شارەزوور: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
{{کورد}}
{{کورد}}
{{شوێنەکانی تر|شارەزوور}}
{{شوێنەکانی تر|شارەزوور}}
'''دەشتی شارەزوور''' دەشتێکی گەورەی [[کوردستان]]ە کە لە [[پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە]]دایە کە کەوتووەتە نێوان [[سلێمانی]] و [[هەڵەبجە]].
'''دەشتی شارەزوور''' دەشتێکی گەورەی [[کوردستان]]ە کە کەوتووەتە سنوری پارێزگاکانی [[سلێمانی و هەڵەبجە]].


== ناو ==
== ناو ==

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٢:٠٨، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٠

دەشتی شارەزوور دەشتێکی گەورەی کوردستانە کە کەوتووەتە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە.

ناو

وا دەردەکەوێت کە وشەی شارەزوور لە دوو وشەی کۆنی کوردی: شاھ (شا) و رەزوور (دارستان) پێکھاتووە کە بە سەر یەکەوە واتای "دارستانی شاھانە" دەدات.[١]

مێژوو

لە چەند بەڵگەیەکی ساسانییەکاندا ناوی شارەزوور ھاتووە.[٢]

لە سەدەی چوارەمی زایینیدا ھەندێ لە شارەزوورییەکان کە چوونەتە سەر ئایینی مەسیحییەت، بە دەستی شای ساسانی دەکوژرێن.

ھراکلیووس (Heraclius) ئیمپراتۆری ڕوومی لە مانگیی ٢ی ساڵی ٦٢٨ی زایینی لە شارەزوور بووە.

لە ساڵی ٦٤٢ی زایینی لە دەشتی شارەزووردا شەڕی نێوان ساسانییەکان و سوپای ئیسلام ڕوو دەدات و ئیسلام دێتە ناوچەی شارەزوور.

دەسەڵاتی شارەزوور، لە سەدەی ١١ تاوەکوو سەدەی ١٦، بە دەستی میرنشینی ئەردەڵانەوە بووە. شوێنەوارەکانی ئەو سەردەمە لە «یاسین تەپە»دا بە جێ ماوە.

لە ساڵی ١٥٥٤ ناوچەکە دەکەوتە دەستی عوسمانییەکان و ئەیالەتی شارەزوور دادەمەزرێت.[٣]

سەرچاوەکان

  1. ^ E.J.W. Gibb memorial series, 1937, E. J. Brill, University of California
  2. ^ کارنامەی ئەردەشیری پاپەکان، بەشی ٦
  3. ^ Gábor Ágoston, Encyclopedia of the Ottoman Empire