ڕشتەی مرواری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب Bot: Replacing/removing stuff, see incubator:User_talk:SPQRobin#ckb.wikipedia for info
ب robot jêbirin: fa:رشتە مروارید
ھێڵی ٣٥: ھێڵی ٣٥:
علاْ الدین سجادى
علاْ الدین سجادى
٢٤/٣/١٩٥٢
٢٤/٣/١٩٥٢

[[fa:رشتە مروارید]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:٠٦، ١٨ی ئابی ٢٠٠٩

رشتەی مرواری مامۆستا علاء الدین سجادى یەکێکە لە گەنجینەکانی کوردەواری لە بواری قسەی نەستەق‌ و پەند و گەپ‌دا.رشتەى مروارى (کۆمەڵە ئەدەبێکى ھەرە بەنرخە لەفەلسەفە و بیرو باوەڕى کوردى، لە قسەى خۆش، نەستەق، لەو دەماخ چاخ کەرانەى کە لە ئاسۆى خەیاڵێکى کوردییەوە گزنگیان داوە).


مامۆستا علاء الدین سجادى‌ سەرەتای رشتەی مرواری بەم شێوەیەی خوارەو دەست پێ دە‌کات:

سەرەتا

گێتى ئەدەب گێتیەکى فراوانە، نامەوێ لەمەوە بدوێم ئەگەر یەکێک ویستى بەپوختى لێى تێ بگا تەماشاى کتێبى (مێژووى ئەدەبى کوردى) علاْ دین سجادى بکا. بەڵام ئەوە ئەڵێم قەومى کورد ناموسى تەبێعى ھەزاران ساڵە ھێشتویەتەوە، ھۆى ئەم مانەوەیە گەلێ شت بووە، یەکێک لەوانە تەریکىء گۆشەگیرى بووە لەعالەمى بێگانە، ئەم سوچەى زمانەکەى بۆ ھێشتوتەوە. ناتوانى قەومێک ناوبنێى بەقەوم تا زمانى نەبێ، بۆیە بەئینگلیز وە یا جەرمەن وە یا عەرەب ئەوترێ ئینگلیز، جەرمەن، عەرەب، چونکە زمانیان ھەیە، کەزمان نەبوو قەومیەت نییە. کوردیش تائێستە بۆیە ماوەتەوە، چونکە زمانى ھەبووە، ئەگەر زمانەکەى نەبێ مەفەومى کورد لەفەرھەنگا نامێنێ.

لەسەرەتاى ئەم سەدەى بیستەمەوە وردە وردە خوێندەوارى لەناو رەمەکى کورددا پەرەى سەندوەو ئەستێنێ. ئینکار ناکرێ خوێندەوارى چراى ژیانە بەڵام لەلایەکى ترەوە من ھەست بەزیانێکى گەورەى ئەکەم لەم رووەوە؛ ھەست بەوە ئەکەم چونکە خوێندەوارىیەکە بەزمانى کوردى نییە ھەتا سەدەى بیستەم بەسەر ئەچێ قەومى کوردیش نەمێنێ. بۆیە ئەڵێم نەمێنێ چونکە مناڵەکە لەقوتابخانەى غەیرى کوردى لەباتى وشەیەکى کوردى فێرى وشەیەکى غەیرى کوردى ئەبێ، ئەو وشەیە دێنێتەوە ماڵەوەو قسەى پێ ئەکا، برا بچکۆڵەکەو خوشکە نەشمیلەکەى لێوە فێر ئەبن، باوکى مناڵەش ئەڵێ کۆرپەڵەم فێرى زمانى نان پەیدا کردن بووە ئەویش وەرى ئەگرێ، دایکەشى ئەڵێ لەدەورت گەڕێم چەند قسەکانت جوانە؟! ئەویش فێرى ئەبێ!. بەرە بەرە زمانى قوتابخانەى غەیرى کوردى مناڵە کە شوێن ھەوارێکى خۆش بۆ خۆى لەماڵى باوکى مناڵەدا دروست ئەکاو زمانى مادەرزادى کوردییەکە لەژێریا دەست ئەکا بەنقەنق!. کە پشتێک بەم جۆرە رۆیشت پشتى دووەھەمء سێھەم ئەڵێن باووباپیرى ئێمە بەرەحمەت بن- بەزمانێک قسەیان ئەکرد کە پێیان ئەوت زمانى کورى!.

ئەوانەى کەھەست بەقەومیەتى کوردى ئەکەنء ھەست بەوە ئەکەن کە (بڤە)یەکى گەورە ئابڵۆقەى زمانەکەیانى داوە ئەگەر تەنھا ئەم قسەیە بخوێننەوە ئەکەونە سەر ئەو باوەڕە کە زیندو کردنەوەو بوژاندنەوەى زمانى کوردى لەسەر قاقەز چە کارێکى گەورە ئەکاتە سەر مانەوەى قەومیەتى نەتەوەى کورد.

ھیچ ئامانجێکم نییە تەنیا پاراستنى زمانى کوردى نەبێ، ئەویش بۆ پاراستنى قەومیەتى کورد لەو تەنگوچەلەمانە کە گەمارۆى داون. دنیاى ئیمرۆ وەکو دنیاى دوێنێ نییە، گۆڕانى ئیمڕۆ وەکو گۆڕانى پێرێ نییە، قەومى کورد ئەبێ کۆشش بکا- بەبێ جیاوازى- بۆ پاراستنى قەومیەتى خۆى. ئەم کۆششە بەخزمەتکردنى زمانەکەى ئەبێ، زمانى خۆت بپارێزەو بەزمانى خۆت بخوێنەرەوە ئیتر خەمى ھیچت نەبێ.

ھیتلەر کە یادداشتەکەى (کفاحى) دانا وتى: (ئەم نوسینەم بەزمانێکە گەورەتر عالمێکى رایەخ چۆنى لێ تێ ئەگا شوانێکى سەر کێویش ھەر بەو جۆرە لێى تێ ئەگا؛ بەزمانێکە کە زمانى ئەڵەمانییە.) منیش ھەر ئەوەندە ئەڵێم. ئینجا بابچێنە سەر بارێکى تر بۆ منء ئەم کتێبە:-

بەبیرەوەرى خۆم حەزم بەقسەى خۆش کردوەو لەبیستنى قسەیەکى خۆش وەکو ھەستم بەدەنگێکى نھێنى خۆش کردبێ وابووم، لەبەر ئەوە خۆم لەخۆمەوە ھەر ئەگەڕام بەشوێن ئەو قسەو سەرگوزەشتە کوردىیانەدا کە لەناو کورددا باو بوون، بەبێ ئەوە بەشتێکى تر بزانم گەلێکیان لەسنگما مانەوە، دیسان ھەر تێریشم نەئەخوارد ئەمویست زیاتر ببێت، لەپاشا کە ئەمبینى گەلێکى تر وەکو من ھەر حەز بەقسەو سەرگوزەشتەى خۆش ئەکەنء شوێنى ئەکەون، بەلامەوە سەیر بوو کە ئەمە بۆچ وایە؟ لەپاش ورد کردنەوە تەماشام کرد ئەمانە مەعانیە روحیانەن کە بەوشە تەعیبریان پێ لێ ئەدرێنەوە؛ ئەمانە ئەو ئەدەبەن کە لەگەلڕ سروشتى ئادەمیزاد تێکەڵاوکراون.

ئەو وەختە بۆم ساغ بوەوە کەراستە ئادەمیزاد بەبنەچە پابەندى ئەدەبە، چونکە ئەدەب خۆراکى روحەکەیەتى. بۆم ساغ بوەوە کە گەورەیى ئەدەب بناغەى ھەموو گەورەییەکە- با ھەست بەگەورەیىیەکانى تریش نەکرێت-.

کەچومە بنجء بناوانى کارەوە دەستم کرد بەخوێندنەوەى شتى تر، تەماشام کرد تەنھا قەومى کورد نەبێ قەومەکانى تر بەھەردوو دەستەوە چونەتە ژێر ئەدەبیات، ھەر جۆرە شتێکیان بۆبێت خێرا لاپەڕەى کتێبەکانیان پێپڕ کردۆتەوەو نەیانھێشتووە ون ببێت. کە ئەمەم بینى وتم ئایا بۆچى شتى وامان نەبووە؟. لەگەلڕ ئەو ھەموو قسە خۆشانەدا کەھەمانە!. لەوە زیاتر ھیچم بۆ نەدۆزرایەوە کە رەنگبێ لەناو ئێمەدا وتەى شورەیى (عەیبە) نەیھێشتوە ھیچ شتێک پێکەوە بنێن. دیارە ھەر واش بووە چونکە زۆرتر ئەوقسەو سەر گوزەشتە خۆشانە تا ئێستە ھەروا بەرشخەنێکەوە گێڕاونەتەوەو لەوانە بوون ھەر لەگەلڕ یەکێک یەکێکیانى لێ گێڕابێتەوە خێرا لێى ھاتبێتنە سەرپێء( عەیب نیە تۆ ئەم قسە ناشیرینە ئەگێڕیتەوە؟!.) لەگەلڕ ئەوەشدا ئەو قسەیە کە ناشیرین وە یا پێچەوانەى ئەدەبء شەرم دائەنرێ ئەوە جەوھەرى ئەدەبء ئەقڵەو ئەدەب لەو دروست ئەبێ.

ئەدەب پەردەى ژیانى کۆمەڵە، کە، شان بەشانى ھاتۆتە خوارەوە،، ژیرىء زەینى پێشان ئەدا، رابواردنء ھەڵسوکەوتیان ئەخاتە روو. ئەو پارچە قسانە وەکو لەرواڵەتا ساویلکەن لەمەعنادا زۆر شت ئەگەیەنن، ئاسمانى مەعنایان گەلێ بەرزترە لەو ئاسمانە کە تیایانا دەرئەکەون. قەومەکانى تر ھەموو شتێکیان وتوەو نوسیویانەتەوە- ئیتر چاک بوبێتن یاخراپ- نەیانھێشتووە سەریان تیا بچێ.

منیش لەبەر ئەمانە ھاتم لەم سەر گوزەشتء پەندانە بە ئەندازەى دەسەڵات وەبگرە زیاد دەسەڵاتیشم لێ کوکردنەوەو حەزم کرد لەم رەوشەوە کتێبێکمان ببێت. ئەزانم سەرەتا لەوانەیە زۆر کەس لێ بکەویتە تەقەوەو بڵێ: قسەکان بێ شەرمىء پێچەوانەى ئەدەب دیوەخانانە نەئەبوایە شتىوا بنوسرایە.

منیش ھەقیان ئەدەمێ؛ چونکە ھەموو شتێک لەسەرەتاوە لەبەر ئەوە تازە کورەیە بەرھەڵستى بۆ پەیدا ئەبێ بەڵام لەپاش ماوەیەک ئیمان بەوە دێنن کە سوچێک لەئەدەبى ون بووى کوردى، زیندوو بۆتەوەو دار مێخەکى سیسى ئاو لێ بڕاو گەشێنراوەتەوە. ئەمەو دیسان ئەڵێ:_

کابرایەک نوێژى نیوەڕۆى ئەکرد وتى: ( نیەتمە ھەشت رکات نوێژى ئەم نیوەڕۆیە ئەکەم.) کە لێ بوەوە مەلاپێى وت باوکم نوێژى نیوەڕۆ چوار رکاتە، کەى ھەشت رکاتە؟ نوێژەکەت بکەرەوە. ئەویش پێى وت: (مامۆستا! من ھەشت رکاتم کردوە ، خوا، تێ کەوى چوارى چاکى بۆ خۆى ھەڵبژێرىء چوارەکەى ترى بداتەوە بەسەر خۆما!.) ئێستەش ئەم کتێبە ھەرکەس ئەیخوێنێـتەوە ئەوى چاکە بۆ خۆى ھەڵبژێرىء ئەوى خراپە بیداتەوە بەسەر خۆما.دیسان ئەیڵێمەوە؛ کاکى کوردى خۆشەویست! توڕە مەبە بۆ نوسینەوەى ئەم کتێبە، میللەت وەکو باخى پادشاھانە، گوڵى چاکیشى تێدایەو ەى خراپیش، لە گەورەتر کتێبى ئەدەبیاتى عالەمى عەرەبى (اغانى ابو فرجى اێفھانى)ء (عقدالفریدى ابن عبد ربە)یە، ئەم کتێبانە عالەمى ئیسلامىء غەیرى ئیسلامى دانیان پیا ئەنێن کە شا کتێبى ئەدەبن، ئەمە بێجگە لە (المستگرف فی کل فن مستڤرف)ى –شھاب الدینى احمدى ابشەى- ئەگەر بەپوختى چاوێک بەوانەدا بخشێنى بۆت دەر ئەکەوێ ئەوانەى من لەم کتێبەدا نوسیومن شورەیىیەکەیان نەگەیشتوتە شورەیى ھەندێ لەوانەى کە لەوانا نوسراون، ئەم قسانەى ئێرە وەکو شوێنانى تر ھەر یەکە دەورێک ئەگێڕنەوە؛ ھەم ئەدەبە، کە ئەدەب پەردەى ژیرى تاکء کۆمەلڕ ئەگێڕێتەوە، ھەم بۆنێکە بۆ دەماخ کەبۆنى دەماخ لەزەتى روحیىیە.

علاْ الدین سجادى ٢٤/٣/١٩٥٢