ڤەژینبوکس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ئاسۆ (لێدوان | بەشدارییەکان) نوێکردنەوەی لینکەکان |
ئاسۆ (لێدوان | بەشدارییەکان) ب ئاسۆ پەڕەی ڤەژین بوکسی گواستەوە بۆ ڤەژینبوکس |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ١٤:٣٦، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٠
ڤەژینبوکس (Vejîn Books) پرۆژەیەکە بۆ کۆکردنەوەی زانستییانەی دەقی ئەدەبی و مێژووییی زمانی کوردی لەسەر وێبدا کە ناوەندی فەرھەنگی ھونەریی ڤەژین بەڕێوەبەریەتی. ئەم پرۆژەیە بە شێوەی ویکی بەڕێوە دەچێت و بەشداربووان بەردەوام خەریکی چاکسازی و دەوڵەمەند کردنەوەی بابەتەکانن.[١] ڤەژینبوکس لە ٢١ی شوباتی ٢٠١٦ دەستی بە کار کردووە و تا مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٨، لە ١٠٢ کتێبی ٧٠ نووسەر و شاعیری کورد بەرھەمی بڵاو کردووەتەوە. کەسانی بەشداربووی ئەم پرۆژەیە بە شێوەی خۆبەخش ھاوکاریی دەکەن. چەند دەزگای چاپ لە کوردستانیش ھاوکاریی پرۆژەکەیان کردووە.[٢]
پێوەری دانانی بەرھەمێک لەم پرۆژەیەدا ئەوەیە کە پێش ساڵی ٢٠٠٠ی زایینی چاپ کرابێت و نووسەرەکەی ئێستا مردبێت.
ئامانجەکانی ڤەژینبوکس بریتین لە:[١]
- دروستکردنی کۆگایەکی دەق (text corpus) بۆ وێژەی زمانی کوردی
- بەھێزکردنی زمانی کوردی لە ناوەرۆکی سەر وێبدا
- دابینکردنی پێگەیەکی ناوەندی بۆ ژێدەرپێدان بە سەرچاوە مێژوویی و ئەدبییەکان
سەرچاوەکان
- ^ ئ ا "سەبارەت بە پرۆژەی ڤەژینبوکس". Retrieved 2020/07/26.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help) - ^ "بەشداربووانی پرۆژەی ڤەژینبوکس". Retrieved 2020/07/26.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help)
گرێدان بۆ دەرەوە
- books.vejin.net، ماڵپەڕی ڤەژینبوکس
- Vejîn Books لە فەیسبوکدا