ئەساسنز کرید ئۆدیسی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
"ACOdysseyCoverArt.png" سڕاوە؛ EugeneZelenko ئەم پەڕگەی لەسەر کامانز سڕیەوە بە ھۆی: Copyright violation; see c:Commons:Licensing (F1): Game artwork. |
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) ب زیادکردنی دەروازەی کەنەدا تاگ: دەستکاریی تووڵی دەروازە |
||
ھێڵی ٤١: | ھێڵی ٤١: | ||
[https://www.ubisoft.com/en-us/game/assassins-creed/odyssey ویبگەی فەرمی] |
[https://www.ubisoft.com/en-us/game/assassins-creed/odyssey ویبگەی فەرمی] |
||
{{تووڵی دەروازە|کایەی ڤیدیۆیی}} |
{{تووڵی دەروازە|کایەی ڤیدیۆیی|کەنەدا}} |
||
[[پۆل:کایە ڤیدیۆییەکانی ٢٠١٨]] |
[[پۆل:کایە ڤیدیۆییەکانی ٢٠١٨]] |
وەک پێداچوونەوەی ١٨:١٢، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠
ئەساسنز کرید ئۆدیسی Assassin's Creed Odyssey | |
---|---|
پەرەپێدەر | یوبیسۆفت کویبەک |
بڵاوکەرەوە | یوبیسۆفت |
دەرھێنەر | جۆنەثن دومۆنت سکۆت فلیپس |
بەرھەمھێنەر | مارک-ئەلێکسیس کۆسێ |
شێوەساز | جولین گالاودیک جۆردان ثیبۆوست |
ھوونەرمەند | ثیری دێنسێریاو |
نووسەر | جۆنەثن دومۆنت مێلیسا ماککۆوبری هیوگۆ گیارد |
ئاوازدانەر | زە فلایت |
زنجیرە | ئەساسنز کرید |
بزوێنەر | ئەنڤیڵ |
سەکۆ | مایکرۆسۆفت ویندۆز، پلەی ستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن و نینتێندۆ سویچ |
بڵاوبوونەوە | مایکرۆسۆفت ویندۆز ٥ی تشرینی یەکەم ٢٠١٨ پلەی ستەیشن ٤ ئێکس بۆکس وەن ١٩ی تشرینی دووەم ٢٠١٩ |
چەشن | ڕۆڵبینینی ئەکشنە ،ئەکشن، سەرکێشی |
شێواز | یاری تاکە کەسی |
ئەساسنز کرید ئۆدیسی (بە ئینگلیزی: Assassin's Creed Odyssey) یاریەکی ڕۆڵبینینی ئەکشنە لەلایەن یوبیسۆفت کویبەک گەشەی پێدراوە و لەلایەن یوبیسۆفت بڵاوکراوەتەوە. یانزەیەمین بەشی زنجیرەی ئەساسنز کریدە و دوابەدوای یاری ئەساسنز کرید ئۆرجینز بڵاوکراوەتەوە. ڕوداوەکانی یاریەکە دەگەڕێنەوە بۆ ساڵانی ٤٣١-٤٢٢ی پێش زاین، چیرۆکی یاریەکە باسی میتۆلۆژیای یۆنانیی جەنگی پێڵۆپنیزەکان دەکات لە نێوان ئەسینا و سپارتا، یاریکەر جڵەوی شەڕکەری بەکرێگیراو لە یۆنانی کۆن دەگرێتە دەست کە بە دوو کارەکتەری جیاوز ( ئەلێکسیۆس و کاسەندرا ) دەردەکەوێت ، لە هەردوو بەرەی ململانێکە دەجەنگێت بۆ دۆزینەوە و یەکخستنەوەی خێزانەکەی.
ئەساسنز کرید ئۆدیسی لە ٥ی تشرینی یەکەم ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە بۆ سەکۆکانی مایکرۆسۆفت ویندۆز، پلەی ستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن و نینتێندۆ سویچ.
چیرۆک:
ڕوداوەکانی ناو یاریەکە دەگەڕێنەوە بۆ ساڵانی ٤٣١ی پێش زاین لە ماوەی جەنگی پێڵۆپنیزەکان، جەنگەکە لەنێوان دوو لایەنی زۆر گەورە و بەهێزە کە سپارتا و ئەسینایە . یاریەکە باس لە جەنگاوەرێکی بەکرێگیراو دەکات بەناو ئەلێکسیۆس (یان کاسەندرا ،هەڵبژاردنی هەریەکێکیان بەپێ خواستی یاریکەرە) کە شەڕکەرێکی سپارتانە و لە هەردوو لایەنی شەڕەکە ڕۆڵدەبینێت کە لایەنی یەکەم سپارتا و لایەنی دووەم ئەسینایە، کارەکتەری ئەم یاریە بە هۆی ڕوداوێکەوە خێزانەکەی لێک پەرتەوازە بوە و هەوڵی گەڕان و دۆزینەوە و یەکخستنەوەی ئەندامانی خێزانەکەی دەدات، لەم نێوەندەشدا یاریکەر چاوی بە چەندنین کەسایەتێکی میژوویی دەکەوێت وەک سوقرات، ئەفلاتوون، میژوونووس ھێرۆدۆت و سەرکردەکانی ئەسینا کلیون و پێریکلس، کە کەسایەتیەکانیان لەسەر شیوازی مێژوویی ڕاستەقینە وەرگیراوە.
یاریکردن:
یاریکەر ڕۆڵی جەنگاوەرێکی بەتوانا دەگێڕێت و هەردوو کارەکتەر ( ئەلێکسیۆس و کاسەندرا) هەمان چیرۆکیان لە یاریەکە هەیە بەڵام کەسایەتیان جیاوازە ، لە هەر ئەرکێکی ناو یاریەکە چەندین دیالۆگ و داواکاری دێتە پێش کە یاریکەر خۆی هەڵیاندەبژێرێت، هەڵبژاردنی هەر دیالۆگێک وادەکات کە یاریەکە بەو شێوەیە بڕوات کە یاریکەر هەڵیبژاردووە، یاریەکە بە ٩ شێوازی جیاواز کۆتایی دێت و هەر کۆتاییێکیش پەیوەندی بەو بژاردانەوە هەیە کە یاریکەر هەڵیبژاردووە. یاریەکە خاوەنی نەخشەیەکی گەورە و ڕەنگینە بەجۆرێک یاریکەر هەر ناوچەیەکی بوێت دەتوانێت بۆی بچیت و بەپێی ئاست(ڵیڤڵ)ـی یاریکەر دەتوانێت شەڕی تێدابکات، یاریەکە شەڕی وشکانی و شەڕی سەر کەشتی و ناو ئاو لەخۆی دەگڕیت. وردەکاریەکی زۆر لە هەر ناوچەیەک لە ناوچەکانی ناو یاریەکە بەکارهاتووە و ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ لەو یاریەدا بونیان هەیە بەجۆڕێک کە بەپێی سیستەمێک لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە پێکەوە دەژین وەک ئەوەی بەڕاستی هەست بە ژیانی ئەو سەردەمە مێژووییە بکەی. شێوزی جەنگین و شەڕکردنی یاریکەر بەشیوەیەکی ئاکشن و ورد دروستکراوە بەجۆرێک چەندین تایبەتمەندی و جوڵەی جیواز هەن کە یاریکەر دەتوانێت بیانکاتەوە و بەکاریانبهێنیت، کە چێژێکی زیاتر و ڕاستەقینە تر بە یاریەکە دەبەخشێت.
سەرچاوەکان
- بعد التوقف لمدة عام كامل فى سلسلة Assassin’s Creed لإصدار Origins صدر الجزء الأخير Assassin’s Creed Odyssey بعد سنة واحدة دون الانتظار المطول لە ڕێکەوتی ٢٤ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- 5 حقائق حول لعبة Assassin’s Creed Odyssey تعرف عليها قبل شرائها.. لە ڕێکەوتی ٢٤ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ویکیپیدیای عەرەبی؛ أساسنز كريد أوديسي
- ویکیپیدیای ئینگلیزی؛ Assassin's Creed Odyssey