تۆڕی کۆمپیوتەری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب زیادکردنی خێرای پۆلی تەکنۆلۆژیا (بە HotCat)
ھێڵی ٨٧: ھێڵی ٨٧:
[[zh:计算机网络]]
[[zh:计算机网络]]
[[zh-min-nan:Tiān-náu bāng-lō͘]]
[[zh-min-nan:Tiān-náu bāng-lō͘]]

[[پۆل:تەکنۆلۆژیا]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٠:٥٦، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١١

تۆڕی کۆمپیوتەری بەرھەڤۆکێکە لە کۆمپیوتەرەکان و کەرەستەکانی لێکگرێدراو بەھۆی کاناڵەکانی گەیاندنەوە کە کاری پێوەندیگرتن و پێڕاگەیاندن بۆ بەکارھێنەران ئاسان دەکاتەوە و ڕێگەی ھاوبەشیکردنیان پێ دەدا.

نیازەکان

تۆڕە کۆمپیوتەرییەکان دەتوانرێن بۆ نیازگەلی جۆربەجۆر بەکار ببردرێن:

  • بۆ ئاسانکردنی کاری پێوەندیگرتن. بە بەکارھێنانی تۆڕەکان، خەڵک دەتوانن بەلێوەشاوەیی و بەئاسانی، بەھۆی ئیمەیڵ، پەیامگەیێنیی دەسبەجێ، ژوورەکانی چەت، تەلەفۆن و کۆنفرانسگێڕانی ڤیدیۆیی‌یەوە، پێکەوە پێوەندی بگرن و پەیامەکانیان بە یەکتر ڕابگەیێنن.
  • بۆ ھاوبەشیکردن لە بەکارھێنانی ڕەقەکاڵاکاندا. لە یەک تۆڕی کۆمپیوتەریدا، ھەر کۆمپیوتەرێک بۆی ھەیە دەستی خۆی بگەیێنێتە ڕەقەکاڵاکانی سەر تۆڕەکە و بەکاریان بێنێ. بۆ نموونە، ھەر کۆمپیوتەرێک دەتوانێ بە کەڵکوەرگرتن لە چاپگەرێکی ھاوبەشی سەر تۆڕەکە بەڵگەنامەیەک چاپ بکا.
  • بۆ ھاوبەشیکردن لە بەکارھێنانی فایلەکاندا. لە ئاقاری تۆڕێکی کۆمپیوتەریدا، بەکارھێنەری دەسەڵاتپێدراو بۆی ھەیە دەستی خۆی بگەیێنێتە دراوەکان و زانیارییەکانی کۆگاکراوی کۆمپیتەرەکانی تری سەر تۆڕەکە. توانای دابینی دەستگەیشتوویی بە دراوەکان و زانیارییەکانی کۆگایەکی ھاوبەش، تایبەتمەندییەکی گرنگی زۆربەی تۆڕەکانە.
  • بۆ ھاوبەشیکردن لە بەکارھێنانی نەرمەکاڵاکاندا. لەوانەیە بەکارھێنانی نەرمەکاڵایەکی جێگیرکراو لەسەر یەکێک لە کۆمپیوتەرەکانی تۆڕ بۆ بەکارھێنەرانی کۆمپیتەرەکانی تر ڕێپێدراو بێ؛ ئەمەیە ھاوبەشیکردن لە بەکارھێنانی نەرمەکاڵادا.