسەر حیزبی سەوز ڕکابەریان دەکرد. لە یەکێک لە چاوەڕوانەکراوترین کاندیدەکان بریتی بوو لە هونەرمەند [[کانیێ وێست]] کەوا لەسەر لیستی "لەدایکبوون" کەوا خۆی دایمەزراندبوو خۆی کاندید کرد. ئەمە یەکەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بوو کە تیایدا هەردوو پاڵێوراوەکە تەمەنیان لە سەرووی ٧٠ ساڵەوەیە.
[[دۆناڵد ترامپ|دۆناڵد ترەمپ]]، کە ٤٥ەمین و سەرۆکی ئێستایە، توانی بە ئاسانی و بەبێ ھیچ ڕکابەرییەکی نێو حیزبەکەی وەک کاندیدی کۆمارییەکان بمێنێتەوە لەپاڵ جێگرەکەی مایک پێنس.<ref name="Nu5tF">{{cite web|url=https://codes.findlaw.com/us/title-3-the-president/3-usc-sect-7.html|title=3 U.S.C. § 7 – U.S. Code – Unannotated Title 3. The President § 7. Meeting and vote of electors|work=[[FindLaw]]}}</ref> لەوکاتەی جێگری سەرۆکی پێشوو، [[جۆو بایدن|جۆ بایدن]]، توانی بەسەر [[بێرنی ساندەرس]] سەرکەوێت دوای ڕکابەرییەکی سەختی ھەردوو کاندیدەکە. لە ١١ی ئابی ٢٠٢٠دا، بایدن ڕایگەیاند کە [[کامڵا هاریس]] وەک جێگری خۆی دەستنیشان کردووە، کە بەمەش ھاریس بووە یەکەمین ئەمریکی-ئەفریقی و ئەمریکی-ئاسیایی کە بەشداربێت لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکە.{{efn|The previous two female vice presidential nominees were [[Geraldine Ferraro]] in [[1984 United States presidential election|1984]] and [[Sarah Palin]] in [[2008 United States presidential election|2008]].}} هەروەها بووە سێهەمین ئافرەت لەدوای هەریەک لە [[جێرالدینۆ فێرارۆ]] لە ١٩٨٤ و [[سارە پالین|سارا پالین]] لە ٢٠٠٨ کە بۆ پۆستی جێگری سەرۆک بپاڵێورێت.<ref>{{Cite web|last=Conradis|first=Brandon|date=August 11, 2020|title=Kamala Harris makes history — as a Westerner|url=https://thehill.com/homenews/campaign/511601-kamala-harris-makes-history-as-a-westerner|access-date=August 14, 2020|website=The Hill}}</ref> بەدەر لە هەردوو کاندیدە سەرەکیەکە، هەریەک لە [[جۆ جۆرگنسن]] لەسەر [[حیزبی لیبرالی]] و [[هاوی هاوکینس]] لەسەر [[حیزبی سەوز]] ڕکابەریان دەکرد. لە یەکێک لە چاوەڕوانەکراوترین کاندیدەکان بریتی بوو لە هونەرمەند [[کانیێ وێست]] کەوا لەسەر لیستی "لەدایکبوون" کەوا خۆی دایمەزراندبوو خۆی کاندید کرد. ئەمە یەکەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکایە کە تیایدا هەردوو کاندیدەکە تەمەنیان لە سەرووی ٧٠ ساڵەوە بوو.


جۆ بایدن، بووە براوەی هەڵبژاردنەکە و لە ٢٠ی کانوونی دووەم ٢٠٢١ سوێندی سەرۆکایەتی دەخوات. بایدن دەبێتە دەبێتە بە تەمەنترین سەرۆکی ئەمەریکی، بەوپێیەی لە ڕۆژی دەستبەکاربوونی تەمەنی دەبێتە ٧٨ ساڵ و دەبێتە یەکەمین پاڵێوراو لەوەتەی [[بیڵ کڵینتن|بیڵ کلینتن]] کە شکست بە سەرۆکێکی دەستبەکاربوو بهێنێت، پێشتر کلینتن شکستی بە [[جۆرج ئێچ دەبلیوو بوش]] هێنا لە هەڵبژاردنی ١٩٩٢دا. هەروەها بووە یەکەمین کاسۆلیکی ڕۆمانی دوای جۆن ئێف. کێنەدی لەساڵی ١٩٦٠ کە ببێتە سەرۆک، و کامڵا هاریسیش بووە یەکەمی. ئافرەت و یەکەمین کەسیش کە ڕەچەڵەکی ئەوڕوپی نەبێت وەک جێگری سەرۆک خزمەت بکات.
بایدن و هاریس بوونە سەرۆک و جێگری سەرۆکی هەڵبژێردراو دوابەدوای بردنەوەی لە هەڵبژاردنەکە و لە ٢٠ی کانوونی دووەم ٢٠٢١ سوێندی سەرۆکایەتی دەخۆن. بایدن دەبێتە دەبێتە بە تەمەنترین سەرۆکی ئەمەریکی، بەوپێیەی لە ڕۆژی دەستبەکاربوونی تەمەنی دەبێتە ٧٨ ساڵ و دەبێتە یەکەمین پاڵێوراو لەوەتەی [[بیڵ کڵینتن|بیڵ کلینتن]] کە شکست بە سەرۆکێکی دەستبەکاربوو بهێنێت، پێشتر کلینتن شکستی بە [[جۆرج ئێچ دەبلیوو بوش]] هێنا لە هەڵبژاردنی ١٩٩٢دا. هەروەها بووە یەکەمین کاسۆلیکی ڕۆمانی دوای [[جان ئێف. کێنیدی|جۆن ئێف. کێنەدی]] لەساڵی ١٩٦٠ کە ببێتە سەرۆک، و کامڵا هاریسیش بووە یەکەمین ئافرەت و یەکەمین کەسیش کە ڕەچەڵەکی ئەوڕوپی نەبێت وەک جێگری سەرۆک خزمەت بکات.


== باکگراوەند ==
== باکگراوەند ==
ھێڵی ١٤١: ھێڵی ١٤١:
|}
|}


* دوایین ئەنجام، کاتژمێر ٣:٢٥ی ئێوارە بە کاتی کوردستان،٦ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، بەپێی کەناڵی [[ئەسۆشیەیتد پرێس|ئەسۆشی]]<nowiki/>[[ئەسۆشیەیتد پرێس|ەیتد پرێس]]<nowiki/>ی ئەمەریکی.
* دوایین ئەنجام، کاتژمێر ١٠:٣٠ی شەو بە کاتی کوردستان،٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، بەپێی کەناڵی [[ئەسۆشیەیتد پرێس|ئەسۆشی]][[ئەسۆشیەیتد پرێس|ەیت]]<nowiki/>[[ئەسۆشیەیتد پرێس|د پرێس]]<nowiki/>ی ئ<nowiki/>ەمەریکی.


=== لیستی کاندیدان ===
=== لیستی کاندیدان ===

وەک پێداچوونەوەی ‏١٩:٣٢، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠

ھەڵبژاردنی ٢٠٢٠ی
سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ویلایەتە یەکگرتووەکان
→ ٢٠١٦
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ٢٠٢٤ ←

538 members of the Electoral College
270 دەنگی ئێلێکتۆرال دەنگ پێویستە بۆ بردنەوە
Opinion polls
 
دیاریکراو دۆناڵد ترامپ جۆی بایدن
پارت حیزبی کۆماری (ویلایەتە یەکگرتووەکان) حیزبی دیموکرات (ویلایەتە یەکگرتووەکان)
ویلایەت/پارێزگای نیشتەجێبوو فلۆریدا[ئ] دێلاوێر
ھاوکاری دیاریکراو مایک پێنس کامڵا هاریس

2020 United States presidential election in California2020 United States presidential election in Oregon2020 United States presidential election in Washington (state)2020 United States presidential election in Idaho2020 United States presidential election in Nevada2020 United States presidential election in Utah2020 United States presidential election in Arizona2020 United States presidential election in Montana2020 United States presidential election in Wyoming2020 United States presidential election in Colorado2020 United States presidential election in New Mexico2020 United States presidential election in North Dakota2020 United States presidential election in South Dakota2020 United States presidential election in Nebraska2020 United States presidential election in Kansas2020 United States presidential election in Oklahoma2020 United States presidential election in Texas2020 United States presidential election in Minnesota2020 United States presidential election in Iowa2020 United States presidential election in Missouri2020 United States presidential election in Arkansas2020 United States presidential election in Louisiana2020 United States presidential election in Wisconsin2020 United States presidential election in Illinois2020 United States presidential election in Michigan2020 United States presidential election in Indiana2020 United States presidential election in Ohio2020 United States presidential election in Kentucky2020 United States presidential election in Tennessee2020 United States presidential election in Mississippi2020 United States presidential election in Alabama2020 United States presidential election in Georgia2020 United States presidential election in Florida2020 United States presidential election in South Carolina2020 United States presidential election in North Carolina2020 United States presidential election in Virginia2020 United States presidential election in West Virginia2020 United States presidential election in the District of Columbia2020 United States presidential election in Maryland2020 United States presidential election in Delaware2020 United States presidential election in Pennsylvania2020 United States presidential election in New Jersey2020 United States presidential election in New York2020 United States presidential election in Connecticut2020 United States presidential election in Rhode Island2020 United States presidential election in Vermont2020 United States presidential election in New Hampshire2020 United States presidential election in Maine2020 United States presidential election in Massachusetts2020 United States presidential election in Hawaii2020 United States presidential election in Alaska2020 United States presidential election in the District of Columbia2020 United States presidential election in Maryland2020 United States presidential election in Delaware2020 United States presidential election in New Jersey2020 United States presidential election in Connecticut2020 United States presidential election in Rhode Island2020 United States presidential election in Massachusetts2020 United States presidential election in Vermont2020 United States presidential election in New Hampshire
نەخشەی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکە وەریگیراوە لە سەرژمێری 2010 Census

سەرۆکی پێش ھەڵبژاردن

دۆناڵد ترامپ
حیزبی کۆماری (ویلایەتە یەکگرتووەکان)

سەرۆکی ھەڵبژێردراو

دیارینەکراوە

ھەڵبژاردنی ٢٠٢٠ی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ٣ی تشرینی دووەم، سێشەممە بەکۆتا هات. ھەڵبژاردنەکە ٥٩مین ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بوو لە مێژووی وڵاتەکە. ھەڵبژاردنە بەرایییەکانیش لە نێوان شوبات بۆ ئابی ٢٠٢٠ ئەنجامدران. پرۆسەی ھەڵبژاردنەکە بەشێوەی ھەڵبژاردنی ناراستەوخۆ دەبێت، کە تێیدا دەنگدەران سەرەتا کاندیدێکی حیزبەکەیان ھەڵدەبژێرن بۆ سەرۆکایەتی دوای ئەوەش کاندیدی ناوبراو جێگرێک ھەڵدەبژێرێت و نوێنەرایەتی حیزبەکە دەکەن لە ھەڵبژاردنەکەدا.

دۆناڵد ترەمپ، کە ٤٥ەمین و سەرۆکی ئێستایە، توانی بە ئاسانی و بەبێ ھیچ ڕکابەرییەکی نێو حیزبەکەی وەک کاندیدی کۆمارییەکان بمێنێتەوە لەپاڵ جێگرەکەی مایک پێنس.[٢] لەوکاتەی جێگری سەرۆکی پێشوو، جۆ بایدن، توانی بەسەر بێرنی ساندەرس سەرکەوێت دوای ڕکابەرییەکی سەختی ھەردوو کاندیدەکە. لە ١١ی ئابی ٢٠٢٠دا، بایدن ڕایگەیاند کە کامڵا هاریس وەک جێگری خۆی دەستنیشان کردووە، کە بەمەش ھاریس بووە یەکەمین ئەمریکی-ئەفریقی و ئەمریکی-ئاسیایی کە بەشداربێت لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکە.[ا] هەروەها بووە سێهەمین ئافرەت لەدوای هەریەک لە جێرالدینۆ فێرارۆ لە ١٩٨٤ و سارا پالین لە ٢٠٠٨ کە بۆ پۆستی جێگری سەرۆک بپاڵێورێت.[٣] بەدەر لە هەردوو کاندیدە سەرەکیەکە، هەریەک لە جۆ جۆرگنسن لەسەر حیزبی لیبرالی و هاوی هاوکینس لەسەر حیزبی سەوز ڕکابەریان دەکرد. لە یەکێک لە چاوەڕوانەکراوترین کاندیدەکان بریتی بوو لە هونەرمەند کانیێ وێست کەوا لەسەر لیستی "لەدایکبوون" کەوا خۆی دایمەزراندبوو خۆی کاندید کرد. ئەمە یەکەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکایە کە تیایدا هەردوو کاندیدەکە تەمەنیان لە سەرووی ٧٠ ساڵەوە بوو.

بایدن و هاریس بوونە سەرۆک و جێگری سەرۆکی هەڵبژێردراو دوابەدوای بردنەوەی لە هەڵبژاردنەکە و لە ٢٠ی کانوونی دووەم ٢٠٢١ سوێندی سەرۆکایەتی دەخۆن. بایدن دەبێتە دەبێتە بە تەمەنترین سەرۆکی ئەمەریکی، بەوپێیەی لە ڕۆژی دەستبەکاربوونی تەمەنی دەبێتە ٧٨ ساڵ و دەبێتە یەکەمین پاڵێوراو لەوەتەی بیڵ کلینتن کە شکست بە سەرۆکێکی دەستبەکاربوو بهێنێت، پێشتر کلینتن شکستی بە جۆرج ئێچ دەبلیوو بوش هێنا لە هەڵبژاردنی ١٩٩٢دا. هەروەها بووە یەکەمین کاسۆلیکی ڕۆمانی دوای جۆن ئێف. کێنەدی لەساڵی ١٩٦٠ کە ببێتە سەرۆک، و کامڵا هاریسیش بووە یەکەمین ئافرەت و یەکەمین کەسیش کە ڕەچەڵەکی ئەوڕوپی نەبێت وەک جێگری سەرۆک خزمەت بکات.

باکگراوەند

ڕێکارەکان

ماددەی دوو لە دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکان دەڵێت بۆ ئەوەی کەسێک ببێتە سەرۆکی وڵات، پێویستە هاوڵاتیەکی ڕەسەنی ویلایەتە یەکگرتووەکان بێت، تەمەنی بەلای کەمەوە ٣٥ ساڵ بێت و بەلای کەمەوە ١٤ ساڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان نیشتەجێ بووبێت. کاندیدانی سەرۆکایەتی بەزۆری لەڕێگەی دوو حیزبە سەرەکیەکەی وڵاتەوە دەبن. هەر حیزبەو لەڕێگەی هەڵبژاردنێکی ناوخۆیی کانیدەکانیان دیاری دەکەن کە بە هەڵبژاردنی سەرەتایی ناودەبرێت. لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکان دەنگدەران دەنگ دەدەن لەپێناو دیاریکردنی کاندیدەکانی حیزبەکانیان. دوای ئەوەی کاندیدی حیزبەکە دیاریکرا، ئەو کاندیدە جێگرێک بۆ خۆی هەڵدەبژێرێت (تەنها لە حیزبی لیبراڵی نەبێت کە جێگرەکەش لەڕێگەی دەنگدانەوە دیاری دەکرێت).

هەڵبژاردنی گشتی لە مانگی تشرینی دووەمدا بەڕێوە دەچێت. دەنگدەران بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دەنگ دەدەن کە تیایدا هەر دەنگدەرێک کە دەنگ دەکات لەسەر ئاستی ویلایەتەکەی خۆی دەنگ دەدات و کامە کاندید زۆرترین دەنگ بهێنێت لە ویلایەتێک سەرجەم کورسیەکانی ئەم ویلایەتە دەباتەوە، ویلایەتەکانی کالیفۆرنیا و تێکساس و فلۆریدا زۆرترین کورسیان بۆ داندراوە و هەر کاندیدێکیش دەبێت ٢٧٠ کورسی بهێنێت بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی وڵات. ئەگەر هیچ کاندیدێک نەگەیشت بە ٢٧٠ دەنگەکە، ئەوکات ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆک هەڵدەبژێرێت لەنێوان ئەو سێ کاندیدەی زۆرترین دەنگ دەهێنێت، لەوکاتەی ئەنجومەنی پیران جێگری سەرۆک هەڵدەژێرێت لەنێوان دوو کاندیدی یەکەم. هەڵبژاردنەکە هاوشانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نێوێنەران و پیران بەڕێوەدەچێت. هەروەها لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا دەکرێت کاندیدێک زۆرترین دەنگ بهێنێت و بدۆڕێت، بەوپێیەی براوە بە کورسیەکان دیاری دەکرێت نەک دەنگدان، وەک چۆن لە ھەڵبژاردنی ٢٠١٦ی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا روویدا، کاتێک هیلاری کلینتن ٥ ملیۆن دەنگی زیاتر هێنا لە ترامپ، بەڵام ترامپ ژمارەی کورسیەکانی زیاتر بوو.

دیمۆگرافیا

تەمەنی دەنگدەران لەنێوان ١٨ بۆ ٤٥ ساڵە بەزۆری، لەم نێوەندەدا ٪٧٠ی دەنگەکان کەسانی سپی پێست و ٪٣٠ کەسانی ڕەشپێست و سوورپێست و هتد دەبن.

راپۆرتێک دەریدەخات کە گۆڕانکاری لە دیمۆگرافیای دەنگدەرانی هەڵبژاردەی ٢٠١٦ دەکرێت کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی ٢٠٢٠ هەبێت. ئەمەریکیە ئەفریقیەکان، هیسپانی، ئاسیایی و کەمینەکانی دیکە زیاتر بەشدار دەبن بە بەراورد بەوەی ٢٠٢٠. ژمارەی دەنگدەرانی هیسپانی بە ٦٠٠ هەزار دەنگدەر زیادی کردووە. نەوەی زێد، کە ئەو دەنگدەرانە دەگرێتەوە کە دوای ١٩٩٦ لەدایکبوونە، دوو ئەوەندەی هەڵبژاردنی ڕابردوو زیاد دەکات لەسەر ئاستی دەنگدەران.

دەنگدەرانی لاو لە هەڵبژاردنی ٢٠١٦دا یەکجار کەم بوون، بەڵام لەکاتی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی دیموکراتەکاندا، دەنگدەرانی لاو بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیانکرد و دەنگیان بە بێرنی ساندەرس دا، کە ئەمەش نیشانەیەک بوو بۆ زیادبوونی دەنگدەرانی گەنج لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠ـدا.

هەڵبژاردنە هاوشانەکانی تر

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، هاوشانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پیران و نوێنەران بەڕێوە دەچێت.

کاندیدان و حیزبەکانیان

حیزبی کۆماری

کۆماریەکان هەرزوو ڕایگەناند کەوا نایانەوێت هیچ کاندیدێک ڕکابەری ترامپ بکات بۆ نوێنەرایەتیکردنی حیزبەکەیان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی، بەڵام کۆمەڵێک کاندیدیش هەوڵی خۆیاندا بۆ ڕکابەریکردنی ترامپ.[٤]

ڕکابەری ترامپ بیڵ وێڵد بوو،[٥][٦] دوای ماوەیەکی کەم کشانەوەی خۆی لە هەڵبژاردنەکەدا ڕاگەیاند.[٧]

دوای ئەویش ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران جۆ واڵش ڕاگەیاند کە نیازی خۆ کاندیدکردنی هەیە لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٩دا.[٨] لە هەڵبژاردنە بەراییەکانی حیزبی کۆماری لە ئیلینۆی، واڵش تەنها ٪١ی دەنگەکانی بدەستهێنا و دوای ئەمەش ڕاگەیاند: "هیچ کەسێک ناتوانێت ترامپ لە حیزبی کۆماری ببەزێنێت، لەبەرئەوەی تەواوی حیزبەکەمان بە کوێرایی دوای کەوتوون".[٩] لەدوای واڵش لە ٩ی سێپتێمبەری ٢٠١٩، پارێزگاری پێشووی کارۆلینای باشوور، ماڕک سانفۆرد کاندیبوونی خۆی ڕاگەیاند بۆ ڕکابەریکردنی ترەمپ.[١٠] سانفۆرد دوای تەنها ٦٥ ڕۆژ لە هەڵبژارنەکەدا کشایەوە دوای ئەوەی لایەنگرانی حیزبەکەی پشتگیری خۆیان بۆ دووپات نەکردەوە.[١١] لەکۆتاییدا و بەشێوەیەکی فەرمی ترامپ لە ١٧ی مارسی ٢٠٢٠ وەک کاندیدی حیزبی کۆماری دیاریکرا.

کاندیدانی حیزبی کۆماری بۆ ٢٠٢٠
دۆناڵد ترامپ مایک پێنس
بۆ سەرۆکایەتی بۆ جێگری سەرۆک
45th
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان
(2017–present)
48th
جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان
(2017–بەردەوامە)
لۆگۆی بانگەشەی هەڵبژاردنیان

حیزبی دیموکرات

ڕکابەریەکان بۆ حیزبی دیموکرات تەواو جیاواز بوون و زیاتر ل ١٠ کاندید خۆیان بۆ نوێنەرایەتیکردنی حیزبی دیموکرات لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا پاڵاوتبوو، بەڵام تاکە دوو کاندید کەوا تا کۆتاییەکان لە ڕکابەریەکی بەهێزدابوون بریتی بوون لە بێرنی ساندەرس و جۆ بایدن، کە دواتر بێرنی کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و پشتگیری جۆ بایدنی کرد. دوای ئەوەش بایدن کامڵا هاریسی وەک جێگری خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەستنیشانکرد.

کاندیدانی حیزبی دیموکرات بۆ ٢٠٢٠
جۆ بایدن کامڵا هاریس
بۆ سەرۆکایەتی بۆ جێگری سەرۆک
47th
جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا
(2009–2017)
ئەندامی ئەنجومەن
لە کالیفۆرنیاوە
(2017–بەردەوامە)
لۆگۆی بانگەشەی هەڵبژاردنیان

حیزبی لیبڕاڵی

پەڕگە:LPF-torch-logo (cropped).png
کاندیدانی حیزبی لیبراڵی بۆ ٢٠٢٠
جۆ جۆرگنسن سپایک کۆهێن
بۆ سەرۆکایەتی بۆ جێگری سەرۆک
مامۆستا لە زانکۆی کلێمسن بازرگان
لۆگۆی بانگەشەی هەڵبژاردنیان

حیزبی سەوز

کاندیدانی حیزبی سەوز بۆ ٢٠٢٠
هاوی هاوکینز ئانجێڵا واکەر
بۆ سەرۆکایەتی بۆ جێگری سەرۆک
دامەزرێنەری حیزبی سەوزی ئەمەریکا ATU Local 998 پارێزەر
(2011–2013)
لۆگۆی بانگەشەی هەڵبژاردنیان

بانگەشەی کاندیدان

ئەو کێشانەی زۆرترین باس و خواستیان لەسەربوو لە بانگەشەی ترامپ و بایدندا بریتی بوون لە گشتگیربوونی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩–٢٠ کە بەهۆیەوە ٢٣٠ هەزار هاوڵاتی ئەمەریکی مردن، کوشتنی جۆرج فلۆید، مردنی دادوەری باڵا ڕوس بەیدەر گینسبێرگ و پڕکردنەوەی شوێنەکەی بە ئەیمی کۆنی بارێت، سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ هاوپەیمانان و دوژمنانیان، لەگەڵ هەوڵەکانی تڕەمپ بۆ پووچەڵکردنەوەی "ئۆباماکەیر" لەوکاتەی بایدن بەڵێنی درێژەپێدانی پێدەدا.

دیبەیتەکانی سەرۆکایەتی

شوێنی دیبەیتەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠

لە ١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩دا، کۆمیتەی دیبەیتەکانی سەرۆکایەتی ڕایگەیاند لە پاییزی ٢٠٢٠دا، سێ دیبەیتی جیاواز بۆ سەرۆکەکان و دانەیەکیش بۆ جێگری سەرۆکەکان ئەنجام دەدرێت. یەکەمین دیبەیت لە ٢٩ سێپتێمبەر لە زانکۆی کەیس وێستەرن ریزێرز بە خانەخوێی کریس واڵاس بەڕێوەچوو. زۆرینەی چاودێرانی سیاسی جۆ بایدنیان بە براوەی دیبەیتی یەکەم لە قەڵەمدا و کەمینەشیان بە یەکسانبوون.

یەکێک لە دیارترین گفتوگۆکانی بریتی بوو لەوکاتەی کە سەرۆک ترامپ ڕەتیکردەوە ئیدانەی گروپی فاشیست و نازی پڕاود بۆیز بکات. دیبەیتەکە بە دیبەیتێکی خراپ لە قەڵەمدرا بەهۆی قسەبڕنەکانی بەردەوامی تڕەمپ، هەربۆیەش کۆمیتەی دیبەیتەکان ڕاگەیاند بۆ دیبەیتەکانی داهاتوو شێوازی بێدەنگکردنی بڵندگۆکان بەکاردەهێنێت بۆ پێدانی کاتی یەکسان بە هەردوو کاندید.

دیبەیتی جێگرەکان لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ لە زانکۆی یوتا ئەنجامدرا. چاودێران ئەنجامی دیبەیتەکەیان بە یەکسانبوون لە قەڵەمدا. یەکێک لەو دیمەنانەی بووە جێگای باسی میدیاکان ئەوکاتە بوو کە مێشێک بۆ ماوەی دوو خولەک لەسەر سەری جێگری سەرۆک مایک پێنس نیشتەوە.

دیبەیتی دووەمیش هەڵوەشایەوە دوای ئەوەی سەرۆک ترامپ تووشی کۆرۆنا هات و ڕەتیکردەوە بەشداری دیبەیتی سەرهێل بکات.

دیبەیتی سێیەم لە ٢یی ئۆکتۆبەر لە زانکۆی بێلمۆنت لە ناشڤیل،تێنەسی بەڕێوەچوو. گۆڕانکاریەکان لە یاساکانی دیبەیت وایکرد دیبەیتێکی هێمانەتر بەڕووەبچێت. هەرچەندە بایدن بە براوەی دیبەیتەکە لە قەڵەمدرا، زۆربەی چاودێران ئەوەیان خستە ڕوو کە دیبەیتەکە کاریگەری لەسەر بڕیاری دەنگدەران ناکات.

ئەنجامەکان

شەوی هەڵبژاردن

دەنگدەرێک لەکاتی هەڵبژاردنی کاندیدەکەی لە دواناوەندی رووزەڤێڵت لە ئایۆوا.

شەوی هەڵبژاردن، ٣ی تشرینی دووەم، بەبێ هەبوونی براوەیەک بەکۆتا هات، بەوپێیەی دەنگەکانی ویلایەتەکان یەکجار نزیک بوون و ملیۆنان دەنگ نەژمێردرابوون کەوا نیوەیان لە ویلایەتە گرینگەکان بوون. کاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانی، جۆ بایدن وتارێکی دا کە داوای لە لایەنگرانی کرد بە ئارامی بمێنمەوە بەوپێیەی دەنگەکان ژماردنیان ماوە و هەمووانی دڵنیا کردەوە کە بەڕێوەیە بۆ بردنەوەی هەڵبژاردنەکە. دوای دوو کاتژمێر، ترامپ وتارێکی دا و ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنەکەی بردۆتەوە و ڕایگەیاند لە حاڵەتی نەوەستانی ژماردنی دەنگەکان، سکاڵا تۆماردەکات و دۆسیەکەی دەباتە دادگای باڵای ئەمەریکا. ئەم لێدوانانەی ترامپ بە هەوڵێکی نیازخراپ لە قەڵەمدرا لەلایەن لایەنگرانی حیزبی دیموکرات، بەوپێیەی زۆربەی ئەو دەنگانەی بە پۆستە دراون تا دوای شەوی هەڵبژاردن ژماردنیان تەواو نابێت و زۆربەشیان کە بەرژەوەندی جۆ بایدن بوون.

بە گشتی لە رۆژی یەکەمدا، بایدن توانی دەنگی ویلایەتە پێشبینکراوەکان بەدەست بهێنێت و هیچ ویلایەتێکی کۆماری نەباتەوە، لەوکاتەی ترامپ زۆر باشتر لەوەی ئامارەکان پێشبینیەکان دەکرد دەنگی زیاتر هێنا و بەشێوەیەکی کاتی لە بەشێک لە ویلایەتە دیموکراتەکانی وەک میشیگن پێشەنگ بوو.

دوای ڕۆژی ھەڵبژاردن

ئێوارەی ٤ی تشرینی دووەم، ئەسۆسییەیتد پرێس بڵاویکردەوە کە بایدن ٢٦٤ کورسی بەدەستھێناوە و تەنھا ٦ دەنگی ماوە بۆ بردنەوەی ھەڵبژاردنەکەو ھەریەک لە ویلایەتەکانی پەنسلڤەینیا، کارۆلینای باکوور، جۆرجیا و نێڤێداش ھێشتا یەکلایی نەکراونەتەوە بەپێیەی دەنگەکانیان لە ژماردندان. ئەنجامەکانی ئەم ویلایەتانە درەنگ کەوتن بەھۆی ئەو دەنگانەی لەڕێگەی پۆستەوە ناردرابوون. لە پەنسلڤەینیا ژماردنی دەنگەکان تا شەوی ھەڵبژاردن دەستیپێنەکرد، ترامپ ڕاگەیاند ویلایەتەکەی بردووەتەوە سەرەڕای ئەوەی ملیۆنان دەنگ مابوو بژمێردرێن. بەدەر لەم پەنسلڤەینیا، ترامپ سەرکەوتنی لە ویلایەتەکانی کارۆلینای باکوور و جۆرجیاش ڕاگەیاند کە لەوێش دەنگدان تەواو نەبوو. دوای چەند کاتژمێرێک، فۆکس نیوز ڕایگەیاند کە بایدن ویلایەتی ئاریزۆنای بردووەتەوە و دوای ئەوەش ئەسۆسییەیتد پرێسیش ھەمان ھەواڵی بڵاوکردەوە، بەڵام ھەندێ کەناڵی دیکەی ڕاگەیاندنی وەک سی ئێن ئێن و ئێن بی سی ڕایانگەیاند جارێ ژمارەکان لێک نزیکن و ویلایەتەکە یەکلایی نەبووەتەوە.

لەوکاتەی ژماردنی دەنگەکان بەردەوام بوون، تیمی ترامپ ڕایانگەیاند کە دەنگەکانی ویلایەتی ویسکانسن دەبێت بژمێردرێنەوە و داوای تێھەڵچوونەوە دەکەن لە دەنگدانەکانی نێڤێدا. ھەروەھا داواکار بوون کە ڕێگە بە چاودێرانی حیزبی کۆماری بدرێت پشکنین بۆ ئەو دەنگدانە بکەنەوە کە ھەژمارکراون لە ویلایەتی بەنسلڤەینیا. داواکاری گشتی ویلایەتی پەنسلەڤەینیا جۆش شەپیرۆ ڕایگەیاند ئەم ھەوڵە تەنھا سیاسییە و ھیچ بنەمایەکی یاسایی نییە و ترامپ دەیەوێت گومان بخاتە سەر گەورەترین پرۆسەی دیموکراسی وڵات.

دۆناڵد ترامپ چەند جار دیموکراتەکانی بە ھەوڵدان بۆ ساختەکاری لەو ویلایەتانە تۆمەتبار کرد کە بوونەتە شوێنی کێبڕکێی تووندی ھەردوو بەربژێری ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، بە تایبەت، جۆرجیا، پەنسلڤانیا و نیڤادا،[١٢] لە وڵامدا بەرپرس و حاکمی بەرپرس و حاکمی ھەرسێ ویلایەتی جۆرجیا، پەنسلڤانیا و میشیگن ڕایانگەیاند پرۆسەی ھەڵبژاردن لە ویلایەتەکانیان بەبێ کێشە بەڕێوەچوو، ساختەکارییش ئەنجامنەدراوە.[١٣]

لە ٧ی ١١ تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا، دوابەدوای یەکلابوونەوەی ویلایەتی پەنسلڤەینیا، بایدن گەیشتە دەنگی پێویست بۆ بوون بە سەرۆکی ئەمەریکا.

ئەنجامی ڕاستەوخۆ

٢٩٠ کورسی ٢١٤ کورسی
جۆ بایدن دۆناڵد
  • دوایین ئەنجام، کاتژمێر ١٠:٣٠ی شەو بە کاتی کوردستان،٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، بەپێی کەناڵی ئەسۆشیەیتد پرێسی ئەمەریکی.

لیستی کاندیدان

کاندیدەکان بەپێی ژمارەی کورسیەکان دەنگەکانەوە ڕیزکراون.

ئەنجامی کورسیەکان و دەنگەکان
کاندیدی سەرۆکایەتی حیزب ویلایەتی کاندید دەنگی زۆرینە ژمارەی
کورسی
جێگرەکان
ژماردن ڕێژە کاندید بۆ جێگری سەرۆک ویلایەتی کاندید ژمارەی کورسی


دۆناڵد ترامپ (سەرۆک) حیزبی کۆماری ئەمەریکا فلۆریدا 0 مایک پێنس (جێگری سەرۆک) ئیندیانا
جۆو بایدن حیزبی دیموکرات دێلاوێر 0 کامڵا هاریس کالیفۆرنیا
جۆ جۆرگنسن حیزبی لیبڕاڵ کارۆلینای باشوور 0 سپایک کۆهێن کارۆلینای باشوور
هاوی هۆکینس[ب] حیزبی سەوز[پ] نیویۆرک 0 ئانجێلا نیکۆڵ واکەر کارۆلینای باشوور
گلۆریا لا ریڤا حیزبی سوشیالیزم و لیبراڵی[ت] کالیفۆرنیا 0 سونیل فریمان واشینگتن دی سی
ڕۆکی دێلا فوێنتا هاوپەیمانی[ج] فلۆریدا 0 دارسی ڕیچاردسن
کانیێ وێست
فلۆردی
ئیلینۆی
دۆن بلاکنشیپ[چ] حیزبی دەستووری ئەمەریکا ڤیرجینیای ڕۆژاوا 0 ویلیەم مۆر میشیگن
بڕۆک پیرس سەربەخۆ
حیزبی سەربەخۆی نیویۆڕک
پوێرتۆ ریکۆ 0 کارلا بالارد پێنسیلڤانیا
کانیێ وێست حیزبی لەدایکبوون[ح] ئیلینۆی 0 میشێل تیدباڵ وایۆمینگ
بڕایەن کارۆڵ حیزبی یەکگرتووی ئەمەریکا کالیفۆرنیا 0 ئەیمەر پاتێل ئیلینۆی
ئالیسن کێنەدی حیزبی کرێکارانی سۆشیالیست تێکساس 0 ماڵکۆم جارێت پێنسیلڤانیا
بیڵ هامنز پارتی یەکڕیزی ئەمەریکا ئەریزۆنا 0 ئێریک بۆدنستاپ کۆلۆرادۆ
فیل کۆڵینز حیزبی وەستاندن نیڤادا 0 بیڵی جۆ پاڕکەر جۆرجیا
داریۆ هەنتەر پارتی بەرەوپێشچوون ئۆهایۆ 0 دۆن نێپتسن ئادەمس مەین
جەید سیمنز سەربەخۆ تێکساس 0 کلاودیا رۆزی تێکساس
جێرۆمی سیگاڵ حیزبی نان و گوڵ مێریلەند 0 جۆ دێ گراف واشینگتن
بلەیک هیوبەر پارتی دڵخواز کۆلۆرادۆ 0 فڕانک ئاتووود کۆلۆرادۆ
مارک چارلس سەربەخۆ واشینگتن دی سی 0 ئەیدریان واڵاس کالیفۆرنیا
جۆسێف کیشۆر حیزبی سۆشیالیستی یەکسانیخواز میشیگن 0 نۆریسا سانتا کروز کالیفۆرنیا
ئەوانەی تر ئەوانەی تر
کۆی گشتی 100% ٥٣٨ ٥٣٨
پێویستە بۆ بردنەوە ٢٧٠ ٢٧٠

تێبینییەکان



سەرچاوەکان

  1. ^ Choi, Matthew (October 31, 2019). "Trump, a symbol of New York, is officially a Floridian now". Politico. Retrieved October 31, 2019.{{cite news}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "3 U.S.C. § 7 – U.S. Code – Unannotated Title 3. The President § 7. Meeting and vote of electors". FindLaw.
  3. ^ Conradis, Brandon (August 11, 2020). "Kamala Harris makes history — as a Westerner". The Hill. Retrieved August 14, 2020.
  4. ^ Kilgore, Ed (October 8, 2019). "Republicans Quietly Rigging 2020 Nominating Contest for Trump". New York Intelligencer.
  5. ^ Brusk, Steve; Sullivan, Kate (April 16, 2019). "Bill Weld officially announces he is challenging Trump for GOP nomination in 2020". CNN.
  6. ^ Durkee, Allison (April 16, 2019). "Bill Weld Officially Targets Trump With Long-Shot Primary Challenge". Vanity Fair.
  7. ^ Bill Weld ends Republican presidential campaign، ماڵپەڕی سی ئێن ئێن پۆلیتیکاڵ، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  8. ^ Kelly, Caroline; Sullivan, Kate (August 25, 2020). "Joe Walsh to take on Trump in 2020 Republican primary". CNN. Retrieved August 25, 2020.
  9. ^ Lyn Pence, Nicole (February 7, 2020). "'I would rather have a socialist in the White House than Donald Trump,' says Republican Joe Walsh". MarketWatch. Retrieved February 8, 2020.
  10. ^ Burns, Alexander (September 8, 2019). "Mark Sanford Will Challenge Trump in Republican Primary". The New York Times.
  11. ^ Caitlin Byrd (November 12, 2019). "Former SC Gov. Mark Sanford has dropped out of presidential race". The Post and Courier. Charleston, South Carolina. Retrieved November 12, 2019.
  12. ^ "ترەمپ: دیموکراتەکان ناھێڵن چاودێری جیاکردنەوەی دەنگەکان بکەین". www.rudaw.net. رووداو دیجیتاڵ. Retrieved 7ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  13. ^ "حاکمی چەند ویلایەتێک وەڵامی ترەمپ دەدەنەوە: ساختەکاری نەکراوە". www.rudaw.net (بە کوردی). رووداو دیجیتاڵ. Retrieved 7ی Novemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)



ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found