گڵێجاڵ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز
ھێڵی ٤٩: ھێڵی ٤٩:
== جوگرافیا ==
== جوگرافیا ==
[[پەڕگە:گوندی گڵێجاڵ.jpg|alt=گوندی گڵێجاڵ|وێنۆک|گوندی گڵێجاڵ]]
[[پەڕگە:گوندی گڵێجاڵ.jpg|alt=گوندی گڵێجاڵ|وێنۆک|گوندی گڵێجاڵ]]
[[پەڕگە:نەخشەی زەوییەکانی گڵێجاڵ.jpg|alt=نەخشەی زەوییەکانی گڵێجاڵ|وێنۆک|نەخشەی زەوییەکانی گڵێجاڵ]]
'''گڵێجاڵ''' لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی [[قەڵپ]] و لە باشوور لەگەڵ گوندی [[بەلەسۆ]] و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی [[پشتە]] لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی [[سۆڵاوە]].<ref>http://wikimapia.org/</ref><ref>http://www.krso.net/</ref><ref>{{بیرخستنەوەی وێب | سەردێڕ = وڵاتەکەت بناسە | ناونیشان = http://www.historyofkurd.com/2016/03/23/وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ |ڕێکەوتی سەردان= | بڵاوکەرەوە = | نووسەر = جەمیل ڕۆژبەیانی | نووسەرەکانی‌تر = |قاڵب = |زمان = کوردی}}</ref>
'''گڵێجاڵ''' لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی [[قەڵپ]] و لە باشوور لەگەڵ گوندی [[بەلەسۆ]] و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی [[پشتە]] لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی [[سۆڵاوە]].<ref>http://wikimapia.org/</ref><ref>http://www.krso.net/</ref><ref>{{بیرخستنەوەی وێب | سەردێڕ = وڵاتەکەت بناسە | ناونیشان = http://www.historyofkurd.com/2016/03/23/وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ |ڕێکەوتی سەردان= | بڵاوکەرەوە = | نووسەر = جەمیل ڕۆژبەیانی | نووسەرەکانی‌تر = |قاڵب = |زمان = کوردی}}</ref>



وەک پێداچوونەوەی ‏٠٨:٣٤، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠

گڵێجاڵ

گڵێجاڵ شارەدێیەکە، کەوتووەتە ناحیەی بەمۆ، قەزای ھەڵەبجە (ناوەند)، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان.[٢]

ئەم شارەدێیە ناوەندی ناحیەی بەمۆیە.[٣]

جوگرافیا

گوندی گڵێجاڵ
گوندی گڵێجاڵ
نەخشەی زەوییەکانی گڵێجاڵ
نەخشەی زەوییەکانی گڵێجاڵ

گڵێجاڵ لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی قەڵپ و لە باشوور لەگەڵ گوندی بەلەسۆ و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی پشتە لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی سۆڵاوە.[٤][٥][٦]

نەخشەی ناحیەی بەمۆ
نەخشەی ناحیەی بەمۆ

بەپێی ئاماری ساڵی ١٩٥٧ ژمارەی دانیشتووانی گوندی گڵێجاڵ ٤٠٥ کەس بووە.

ناوی ھاوینەھەوارەکانی گڵێجاڵ: لەبەھارێکی درەنگەوە ماڵەکانی گڵێجاڵ لەگەڵ ئاژەڵ و ماڵاتەکانیان کۆچیان بۆ کردووە و لە ناو کەپردا ھاوینیان تێدا بەسەربردووە تا سەرپەڵەی پایز، ھاوینە ھەوارەکانیش ئەمانەن:

  1. پایزە ھەواران
  2. چنارەکان
  3. چەمی گل
  4. زەردەگڵ
  5. سماقە
  6. سەوەردە
  7. شێخ حەوشێ
  8. کانی پانکێ
  9. کانی خۆشک
  10. کەپرگە
  11. گڵێجاڵە بچکەلە
  12. گەچێن
  13. ناوتوان

ناوی باخەکانی گڵێجاڵ

  1. باخی ئەلیاخە
  2. باخی توەکانی چیاخوگان
  3. باخی چنارەکە
  4. باخی چەمی حەمەعەلی
  5. باخی زەردەگڵ
  6. باخی سماقە
  7. باخی سەوەردە
  8. باخی قەڵاگە
  9. باخی کامەران
  10. باخی کانی چنار
  11. باخی کانی خۆشک
  12. باخی گەچێن
  13. باخی گەورە
  14. کانی پانکە
  15. ھاڵی کامزی

کانی و کانیاو و بەھاراوەکانی گڵێجاڵ[٧]

  1. باخی کامەران
  2. بومەسڵی
  3. تەنگەکەرێ
  4. توەکانی چیاخوگان
  5. تۆزڕەکە
  6. چاڵی گورگەشەل
  7. چنارەکان
  8. چنارەکەی فتاحی دێ شاپە
  9. چەمی حمەعلی
  10. حەوزو بییەکە
  11. حەوزی ئاشەکۆنەکە
  12. حەوزی شێخ نیزامەدین
  13. حەوزی فەقیان
  14. حەوزی ملا ئەحمەد
  15. دار مازەڵەکە
  16. داری دەروێش
  17. داری محمود چاوەش
  18. زریسکەکەی گەرمەوشێ
  19. زەردگڵ
  20. ژاڵەکەی شێخ ساڵح
  21. سماقە
  22. سەوەردە
  23. سۆکاتەکە
  24. شانی کارێزەکە
  25. قوڵقوڵەو ناوھاڵ
  26. قۆتکە ڕەش
  27. کانی باخی گەورە
  28. کانی بنەوەنگەی قڵاگە
  29. کانی پانکێ
  30. کانی تەنگەکە
  31. کانی چنار
  32. کانی چەرمک
  33. کانی چەمی گلی ڕەزاوەیس
  34. کانی چێیگە
  35. کانی حمەڕەش
  36. کانی خۆشک
  37. کانی درێژ
  38. کانی دیوەخان
  39. کانی فەتحە
  40. کانی فەتحوڵای یوسف
  41. کانی قڵاگە
  42. کانی قەرک
  43. کانی قەمتەرەکە
  44. کانی قەمتەرەکەی چەمی گل
  45. کانی قوڵقوڵە
  46. کانی گەچێن
  47. کانی گورگیل
  48. کانی گویژ
  49. کانی گویژەکە (گڵێجاڵەبچکۆلە)
  50. کانی محمد
  51. کانی ملا محمود
  52. کانی مەڕ
  53. کانی مۆڵەکە
  54. کانی مۆمن
  55. کانی مێوەکە
  56. کانی ھەرمێکە
  57. کانی ھەسێرەکە
  58. کانی ھەنجیرەکەی مامۆ غفور
  59. کانی ھەنجیرەکەی ناوتوان
  60. کانی ھەواس
  61. کانی و زەردەڵەکە
  62. کەلی شێخ سمایل
  63. کوڵەی توتە
  64. کونەگەڕاو
  65. گەرماوەکەی دێ فاتە
  66. ملەکەوەلە
  67. میرزالە
  68. نادروەیس
  69. ناوتەروەکەی حاجی تۆفیق
  70. ھاڵاوەکەی گەرمەوشێ
  71. ھەرمێکانی شێخ عارف
  72. ھەوارگە قوڕینە

ھەسێرە ئاوەکان

  1. ھەسێرەکەی سۆفی فەتاح
  2. ھەسێرەکەی وەستا قادر
  3. ھەسێرەکەی سەوەردە
  4. ھەسێرەکەی کۆسی کانی توو
  5. ھەسێرەکەی سماقە
  6. ھەسێرەکەی کانی خۆشک
  7. ھەسێرەکەی کانی گورگیل
  8. ھەسێرەکەی چنارەکان
  9. ھەسێرەکەی تەنگەکەرێ
  10. ھەسێرە وشک
  11. ھەستێری شانی کارێزەکە

مێژوو

یەکێکە لە گوندە دێرینەکانی کوردستان، دەکەوێتە بەری ڕۆژھەڵاتی شاخی خۆشک، لەو ناوچەیە پێی ئەوترێت پشتکێو.

گوندەکە ئێستا مەرکەزی ناحیەی بەمۆیە، لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا سەر بەناوەندی قەزای گوڵعەنبەر (ھەڵەبجە) بووە، کە ئەوکات لە ڕووی ئیدارییەوە ٢٧٦ گوند سەر بەناوەندی قەزاکە بوون، دوای دروستکردنی ناحیەی سیروان (ناوەندەکەی گوندی کێلەسپی)، گوندەکە لەگەڵ دەیان گوندی تری سنوورەکەدا خرانە سەر ناحیەی سیروان، بپێی ئامارەکانی ساڵی (١٩٥٧–١٩٨٧) گەورەترین گوندی ناوچەکەی خۆی بووە لە ڕووی دانیشتووانەوە، بەڵام لە ٦/ ١ ١٩٧٨ گوندەکە لەگەڵ دەیان گوندی تری ناوچەکانی شەمێران و تاوگۆزیی و ئیمامی گوندکانی تری ئەمڕۆی سەر بەناحیەی بەمۆ بە مەرسومێکی کۆماری لە سیروان دابڕێنران و خرانە سەر دەربەندیخان، گوندەکە لە چوارچێوەی پڕۆسەی ڕاگواستنی ساڵی ١٩٧٧–١٩٧٨ کە ناسرابوو بە پشتێنەی ئەمنی لەگەڵ بەشێک گوندەکانی تری سنوورەکە ڕاگوێزران بۆ ئۆردووگای زۆرەملێی زەڕایەن.

دوای ڕاپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١ بەشێک لە خەڵکی گوندەکە گەڕانەوە بۆ زێدی ڕەسەنی خۆیان و ئاوەدانیان کردووە، لە ساڵی ١٩٩٩ بە فەرمانی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ئیدارەی سلێمانی گوندکە کرا بە ناوەندی ناحیەی بەمۆ، لە ساڵی ٢٠٠٠یشەوە بەڕێوەبەری ناحیەکەی دەستبەکاربووە، ئەوەی گرفت بوو ئەوەبوو کە بەشێک لە فەرمانگەکانی ناحیەکە سەربە قەزای دەربەندیخان بوون و بەشێکیان لە دوای پڕۆسەی ئازادی عێراقەوە خرانە سەر قەزای خانەقین، ئەوەش گرفتی ھاتوچۆی زۆری بۆ دروستکردن، ئەوە لەکاتێکدا خواستی دانیشتووانەکەی ئەوەبوو کە بگەڕێنەوە سەر ناحیەی سیروانی سەر بە ھەڵەبجە، دواجار دوای ھەوڵێکی زۆر لە ساڵی ٢٠١٥ گوندەکە لەگەڵ سیانزە گوندی تری سەر بەناحیەکەدا گەڕێنراوەنەوە سەر ناحیەی سیروان.

ئێستا ناحیەی بەمۆ یەکێکە لەو چوار ناحیەی کە لەڕووی ئێدارییەوە سەر بە پارێزگای ھەڵەبجەیە.

ژمارەی دانیشتووانی ناحیەکە نزیکەی (٢٠٠٠) کەسە و لە گۆی چواردە گوند (٩)یان ئاوەدانە و دەستی ئاوەدانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیان پێ گەیشتووە.[٨]

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG.
  2. ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. پێڕستی گوندەکانی باشوور(کوردی).
  3. ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
  4. ^ http://wikimapia.org/
  5. ^ http://www.krso.net/
  6. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  7. ^ سوود وەرگرتن لە کەسانی بەتەمەنی گوندی گڵێجاڵ
  8. ^ کورتەیەک لەسەر مێژووی گڵێجاڵ، عادل سدیق
  9. ^ https://books.google.iq/books?