وتووێژ:قەزیە (لۆژیک): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ب ←‏top: ناونیشان لە https://lex.vejinbooks.com/ بۆ https://lex.vejin.net/ گۆڕدرا
ب Aza پەڕەی وتووێژ:پێشنیار (لۆژیک)ی گواستەوە بۆ وتووێژ:قەزییە (لۆژیک): وتووێژ
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٥:٢٢، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠

@Calak: کاک چالاک بۆ ئەمە وشەی باشتر شک نابەی؟ پێشنیارم بە چاوکردن لە ڕیشەی proposition دروست کردووە. لە فارسیدا گزاره و قضیه ی پێ ئەڵێن. قضیه کۆنە، گوزارە وا بزانم غلامحسین مصاحب دروستی کردووە. مەبەست لێی ڕستەیەکە کە گوزارش لە شتێک ئەکا. ھەر ئەمە باشە یا بیکەین بە قەزیە؟ -Aza (لێدوان) ‏١٧:٤١، ٤ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: سڵاو. وەڵا لێرەدا پێشنیار جوان نییە. پێشنیار لە ڕووی ڕیشەوە نەبێ لە ڕووی مانا بێ زیاتر بۆ Suggestion گونجاوە ھەتا Proposition.
گزارش و گزاره ھەر دووکیان ناوی چاوگی گزاردن-ن. ئەو شتەی فارسی دەڵێ گزاردن بە کوردی دەبێتە بژاردن. ڕیشەکەیشی دەچێتە سەر wizārdanی پاڵەوییەوە (دیارە لە پارتیدا دەبێ wižārdan بووبێ). جا wizārdan لە فەرھەنگی مەککێنزیدا ئاوا مانا کراوەتەوە:
separate; explain, interpret; perform, fulfill, redeem
بژاردن بە مانای separate لە کوردیدا زۆر باوە بەڵام تووشی تەحدیدی مانایی بووە. بژاردن لای ئێمە بە «خاوێنکردنی دەغڵ ودان لە گیای بێ کەڵک» دەڵێن دیارە ھەمان separateە بەڵام جیاکردنەوەی خراپ لە چاک.
ماناکەی تری explain, interpret لە ھەنبانەدا و لە مەدخەلی بژارەدا ھاتووە (تەرجەمە، وەرگێڕان/ترجمه) و ھەمان شتە فارس دەڵێ گزارە و گزارش. ھەر وەک پێشتریش کوتبووم ماناکردنەوەی مەدەخەلەکانی کوردی زۆر لاوازە و بە بڕوای من بژارە-یش دەبێ ھەمان گزارە یانی explain بێ.
سەیر کە ھەر لە ھەنبانەدا مانایەکی تری نووسراوە «خەولێکدانەوە» (تعبیر خواب). دەی خۆی لێرەدا جوان دیارە بژارە یانی explain یا interpretی خەو. لە فارسیشدا بەمە دەڵێن خواب گزاردن و خواب‌گزاری.
دوایین ماناکەی perform/fulfill لە فارسیدا باوە و ھاومانای ادا کردن-ە بەڵام لە کوردیدا نییە. بۆ نموونە بە فارسی دەڵێن خدمتگزاری و لەو دەویش وەک بنێشتە خۆشە دەڵێن خزمەتگوزاری. لە کوردیدا بژاردن بە مانای تاواندان ھەر دەچێتەوە سەر redeemەوە.
پێت خۆش گوزارە دابنێی دای نێ بەڵام فارسیی ڕووتە و کوردی نییە. کوردییەکەی بژارەیە.
-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٥٠، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس. بژاردن مانایەکی تریشی ھەیە ئەویش تاوان دانەوەیە، بە فارسی ئەڵێن قرض گزاردن، پێم وایە بۆ payment ئینگلیزی شیاوە. خۆمانیش ئەڵێین «بۆی ئەبژێرم» یا «پێی ئەبژێرم». بەڵام من مەبەستم ئەوە نەبوو کە بیکەین بە گوزارە، وتم ھەر پێشنیار بمێنێ یا بیکەین بە قەزیە یا شتێکی باشتر؟ بە پێچەوانەی جەنابت، من پێم وا نییە کە پێشنیار لە مانای proposition دوورە. propose ھەر بە مانای پێشنیاردان و پێشکەشکردنە. لێرەش مەبەست لێی وتەیەکە کە ھەواڵێکی ڕاست یا درۆ پێشکەش ئەکا یا پێشنیار ئەکا یا ئەدرکێنێت. وتم ڕەنگە قەزیە باشتر بێ چون ھەر لە کۆنەوە بە کار ھاتووە، مەحوی ئەڵێ قەزیەم مانیعولجمەعە. -Aza (لێدوان) ‏١٢:١٦، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جارێک تر وەڵامەکەتم خوێندوە دیم لە کۆتاییدا خۆت ئاماژەت بە تاواندان کردووە. ببوورە جاری ئەوەڵ پەلەپەل خوێندمەوە. -Aza (لێدوان) ‏١٣:٤٧، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: لە کتێبی «ڕاڤەی ئیساگۆجی لە زانستی لۆژیکدا»، کە پیاوێک بە ناوی موحەمەد حەسەن سەرگەینێڵی لە عەرەبییەوە وەری گەڕاندۆتەوە، بۆ قەزیە وا نووسراوە: «لە کوردیدا ھەواڵ یان گوتە یان بڕیاری بۆ دانراوە». من گوتەم بۆ statement داناوە. ئەمێنێ ھەواڵ و بڕیار. ھەواڵ زیاتر بۆ predicate ئەگونجێ، واتە پاری دووەمی قەزیە. بڕیار (حوکم) خراپ نییە. -Aza (لێدوان) ‏١١:١٦، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: کاک ئازا گیان زۆرم فکر لێ کردەوە. پێشنیار نە لە ڕووی ڕیشەوە دەبێتە proposition (ئەگەرچی نزیکە) نە بەتایبەت لە ڕووی ماناوە (ئەم مانایەی ئێستا باوە). من لەگەڵ پێشنیار نیم.
بڕیار-یش دەبێتە decision. ھەمان شتە بە عەرەبی دەڵێن قرار. قرار-یش ھەر یانی decision. فەرھەنگی کرمانجی-ئینگلیزی Chyetیش ھەر ئاوای مانا کردووەتەوە. وەھبیش ھەر نووسیویەتی decision.
قەزیە-یش کێشەکەی ئەوەیە لای ئێمە بە شتێک دەڵێن کە دروستە. ئەگەرچی چارت نەبوو ھەر قەزیەکە دابنێ. سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏٠٧:٥١، ١١ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: بۆ وشەی حوکم وشەیەکمان ھەیە ئەویش فەروار-ە. لە کوردیدا ھەموو پێیان وایە ھەر ھەمان فەرمان-ە (کە چی وا نییە). تسابالۆڤ ڕیشەیەکی بۆ نووسیوە بە بڕوای من ھەڵەیە. پێم وا فەروار دەچێتەوە سەر fragārی پاڵەوییەوە ھەر بە مانای حوکم. بە حکم صادر کردن-یش fragār brīdan وتراوە (فەروار بڕینەوە). گۆڕانی «گ »بۆ «و»-یش نموونەی زۆرە.-- چالاک وتووێژ ‏١٥:١٦، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: سپاس. ئێستا بۆ subject و predicate داماوم. لە ڕێزمانی کوردیدا چیان پێ دەڵێن؟ لە فارسیدا نەھاد و گوزارە یان موبتەدا و خەبەری پێ دەڵێن. ھەمان شت لە مەنتیقدا مەوزووع (دانراو) و مەحموولی (ھەڵگیراو) پێ دەڵێن. لە فارسیدا شێواندوویانە، گوزارە لە ڕێزماندا predicate -ە، لە مەنتیقدا proposition یان statement -ە. لە حاڵێکدا proposition خۆی لە subject و predicate پێک دێت. تازە ھەمان subject کە دێتە بواری فەلسەفەوە دەبێتە سووژە و ھەزار ناوی تر. بەکورتی، له پلەی یەکەمدا subject و predicate لە بواری ڕێزماندا بە کوردی دەبنە چی؟ ئێستا وتارمان بۆیان ھەیە: نیھاد و گوزارە، بەڵام خۆت ئەزانی ئەمانە فارسییە و دڵنیاش نیم لەو دیو ھەر ئەوانە بەکار بێنن. - Aza (لێدوان) ‏١٦:١١، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەوانەیە وشەی نەھادیان لە ڕووی مەوزووعی عەرەبی دروست کردبێ. نەھادەن = وەزع. -Aza (لێدوان) ‏١٦:٢٢، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: بۆ فەروار کە کوتم دەبێتە حوکم. ھەر وەک دەزانی حوکم دەبێتە judgment. لە ئەرمەنیدا بۆ proposition نووسراوە դատողություն. سەیری مانای ئەم وشەیە بکە [١] ئەویش یانی judgment کە چی نووسراوە لە لۆژیکدا یانی proposition.
لە ڕێزمانی کوردیدا لەو دیویش ھەر وەک فارسی زیاتر دەڵێن نیھاد و گوزارە (ماندوونەبوونییان لێ دەکەم). بۆ predicate ھەواڵیشم بیستووە کە وەرگێڕاوی خبر-ی عەرەبییە. پێت خۆشە ھەر گوزارەی دانێ یان کوردییەکەی بژارە.
-- چالاک وتووێژ ‏٢٠:٣٢، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: گوزارە پێم باشە بژارە بێ، بەڵام ئەی نیھاد چی؟ بۆ فەرواریش تۆزێ دوودڵم. چونکە حوکم، وە بەتایبەت فەرمان، ڕستەی ئەمری دێننەوە یاد، نەک ڕستەی ھەواڵی کە proposition لەو جۆرەیە. ھێشتا ھەر قەزییەم زۆرتر بە دڵە. بەڵام با کەمێ سووک و سەنگینی کەین. --Aza (لێدوان) ‏٠٥:٠٨، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: بە بڕوای من لێرەشدا سووژەی دابنێ ئەگەر چار نەبوو. ھیچ کێشەیەکی نییە.
بۆ فەروار-یش دیسان دەڵێم بە مانای فەرمان و ئەمر نییە و بە مانای حوکم-ە! ھێشتا مانای دەقیقی بەشێکی زۆر لە وشەکانی کوردی ڕوون نەکراوەتەوە. حکم لە عەرەبیدا ھەر یانی judgment [٢]. ھەمان شت کە دەڵێن قضاوت و قضیە. کە لە ئەرمەنیشدا نموونەم بۆ ھێنایەوە. لەسەر ئەمە پێ داناگرم و قەزیەش دانێی تەواوە.
-- چالاک وتووێژ ‏٠٦:٣٢، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]


کاک چالاک وشەی judgment لە لۆژیکی نوێدا (کە پێی دەڵێن لۆژیکی ماتماتیکی) گل دراوەتەوە و مانایەکی تایبەتی ھەیە: Judgment (mathematical logic). پێم باشە فەروار دانێین بۆ ئەوە. جارێک وتت propose ئەبێتە ڕانیان و proposition یش ڕانیار. پێت چۆنە ئەمە بکەین بە ڕانیار؟ پرسیارێکی تریش: لە فەرھەنگی تۆفیق وەھبیدا بۆ subject دانیار ھاتووە. ئەمەت پێت چۆنە؟ سپاس. -Aza (لێدوان) ‏١١:٢٦، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: وتم لە ڕووی ڕیشەوە دەبێتە ڕانیار. دەی ڕانیار فیعلەکەی ڕانیان-ە یان ھەمان ڕانان. کێشە ئەمەیە ڕانان بەم مانایە نییە [٣]. ڕانان یانی نمایشدان و ڕانیار-یش کە ناوی چاوگەکەیەتی دەبێتە نمایش.
دوایی بۆ subject کە دانیاری داناوە ئەمەیش فیعلەکەی دەبێتە دانیان یا دانان. پێوەندەی دانان و subject چییە؟-- چالاک وتووێژ ‏٢٠:١٠، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: دانان = نھادن -ی فارسی کە وشەی نھاد = subject لەوەوە ھاتووە. ھەروەھا، دانان = وضع -ی عەرەبی کە وشەی موضوع = subject -ی لێ دروست بووە. ئەمانە ھەموو ئەگەڕێنەوە بۆ وشەی یۆنانیی ὑποκείμενον (=ئەوەی کە دانراوە) کە لە لاتیندا بووە بە subject. --Aza (لێدوان) ‏٠٤:٣٠، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر لاتین و عەرەب و فارس دەقاودەق وشە یۆنانییەکەیان وەرگەڕاندووە، بۆ ئێمەش وا نەکەین؟ دیارە پێشتریش کراوە کە لە فەرھەنگی تۆفیق وەھبیدا ھاتووە. ھەمان شتیش بۆ ڕانیار. ئەگەر لاتین بە ڕستەی ھەواڵی کە ئەتوانێ دروست یا زڕ بێ ئەڵێ «ڕانیار»، بۆ من نەڵێم؟ --Aza (لێدوان) ‏٠٤:٣٥، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر شتێک کە دادەنرێ ھەر لێرەدا دەبێ بۆ subject فکر بکەینەوە. بۆ object دەڵێی چی؟-- چالاک وتووێژ ‏١٠:٤٤، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: نازانم. -Aza (لێدوان) ‏١٥:٣٥، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: پرۆفیسۆر مەلایەری بۆ subject و object بە ڕیز در‌آخت و بر‌آخت-ی داناوە. لە آختن-ەوە ھاتووە ھاوڕیشە لەگەڵ ھێنجان-ی کوردی لە ھەڵێنجان-دا و ھەر بە مانای "to draw, pull, extract". ئایا ئەمانەت پێ باشە؟ -- چالاک وتووێژ ‏١٨:٠٩، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: میرشەمسوددین ئەدیب سوڵتانی کە بۆ یەکەمجار دوای دوو ھەزار و سێسەد ساڵ کتێبی ئارگەنۆنی ئەرەستووی کردووە بە فارسیش درون آخته و برون آخته ی بە کار بردووە. ھەڵبەت نە لە ھەموو جێگەدا. بەعزێ جار درون نهاد، زیرنهاد (بۆ subject) و برابرنهاد (بۆ object). جارێ با لە فەلسەفەدا ھەر ئۆبژە و سووژە بێ تا دوایی شتگەلی ترمان بۆ ڕوون ئەبێتەوە و ئەو جار بڕیاری باشتر ئەدەین. ئێستا گیرمان ڕێزمان و مەنتیقە. لە مەنتیقدا بەو شێوەیە object مان نییە، لە ڕێزمانیشدا object تەقریبەن ھەمان بەرکار (مەفعوول) ە. دوایی زۆرتر لەم بارەوە قسە ئەکەم.
بەڵام ھەڵھێنجان. ئەمەش گیروگرفتێک ترە کە من چەن ساڵە نەمزانیوە چیی لێ بکەم. ھەڵێنجان بە عەرەبی ئەبێ بە استنباط (ئاو لە بیر دەرھێنان). دەی استنباط عەرەب بە deduction ئەڵێ، فارس بە inference. لەم بارەشەو دوایی زیاتر قسە ئەکەم. -Aza (لێدوان) ‏٠٦:٥٧، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: «گەواھی»م زۆر بە دڵە. لە بەر ئەوەی کە:
  1. گەواھی ڕاست و درۆ یا دروست و نادروست ھەڵ ئەگرێت. گەواھی واتە پەسەندکردن یا ڕەتکردنی قسەیەک لە ڕووی ڕاست بوون یا درۆ بوونی قسەکەوە.
  2. ئاڵمانی بە proposition ئەڵێن aussage کە بە مانای شایەتی و گەواھییە.
  3. مەنتیقزانە موسڵمانەکان وەکوو فارابی لە جێی قەزییە وشەی تصدیق -یان بەکار بردووە. تصدیق -یش واتە گەواھیدان و شایەتیدان.
ھەڵبەت ناوی وتارەکە ئەبێ بە گەواھی (لۆژیک). گەواھیی بەتەنیاش بۆ بواری یاسا و دادوەری. -Aza (لێدوان) ‏٠٨:١٨، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: گەواھی وشەیەکی ڕەسەنی فارسییە. ئەمە ھیچ. گواھی یا شایەدی یانی گێڕانەوەی ئەو شتەی وا ڕووی داوە. یانی گەواھی ھەمیشە ڕاستە چون شتەکە ڕووی داوە بەڵام Proposition دەتوانێ ڕووی نەدابێ. دەکرێ یەکێک بە درۆ گەواھی بدا بەڵام ئەمە مانای گەواھی ناگۆڕێ. من وای لێ حاڵیم. بە ئاڵمانیش Aussage یانی statement نەک گەواھی. نایشزانم ئەمانە چۆن لێک دەکەنەوە.
بۆ وضع کە ریشەی موضوعە زیاتر دەڵێن ڕۆنان (= ڕۆنیان). بە وضع لغت ھەر دەڵێن ڕۆنانی وشە. دەتوانین بڵێین ڕۆنیار. فکڕێکیشم لەسەر ڕۆنراوە-یە کە وەک موضوع ناوی مەفعوولە.-- چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٩، ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]